Pages

۱۴۰۴ تیر ۱۶, دوشنبه

هەتا مرۆڤەکان خۆیان لە کۆت و بەندەکانی بیرکردنەوەی نەفامی و دواکەوتوو وەک خۆسەنتەری ڕزگار نکەن، هەرگیز بە ئازادی ناگەن. دەبێت لە ناوەوە خۆت ئازاد بکەیت بۆ ئەوەی ئازادی بەدەست بهێنیت. کەواتە کاتێک لە قەفەسێکی دەروونی دواکەوتوویانە گیر دەخۆیت، هەرگیز باسی ئازادی مەکە.

 

هەتا مرۆڤەکان خۆیان لە بتونەکانی میشکەیان رەزگار نەکەن و  لە کۆت و بەندەکانی بیرکردنەوەی نەفامی   و دواکەوتوو وەک خۆسەنتەری ڕزگار نکەن، هەرگیز بە ئازادی ناگەن. دەبێت لە ناوەوە خۆت ئازاد بکەیت بۆ ئەوەی ئازادی بەدەست بهێنیت. کەواتە کاتێک لە قەفەسێکی دەروونی دواکەوتوویانە  گیر دەخۆیت، هەرگیز باسی ئازادی مەکە.

با بزانین کیشەکە لە کویداییە ؟

بوو نەمونە ئەندامانی حیزبەکان دەین خۆیان بە خەلک دەناسینین ئەگەر خەلک وەتیان بروامان پیتان نییە ئەوا دەست دەکەن بە جنیودان و  هەزاران تومەت ئاراستەی خەلک دەکەن  جنیویی جنسیەتی  ئەویی بە دەمیاندا هات بە کەسکە دەلێن ئەوکاتە ئەو کەسە دلی بریندار دەبیت و قسەیک بە ریبرەکەیان دەلیت ئەو مروڤە لاوازانەیش دەین و وینەی کەسەکە بەلاوە دەکەنەوە و تومەتی جآسایەتی لی دەکەن ،  ئەم جاشە فەلان دەکات بیرناکەنەوە کە کاریەکی خراپیان کردوە خەلەکە لە خۆیان دۆردەخنەوە  .

کەمیک بیرکردنەوە زۆر باشە تا راستیەکان بزانین. ئایا دەزانن ئێمە قەدری کەسانی گەورە نازانین کە خزمەت بە کۆمەڵگا دەکەن؟

دکتۆر بەیان ساڵحیان پزیشکە و یارمەتی کۆمەڵگا دەدات و یارمەتی خەڵکی کۆمەڵگا دەدات.

کۆمەڵێک کەسی بێئەدەب و پاسیڤ کە هیچ سوودێکیان بۆ کۆمەڵگا نییە، سوکایەتی بەم مرۆڤە گەورەیە دەکەن و دەبێت ڕۆژێک ئەم کارە ناشیرینە کۆتایی پێبێت. دکتۆر بەیان مرۆڤێکی گەورەیە.. دەزانن کۆمەڵگاکەمان زیاتر پێویستی بە دکتۆر بەیانها هەیە. دەزانن هەزاران کەس نەخۆش کەوتوون و ئەم دکتۆرە یارمەتی نەخۆشەکانی داوە. ئایا ئێوە ئەو کەسە پاسیڤ و بێ مێشکەی کە سوکایەتی بەم ژنە بەڕێزە دەکەن، درک بەوە دەکەن کە ئێوە هیچ سوودێکتان بۆ کۆمەڵگا نییە و ئاژەڵن بە شەکلی  مرۆڤایەتی .

بۆچی حزب و سیاسەتمەدارانی ئێمە قەدری دکتۆر و مامۆستا نازانن؟ بۆچی ئەوان زیاتر کەسانی پاسیڤ و نەزانیان خۆشدەوێت و کەسانی پاسیڤ کە هیچ سوودێکیان بۆ کۆمەڵگا نییە هاندەدەن بۆ ئەوەی هێرشی زارەکیی ناشرین بۆ سەر ژنە پزیشکەکان بکەن؟ ئەوانەی ڕەخنەیان گرتووە نە چەکیان بەدەستەوەیە و نە هەڕەشەی کوشتنیان لە کەس کردووە، بۆیە کێشەکە لای تۆیە کە دروشمی کوردستانێکی ئازاد ، و نروشمی یەکسانی دیموکراسی  دەڵێیتەوە، بەڵام بە کردەوە تۆ دڕندەیەکی مرۆڤکوژی و هەموو تاوانێک ئەنجام دەدەیت تەنها بۆ ئەوەی هەمووان لە ژێر کۆیلایەتی خۆتدا بمێننەوە. کەواتە جیاوازی نێوان ئێوە و سیستەمی حوکمڕانی کۆمەڵگای ئێران چییە؟

ئەگەر تۆزێک ژیرانە بیر بکەینەوە، نابێت بە دوای تۆڵەی ئەو کەسانەدا بگەڕێین کە ڕەخنەیان لێگرتین، پێویستە سوپاسگوزار بین کە ئێوە هەڵەکانی خۆمانتان پێ ڕاگەیاندین و پێویستە هەوڵی ڕاستکردنەوەی هەڵەکانمان بدەین، باشتر ڕەفتار بکەین، وە زۆر پێویستمان بە پزیشک و مامۆستا هەیە و ئەوان خزمەت بە کۆمەڵگا دەکەن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر