Pages

۱۴۰۳ تیر ۳, یکشنبه

میتی تورکیا دەستی کردوە بە ناردنی ئەو کوردانەی وا لە بارەی دەروننیەوە بە تەواوەتی روخاوەن خۆیان تەنیا وەک تورکیک سەیر دەکەن .

 


میتی تورکیا دەستی کردوە بە ناردنی ئەو کوردانەی وا لە بارەی دەروننیەوە بە تەواوەتی روخاوەن  خۆیان تەنیا وەک تورکیک سەیر دەکەن .

بە پی ئەو زانیاریانەی وا دەستمان کەوتووەن  و خۆمان لە نیزیکەوە بینیومانە زۆربی ئەو کوردانەی کە تازە لە تورکیاوە دەین بو ئەورووپا لە بارەی دەروننیەوە بە تەواوەتی روخاوەن و هیچ کات حازەر نین بە زمانی زەکماکی خۆیان قسە بکەن.

زۆربی کوردەکانی باکووری کوردستان  کە من  چاوەم پێان کەوتووە زۆر کەم لە ئەو کوردانم بینوە کە بیروکی کوردایەتی هەبیت  زۆربەیان لە نێو خۆیاندا بە تورکی قسە دەکەن و حەز لە زمانی دایکی خۆیان ناکەن.

چەند روژێک لەمووبەر لە گەل چەند کەسی کوردی باکووری کوردستاندا لە شوینیک پێکەوە بووین  کاتی دیم کە ئەوان هەمووکات لە گەل یەکلتردا بە تورکی قسە دەکەن حەتا یەک جاریش بە کوردی قسەیان نەکرد.

ئەگەر پرسیاریسان لی بکەیت دەلێن ئیمە کوردی نازانین و حەز ناکێن بە کوردی قسە بکەین .