Pages

۱۴۰۴ شهریور ۱۷, دوشنبه

کار کردن بوو ئەویی ژن کوژیی بنەبر بکریت دەبێت سەرتا کولتۆریی یەکسانی لە لایەن دەسەلاتەوە و یان ریکخراوەکانەوە دەست پی بکات لە ریگا قوتابخانەکانەوە لە منادلانەوە دەست پی بکات.

 

 کار کردن بوو ئەویی ژن کوژیی بنەبر بکریت  دەبێت سەرتا کولتۆریی یەکسانی لە لایەن دەسەلاتەوە و یان ریکخراوەکانەوە  دەست پی بکات لە ریگا قوتابخانەکانەوە لە منادلانەوە دەست پی بکات.  و زهنیەتی ژن کوژی  نەخوشینی  زهنییە و دەروننیە   نیسبەت بە ژنان  لە لایەن پێاو نەخوشەکانەوە درۆست دەبێت.  کەسێک لە رۆژهەلاتی کوردستان ژن کی و دوکچەی خۆی دەکوژیت  یەکیکی دیکە لە ناوچەی کرماشان بە هوویی ئەویی ژنکیی تەنیا کچەی هەبوو ژنکی خۆیی کوشت.. 

ژنکوژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت عێراق و ئێران و تورکیا و وڵاتانی تر. ئەم ژنکوژییە لە کوردستاندا بە هۆی کاریگەریی کولتوورە دەسەڵاتدارەکانەوە کاریگەری خۆی هەبووە.

سەرەتا دەبێت دەست بکەین بە لێکۆڵینەوە لەوەی کە عەقڵیەتی ژنکوژی لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە؟

دەکرێ بڵێین عەقڵیەتی ژنکوژی ٨٩٪ی ئایینە و ئەوەی خەڵکی ئایینی دەیدەن بە عەقڵی خەڵکی ناوچەکە کاریگەری خۆی لەسەر بیر و عەقڵی پیاوە پیاوسالارەکان هەبووە و ئەوەی تریش عەقڵێکی پیاوسالارییە.

بێگومان ئایین دەبێتە هۆی نەخۆشی دەروونی ژنکوژی.

ئەو نەخۆشییە دەرونییە پاتۆلۆژییەی ئیرەیی و گومانی پاتۆلۆژی کە مەلاکان لە مێشکی گەنجاندا سەبارەت بە ژن لە ڕێگەی مزگەوتەکانەوە دەیچێنن، بەشێکی گەورەیە لە دابەشبوونی نەخۆشییە دەروونییەکانی ژنکوژی. مزگەوت و مەلاکان وەک میکرۆبی ئەنفلۆنزا بە کۆمەڵگادا بڵاودەبنەوە.

ئەگەر سیستەمێکی دیموکراسی و ئازاد هەبوایە و ئەگەری ئازادی قسەکردن هەبوایە، بەدڵنیاییەوە دۆخەکە جیاواز دەبوو.

ئاماژە بۆ کوشتنی ژنە پزیشکەکان لە عێراق هەیە کە لەسەر بنەمای فەتوایەکی نهێنی مەلاکان دەرچووە. هۆکاری کوشتنی پزیشکە ژنەکان لە عێراق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە عەلی کوڕی تالیب باسی لەوە کرد کە ئافرەتان لە ڕووی دەروونی و ڕۆحییەوە کەم و کوڕییان هەیە، هەروەها پێغەمبەری موسڵمان محمد باسی لەوە کرد کە ئافرەتان کەم و کوڕی دەروونین بۆ ئەوەی پێغەمبەرەکەیان نەچیتە ژیر پرسیارەوە . فەتوای نهێنی بۆ کوشتنی ئەو ژنانەی کە بڕوانامەی ئەکادیمی و پزیشکی پێشکەوتوویان هەیە لە عێراق دەرچووە.




#عەبادان لەلایەن مامی بە پاڵنەری شەرەف

کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی فاتمە.ر لە لایەن مامی و بە هاوبەشی باوکی لە ئابادان، لە پارێزگای #خوزستان کوژرا. پاڵنەری بکوژەکە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە وەک ئەوەی پێی دەوترێت پاراستنی شەرەف ئاماژەی پێکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هێنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕەزبەری ٢٠٢٥، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی فاتمە.ڕ، خەڵکی شاری شادێگان، سەر بە پارێزگای ئابادان، لە لایەن مێهدی مامی بە بڕینی خوێنبەرەکەیەوە کوژرا.

تەرمی ئەم کچە گەنجە لە زبڵدانێکی دەروازەی شاری ئابادان دۆزرایەوە.

بکوژەکە کە مامی کچەکەیە، لە دانپێدانانەکەیدا ڕایگەیاندووە کە بە فەرمانی براکەی – باوکی قوربانییەکە – و بەهۆی ئەوەی ناوی لێنابوو “پرسەکانی شەرەف” بە چەقۆ لێدان و بڕینی خوێنبەرەکەی کوشتوویەتی.

شایانی باسە باوکی کچە کوژراوەکە ڕایگەیاندووە کە هیچ سکاڵایەکی لەسەر براکەی نییە کە ئەنجامدەری ئەم تاوانە بووە.

کۆماری ئیسلامی ئێران نەک هەر لە یاساکانیدا ژنان لە بەرامبەر کوشتنی “شەرەف” ناپارێزێت، بەڵکو بە دروستکردنی کەشوهەوای پارێزبەندی دادوەری و سزای سووک زەمینەی بۆ دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە تاوانانە خۆش کردووە. هێنگاو هۆشداری دەدات لە پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی ژنان و کچان و ئاسانکاری بۆ کوشتنی کچان لەلایەن باوک و برا یان ئەندامانی دیکەی خێزانەوە، هەروەها ئامارە شاراوەکانی ژنکوژی.




توندوتیژی خێزانی؛ پیاوێک لە تاران ژن و کچەکەی کوشت

پیاوێک لە #تاران بە چەکی ئاگرین هاوسەرەکەی و کچە ١٣ ساڵانەکەی کوشت. پاڵنەری بکوژەکە بۆ ئەم کارە "کێشەی خێزانیی" بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هێنگاو، ڕۆژی شەممە، ٤ مورداد ١٤٠٤ (٢٦ی گەلاوێژی ٢٠٢٥)، پیاوێک لە ماڵە هاوبەشەکەیان کە دەکەوێتە ناوچەی چیتگاری تاران، ژنە گەنجەکەی و کچە ١٣ ساڵانەکەی کوشتووە.

بەگوێرەی دانپێدانانی بکوژەکە، دوای ئەنجامدانی کوشتنەکە، ئەو چەکە بەکارهاتووە گواستووەتەوە بۆ شەقامی بێهەشت زەهرا و لەژێر زەویدا شاردویەتیەوە، هەروەها زێڕی ژنەکەی بردووە و لە کۆگایەکدا شاردۆتەوە. دواتر بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی چووەتە بانک و دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە دیمەنێکی نمایش کردووە و دواجار پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە و بابەتەکەی ڕاگەیاندووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی دەوڵەتی ڕوکنا، بکوژەکە سەرەتا ڕەتیکردەوە هیچ تێوەگلانێکی هەبێت و بانگەشەی نەزانی لە تاوانەکە دەکات، بەڵام دواجار لە کاتی دەستگیرکردنیدا دانی بە کوشتنی هاوسەرەکەی و کچە ١٣ ساڵانەکەیدا ناوە و ڕایگەیاندووە کە لە کاتی ناکۆکی خێزانیدا تاوانەکەی ئەنجامداوە.

ئاژانسه هه واڵییه که به بێ ئاماژه به ناسنامه ی بکوژ و قوربانییه کان، ڕایگه یاند که پاڵنه ڕی ئه و تاوانه کێشه ی خێزانییه .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر