Pages

۱۴۰۴ شهریور ۱۵, شنبه

ژنکوژی لە ئێران؛ ڕاپۆرتێک لەسەر ئەشکەنجە و کوشتنی #ئایلا_پاسدار، قوربانیی زەواجکردنی زۆرەملێ و هاوسەرگیری منداڵ، لەلایەن برا و کەسوکارەکەیەوە لە ئیزە

 


ژنکوژی لە ئێران؛ ڕاپۆرتێک لەسەر ئەشکەنجە و کوشتنی #ئایلا_پاسدار، قوربانیی زەواجکردنی زۆرەملێ و هاوسەرگیری منداڵ، لەلایەن برا و کەسوکارەکەیەوە لە ئیزە

لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا، ئایلا پاسدار، تەمەنی پانزە ساڵان قوربانیی زەواجی زۆرەملێ و هاوسەرگیری منداڵ، لەلایەن براکەی و ژمارەیەک لە کەسوکاری دیکەوە بە چەکی ئاگرین لە ئیزە کوژرا. دەوترێت پاڵنەری بکوژەکە بۆ کوشتنی ئەو هەرزەکارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پێی دەوترێت "پاراستنی شەرەف".



بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هێنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٤، ئایلا پاسدار، گەنجێکی تەمەن ١٥ ساڵانی خەڵکی ئیزە، بە هاوکاریی مامی و ئامۆزاکەی، لە ماڵی یەکێک لە کەسوکارەکەی، بە تەقەی برای تەمەن ١٨ ساڵان گیانی لەدەست دا. هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو هەرزەکارە لە بەڵگەنامەی مردنیدا بەم شێوەیە هاتووە "کەللەسەر و شانەکانی مێشک بەهۆی برینێکی گوللە لە سەریدا".


بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئایلا پاسدار لە تەمەنی یازدە ساڵیدا بووەتە قوربانی هاوسەرگیری زۆرەملێ و هاوسەرگیری منداڵ و لە تەمەنی پانزە ساڵیدا لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە. ئەو هەرزەکارە بەردەوام تووشی توندوتیژی جەستەیی و لێدان بووە و چەندین جار لەلایەن مامی و برا و ئامۆزاکەیەوە بە بیانووی جۆراوجۆری درۆ هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت.


ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانە پێشتر هەوڵی کوشتنی ئایلایان داوە بە بڕینی سەری، بەڵام دراوسێکان دەستوەردانیان کردووە بۆ ڕێگریکردن لەم کارە. هەروەها لە کاتی هەوڵێکی دیکەدا هەوڵی کوشتنی دەدەن بە خۆراکدانی ژەهرەکەی و بەستنەوەی دەست و قاچی بە زنجیر. لەلایەن کەسانی دەوروبەریەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لە مردن ڕزگاری بووە.


شایانی باسە، ئایلا پاسدار دوای ئەوەی لەگەڵ کوڕێک هەڵاتووە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە. هەروەها ئەو کچە وەک هەرزەکارێکی پشتگوێخراو بۆ ماوەیەک لەلایەن ئەفسەرانی فریاکەوتنی کۆمەڵایەتییەوە بۆ ئەهواز بردراوە بۆ ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ چاودێری خۆشگوزەرانی، بەڵام بەهۆی ناڕازیبوونی مامی و براکەیەوە گەڕێنرایەوە ماڵەوە.


شایانی باسە، لە کاتی هەوڵەکانی کوشتنی، و بەپێی دانپێدانانی براکەی، دواجار ئەم هەرزەکارە پانزە ساڵانە بە تەقەی خۆی کوژرا. مامەکانی دوای دەستگیرکردنیان بە کەفالەت لە زیندان ئازادکران و برا و ئامۆزاکەی لە زینداندان. هەروەها پیرە پیاوێکیش لە کاتی هەوڵی کوشتنی ئەو کوڕەدا کە لەگەڵ ئایلا هەڵهاتبوو بە هەڵە کوژرا.


دواجار ئایلا پاسدار بەبێ هیچ مەراسیمێک و یادگاریەک لە گۆڕستانی ئەکباراباد کە دوورە لەو شوێنەی کە کەسوکارەکەی نێژراون بە خاک سپێردرا.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر