Pages

۱۳۹۱ شهریور ۱۳, دوشنبه

کۆنترۆلی ئه‌لکێی که‌وته‌ ده‌ست گه‌ریلاکانی HPG



کۆنترۆلی ئه‌لکێی که‌وته‌ ده‌ست گه‌ریلاکانی HPG 

شڕناخ - 

زانیاری به‌رفراوان ده‌رباره‌ی چالاکی گه‌ریلاکانی HPG که‌ شه‌وی رابردوو له‌ دژی بنکه‌کانی حه‌وانه‌وه‌ی سه‌ربازان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و بنکه‌کانی پۆلیس، ئاشکرا ده‌بن. کاربه‌ده‌ستانی تورک رایانگه‌یاند که‌ (10) سه‌رباز کوژراون، به‌ڵام به‌ پیی سه‌رچاوه‌کانی نزیکی HPG به‌ ده‌یان سه‌رباز کوژراون، کۆنترۆلی ناوچه‌که‌ش که‌وتوته‌ ده‌ست گه‌ریلاکان و ده‌ستیان به‌سه‌ر گه‌لێک چه‌کدا گرتوه‌.

به‌ ده‌یان سه‌رباز کوژراون

گه‌ریلاکانی HPG شه‌وی رابردوو هێرشیان برده‌ سه‌ر بنکه‌کانی حه‌وانه‌وه‌ی سه‌ربازان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و بنکه‌کانی پۆلیس و له‌ ئه‌نجامی شه‌روپێکادانێکی دژوار و به‌ پێی سه‌رچاوه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک (10) پۆلیس و سه‌رباز کوژرابوون. گه‌ریلاکان له‌ چالاکییه‌که‌دا چه‌کی قورس و مووشه‌کیان به‌کار هێناوه‌. شه‌روپێکادانه‌که‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک به‌رده‌وامیکرد. گه‌ریلاکان له‌ کاتی چالاکییه‌که‌دا، پردی نێوان چه‌مه‌ن و ئه‌لكێی له‌سه‌ر چه‌می ئه‌لێجاک که‌ پێی ده‌وترێت پردی سوویه‌م، هه‌ڵوه‌شاند. له‌ دوات تێکشکاندنی پرده‌که‌، رێگای زه‌مینی ناوچه‌که‌ گیرا.

کاربه‌ده‌ستانی تورک رایانگه‌یاند که‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌روپێکادانه‌دا(10) سه‌رباز کوژراون و (8) سه‌ربازیش بریندار بوونه‌. به‌ڵام به‌ پیی سه‌رچاوه‌کانی نزیکی HPG به‌ ده‌یان سه‌رباز کوژراون.

له‌ دوای شه‌روپێکادانه‌که‌، (9) کۆپته‌ری جۆری سکۆرسکی ره‌وانه‌ی هه‌رێمه‌که‌ کران و ته‌رمه‌کانیان لێی بار کرد، ئه‌مه‌ش نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ که‌ ژماره‌ی کوژراوه‌کان زۆر زیاتره‌ که‌ سه‌رچاوه‌کانی تورک ئاماژه‌یان پێی کردوه‌. سه‌رچاوه‌کان ده‌ستنیشانیانکرد که‌ کۆنترۆلی ناوچه‌که‌ که‌وتوته‌ ده‌ست گه‌ریلاکان و ده‌ستیان به‌سه‌ر گه‌لێک چه‌کدا گرتوه‌.

له‌م نێوانه‌دا له‌ ناوه‌ندی ناوچه‌ی ئه‌لكێ له‌ نێوان گه‌ل و سه‌ربازانی تورک تێکهه‌ڵچوون روویدا. گه‌لی ناوچه‌که‌ خاوه‌ندارێتی له‌ گه‌ریلاکانی HPG کرد که‌ له‌م شه‌روپێکادانه‌دا ژیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌ به‌ره‌به‌یانیدا چوونه‌ شوێنی شه‌روپێکادانه‌که‌ و ته‌رمی (3) گه‌ریلایان گرتوه‌.

ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و سه‌ربازی تورک پێشی گه‌لی گرتوه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌رمه‌کاندا گرتوه‌. گه‌لیش له‌به‌رامبه‌ر به‌مه‌ ناره‌زایه‌تی نیشانداوه‌ و ئاڵۆزی ده‌رکه‌وتوه و به‌رده‌وام ده‌کات‌. ده‌وترێت که‌ شه‌روپێکادان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌که‌ بلاو بووته‌وه‌.

گه‌لیش له‌به‌رامبه‌ر به‌مه‌ ره‌نگه‌کانی سه‌وز، سوور و زه‌ردیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی ته‌رمه‌کاندادا و له‌ دوای سه‌ربازه‌کان به‌ دروشمی'' بژی سه‌رۆک ئاپۆ'' به‌ره‌و ناوه‌ندی ناوچه‌که‌ ده‌ستیان به‌ رێپێوان کرد، ئه‌مجاره‌ش رووبه‌روی هێرشی پۆلیسی تورک بوونه‌وه‌ و به‌ گازی فرمێسکرێژ هێرشیان کرایه‌ سه‌ر.

---------------------


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر