نارێن بریار، ژنێکی کوردی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە هەڵبژاردنێکی ناوخۆییدا سەرکەوت بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی بێلڤیو لە ویلایەتی واشنتۆن و بووە یەکەم ژنی کورد-ئەمریکی کە پۆستی هەڵبژێردراوی لە ئەمەریکا بەدەستبهێنێت.
بریار بە 51.27%ی دەنگەکان لە کۆنراد لی بەرامبەرەکەی بردەوە. شاری بێلڤیو سێیەم گەورەترین شاری ناوچەی سیاتڵە و ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ١٥١ هەزار کەسە و ناوەندێکی گەورەی تەکنەلۆژیا و ئابوورییە لە ئەمریکا.
ئەنجومەنی شارۆچکەی بێلڤیو حەوت ئەندامی هەیە کە سیاسەتە گشتییەکانی شارەکە بۆ ماوەی چوار ساڵ دادەنێن. برایار، کە لە ویلایەتی تەکساس لەدایک بووە و بەڕەچەڵەک خەڵکی سلێمانی و هەڵەبجەیە، وتی ئامانجی خۆی لە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی، "بە زیرەکانە گەشەی شارەکان بەڕێوەببات و کوالیتی ژیان بپارێزێت و پشتگیری کۆمەڵگا ناوخۆییەکان بکات".

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر