کوشتنی _ژنان_تاوانێکی_قیزوینە#
کوشتنی دڵتەزێنی سۆرایا عەلیمحەمەدی لە سەققز: سۆرایا لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سووتێنرا
ژنکوژی لە ژێر سێبەری ڕێژیمی مەلاکان لە ئێران
سۆرایا عەلیمحەممەدی، ژنێکی تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی سەققز، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٤، بە هۆی ئەوەی کە بە "ناکۆکی بنەماڵەیی" وەسف کرابوو، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە بەنزین لە پارکینگەکانی ماڵەکەیان ئاگری تێبەردرا. دوای مانەوەی چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانەی شەفای شارەکە بەهۆی سووتانی توندەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ژنە گەنجە، لەدایکبووی ساڵی 1992 و دایکی منداڵێکی تەمەن 7 ساڵانە، لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە هۆی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و ناکۆکی خێزانی هاوسەرەکەی، چەندین جار هەوڵی جیابوونەوەی داوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی بنەماڵەکەی ناچار بووە بەردەوام بێت لە ژیانی پێکەوەیی.
دوای ئەوەی دراوسێکان ئاگاداری دەکەنەوە، گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی سەرکەوتوو نەبوون. پرسەکەی نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە یەکەمی ئەیلول لە گۆڕستانی ئایچی بەڕێوەچوو.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر