باوکێکی عێراقی بە تۆمەتی مامەڵەی دڕندانە لەگەڵ کچەکەی دەستگیرکرا، کە ڤیدیۆکەی لەلایەن یەکێک لە خوشکەکانی کچەکەوە بڵاوکراوەتەوە.
کچەکەی بەکارهێنا بۆ تۆڵەسەندنەوە لە هاوسەرەکەی پێشووی.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، تۆمەتبارەکە ناوی جاسم فاخرە و لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە و لەسەر کچەکەیان کێشەی سەرپەرشتیکردنیان لەگەڵیدا هەبووە.
سەرچاوەکان ڕوونیانکردەوە، فاخر فەرمانی دادگای بەدەستهێناوە کە سەرپەرشتیکردنی منداڵەکەی پێدەدرێت، بەڵام منداڵەکە ویستویەتی لەلای دایکی بمێنێتەوە، ئەمەش پەیوەندی نێوان ئەو دووانەی گرژ کردووە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو باوکە ڕێگری لە منداڵەکە کردووە کە دایکی ببینێت و هەرکات ناوی هێنابێت بە شێوەیەکی زارەکی دەستدرێژی دەکاتە سەری. لەم دواییانەشدا تەنانەت لێی داوە و گرتەیەکی ڤیدیۆیی گرتووە، کە بۆ هاوسەرەکەی پێشووی ناردووە "بە مەبەستی ئیستفزازیکردن"، بەپێی زانیارییە بڵاوبووەکان.
دوای ئەوەی دایکەکە ڤیدیۆکەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکردەوە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بە وردی شوێنی تۆمەتبارەکەی دۆزییەوە پێش ئەوەی دەستگیری بکات و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکات بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.
کچێکی ڕفێنراو لە بەغدا ئازاد کرا
هێزە ئەمنییەکان دوای پێگەیشتنی ڕاپۆرتێکی بەپەلە، کچێکیان ڕزگارکرد کە لە ماڵێکدا بە دیل گیرابوو لە ناحیەی زەعفەرانییە.
دەستبەجێ هێزێکی ئەرکی هاوبەش پێکهێنرا، کە پێکهاتبوو لە کارمەندانی فەرمانگەی ئاسایشی زەعفەرانیە و مەفرەزەکانی پۆلیس و یەکەی بەرپەرچدانەوەی فریاگوزاری زەعفەرانیە. تیمەکە بە خێرایی بەرەو شوێنی ڕاپۆرتەکە ڕۆیشتن.
ئەو کچە ناوی (ف.ح.ع) لەدایکبوی ساڵی 2004 خوێندکاری پۆلی شەشەمی زانستە، لەناو ماڵەکەدا دۆزرایەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە ناوی (م.ح.خ.)ە و بە دیل گرتووی بووە.
ڕێکاری یاسایی دەستیپێکرد، کچەکەش ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ڕوستەمیە کرا. دەسەڵاتدارانی ئەمنی بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دڵنیابوون لە دادگاییکردنی تاوانبارەکە.


هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر