راگەیاندی#هاوبەشی سەرجەم#حیزبەکانی #رۆژهەلاتی #کوردستان لە بارەی شەپولی نویی سەرکوت لە ئێران و کوردستا
بۆ ڕای گشتیی جیهانی
لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربەس لە شەڕی دوازدە ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل، شەپۆلێکی نوێی سەرکوت لە دەستبەسەرکردن، ڕاودوونان و ئێعدام لە کوردستان و لە سەرانسەری ئێران لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستی پێ کردوە. ناوەندە ئەمنییەتییەکانیش بە هەڵبەستنی تۆمەتی ناڕەوا و پەروەندەسازی بۆ زیندانییانی سیاسی و هەروەها پێداچوونەوە بە یاسای سێخوڕی لە پاڕلمان و دەزگای قەزایی ڕێژیمدا دۆخێکی مەترسیداریان بۆ بەندکراوانی سیاسی ڕەخنەگرانی حکوومەت خوڵقاندوە.
ڕاپۆرتەکانیش دەریدەخەن کە هەتا ئێستا ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە هەزار کەس تێپەڕیوە و ئێعدامی زیندانییانی سیاسی بەردەوام و ڕوو لە هەڵکشانە. هەر چەند ڕۆژ لەوە پێش بوو ئیدریس ئاڵی، ئازاد شوجاعی و ڕەسووڵ ئەحمەد، سێ کۆڵبەری کورد کە تۆمەتی بی بنەمای هاوکاریی ئیسڕائیلیان درابووە پاڵ، ئێعدام کران و هەر ئێستاش گیانی چەند بەندکراوی دیکەی کوردی خەڵکی بۆکان کە سێ ساڵ پێش ئێستا لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا دەسبەسەر کران و حوکمی ئیعدامیان بەسەردا سەپاوە، لە مەترسیدایە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەسەڵاتدارەتیی خۆیدا هەرکات لە شەڕێکی دەرەکی یان پرسێکی نێودەوڵەتی شکستی خواردبێ، تۆڵە لە بزووتنەوەی مافخوازیی خەڵک لە نێوخۆی وڵات کردووەتەوە و ئێستاش دەیەوێ تۆڵەی شکستەکانی لە شەڕی ئیسرائیل لە کۆمەڵگەی مەدەنی، بزووتنەوەی مافخوازیی گەلانی ئێران و زیندانییانی بێدیفاع بکاتەوە. بێگومان بێتوو کۆماری ئیسلامی هەست بە گوشار و کاردانەوەیەکی بەهێزی نێوخۆیی و دەرەکی نەکا، دوور نیە کارەساتی کۆمەڵکوژیی زیندانییانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێراندا دووپات بێتەوە، وەک چۆن ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی دوای ملدانی ڕێژیم بۆ ئاگربەس لەگەڵ عێڕاق دوای هەشت ساڵ شەڕی بێئاکام لەگەڵ ئەو وڵاتە هەزاران زیندانیی سیاسیی لە نێوخۆی وڵاتدا کوشت.
ئێمە وێرای دەربڕینی ئەوپەڕی نیگەرانیی خۆمان لە مەڕ ئەو مەترسییانەی هەڕەشە لە هەڵسووڕاوانی سیاسی و مەدەنی و بەتایبەت لە گیانی زیندانییانی سیاسی دەکەن، داوا لە:

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر