Pages

۱۴۰۴ آبان ۳, شنبه

هێرشی زەمینی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا بڕیارە ئەمساڵ دەستپێبکاتسەرۆک تەرامپ فەرمانی شەری دژ بە ڤەنزۆئلا راگەیاندوە

 




هێرشی زەمینی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا بڕیارە ئەمساڵ دەستپێبکاتسەرۆک تەرامپ  فەرمانی شەری دژ بە ڤەنزۆئلا راگەیاندوە 

فەنزوێلا وەڵامی ئەمریکای بە ناردنی کەشتیی جەنگی و درۆن بۆ سنوورە ئاوییەکانی وڵاتەکەیان دایەوە.

وێنە گەورەکە: ئەمریکا چەندین کەشتیی جەنگی هێناوەتە نزیک ڤەنزوێلا و ئەو وڵاتەش لەبەرامبەردا هێزی سەربازی زیاتری لەسەر سنوورەکانی کۆکردووەتەوە.

لێدوانی فەرمی: ڤلادیمێر پادرینۆ، وەزیری بەرگریی فەنزوێلا ڕایگەیاند، هێزی دەریایی و کەشتی گەورەتریان ناردووە بۆ کەنداوەکانی ڤەنزوێلا و باکووری سنوورە ئاوییەکانیان، هەروەها بۆ ئەرکی جۆراوجۆر ژمارەیەکی زۆر درۆنیان ناردووە.

باکگراوند: ئەمە دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا ڕایگەیاندووە سێ کەشتی مووشەکهاوێژ و ژێردەریاییەکی هێرشبەری خێرای ناردووەتە ناوچەی کاریبی بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە
نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا رایدەگەیێنێت، هێزەکانی ئەمریکا هەرگیز ناتوانن ڤەنزوێلا داگیر بکەن، ئەمەش دوای ئەوەی واشنتن پێنج کەشتیی جەنگی و چوار هەزار سەربازی رەوانەی دەریای کاریبی کرد بۆ گوشار خستنە سەر ئەو سەرکردە چەپە.

ئەمریکا رایگەیاندووە، ناردنی هێزەکان بۆ باشووری دەریای کاریبی، نزیک لە ئاوە هەرێمییەکانی ڤەنزوێلا بۆ ئۆپەراسیۆنێکە لە دژی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر.

ڤەنزوێلاش بە ناردنی کەشتی جەنگی و درۆن بۆ ناوچە کەناراوەکانی وەڵامی دایەوە و هەڵمەتێکی بۆ جێگیرکردنی هەزاران ئەندامی هێزە ئەمنییەکان دەستپێکردووە. 

مادۆرۆ دەڵێت، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ پاراستنی "ئاشتی، سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی" و ئەمریکا هەرگیز "ناتوانێت بچێتە ڤەنزوێلا".

ئەمریکا تائێستا هیچ هەڕەشەیەکی بۆ هێرشکردن یان داگیرکردنی ڤەنزوێلا نەکردووە. 

مادۆرۆ لە هەڵبژاردنەکانی تەممووزی 2024ـدا براوە بوو، بۆ سێیەم جار بووەوە سەرۆک.

واشنتن مادورۆ تۆمەتبار دەکات بە سەرۆکایەتیکردنی کارتێلێکی بازرگانیکردنی کۆکاین، بە ناوی کارتیلی "دێ لۆس سۆلێس"، کە ئیدارەی ترەمپ وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشانی کردووە.

ئەمریکا مانگی رابردوو، بڕی ئەو پارەیەی بۆ دەستگیرکردنی مادۆرۆ تەرخانی کردبوو لە 25 ملیۆنەوە بۆ 50 ملیۆن دۆلار زیاد کرد. 

لە ساڵی 2020 و لە ماوەی یەکەم خولی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپدا، مادۆرۆ و چەند بەرپرسێکی باڵای دیکەی ڤەنزوێلا لە دادگایەکی فیدراڵی لە نیویۆرک بە چەندین تۆمەت تۆمەتبار کران.

حکومەتی ئەمریکا لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردووەوە دەستی بەسەر زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلاری مادۆرۆ گرتووە، لەنێویاندا دوو فڕۆکەی حکومەتی ڤەنزوێلا.

مادۆرۆی تەمەن 62 ساڵ، کە پێشتر شۆفێری پاس و چالاکڤان بووە، ئەگەر دادگایی بکرێت و سزا بدرێت، رووبەڕووی سزای زیندانی تاهەتایی دەبێتەوە.

پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و کاراکاس چەندین ساڵە بەرەو خراپی دەچن.

حکومەتی ئەمریکا دان بە مادۆرۆدا نانێت، کە یەکەمجار لە ساڵی 2013 هاتە سەر دەسەڵات، ئەمەش دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی 2018ـی بە "پڕ لە کەموکوڕی" ناوبرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی "لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی 28ـی تەممووزی 2024ـی ڤەنزوێلادا، مادۆرۆ بە ساختەکارییەوە خۆی وەک براوە ناساند."

واشنتن چەندین سزای ئابووریی بەسەر حکومەتەکەی مادۆرۆدا سەپاندووە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر