Pages

۱۴۰۴ مرداد ۲۱, سه‌شنبه

بەردەوامی نەبونی زانیاری لەسەر چالاکی مەدەنی ئەیوب جەوانپوور،



بەردەوامی  نەبونی زانیاری لەسەر چالاکی مەدەنی ئەیوب جەوانپوور،

لە ڕۆژی دووشەممە ٤ی پووشپەڕەوە، ئەیوب جەوان پوور، چالاکی مەدەنی و یەکێک لەو کەسایەتیانەی لە سەردەمی بزووتنەوەی #ژێن_ژیان_ئازادی دا دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.


ئەم دەستگیرکردنە لە کاتێکدا بووە کە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١ی ئاب لەلایەن کۆمەڵێک سەلەفیەوە هێرشی کراوەتە سەر و بە سەختی بریندار بووە.

ئەیوب جەوانپوور مێژوویەکی هەیە لە چەندین جار دەستگیرکردن و لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە. لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٧ بەهۆی بەشداریکردنی لە گردبوونەوەیەکی پشتیوانی لە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا. هه ڕوه ها له ناڕه زایه تییه کانی ئه یلولی 2012 دیسان ده ستگیر کرایه وه و پاش ماوه یه ک به دانانی بارمته ئازاد کرا.

سێهەمین دەستبەسەرکردنی لە مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، دوای سێ مانگ دەستبەسەری لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات، بۆ زیندانی سەقز گوازرایەوە. لە مانگی بانەمەڕی ئەو ساڵەدا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە ئێعدامی چوار زیندانیی سیاسی کورد مانی لە خواردن گرت و بۆ ماوەی هەفتەیەک لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیرا.

#کوردستان 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر