نەخێر بۆ یاسا ژنکوژەکان، نەخێر بۆ لەسێدارەدان، بەڵێ بۆ ژیان و ئازادی، کە مافی هەموو مرۆڤێکە.
ئەم ژنە کە حکومەت بە هەڵواسینی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاندووە، وەرزشوانێکی پیشەگەری کۆنگفو ڕاهێنەرە و خوێندکاری زۆری هەبووە و بەشداری پێشبڕکێی جۆراوجۆری کردووە. کاتێک سەیری وێنە و تۆمارە وەرزشییەکانیم کرد، بەزەحمەت باوەڕم بەوە کرد کە ئەوەندە کەم قسە لەسەر ناسنامەی وەرزشی ئەم ژنە ئازایە کراوە. ئەم زانیاریانە زۆر گرنگن، بەتایبەت بۆ ئەو ئافرەتەی لەژێر سزای لەسێدارەدان زیندانی کراوە. سەرەتا وەک وەرزشوانان ئەرکی ئێمەیە کە دەنگی وەرزشوانانی زیندانی کراو بین و ناویان بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بناسێنین.


هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر