ئه‌مرۆ "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیی له "كارل ئیرنست بڕاونهر" جێگری وه‌زیری بازرگانی ده‌ره‌كی ئه‌ڵمانیا و شاندێكی یاوه‌ری كه پێكهاتبوو له ژماره‌یه‌ک بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌ڵمانیا، کرد.
له‌م دانیشتنه‌دا كه "سینان چه‌له‌بی" وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، جێگری وه‌زیری بازرگانی ده‌ره‌كی ئه‌ڵمانیا، وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به‌و سه‌ردانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌یه‌كی په‌یوه‌ندی پیشه‌سازی و بازرگانی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد به مه‌به‌ستی رێگه خۆشكردن بۆ وه‌به‌رهێن و بازرگانانی ئه‌و وڵاته هه‌تا بێنه كوردستان و كاری تێدا بكه‌ن و ئه‌م سه‌قامگیرییه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی بارزانی گه‌ڕانده‌وه كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بیر له كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌یه‌كی وا بكات كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی بایه‌خدانی ئه‌و وڵاته‌یه به هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی نێوان فرانكفۆرت و هه‌ولێریشی به هه‌نگاوێكی پیرۆزی دانا بۆ خزمه‌تكردنی گه‌شتیاران و جووڵه‌ی بازرگانیی له نێوان هه‌رێم و ئه‌ڵمانیادا.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، خۆشحاڵیی خۆی به كردنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینگه‌یه ده‌ربڕی كه له پاڵ كونسڵخانه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ---ده‌توانێ خزمه‌ت به بازرگان و پیشه‌سازانی هه‌ر دوولا بكات و راشیگه‌یاند كه گه‌لی كوردستان رێزێكی زۆری بۆ گه‌لی ئه‌ڵمانیا هه‌یه و خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیادا به‌ره‌و پێشتر ببات. له وه‌ڵامی پرسیارێكی جێگری وه‌زیری بازرگانی ده‌ره‌كیش كه نهێنی سه‌ركه‌وتنی هه‌رێم له چیدا خۆی ده‌بێنێته‌وه، مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند: نهێنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بۆ فه‌رهه‌نگی گه‌لی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه ژیانه و هه‌ر ئا:ئاسۆ ------------------------------------------------------------------------------------------------
شوانی، هه‌ژار بابان:پیاوێكی نیشته‌جێی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ داد‌و بێدادییه‌تی له‌تاو نهبوونیو ده‌ڵێت “گه‌ر تا پانزه رۆژی تر چاره‌سه‌ری ژیانم نه‌كرێت، خۆم‌و ژن‌و منداڵه‌كانم ده‌كوژم بۆ ئه‌وه‌ی رزگارمان بێت له‌م ژیانه”.ئه‌م پیاوه كه ناوی به‌هادین قادر عومه‌ره‌و ته‌مه‌نی 55 ساڵه، له‌گه‌ڵ ناهیده ره‌زای ته‌مه‌ن 48 ساڵی هاوسهریو سێ منداڵه‌كه‌یاندا كه ناویان (محمه‌دو توانا‌و باوان)ه لهخانووییهكی گڵی بچكۆلانه‌و په‌ڕپوتی گه‌ڕه‌كی سه‌نگاوییه‌كانی ناحیه‌ی شۆڕشدا كرێنشینن. ئه‌م پیاوه كه مووچه‌كه‌ی 370 هه‌زار دیناره، 40 هه‌زاری لێده‌دات به‌كرێ خانوو، به‌مه‌رجێك دوو منداڵی خوێندكاری پۆلی سێ‌و دووی بنهڕهتینو منداڵێكیشیان هێشتا نه‌چووه‌ته به‌ر خوێندن. به‌هادین كه ماوه‌ی 12ساڵه خێزانی پێكهێناوه، پێشتر له‌بینایه‌كی حكومیدا بووه، به‌ڵام ماوه‌ی 2 ساڵه له‌و بینایه ده‌ركراوه‌و به‌ڵێنی پارچه‌یه‌ك زه‌وی پێدراوه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا پێیاننهداوه.به‌هادین وتی “نه‌بوونی هێزی لێبڕیومو 12ساڵه من له‌م ده‌رده‌سه‌رییه‌دا ده‌ژیم، چه‌ندینجار سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی یهكێتیو قائمقامییه‌تی چه‌مچه‌ماڵم كردووه به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانتوانیوه ده‌ردی من تیمار بكه‌ن، هه‌ر ده‌ڵێن به‌سه‌رچاو كه‌چی هیچ دیار نییه، هه‌ربۆیه چیتر تاقه‌تم نه‌ماوه‌و لێره‌وه به‌هه‌مووان ده‌ڵێم دوای 15 رۆژی تر هه‌ر سێ منداڵهكهمو ژنه‌كه‌م دهكوژمو پاشان خۆشم، به‌خوا ئه‌وكاره ده‌كه‌م چونكه ئه‌وه‌نده كهمدهرامهتین به‌ڕاستی ژیانمان بووه بهدۆزهخو هیچ رۆشناییه‌ك له‌ژیانماندا نه‌ماوه ئه‌وه‌ش وایكردووه منداڵه‌كانم توشی گه‌وره‌ترین گرفتی ده‌رونی ببن‌و مردن به‌باشترین چاره‌سه‌ر ده‌زانم”.
وتیشی “تائێستا چه‌ندین جار ویستومه منداڵه‌كانم له‌مه‌كته‌ب ده‌ربكه‌م به‌ڵام مامۆستاكان داوایان لێكردووم ده‌ریان نه‌كه‌م‌و ئه‌وان خۆیان جل‌و به‌رگیان بۆ كردوون”. له‌وه‌ته‌ی شومكردووه كراسی تازه‌م له‌به‌رنه‌كردووه ناهیده‌ی هاوسه‌ری به‌هادین سه‌باره‌ت به ده‌ستكورتی خۆیان وتی “له‌جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵه‌وه نهخۆمو نهمنداڵهكانم گۆشتمان نه‌خواردووه، به‌ڕاستی سیل‌و دیقمكرد به‌ده‌ست ئه‌م نه‌بونییه‌وه”. هه‌روه‌ها به‌ده‌م قوڵپی گریانه‌وه وتی “هیچ به‌یانییه‌ك منداڵه‌كانمان وه‌ك منداڵی خه‌ڵكی خهرجیو پاره نابه‌ن له‌گه‌ڵ خۆیاندا‌و به‌بێ ناز رو له‌مه‌كته‌ب ده‌كه‌ن”. ئــه‌م ژنه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه لــــه‌و كه‌لاوه‌یه‌ی تیایدا نیشته‌جێن شه‌وو رۆژ له‌ترسی دووپشك خۆمان‌و منداڵه‌كانمان ناحه‌وێینه‌وه. ئه‌و وتی “رۆژێـــك چوومه ناوچه‌ی پارتی لهشۆڕشو پیـــــانموت وه‌ڵا وا منداڵه‌كانم له‌برسانا ده‌مرن وه‌رن به‌چاوی خۆتان بیبینن تا هاوكارییه‌كم بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان وتیان تۆ ناوت لای ئێمه نییه‌و هیچیان بۆنهكردم، ناهیده وتیشی ئاخر من چوزانم حیزبایه‌تی چییه من منداڵه‌كانم وا له‌برسا ده‌مرن”. وتیشی “ئێواران پاش ئه‌وه‌ی دوكانه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان دایدهخهنو خواردهمهمنییه بێ كه‌ڵك‌و رزیوهكان فڕێ ده‌ده‌ن، من ده‌چم دهیهێنمهوهو ده‌یكه‌م به‌خواردن بۆمنداڵهكانم، كاتیك ئه‌و عه‌ره‌بانانه‌ی پاقلاوه‌و شیرینی دهفرۆشنو بهگهڕهكهكهماندا تێپه‌ڕ ده‌بن منداڵه‌كانم وڕكم لێده‌گرن‌و ده‌گرین كه بۆیان بكڕم به‌ڵام من پاره‌م پێنییه‌و ناتوانم بۆیان بكڕم ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر توشی خهفهتو داخی كردووم”. به‌برسێتی ده‌ڕۆین بۆ مه‌كته‌ب محه‌مه‌دی كوڕه گه‌وره‌ی ئه‌م خێزانه‌ش وتی “هه‌مووجار له‌گه‌ڵ براكه‌مدا به‌برسێتی ده‌ڕۆین بۆمه‌كته‌ب چونكه له‌ماڵه‌وه‌مان خواردنمان نییه‌و منداڵه‌كانی مهكتهبیش پێمانده‌ڵێن ئێوه سواڵكه‌رن چونكه پێڵاو‌و جل‌و به‌رگتان كۆن‌و دڕاوه”. ئازاده له پیاده‌كردنی بیروباوه‌ڕی ئایینی و نه‌ته‌ویی و مه‌زهه‌بی خۆی و له‌م رووه‌وه هه‌ست به هیچ حه‌ساسیه‌تێک ناكه‌یت وه‌ک ئه‌وه‌ی له شوێنی دیكه‌دا هه‌یه، بۆیه ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی كه ئێوه‌ی هانداوه تا بێنه كوردستان بۆ ئه‌و فه‌رهه‌نگه نموونه‌ییه ده‌گه‌ڕێته‌وه.-------------------------------------------
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا کـۆمـهڵایــهتـی:له ڕۆژی 10.5.2010 له‌شاری زوریخ، کیژه چاوڕه‌ش و لێوبه‌خه‌نده و تینوو به ژیان به ڕه‌چه‌ڵه‌ک پاکستانی و به ناسنامه سویسری ته‌مه‌ن 16 ساڵه، به ده‌ستی باوکی به ته‌ور له‌پشتی ده‌دات و ده‌یکوژێت. پاشان هه‌ر خۆی ته‌له‌فۆن بۆ پۆلیس ده‌کات و دان به تاوانه‌که‌یدا ده‌نێ. سڤیرا، کیژه گه‌وره‌ی خێزانیکی نه‌خوێنده‌وار و دواکه‌وتوو کۆنه‌په‌رست بوو. که سێ خوشک و برای تری له‌نێو ئازاردا جێهێشت. هۆکاری کوژرانه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کیژه ڕازی نه‌بووه سه‌رپۆش بپۆشێت و خۆشه‌ویستێکی کوری مه‌سیحی هه‌بووه و و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته لای ئه‌و ماوه‌ته‌وه. ژیانی خۆی وه‌ک هه‌رزه‌کارێکی ئه‌وروپی گونجاندووه. سیڤرا کیژێکی زیره‌ک و هه‌میشه کراوه و ئاماده بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵک و خه‌مخۆری خوشک و برابچوکهکان و هه‌ندێ جاریش خواردنی بۆ ئاماده‌کردون. کوژرانی سڤێرا، له کۆمه‌ڵگا و میدیای سویسرادا جه‌ده‌لێکی گه‌وره‌ی خوڵقاندووه. به‌ره‌ی ڕاست هیرشیکی گه‌وره‌ی ڕاگه‌یاندنیان بۆ سه‌ر بیانیه‌کان ده‌ست پێکردووه به‌تایبه‌ت وه‌ک زه‌خیره‌ی که‌مپینی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی تاوانبار له لایه‌ک و له لایه‌کی دییه‌وه ده‌رکه‌وتنی چه‌وسانه‌وه و کۆیلایه‌تی کچان و ژنانی نێو خیزانه دواکه‌تووه‌کان و ئیسلامیه‌کان هه‌ر له نێو ئه‌م کۆمه‌لگایه‌دا له په‌نا تاریک و گه‌ڕه‌که هه‌ژاره نشینه‌کاندا.
که‌موکوڕیی و فه‌رامۆشیی چاودیرانی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنی هێرشه‌کانی سه‌ر قوربانیه‌که له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئاکامی ئه‌م تراژیدیایه‌ی لێکه‌وته‌وه.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا مه‌سه‌له‌ی سه‌قه‌تی پرۆژه و به‌رنامه‌ی تیکه‌ڵاوبوونی بیانیه‌کان، وه‌ک که‌مایه‌تییه‌کان و ڕیزگرتن له نه‌ریته دینیی و کلتوورییه داوکه‌وتوو و دژه مرۆییه‌کان و ته‌رخانکردنی بوودجه‌یه‌کی گه‌وره بۆ نێو ئه‌و پرۆژانه که به واقیعیی ڕێگرن له کرانه‌وه‌و و ڕزگاربوونی منداڵان و هه‌رزه‌کاران و لاوان له‌و فه‌زا سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییانه.
سڤێرا، نه‌ده‌بوو له‌نێو ببرێت و جارێکی‌تر نه‌چێته‌وه بۆ قوتابخانه ناوه‌ندییه‌که‌ی و ده‌توانرا به‌ر به له‌نێوبردنی بگیرێت، ئه‌گه‌ر نهنێردرابایهوه بۆ ماڵه‌وه‌ی خۆیان و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌کانی بدرایه‌ته‌وه له‌کاتی خۆیدا ئه‌گه‌ری زۆر هه‌بوو کاره‌ساته‌که نه‌قه‌ومێ. ئه‌مانه ده‌بێت له پرۆسه‌یه‌گی روون و ئاشکرا و بێلایه‌ندا لیکولینهوهیان بۆ بکرێ. ده‌وله‌ت پێویسته سه‌لامه‌تی و خۆشگوزه‌رانیی منداڵان و لاوان بپاڕێزێ.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا هاوبه‌شی خه‌می هاوپۆل و دایک و که‌سوکاره‌که‌یه‌تی. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سته‌مه کۆتایی پێبێهینین، پیویسته ده‌وله‌ت هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه که ده‌کرێن به‌جددی وه‌ربگرێ. پیویسته ده‌وله‌ت بوار نه‌دات ده‌ستی ئیسلامی سیاسی به‌سه‌ر ژنان و منداڵان و لاوانی خێزانه ئیسلامیه‌کان درێژ بێ. پیویسته هه‌مووان به ئازادی و به‌یه‌کسانی و هاوبه‌ش بژین.
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا
|
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر