ناتانیاهۆ لە ڕێگەی مایکرۆفۆنی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕاستەوخۆ لەگەڵ بارمتەکاندا قسە دەکات
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، نەتانیاهۆ، وتاری نەتەوە یەکگرتووەکانی بەکارهێنا بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بارمتەکانی غەززە لە ڕێگەی بڵندگۆکانی دەوروبەری خاکەکەیەوە قسە بکات، قسەکانیشی ڕاستەوخۆ بۆ مۆبایلەکانی غەززە بڵاوکرایەوە. ناتانیاهۆ بە بارمتەکانی وتووە "تا هەمووتان نەهێنینەوە ماڵەوە پشوو نادەین"
نەتەوە یەکگرتووەکان | بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بارەی یەمەن، غەززە، لوبنان، عێراق و ئێران قسە دەکات.
لە میانی وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نەخشەیەکی بەرزکردەوە کە بە سوور تیشکی خراوەتە سەر “سووریا، لوبنان، عێراق، ئێران، یەمەن و غەززە” و وشەی “ڕق” لەسەر نەخشەکە نووسراوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو ڕق و کینەیەی کە ئەم وڵاتانە پڕن لێی.
ناتانیاهۆ وتی: نیوەی سەرکردە حوسییەکان لە یەمەن نەماون، یەحیا سنوەر لە غەززە نەماوە، حەسەن نەسروڵڵا لە لوبنان نەماوە، ڕژێمی ئەسەد لە سوریا کۆتایی هاتووە، میلیشیا عێراقییەکانیش هەڕەشەن و ئەگەر بەردەوام بن لە هێرشکردن، ئەوا ئەوانیش کۆتاییان دێت.
ناتانیاهۆ وتی: فەرماندە سەربازییەکان و زانایانی ئەتۆمی ئێرانیش نەماون.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر