ئێمە مرۆڤین نەک مەڕو مالات کە سەرکردە یان ئایینەکان بەپەرستین.
هەندێ کەس، لەژێر ناوی ئایندا، میللەت گێل دەکەن و وەک مەڕ مامەڵەی لەگەڵ دەکەن. هەندێکی تر لە ژێر ناوی دروستکردنی سەرکردە، خەریکی دروستکردنی خودایەکی خەیاڵین.
لەمەودوا دەبێت لەسەر بنەمای ئەزموونی خۆمان و دژی حزبە کەس پرستە کوردییەکان مامەڵە بکەین.
لەبری ئەوەی لە کەسایتیەک خودایەکی خەیاڵی دروست بکەین، پێویستە خەڵک ڕۆشنبیر بکەینەوە تا لەبری ئەوەی سەرکردە بپەرستن لە بیرکردنەوەکانیان لا بن و ، بەدوای مافی تاکەکەسی و ئینسانی خۆیاندا بگەڕێن. و مافەکانی خۆیان بەناسن ئیحساساتی کویرکورانە لە برژەوندی گەلەکماندا نییە. و دەبێت ئەم هەستە بەکۆمەڵانە بوەستێنین، لمافەکانی خۆییان بەدوزنەوە. ئیمەی کورد وەها فیر کراوەن کە کەس پرست بین لە کەسایەتێک خۆدایەکی خەیالی درۆست دەکەین چوونکە ئەو حیزبانە دەزانن چی دەکەن خەلک بکەنە مەر و مالات ئاژەل خۆیان بکەن بە شووان. ئیمە مرۆڤین هیچ لە ئەو ریبرەانی وا خۆیان بە خۆدا دەزانن هیچ جیاوازیکمان نییە بووچی دەبیت کەسپرست بین ؟

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر