هەواڵ:KNN
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" هێزەکانمان بۆ هەر بارودۆخێکی نەخوازراو ئامادەیە"، و لە هەمان کاتدا سوربوونی خۆی لەسەر هەوڵەکانیان بۆ دورکەوتنەوە لە شەڕ دووپاتکردەوە.
مەزڵوم عەبدی وتیشی" لەم قۆناغە نوێیەدا کار بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە ڕێگەی گفتوگۆوە دەکەین و ئێمە بۆ هەموو شتێک ئامادەین، بەڵام هەوڵدەدەین ڕێگە لە شەڕ بگرین".
فەرماندەی گشتی ( هەسەدە) جەخت لەوە دەکاتەوە سەرەڕای رێکەوتنی ئاگربەست و ئارامی رێژەیی لە باکوری رۆژهەلاتی سوریا بۆ چەند مانگ، بەڵام مەترسی دەستپێکردنی هێرشی نوێ هێشتا ماوە، و وتیشی" هەوڵدەدەین دەستکەوتەکان لە ڕێگەی سیاسەت و گفتوگۆوە بپارێزین، سەرەڕای ئامادەییمان بۆ هەموو ئەگەرەکان".
عەبدی دووپاتی کردەوە کە سوریا بۆ پێش ساڵی 2011 ناگەڕێتەوە، و کاتی ئەوە هاتووە سوریایەکی فرەیی، دیموکراتی، و لامەرکەزی بنیاد بنرێت، کە هەموو پێکهاتەکان شوێنی خۆیان تێدا بدۆزنەوە و دەشڵێت" ڕێککەوتنی 10ی ئادار بەچوارچێوەیەکی گونجاو بۆ هەموو گەلان بۆ ڕۆیشتن بەرەو چارەسەرێکی سیاسی قۆناغ بە قۆناغ دەزانین".
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر