ئاگاداری خۆتان بن کە نەکەونە قەفەسیکی دیکەوە لە ژیر
ناوەی نەتەوایەتی یاریتان پی بکەن وەک ئەویی لە باشووری کوردستان رویداوە لە
رۆژهەلات نابیت روبەدات ئاگاداری کەسپرستکان بن هەر ریکخراوەیک خاوەن بیرۆکی کەسپرستی هەبیت مەترسیدارە بو سەر
کومەلگا چونکە هەموو چتێک لە چوارچیوەیی کەسایەتیکدا دەبینن مێشکیان
شورداوتەوە برچاویان تەموو مەژە و تاریکە هیچ رۆناکیەک لە رەفتاری ئەم کەسانەدا بەدینابینیریت
با کوردەکانی رۆژهەلاتی کوردستان هەر لە ئیستاوە ئاگاداری هەلسوکەوتی حیزبەکانی رۆژهەلاتی کوردستان بن ئیحساساتی وکویرکویرانە نەکەونە دویی کەس و هەول بەدەن دەستی تاکروانە تەک حیزبی نەهیلن چونکە مترسیی ئەوە هەییە کە ئەویی لە باشووری کورستان بە سەر خەلکی باشووردا هاتووە لە رۆژهەلاتی کوردستان دوپات بەبیتەوە و مالی خەلک ویران بکات
بە رایی ئیمە برەیک لە
ریکخراوەکانی رۆژهەلاتی کوردستان بوونی گەندەلیێان لی دەیت
با کوردەکانی رۆژهەلاتی کوردستان
هەر لە ئیستاوە ئاگاداری هەلسوکەوتی حیزبەکانی رۆژهەلاتی کوردستان بن ئیحساساتی
وکویرکویرانە نەکەونە دویی کەس و هەول بەدەن دەستی تاکروانە تەک حیزبی
نەهیلن چونکە مترسیی ئەوە هەییە کە ئەویی لە باشووری کورستان بە سەر خەلکی
باشووردا هاتووە لە رۆژهەلاتی کوردستان دوپات بەبیتەوە و مالی خەلک ویران بکات
شەری براکوژی لە باشوری کوردستان
دەبیت خەلکی رۆژهەلاتی کوردستان بە
هیج شیوەیەک ریگا بە مندالاکانیان نەدەن بەشداری شەری براکوژی بکەن خۆتان
ئاگادارن لە شەری براکوژیدا ١٢٠٠٠٠ حەزار کەس کەم ئەندام کران ٦٥٠٠٠ هەزار کەس
توشی نەخوشینی دەروننی تراومای مترسیدار کران نیزیکی ٢٥٠٠٠ تا ٣٠٠٠٠ هەزار
کەسیان لە رولەکانی باشووری کوردستان بە کوشت دا لە پێناو کورسیدا خەلکێان قوربانی
کرد
دوای ئەوەی یەکێتی نیشتمانپەروەر و پارتی
بارزانی دەسەڵاتیان لە هەرێمی کوردستان گرتە دەست، هەموو گەنجانی کورد ڕوویان لە ئەوروپا
کرد و بەشێکی زۆری ئەو گەنجانە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان خنکان و کوژران.
ژن
کوژی لە رۆژهەلاتی کوردستان.
ئاماری
کوشتنی ژنان مەترسیدارە
یەکێک لە گرینگترین هەواڵەکانی ئەو ڕۆژانەی
ژنان، کە دیار و بەرچاوە کوشنی ژنان بەدەستی نیزیکترین کەسەکانیانە، بەپێی هەواڵێک
کە ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە ڕۆژنامەی «ئێعتماد» وەریگرتووە لە سێ ساڵی ڕابردوودا،
٨٥ ژن لە ئێراندا کوژراون، کە ئەوە بەڕاستی جێی نیگەرانییە، لە کات و زەمانێکدا کە
ئێران و بەتایبەت کوردستان بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی ناسراوە و پێناسە کراوە و دەیان
کچ و کوڕ و لاوی ئەو وڵاتە لەو ڕێگایە سەریان کردە بردەباز و شەهید بوون.
لەو هەواڵەدا هاتووە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا،
٨٥ ژن لەلایەن هاوسەر، باوک، برا و خزم و کەسانی نزیکی خۆیانەوە و زیاتر بە هۆی کێشەی
بنەماڵەییەوە یا ئەوەی کە ڕێژیمی دژە مرۆڤ و دژە ژنی کۆماری ئیسلامی باسی لێدەکا
«کوشتن بە پاساوی نامووس» کوژراون.
ئامارەکان وا باس دەکا کە لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی
ساڵەکانی ١٤٠١ هەتا ١٤٠٣، ڕووی لە هەڵکشان بووە، بە جۆرێک کە لە سێ مانگی سەرەتای
ساڵی ١٤٠١دا لانیکەم ٢٢ ژن و کچ، لە ساڵی ١٤٠٢دا لانیکەم ٢٨ ژن و کچ و لە ساڵی
١٤٠٣دا لانیکەم ٣٥ ژن و کچ لە سەرتاسەری ئێراندا کوژران. هەروەها زیاترین ئاماری
ژنکوژی لە ئێراندا، بە ٥ حاڵەتەوە تایبەت بە تارانە و شارەکانی تالش، تەورێز، مەشهەد،
ئێرانشار و ورمێش لەمبارەوە لە پلەکانی دواتردان ئەوە لە کاتێکدایە کە بە بەردەوامی
ناوی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی غەیری مەرکەزی فارسنشین وەک ناوچەیەک کە ژنی لێ دەکوژرێ،
دەهێندرێ و زۆر بەکەمی لەو بوارەدا شارە گەورەکانی وەک تاران و مەشهەد و ..هتد ناویان
دەهێندرێ و زۆر جاریش تەنانەت بە میدیاییش ناکرێ.
زۆرترین ڕێژەی ژنکوژێکان لەلایەن هاوسەری ئەم
ژنانەوە تۆمار کراوە و لە سێ ساڵی ڕابردوودا بە ڕیز ١٦، ١٥ و ٢٧ ژن، بەدەستی هاوسەرەکانیان
کوژراون.
لە هەوالەکەی کوردستان میدیادا هاتووە ڕێکخراوی
«ستۆپ فێمساید ئێران» لە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە ساڵی
٢٠٢٣ی زاینیدا ١٥٦ حاڵەتی ژنکوژی بەرانبەر لەگەڵ ١٣ حاڵەتی کوشتن لە هەر مانگێکدا
لە ئێران تۆمار کراوە.
هەروەها دەڵی شایانی ئاماژەیە کە هەندێ لە
ئامار و داتاکان باس لە تۆمارکردنی ٣٧٥ هەتا ٤٥٠ حاڵەتی ژنکوژی بە شێوەی ساڵانە لە
ئێراندا دەکەن.
هۆکاری زۆربەی ئەو ژنکوژییانە دەگەڕێتەوە بۆ پەروەردەی
بنەماڵە پەروەردەیەکی کە لە ئەسڵدا دەتوانین بڵێین کە ئاکامی پەروەردەیەکی هەڵەی
حکوومەتییە یانی ئەوەی که لە وڵاتێکدا کە پیاوسالاری حاکمە و دەبێ هەموو شتێک لە ژێر
چاوەدێری و نفووزی پیاو دابێ بە دڵنیاییەوە تەنیا هەڵەیەکی چووک دەتوانێ ببێتە هۆکاری
ئەوەی کە ئیزن بە خۆی بدا کە خوشکەکەی یان ژنەکەی یان ئێ کچەکەی بکوژێ.
بەشێکی دیکە دەگەڕێتەوە سەر پەروەردە و هەڵە تێگەیشتن
و هەڵە ڕەفتارکردنی لەنێو کۆمەڵگە و لەلایەکی دیکەشەوە میدیا و سۆشیال میدیا ڕۆڵێکی
زۆر گرینگ دەگێڕن لە ئەو مەوزوعەدا. کاتێکی کە کەڵکوەرگرتن لە میدیا سوشیالمیدیا لەنێۆ
خەڵک فەرهەگسازی نەکراوە و خەڵک زۆربەی جار بەهەڵە کەڵکی لێوەردەگرن و زۆر جاریش هەر
ئەو نەزانییە دەبێتە هۆکاری ئەوەی بکەونە داوی کەسانی دوور لە مرۆڤایەتی بێ ئەوەی
بۆخۆیان بزانن تووشی هەڵەگەلێک دەبن کە ئاکامەکەی قەرەبوو ناکرێتەوە.
کاتێک میدیا و سۆشیالمیدیا تەنیا وەسیلەیەکە بۆ
ئەوەی کە خەڵک پێوەی سەرگەرم بن یا چێژی لێ وەرگران فەرهەنگی دروستی کەڵک وەرگرتن
لەم ئامێرانە فێری خەڵک نەکراوە بە دڵنیاییەوە خەڵک بە ڕێگای هەڵەش کەڵکی لێ وەردەگرن
و وە زۆر جار دەبێتە ئاکامێکی زۆر تاڵ و ناخۆشی وەکوو ژن کوژی یان مرۆڤ کوژی یا زۆر
جاریش خۆکوژی مرۆڤەکان.
بەشێکی دیکە لە هۆکارەکانی کوشتنی ژنان دەگەڕێتەوە
بۆ ئەوەی کە پیاوێک یان باوکێک یان مێردێک یان برایەک بەهەرحاڵ هاوژینەکەی یان کچەکەی
یان خوشکەکەی نایهەوێ وەکوو ئەوەی ئەو دەیهەوێ ڕەفتار بکا، ئەو هەقە بە خۆیان بدەن
کە بیانخەنە ژێر سوڵتە و دەسەڵاتی خۆیانەوە ئەوە ئەگەر ئەو ژنە نەیهەوێ ئەو شتە قەبووڵ
بکا ئەو ئێزنە دەدەنبە خۆیان کە بیکوژن و تەنانەت ئازادی خۆشیان بکەنە قوربانی،
چونکە بە شێوازێک لە گوێچکەیاندا سەپاوە کە تۆ ڕەگەزی باڵای و ڕەگەزی بەهێزی و ڕەگەزی
بەرابەرت مڵکی تۆیە و ئەوە دەبێتە هۆکاری ئەوەی تەنانەت بەزەییان نە بە ژنەکە و نە
خۆشیان دانەیا.
تەنانەت لەوەش ناترسێ و بەقەولێک ڕۆنی ئەوەی لە
خۆی هەڵساویوە و زۆربەی جار بە هۆکارێک کە کۆماری ئیسلامی ناوی نامووسی لێ ناوە هەم
گیانی بێتاوانێک دەگرێ و هەمیش دەستی خۆی لە خوێن وەردەدا.
هەموو ئەوانە زۆر هۆکاری دیکە دەبنە هۆی ئەوەی
کە ژنان بە دەستی پیاوانی خێزانی خۆیان و نزیکترین پیاوەکان لە ماڵەی خۆیان بکوژرێن
و ئاماری کوشتنی ژنان لە ئێران بەو شێوازە کە لە هەواڵەکەدا باسی کراو و بچێتە سەری.
بە هۆی یاساکانی کۆماری ئیسلامی کە دەبێتە هۆی
دەربازبوونی پیاوان لە سزادران لە پێوەندی لەگەڵ کوشتنی ژنان و ئاماری ژنکوژی لە سەرتاسەری
ئێراندا بەرز دەبێتەوە و ئەمە بووەتە دیاردەیەکی مەترسیدار.
لە هەرێمی کوردستاندا ژنکوژی چەند هێندە زیادی
کردووە. ئەگەر بەراوردی بکەین بە سەردەمی بەعس، ئێستا ئەم کێشانە زیادیان کردووە.
ژمارەی حاڵەتەکانی کوشتنی ژن لە هەرێمی کوردستان لە زیادبووندایە.
ژن
کوژی لە باکووری کوردستان
ژن کوژی لە باکووری کوردستان ..لە مانگی ئایاردا
لە باکووری کوردستان و تورکیادا ٤١ ژن کوژراون.
بە پێی ئاماری پلاتفۆرمی کوشتنی ژنان ڕادەگرین
(کەجەدەپە)، بە تەنها لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لە باکووری کوردستان و تورکیا ٤١
ژن کوژراون، کە ٢١ ژن لەلایەن بنەماڵەکەیانەوە کوژراون، تاوانەکان بە هۆکاری جیابوونەوە
و ئابووری ئەنجامدراوە.
پلاتفۆرمی کوشتنی ژنان ڕادەگرین (کەجەدەپە) لە ڕاپۆرتی
مانگی ئایاری توندوتیژییەکانی دژ بە ژنانی بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە:
"لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لە باکووری کوردستان و تورکیا ٤١ ژن کوژران کە لەو
ڕێژەیە ٢١ ژن لەلایەن کەسوکار و هاوژینەکانیان کوژراون، هەروەها ٢٠ ژنی دیکەش بە شێوەی
گوماناویی گیانیان لەدەستداوە."
لە ڕاپۆرتەکەدا سەرنجی خستووەتەسەر شێوازی ئەنجامدانی
تاوانەکان و ئاماژە بەوەکراوە، ٦٢٪ـی ئەو ژنانە لەناو ماڵەکانیاندا و بە چەک، ئامێری
تیژ، خنکاندن و ئەشکەنجەدان کوژراون.
هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هۆکار و پاڵنەری تاوانەکان
ئاماژە پێدراوە و هاتووە: "تاوانەکان بە هۆکاری جیابوونەوە و ئابووری ئەنجامدراوە،
بەردەوامیی توندوتیژی دژ بە ژنان بەردەوامە سەرەڕای ئەوەی ئەمساڵ بە 'ساڵی خێزان'
ناسێندرا
شەڕێکی چەکداریی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بوو کە
لە ساڵانی ١٩٩٤ تا ١٩٩٨ لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستاندا ڕوویدا و بووە ھۆی دروستکردنی گورزێکی بەھێز لە نێوان کوردانی تەنھا بەشی
ڕزگارکراوی کوردستاندا بە شەڕی براکوژی ناسراوە. بەھۆی رێکەوتننامەی ئاشتی واشنتۆن
کە لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٨ بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەوسای ئەمەریکا مادلین ئۆلبرایت
لە نێوان جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئیمزاکرا، کۆتایی پێھات.
شەڕی براکوژی لە رۆژهەلاتی کوردستان لە نێوان کومەلەو دیمۆکراتدا.
هیرەشی دیمۆکرات بو سەر بارەگاکانی خەبات شەری
کومەلە و دیمۆکرات بە فەرمانی دۆکتۆر قاسملو کوژرانی هەزاران پیشمەرگەیان لە یەکتری
کوشت و رەفتاری نامرۆڤانە برانبەر بە دیلەکانی
یەکتری بە وەتی کەریم خالدار کە خۆیی شاید حال بووە بە وەتی کەریم خالدار حەتا
بگرە دەستدریژی جنسیشیان کردوتە سەر دیلەکانی یەکتری.
بی ریزی لایەنگرانی دیمۆکرات و کومەلە بە ژنانی کورد لە رۆژهەلاتی
کوردستان بە بەلگە لە بەر دەستاییە ئەم جورە رەفتارە خۆی مەترسیدارە کە ئەو حیزب
بی دەنگی هەگبژاردوە برانبەر بە ئەو کەسانەی کە بی ریزی بە ژنانی چەوساوەیی کورد
لە رۆژهەلاتی کوردستان دەکەن.
تاوەکو خەڵک بەگشتی نەچێتە
هەڵبژاردن و دژی ئەم دەسەڵاتە گاڵتە جاررییە دەنگ نەدات ئەم دۆخە باشتر نابێت
مەگەر بەغدا تاک لایەنە سوپا بنێرێتە سەر بیرە نەتەکان و ڕاستەوخۆ دەستی بەسەردا
بگرێ وەسەلام
ئەمە بۆ خۆت تێبینی بکە. ئەگەر
حیزبەکانمان گۆڕان و ئەوەی لە هەرێمی کوردستان ڕوویدا دوای ڕزگارکردنی کوردکان لە
ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووبارەی نەهاتەوە، فڕێی بدەنە زبڵدان. ئەگەر دووبارە بێتەوە،
ئەمە بەڵگەنامەیەکی گرنگە بۆ هەموو کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چونکە ئێوە بە
خوێن و ڕەنج و سەختی بەرگەی زوڵمی ڕژیمی ئایینی ئێرانتان گرتووە. ئەم سەختی و
مەینەتییە دەرئەنجامی هەڵەی سەرکردە سیاسییەکانی ئەو سەردەمە و بەتایبەت
دامەزرێنەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵی ١٩٨٠ بوو بەتایبەتی دۆکتۆر
قاسملو کە لەبیگی بو ئیمام وەت. ئەگەر حیزبەکان گوران وەها نەبوون ئەوا حازەرم بیم
لە سەر کانالی تەلەویزیونی داوایی لیبۆردن بکەم
با خەلکی رۆژهەلاتی کوردستان ئاگادار
بکەینەوە کە هەر لە ئیستاوە ئاگاداری ئەم گەندەلانە بن کە لە داهاتوودا وەک خەلکی
باشووری کوردستان گیرودی دەستی ئەم گەندەلانە نەبن خەلکی رۆژهەلاتی کوردستان دەبیت
لە ئەوکارەساتەی وا لە لایەن بارزانی بە سەری خەلکی باشووری کوردستان هاتووە درەس
وەربگرەن و ئاگاداری خۆیان بن کە بوو ئەم گەندەلانە چەپەلە لی نەدەن کە دواجار
قورەس بیت بوو گەل بوو لابردنیان لە سەرکورسیەکە. پێتان رادەگەینم کە حیزبی
دیمۆکراتی کوردستانی ئیران کومەلە هەردۆکێان پیسترین و گەندەلترین ریکخراوەی
رۆژهەلاتی کوردستانن، و مەترسیان هەییە بە سەر ژنان و دۆژمنی ئازادین.
چەند سەرکردی ئەم حیزبە گەندەلانەی کورد هەم گەندەلن و هەم درۆزنن چەند گەمژەێان
لە دەوروبەری خۆیان کۆکردوتەوە چی ریگانادەن بە کەسانیکی دیکە بێن لە ئەزمونی
ریبرایەتی ئەو حیزبی وا لە گەلێداکاردەکەن کەلک وەربگرەن و زانستی
بەریووەبرایەتی بەدەست بەهینن بەبن بە
سەرۆکی حیزبەکەیان.
بوویە دەلێن دەبیت گەلی کورد لە رۆژهەلاتی
کوردستان حیسابی خۆیی لە گەل گەندەل و نەخۆشەکانی بە ناو سەرکردی کورسی پرست دا
یەکلای بکەنەوە بەیان ناسن.
و گەندەلەکانی کورد بناسن چی تر چەپەلێان
بوو لی نەدەن کە لە داهاتوودا قورەس بییت بوو گەل بوولابردنیان لە سەر کورسیەکەیان.
بە پی ئەوزانیاریانەی کە دەستمان کەوتووە
ئەگەر رۆژیەک حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران کومەلەی موهتەدیدەسەلاتیان هەبییت
لە رۆژهەلاتی کوردستان ژن کوژی برەز دەبیتەوە لە ئەمرۆ زیاتر دەبیت چونکە ئەم ٢
ریکخراوە بروایان بە ئالوگور نییە بەلکو بروایان بە خانزادە گرانەوە بو سالانی ٥٠
کان ٦٠ کان ئەم دو ریکخراوە بروایان واییە دەبیت خەلک سوژدەیا بە بەبات و
سەردانوینیت لە بەرانبەریان لە بروایان بە سیستەمی دیموکراسی جەماوەری نییە .
کاتێک توو خەلک توشی نەداری و قەیرانی
ئابووری بکەێت خەلک هیوای ئەوە بێت جاریکی دیکە دۆژمن بیتەوە و کوردستان دوبارە
داگیربکاتەوە جا جیاوازی توی گەندەل و دۆژمنانی کورد چییە؟
کاتێک خەلکی کورد لە ژیر سایەی بە ناو حکومەتی کوردیدا هەلبێن لە ناچاریدا
رۆبکەن ئەورووپا و هەندران لە ناو دریاکاندا بەخنکێن جا جیاوازی تویی سەرکردی
گەندەلی کورد و کورد کۆژان چییە؟
ئیستا مسعود بارزانی دەلێت کاتیک دەست لە
سەرۆکایەتی حکومەتی هەریمی کوردستان هەلدەگریت کە دەولەتی کوردی رابەگەیندریت ئەم
قسە قورانە بوو ئەوە دەکات کە خۆیی سور دەزانیت هەرگیز لە ژیر سایەی یەکیەتی و
پارتیدا دەولەتی کوردی درۆست نابێت وەک چوون مام جەلال وەتی دەولەتی کوردی خەونی
شاعیرانییە دەیزانی چی ئەلێت و بەباشی دەیزانی کە کاتیک مسعود بارزانی سەرۆکی
هەریم بێت دەولەتی کوردی مەگەر لە خەودا بەبینن گەلی کورد لە باشووری کوردستان.
مسعود بارزانی لە دوای مردنی بابی سەرۆکە
تا ئیستا عەبدولای موهتەدی لە سالەکانی ١٩٩٥ تا ئیستا سەرۆکی کومەلەییە لە کاتیکدا
کومەلە باوەری سوسیالیستی هەییە و بە شیوازی شورایی بریووە دەبوایت بروات، مستەفای
هیجری لە بیرمان نییە تا ئیستا سەرکردی
حیزبی گەندەلەکانی داهاتووی رۆژهەلاتی کوردستانە
ئەلبتە مستەفای هیجری عومەری
ئیلخانیزادە و عەدبولای موهتەدی گەندەلی دەرجەیەکن
بەهووی مەلملانیەی سیاسی حیزبەکانی
کوردستان و برژەوندی حیزبی هیچ کات لە خزمەتی نەتەوەکی خۆیاندا هەلسوکەوتیان
نەکردوە بەلکۆ هەولێان داوە دۆژمنانی کورد لە یەک نیزیک بکەنەوە دەژ بە خۆیان و
هیندەیک جاریش راستەوخۆ وەک بارزانی و تالە بانی هاوکاری دۆژمنانیان کردوە و
دۆژمنیان هیناوە بوو سەر کوتی براکانی خۆیان
بەداخەوە تا ئیستا ئەم هەلانە بردەوامە لە
لایەن ریکخراوەکانی کوردستانەوە ئیستا پارتی بووە بە سەربازی ئەردۆغانی کوردکۆژ و
یەکیەتی بوو بە سەربازیی ئیمامی زەمانەکانی ئیران کە بە خەیال دەژین.
و بەخەیال خەلکی ئیرانیان خەلافاندوە .
ئیستا بوو هەمووان دەرکەوت کە نە پارتی و
نە یەکیەتی بوو گەلی کورد هەولێان نەداوە بەلکۆ هەولێان بوو پر کردنی گیرفانی
خۆیان داوە و هەر یەک پالێان داوە بە یەکیک لە دۆژمنانی گەلەکی خۆیانەوە خۆیشیان
بە پیاو دەزانن، نیزیکی ٣٧ سالە نەیانتوانیەوە وەزە بوو خەلکی کوردستان دابین بکەن
و نەیانتوانیەوە موچە بوو خەلکی کوردستان دابین بکەن چونکە نەخۆیندەوارەن ونەزانن.
لە جیاتی ئەویی بارەی ژیانی خەلکی کوردستان
باشتر بکەن چی خەریکی شەری کورسین و
کوردستانیش لە لایەن کومپانیاکانی داگیرکەرانی کوردستانەوە خەریکە داگیر ئەکرێت
١٧٠٠ کومپانی تورکیا لە هەریمی کوردستان کاردەکەن نیزیکی ٤٥٠ کومپانیای ئیرانی لە
هەریمی کوردستان کاردەکەن بژیویان بوو خەلکی کوردستان نەهیشتووە تەواوەی کریکارانی ئەو کومپانیانەی وا لە
هەریمی کوردستان کاردەکەن ٩٨% دا خەلکی هەریمی کوردستان نین بوویە ئیستا ئەو
قەیرانی وا مسعود بارزانی بوو خەلکی هەریمی کوردستان درۆستی کردوە کاری گەری خراپی
هەییە لە سەر ئابووری هەریمی کوردستان و کاریگەری
خراپی هەییە لە سەر ژیانی هاولاتیانی کوردستان.
مسعود بارزانی ١٧ ملیارد دولاری داوتە
ئەردۆغان بوو ئەویی لە کاتی کوشتاری کوردەکاندا توشی قەیران نەبێت لە کاتیکدا
خەلکی کوردستان نانیان نییە بیخۆن ژیانیان تیکچووە . بەداخەوە بەهویی ئەویی حیزبی
دیمۆکراتی کوردستانی ئیران کە بێرۆکی گەندەلێان هییە چوونەتە پالی مسعود بارزانی و
بوونتە سەربازی گەندەلەکانی کوردستان بوویە ئیمە بە دیمۆکراتەکان دەلێن
گەندەلەکانی داهاتوویی رۆژهەلاتی کوردستان
بوونەمونە عەبدولای موهتەدی
مستەفای هیجری ئەمانە لە ئەسلدا لە گەندەل کەمیک زیادترەن نیزیکی ٣٨ سالە
عەبدولا خان سکرتیری حیزبەکیەتی کاک
مستەفای هیجری کورسیەکی گرتووە بری نادات لە گەل عەولا خانی موهتەدیدا .ئەم
خانزادانە لە مەلاکان مەترسیدارترەن بو سەر ژیانی خەلکی کوردستان.
جا نازانم ئیووە حیزبایەتی بوو کورسی دەکەن
یان بوو ئازادی نەوتەوەو نیشتمانی کورد؟
جا دەین باسی دیمۆکراسیش دەکەن ناوی
دیمۆکراسیش بەدناو دەکەن . بەریزانی حیزبی
دیمۆکراتی کوردستانی ئیران کوردایەتی و نەتەوایەتی لە کەسایەتی خوالیخۆشبو
دۆکتۆرعەبدولرەحمانی قاسملودا و کاک
مستەفای هیجری دا دەبینن چونکە ئەم
بەریزانە وەها پەروەردە کراوەن لە
بارەگاکانیاندا پەروەردی ریبرایەتی وکەسپرەستی دەبینن
کەسیاتیەکان لە لە پیش
نەتەوایەتیداییە کە تەنیا ئەم بەریزانە گیرودی ئەم نەخوشینە نیین بەلکو
ریکخراوەکانی ئیرانیش توشی هەمان نەوخوشی بووەن وەک موجاهیدینی خەلق و سەلتەنەت
تەلەبەکان بەگەشتی نەخوشینیکی سەرتاسەرییە لە ناوچەکەدا کەسپررستی بالی رەشەی
کیشاوە بە سەر ناوچەکەدا.
لە لایەکی دیکەوە کۆماری سیدارە خەریکی
سەرکووتی خەلکی ئیران بەتایبەتی خەلکی داماوەیی کوردستانن و حیزبە سیاسیەکانی
کوردیش خەریکی ناوزەراندەن سوکایەتی کردنن بە ژنانی داماوەیی کورد لە رۆژهەلایی
داگیرکراو.
ئەم ٣ ریکخراوە گوومانی گەندەل بوونیان لە
سەر دەتوانن خاوەن بیرۆکی گەندەلیی بن ١
مستەفای هیجری ٢ حوسینی یەزدان پەنا ٣
عەبی موهتەدی هاوەریکی عومەری ئیلخانیزادە ئەمانە دەتوانن مترسیی بو سەر خەلکی
رۆژهەلات درۆست بکەن.
لە گەل ریزمدا سامۆئیل کرماشانی
https://ajansknews.blogspot.com/2025/08/blog-post_66.html#more
ئاماری کوشتن و توندوتیژی
دژی ژنان لە هەرێمی کوردستا
لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ تا ئیستا
سەرەڕای هەوڵدان بۆ ونکردنی هەواڵی کوشتنی ژن و ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەر
بە ژنان دەکرێت، بە پێی ئەو ئامارانەی نوژنها کۆیکردووەتەوە ٨٠ ژن کوژراون و
توندوتیژیان بەرامبەر کراوە.
- توندوتیژی
و کوشتنی ژنان ساڵ بە ساڵ زیاد دەکات و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی
دژی ژنان هیچ ئامارێکی فەرمی ناخاتەڕوو، جگە لەوە هەواڵی کوشتنی ژنان ڕێگری لە
بڵاوکردنەوەی دەکرێت و ڕۆژانە چەندین ژن دوور لە چاوی میدیاکان دەکوژرێن و
هەواڵەکانیان بە نائاشکرایی دەمێنێتەوە.
بە پێی
ئەو ئامارانەی نوژنها لە هەواڵە بڵاوکراوەکانی ساڵی ٢٠٢٣ەوە کۆی کردووەتەوە، بە
گشتی ٨٠ ژن کوژراون یاخود ناچار بە خۆکوشتن کراون، کە بەم شێوەیەیە، کوشتن ٢٨،
ناچار بە خۆکوشتن ٩، سووتان ٥، مردنی گوماناوی ١٩، گیان لەدەستدان بە کارەبا ٣،
خنکان ٣، گیان لەدەستدانی ژن بە غاز ٢، ڕفاندن ٣، برینداربوون ٤، ئەشکەنجەدان ١،
مردن بە هۆی نەشتەرگەری هەڵە ١، هەڕەشەکردن ٢.
مانگی
کانوونی دووەم/١
٣ی
کانونی دووەم، ژنێکی گەنجی خوێندکاری پۆلی ١٠ی ئامادەیی، لە گەڕەکی گژەبەرانی شاری
دهۆک بە خنکاندنی گوماناوی کۆتایی بە ژیانی هات.
هەمان
ڕۆژ، ٣ی کانوونی دووەم، لە گەڕەکى سیروانى شارۆچکەی کەلار، بە ڕووداوێکى هاتوچۆ،
ئۆتۆمبێلێکى جۆرى میتسۆبۆشی بارهەڵگر، لە ژنێک دەدات و برینداری دەکات، دواتر
بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیان لەدەست دەدات.
٥ی
کانوونی دووەم، ژنێکی گەنجی تەمەن ١٦ ساڵان بە ناوی "ئارینا یاقوب"، لە
گەڕەکی کانی سپیکەی شاری سلێمانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، ژنە گەنجەکە فێرخوازی
پۆلی نۆی بنەڕەتی بووە، بەهۆی خراپی باری دارایی ماڵەوەیان نەیتوانی بوو بۆ ماوەی
دوو مانگ کرێی پاسی خوێندنگەی بدات بەمەش توشی حاڵەتی دەروونی ببوو، لە ئەنجامدا
فیشەکێکی ناوە بەسەرییەوە و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
٦ی
کانوونی دووەم، لە گەڕەکی موفتی شاری هەولێر باوکێک کچەکەی بە ناوی
"ڕەها" تەمەن ١٥ ساڵ کوشت و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهات، ئەو ژنە
گەنجە بە دڕندانەترین شێوە لە لایەن باوکییەوە کوژراوە وەک باسدەکرێت، نینۆکەکانی
دەرهێندراوە و ڕووخساری شێوێندراوە، پاشان بە پانكەی ماڵەكەیاندا هەڵواسراوە، تا
لە کۆتایدا گیانی لەدەستداوە.
١١ی
کانوونی دووەم، ژنێکی گەنجی خوێندکار، تەمەنی ١٧ ساڵە، بە ناوی "دیلان
غەریب" لە شارۆچکەی حاجیاوای سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، بەشێوەیەکی گوماناوی
گیانی لەدەستدا.
١٩ی
کانوونی دووەم، لە گەڕەکی تسعینی کەرکوک، ژنێک بەدەستی ئەو پیاوەی هاوسەرگیری
لەگەڵ کردووە، کوژرا، بەپێی زانیارییەکان ئەو دوو کەسە خەڵکی بەغدا بوون و بە
سەردان چوونەتە کەرکوک، بووەتە دەمەقاڵێیان و لە ئەنجامدا پیاوە بکوژەکە
هاوژینەکەی کوشتووە، کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩١ و خەڵکی بەغدا و لە نەتەوەی عەرەبە.
١٩ی
کانوونی دووەم، لە شارەدێی تەکیەی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ بەهۆی گڕگرتن و
تەقینەوەی بوتڵی غازەوە، ژنێک بریندار بوو، چەند بەشێکی لاشەی سووتاوە و ڕەوانەی
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.
٢٢ی
کانوونی دووەم، لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەی گەڕەکی ئۆردوگای چۆمانی شارەدێی
چوارقوڕنە لە دەڤەری ڕاپەڕین ژنێک گیانی لەدەستدا، بەپێی زانیارییەکان ژنەکە ناوی
"ئــ ، مـ ، خـ" و تەمەنى ٢٥ ساڵ بووە، ھۆکاری ئاگرەکەوتنەوەکە بە
ھیتەری کارەبایی بووە، لە ئەنجامدا شۆرتى کردووە و ئاگرکەوتووەتەوە.
٢٤ی کانوونی
دووەم، لە گوندی گربیش-ی سنوری شارۆچکەی ئاکرێ کچ و کوڕێکی گەنج کوژراون.
٢٤ی
کانوونی دووەم، لە گەڕەکی خێلەکێ لە ناوەندی شارۆچکەی بەردەڕەش مامۆستایەکی ژن
بەهۆی فشار خستنەسەری لە بابەتی هاوسەرگیری کردن، پەنا بۆ خۆسووتاندن دەبات و
دواتر گیان لەدەستدەدات.
مانگی
شوبات/٢
لە
بەرواری ١٨ی شوبات لە شارۆچکەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر ژنێک لەلایەن
هاوژینی پێشویەوە لەسەر کێشەیەکی کۆنی نێوانیان بە گولە لێیدراوە و لە ئەنجامدا
گیانی لەدەستدا، ژنەکە ناوی (شاجوان سەباح) تەمەنی ٢٢ ساڵ بووە، هاوژینی پێشویشی
ناوی (م. و. ا) تەمەنی ٢٦ ساڵە.
مانگی
ئادار/٣
٦ی
ئاداردا، لە شارۆچکەی سۆران، تەرمی ژنێکی گەنجی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی "ڕەیان
تاریق"ە رەوانەی نەخۆشخانەی سۆران کراوە کە گولە بە جەستەیەوە بووە،
خێزانەکەی دەڵێن خۆکوژی بووە.
١٠ی
ئادار و لە شارۆچکەی کەلار دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی ژنێک دەستگیر کراون.
١٠ی
ئادار، لە شارۆچکەی کفری لە دەڤەری گەرمیان، ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی
فیشەکەوە گیانی لەدەستدا، ژنەکە لەدایکبووی ١٩٩٦ و بە وتەی کەسوکارەکەی لە ماڵی
خۆیان بە دەمانچە فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
٦ی
ئادار، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردووە،
ژنێک بەناوی "سوره" تەمەن ٢٨ ساڵ، گولەیەک بەر سەری کەوتووە، دوای
لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت لەلایەن برایەکی کە تەمەن ٣٢ ساڵە کوژراوە.
مانگی
نیسان/٤
٨ی نیسان،
لە گەڕەکی عەدەنی شاری کەرکوک، تەرمی ژنێک لەناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، ژنەکە
بەتەنها ژیاوە و تەمەنی ٥٨ ساڵە، لەناو ماڵەکەی خۆیدا کوژراوە و پێدەچێت
خنکێندرابێت.
١٠ی
نیسان، لە حاجیاوا لە دەڤەری ڕاپەڕین، ژنێک لە ڕووداوێکی گوماناویدا بە هۆکارێکی
نادیار کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا، ئەو ژنە دەرچووی زانکۆی کۆیەیە، هاوسەرگیری
کردووە دەستگیراندار بووە، لە پاش خۆکوشتنی نامەیەکی جێهێشتووە تێیدا ئەوە
دەردەکەوێت کە ئەو ژنە گەنجە لەژێر فشارێکی دەروونی زۆردا بووە، داوای لێبوردنی لە
دایک و باوکی کردووە.
١٤ی
نیسان، میهران عەبدولکەریم، ١٧ ساڵ، دانیشتووی شارەدێی رزگاری سەر بە شارۆچکەی
خەبات بوو، درەنگانی شەوێک لە سەربانی ماڵی خۆیان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، دوای
مانەوەی بە سووتاوی بۆ ماوەی ١٣ رۆژ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن، شەوی ١٤ی نیسانی
ئەمساڵ بەهۆی زۆری رێژەی سوتاویەکەی گیانی لەدەست دا.
١٧ی
نیسان، ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بەناوی "شلێر فەتحوڵا"، لە نزیک پردی حافیز
لە نێوان شارۆچکەی ڕەواندز و چۆمان، کەوتە ناو ڕووبار و خنکا، شلێر فەتحوڵا دایکى
دوو منداڵە و ماڵیان لە نزیک ڕووبارەکە دایە، بەهۆی خلیسکانەوە کەوتبووە ناو
ڕووبارەکە.
١٨ی
نیسان، ژنێکی گەنج بە ناوی "لارا عەلی ڕەزا" دانیشتووی ڕانیە بە
گوماناوی گیانی لەدەستدا و وترا بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە بووە.
١٩ی
نیسان، ژنێکی بە تەمەن و هاوژینەکەی لە گەڕەکی ئەسرا و مەفقودینی کەرکوک کە
بەتەنیا ژیاون، بەهۆی لێچوونی گازەوە لە خەودا گیانیان لەدەستداوە، بەپێی
زانیارییەکان ژن و پیاوەکە کوردن و ژنەکە تەمەنی ٧١ ساڵە.
٢٠ی
نیسان، لە گوندی بەدریكێ-ی سەر بە شارەدێی گردەسێنی سنووری شارۆچکەی ئاكرێ، ژنێکی
گەنج بە ناوی "ڤ، ش" بە گوماناویی گیانی لەدەستدا.
٢٦ی
نیسان، ژنێکی گەنج بە ناوی "هۆزان مستەفا سەعید"دانیشتووی گوندی لێلکان
لە سنووری شارۆچکەی سیدەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە گوماناوی گیانی
لەدەستدا و بەپێی وتەی کەسوکارەکەی بۆ پۆلیس، لە کاتی ئامادەکردنی خواردنی ئێوارە
غازی پێدا تەقیوەتەوە.
٢٦ی
نیسان، ژنێکی گەنجی تەمەن ١٨ ساڵ لە قەڵادزێی سنوری ئیدارەی ڕاپەرین بە تەزووی
کارەبا گیانی لەدەستداوە.
مانگی
ئایار/٥
لە
بەرواری ٨ی ئایاردا، ژنێکی گەنج لە گوندی کێلەسپی ئاکرێ بە گوماناوی گیانی
لەدەستدا، بەپێی لێکۆڵێنەوەکان، لە کاتی پاککردنەوەی چەکدا براکەی بە هەڵە
کوشتوویەتی، ژنە گەنجەکە تەمەنی ٢٦ ساڵ بووە.
١٠ی
ئایار، باوکێک لە دۆخی "سەرخۆش"ی لەژێر کاریگەری ماددەی کهولیدا تەقەی
لە منداڵێکی کچی تەمەن ٧ ساڵانی خۆی کردووە و بە سەختی برینداری کردووە، تاوانەکە
لە گەڕەکی دۆمیزی باشووری شاری کەرکوک ڕوویداوە.
لە ١١ی
ئایاردا، کچێکی تەمەن ١١ ساڵ لەلایەن باوەژنی و خوشکی باوەژنی لە ڕووباری زێی بچوک
خنکێنراوە، هەردوو تۆمەتبارەکەش دەستگیر کراون.
١٧ی
ئایار، لە شارۆچکەی کۆیە، پیاوێک دەستڕێژی گولـلەی لە خێزانەکەی کرد و چوار کەسی
کوشت، کە سیانیان هاوژین و دوو کچی خۆی بووە، کوڕەکەشی بریندار کردووە.
٢٢ی ئایار،
لە گەڕەکی کەلاری کۆنی شارۆچکەی کەلاری منداڵێکی کچ بە ناوی "ماریا
ئیسماعیل"، لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٩، بە گوماناویی گیانی لەدەستدا، لە پاش
لێکۆڵینەوە ئەو منداڵە کچە لەگەڵ برا حەوت ساڵانەکەی، ناکۆکی لەنێوانیاندا
دروستبووە و هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
مانگی
حوزەیران/٦
١ی
حوزەیران، لە شوقەکانی گوڵی شار لە شاری سلێمانی، تەرمی ژنێک بە هەڵواسراوی لە
شوقەکەی خۆی دۆزرایەوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە، ڕووداوەکە
خۆکوژی بووە، هەروەها بەپێی زانیاریەکان ژنەکە تەمەنی لەنێوان ٢٧-٣٠ ساڵ بووە،
هاوسەرگیری کردووە، بەڵام جیابووەتەوە و لەگەڵ دوو کوڕی ژیاوە.
٤ی
حوزەیران، ژنێکی گەنج کە خوێندکاری زانکۆی سۆرانە لە نهۆمی چوارەمی بەشە
ناوخۆییەکانی زانکۆکەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە و بە سەختی برینداربووە.
١٦ی
مانگ، ژنێکی بە رەگەز کورد بەناوی (ا. ع. ح) کە چەند مانگێکە هاوسەرگیریی کردووە و
دانیشتوی کۆمەڵگەی نیشتەجێبونی وان سیتییە لە شارۆچکەی خانەقین، ڕفێندرا و سۆراخی
نەماوە.
٢٠ی
حوزەیران لە گەڕەکی گوڵانی شاری ھەولێر کەسێک دەستڕێژی گولـلە لە ھاوژینەکەی و
خوشکی ھاوژینەکەی دەکات و بەهۆیەوە ژنەکە کوژراوە و خوشکەکەشی بریندار بووە.
مانگی
تەمموز/٧
٩ی
تەمموز بە تۆمەتی ئەشكەنجەدانی ژنێک و دەستبەسەركردنی منداڵەكانی تۆمەتبارێک لە
شاری سلێمانی دەستگیر كرا، تۆمەتبارەكە ئەشكەنجەی ژنێكی داوە و لەگەڵ سێ
منداڵەكەی لەماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەری كردوون.
١١ی
تەمموز، دوو خوشک بەناوەكانی "شایستە و ماردین" کە تەمەنیان ١٣ و ١٤
ساڵان بوو، ڕۆژی ٩ی تەمموز لە زێی بچوک لەگەڵ باپیریاندا بوون و هەرسێکیان خنكان.
١٩ی
تەمموز، لە گەڕەكی زانكۆ لە دهۆک لەسەر شەقام تەقە لە ژنێکی ٣٢ ساڵ كرا و كوژرا،
ژنەکە دایكی سێ منداڵ بوو وە لە یەكێک لە ماركێتەكانی شاری دهۆک كاری دەكرد.
٢٤ی
تەمموز، لە شاری هەڵەبجە ژنێک بە ناوی شەونم فەیسەل مەجید تەمەن ٤٨
ساڵ، فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر بە گوماناوی گیانی
لەدەستدا، شەونم تەمەنی ٤٨ ساڵە و لە ڕۆژی ٢٣ی تەمموز لە سەربانی ماڵەکەیان کەوتە
خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
٢٤ی
تەمموز، ژنێکی گەنجی تەمەن ۱٥
ساڵ لە کەلار بە خنکان و گوماناوی گیانی لەدەستدا، بەوتەی کەسوکارەکەی "بە
پەت خۆی هەڵواسیوە".
٢٩ی
تەمموز، لە سۆران پیاوێک کە دوو ژنی هەبووە هەردوکیانی کوشتووە، تۆمەتبارەکە
راستەوخۆ دوای ڕووداوەکە خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە.
مانگی
ئاب/٨
٢ی ئاب،
کچێکی ١١ ساڵ ڕزگار کرا، کە لەلایەن كوڕێكەوە بەرەو سنوری هەولێر و دهۆک
ڕفێندرابوو، كچەكە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارەکە تۆمار کردووە، لە قسەکانیدا
باسی لەوە كرد، تۆمەتبارەكە بە زۆر ڕفاندوویەتی و هەڕەشەی كوشتنی لە خۆی و باوكی و
براكەی كردووە، ناچاری كردووە كە بڕێک پارەش لە ماڵەوە بهێنێت بە نیازی ئەوەی كە
دەچنە دەرەوەی دەڤەر.
٣ی ئاب
لە گەڕەکی کەرامەی شاری کەرکوک پیاوێک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە دەچێتە سەر ماڵی
خەزووری، بە دەستڕێژی فیشەک، هاوژینەکەی و دایک و باوکی هاوژینەکەی دەکوژێت.
٦ی ئاب،
لە شارەدێی ڕزگاری سەر بەشارۆچکەی کەلاری ناوەندی گەرمیان، ژنێکی گەنجی تەمەن ١٧
ساڵ بەناوی "نور عەقیل" بە گوماناوی گیانی لەدەستدا، بەپێی وتەی دایک و
باوکی، کچەکەیان چووەتە ژوورێکەوە و دەنگی تەقە هاتووە و هیچ کێشەیەکیشی نەبووە
پێشتر، ئەو چەکەی بەکارهاتووە بێ مۆڵەت بووە.
٧ی ئاب،
لە گەڕەکی شارەوانی هەڵەبجە بەهۆی لێچوونی غازەوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، دایکێک و
کچەکەی بە سەختی سووتان و برینداربوون، دایکەکە ناوی نەزیرە حسێن حەمە ساڵح تەمەن
٤١ ساڵان و کچەکەی بەناوی ئارینا تاریق عەزیز تەمەن ١٨ ساڵانە.
٨ی ئاب
لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی ژنێک بە چەقۆ بریندار کراوە و پاش گەیاندنی بە
نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا، بەپێی زانیارییەکان ژنەکە تەمەنی
٢٣ ساڵە.
١٠ی
ئاب، لە گەڕەکی پەنجا عەلی و لە نزیک ڕێگای پشتێنەی کەرکوک و لە نزیک مەلەوانگەی
باباگوڕگوڕ دەستڕێژى گولـلە لە ژن و پیاوێک کرا و بەهۆیەوە بریندار بوون، بەپێی
زانیارییەکان، ژنەکە ناوی عەزرا منهل نەجمـە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، پیاوەکەش ناوی
سامی شکورە و تەمەنی ٣٩ ساڵە.
١٠ی
ئاب، لە گەڕەکی ئاشتی لە شارۆچکەی قەڵادزێ، ژنێکی تەمەن ٣٢ ساڵ لەلایەن براکەی
خۆیەوە، کە تەمەنی ٣٥ ساڵە بە فیشەک کوژرا.
شەوی
١٧ی ئاب، لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، ژنێکی بە ڕەگەز عەرەب کە دەوترێت دایکی
چوار منداڵە تەرمەکەی بە خنکێندراوی دۆزرایەوە.
٢١ی
ئاب، ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ لە شاری ڕانیە کە ماوەی چوار ڕۆژ بوو بێسەروشوێن بوو،
تەرمەکەی لە ئاوی دەربەندی ڕانیە دۆزرایەوە.
٢٤ی
ئاب، لەسەر ڕووباری خازر و لە نزیک گوندی خەلیلكان-ی سەر شارەدێی گردەسێن تەرمی
دوو ژنی گەنج لە ڕووبارەکە دۆزرایەوە، ئەو دوو ژنە گەنجە لە ڕووبارەکە خنکاون
ناویان 'حەنان رەمەزان عەبدۆ' تەمەن ٢٣ساڵ و 'خەڵات شەعبان خەلیل' تەمەن ٢٠ ساڵە.
مانگی
ئەیلول/٩
٣ی
ئەیلول، لە شارۆچکەی سەعدییەی سەر بە خانەقین بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە ماڵێک
کەوتەوە و بەهۆیەوە دایکێک و سێ منداڵەکەی سووتان و گیانیان لەدەستدا.
٥ی
ئەیلول، ژنێکی دووگیان بە ناوی عائیشە عەبدۆ کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن و ماوەی
پێنج ساڵە لە دەڤەر دەژین و تەمەنی ٣٥ ساڵ بوو، لە کاتی نەشتەرگەری منداڵبوون،
بەهۆی بچڕانی کارەباوە گیانی لەدەستدا.
٨ی
ئەیلول، لە کەلار ژنێکی تەمەن ۲۲
ساڵ بە ناوی (خ. ق) بەخنکان گیانی لەدەستدا، ژنەکە دانیشتووی شارەدێی رزگاری سەر
بە شارۆچکەی کەلارە و لەدایکبووی ۲۰۰۱ە
و لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە و مناڵێکی هەیە.
١٤ی
ئەیلول، ژنێکی گەنج تەمەن (١٥ بۆ ٢٠) ساڵ لەسەر پردی پەڕینەوەی کەمپی نوێی زانکۆی
سلێمانی بە شێوازێکی گوماناوی گیانی لەدەست داوە.
١٦ی
ئەیلول، لە شارەدێی خەلیفان سەر بە ئیدارەی سۆران کچێکی سیانزە ساڵ بەناوی (یوسرا
غەفار) بە خنکان گیانی لەدەست دا، بە پێی زانیارییەکان تەرمی کچەکە لەنێو
ماڵەکەیان بە خنکاوی دۆزراوەتەوە.
٢٥ی
ئەیلول، پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای ژنێک کەسێکیان بە تۆمەتی
هەڕەشەکردن لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئەو ژنە دەستگیر کردووە.
٢٦ی
ئەیلول، لە گوندی پیرداودی نزیک هەولێر ژنێکى تەمەن ٣٥ ساڵ کوژراوە و دایکی پێنج
منداڵ بووە، بەپێی وتەی کەسوکارەکەی هاوژینەکەی ئەنجامدەری تاوانەکەیە.
٢٦ی
ئەیلول، لە قەڵادزێ تۆمەتبارێک هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی لە ژنان کردووە
دەستگیرکرا.
٢٧ی
ئەیلول، لە شارۆچکەی کەلار ژنێک کە پێشتر سکاڵای لەسەر هاوژینەکەی تۆمار کردووە،
بە گوماناوی گیانی لەدەستدا، ژنەکە تەمەنی ٤٠ ساڵە و ناوی (ن.غ.م) دانیشتووی
گەڕەکی سیروانە، ژنەکە پێشووتر لەلایەن هاوژینەکەیەوە توندوتیژیی دەروونی بەرامبەر
کراوە و هاندراوە بۆ خۆسووتاندن.
مانگی
تشرینی یەکەم/١٠
شهوی
١١ی تشرینی یەکەم، له گهڕهكی سێتاقانی ههولێر، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی
پیاوێک شهش فیشهكی به ژنهكهیهوه دەنێت، چواری بهركهوتووه و بەهۆیەوە گیانی
له دهستداوه.
١٥ی
تشرینی یەکەم، لە سنووری پارێزگای سلێمانی سێ تۆمەتباری هەڵهاتوو لەسەر ڕفاندنی
ژنێکی گەنج دەستگیر کران.
٢٣ی
تشرینی یەکەم، منداڵێکی کچی بریندار بە ناوی "س،ع،ا" تەمەن ٩ ساڵ
دانیشتووی گەڕەکی دابان لە شارۆچکەی حاجیاوا، کە شوێنەواری فیشەک بە لەشیەوە
هەبووە، براوەتە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بەهۆی سەختی برینەکەی لەڕێگا بۆ نەخۆشخانە
گیانی لەدەستدا.
٢٤ی
تشرینی یەکەم، سەنگین قادر ئیبراهیم، تەمەن ٢٥ ساڵ، دانیشتووی شارەدێی حاجیاوا سەر
بە دەڤەری ڕاپەڕین، بە شێوەیەکی گوماناوی کۆتایی بە ژیانی هات.
٢٦ی
تشرینی یەکەم، یەکێک لە مامۆستا وانەبێژە ناڕازییەکان بەناوی “جیهان تەها”، لە
گوندی هەڤنکا لە سنووری پارێزگای هەولێر، بە شێوەیەکی گوماناوی ئۆتۆمبێلەکەی
وەرگەڕاوە و ئاگری گرت، بەو هۆیەشەوە جیهان تەها گیانی لەدەستداوە، جیهان تەمەنی
٣٥ ساڵ بوو، جیهان تەها یەکێک بوو لە مامۆستایانی ناڕازی کە چەند ڕۆژێک بەر لە
گیان لەدەستدانی، لە بەرنامەی یەکێک لە تەلەفزیۆنەکانی سەر بە دەسەڵات باسی لە
دۆخی مامۆستایان ناڕەزایەتییەکانیانی کرد.
مانگی
تشرینی دووەم/١١
١١ی
تشرینی دووەم، لە شارەدێی لەیلانی پارێزگای کەرکوک، ژنێک بە دەستڕێژی گولە کە
لەگەڵ براکەیدا بوو، کوژرا، ژنەکە تەمەنی ٢٨ ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی پەنجا عەلیی
شاری کەرکوک، ساڵێک لەمەوبەر هاوژینەکەی کوژراوە.
١٧ی
تشرینی دووەم، ژنێکی گەنج لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووی ٥ نهۆمی لە شاری هەولێر
هەڵدرایە خوارەوە و بە پێی لێدوانی پۆلیسی هەولێر، بە سەختی برینداربوو.
مانگی
کانوونی یەکەم/١٢
٤ی
کانوونی یەکەم، ژنێک بە ناوی دەروون کاوە، دایکی دوو منداڵە و لە شاری
سلێمانی نیشتەجێیە، لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئەشکەنجەدرا و سووتێنرا.
٦ی
کانوونی یەکەم، لە سلێمانی لەسەر 'دەمەقاڵە' پیاوێک ژنەکەی بە چەقۆ کوشت و پاش
تاوانەکەش دەستگیرکرا، ژنەکە بەناوی (ئ،م) تەمەنی ٢٣ ساڵ بوە و پیاوەکەش بەناوی
(ب،ن)ـە ماوەی سێ ساڵ بوو و هاوسەرگیریان کردبوو.
٢٦ی
کانوونی یەکەم، لەبەردەم پەیمانگای تەکنیکی کەرکوک، ژنێکی گەنجی ٢٠ ساڵ بە ناوی
دونیا ئەمین عومەر، پیشەی خوێندکار، ئۆتۆمبێلێک لێیدا.
ئۆتۆمبێلەکە
لە جۆری کیایی سپۆڕتاج بووە، دوای ئەوەی خوێندکارەکە دەکات بە ژێرەوە، هەڵدێت،
بەهۆی بریندارییەکەوە دونیا ئەمین عومەر دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی گشتی
کەرکوک گیانی لەدەستدا.
٢٧ی
کانوونی یەکەم، دوو تەرم، کە یەکێکیان ژن بوو، لە کەندەڵانێکی گوندی چنارێن سەر بە
شەقڵاوە لە پارێزگای هەولێر، دۆزرانەوە، کە بە شێوەیەک شێوێندرابوون ناتوانرا
بناسرێنەوە و ناسنامەیان نائاشکرا بوو، پۆلیس تەرمەکەی گواستەوە بۆ پزیشکی دادی
هەولێر.
٢٧ی
کانوونی یەکەم، دەڤەر دڵشاد، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەدێی تەقتەق ڕایگەیاند، ژنێكی
تەمەن ٢٥ ساڵ، بە ناوی "س. م. س" و فەرمانبەری تەندروستی كەركوك،
لەلایەن باوكییەوە لەناو بازاڕی تەقتەق دەستڕێژی گولـلەی لێكرا و سێ فیشەکی
بەرکەوتووە، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی كەركووك كراوە.
٢٧ی کانوونی یەکەم، لە گەڕەکی ئەسراو مەفقودینی پارێزگای کەرکەک
بەرامبەر نەخۆشخانەی شیفا ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و بەهۆیەوە دایکێک و دوو
منداڵی سووتان و گیانیان لەدەستدا.
هەرێمی کوردستان لانەیەکی نائارام بۆ ژنان
چالاکوانانی بواری ژنان پێیانوایە، تا
مەترسیی لەسەر ژنان هەبێت، هەرێمی کوردستان شوێنێکی ئارام نییە بۆ ژنان، دەشڵێن:
کەمتەرخەمی دەکرێت لە کەیسەکانی کوشتنی ژناند، بکوژی ژنان پارێزگاریان لێدەکرێت و
بە سزای خۆیان ناگەیەندرێن.
بەگوێرەی ئاماری لیژنەی داکۆکییکردن لە
مافی ژنان لە پەرلەمانی هەریمی کوردستان، لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگی سەرەتای
ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان ١٠ ژن بوونەتە قوربانیی توندوتیژیی، لە مانگی
ئازاریشدا ژمارەی حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان زیادیکرد و دواینترینیان کوژرانی (ماریا)
بوو شەوی شەشی ئەم مانگە لە شاری هەولێر.
سەبارەت بە هۆکاری بەردەوامیی تاوانەکانی
کوشتنی ژنان، بەهار عەلی، سەرۆکی رێکخراوی ئێمە بۆ داکۆییکردن لە مافی ژنان بە
ڕۆژنیوزی وت: هۆکاری سەرەکی کوشتنی ژنان لە کۆمەڵگادا، پەیوەستە بەبیرکردنەوەی
پیاوانەوە، کە پێیانوایە دەتوانن بەئارەزووی خۆیان ژیان لە ژن و دایک و
خوشکەکانیان وەربگرن، ئەم بیرکردنەوەیەش لەسەر بنەمای کلتور و هۆشیارنەبوون وەریان
گرتووە.
باسی لەوەشکرد، بکوژانی ژن داڵدەدرێن و
دەپارێزرێن لەلایەن خێڵ، لایەنە سیاسییەکان، هێزە چەکدارەکانیانەوە پارێزگاریان لێ
دەکرێت، یاخود سوڵحی عەشایریی دەکرێت و وتی: ئەمانەش هۆکارن کە توندوتیژیی
بەردەوام ڕوو لە زیادبوون بکات لە هەرێمی کوردستاندا، بۆیە پێویستە سەروەریی یاسا
هەبێت، بەجۆرێک بکوژانی ژن قورسترین سزابدرێن، بۆ ئەوەی ببن بە نموونە بۆ کەسانی
تر.
سەرۆکی ڕێکخراوی ئێمە وتیشی: ئاسایشی
هەرێمی کوردستان ناسەقامگیرە بۆ ژنان ، چونکە ژنان لە مەترسیی و دڵەڕاوکێیەکی
زۆردان، تا مەترسیی لەسەر ژنان هەبێت، هەرێمی کوردستان شوێنێکی ئارام نیە.
هەر لەسەر ئەو پرسە، تانیا گەلی،
چالاکوانێکی دیکەی شاری هەولێرە و پێیوایە، دەبێت هۆشیاریی لە ناوخێزانەکاندا
هەبێت بۆئەوەی لە منداڵیەوە کاربکریت بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژیی و دەست نەبردن بۆ
کوشتنی ژنان و دەڵێت: پێویستە هەموومان لە ئاستی خۆمانەوە هەوڵی بەدەستهێنانی
یەکسانیی و مافەکانمان بدەین بۆ هەبوونی کۆمەڵگایەکی تەندروست.
دەشڵێت: کوشتنی ژن بەردەوامە، بەڵام دەبێت کۆمەڵگا تێبگەیەندرێت لەوەی دەست بۆ کوشتنی ژن نەبرێت و هەڵەیەکی گەورەیە، هەروەها کەمتەرخەمی لایەنە پەیوەندی دارەکانە کە بە شێوەیەکی باش بە ئەرکی خۆیان هەڵناسن بەسزادانی تاوانبارانی بکوژی ژن، جگەلەوەش لە دادگاکاندا سزایەکی توندی بکوژانی ژنان نادرێت، کە چیتر هیچ کەسێک نەتوانێت ژن بکوژێت


هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر