بەپێی هەواڵێكی ( OdaTv ) سەڵاحەدین دەمیرتاش لە چەند كاتژمێری داهاتودا ئازاد دەكرێت میدیاكانی توركیا دەڵێن، دەسەڵاتدارانی ئەنكەرە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان لە رۆژی (8)ی ئەم مانگە.
ئاماژە بەوەكراوە ،كە پارێزەرانی دەمیرتاش داواكارییەكیان پێشكەشكردووە بۆ ئەوەی ئەم مانگە ئازادبكرێت لەوبارەیەوە مەحسونی کرامان، پارێزەری دەمیرتاش، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نوسیویەتی: ئەگەر حکومەت تانە لە بڕیارەکە نەدات، ئەوا بڕیارەکەی دادگای ئەوروپا بەركار دەبێت و دەبێتە پابەندکەر بۆ ئازادکردنی، وتوشەیەتی: دەبێت فەرمانگەی تێهەڵچوونەوە دەستبەجێ بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە بکات و دەمیرتاش و هاوکارەکانی بەپێی یاسا ئازاد بکات.
سەلاحەدین دەمیرتاش لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، لەسەر داوای سەرۆکی داواکاری گشتیی دیاربەکر، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی چەکداری و هاندانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی تاوان، ڕۆژی ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ دەستگیرکرا
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر