کۆماری ئیسلامی لە ژاپۆن و چین بە جیگ جۆگ هەوڵیدا خەڵک بگۆڕێت بۆ ئیسلام، و پارەیەکی زۆری خەرج کرد، بەڵام لە وڵاتەکەی خۆیدا ملیۆنان کەس وازیان لە ئیسلام هێنا، بوون بە مولحید، یان بوون بە مەسیحی. سەیری ئەو دوو ڤیدیۆیە بکەن.
گەشەسەندنی دراماتیکیی ئایینی مەسیحی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرژدا، لە ئێرانەوە تا یەمەن تا سعودیە، بەڵێنی گۆڕانی قووڵی ئایینی و کۆمەڵایەتییە؛ پێشهاتێک کە بتوانێت لە بنەڕەتدا ڕەوتی سیاسی هەرێم بگۆڕێت و ئاسۆی نوێ بکاتەوە.
تۆد نێتڵتۆن، جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی دەنگی شەهیدان (VOM) دەڵێت: ئێران وڵاتێکە کە یەکێکە لە بەرزترین ڕێژەی ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان لە جیهاندا، کە گەندەڵی دامەزراوەیی بووەتە شتێکی باو و زیاتر لە نیوەی خەڵکەکەی لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین. "کاتێک خەڵک سەیری ئەم دۆخە دەکەن دەڵێن ئەگەر ئەمە بەرهەمی ئیسلام و حوکمڕانی ئیسلامی بێت، ئیتر هیچ بەرژەوەندییەکمان لێی نییە. ئێستا ئێرانییەکان بەدوای چارەسەری نوێدا دەگەڕێن."
لە درێژەدا دەڵێت زۆرێک لەوانەی باوەڕیان گۆڕیوە عیسا مەسیحیان هەڵبژاردووە. هەندێک ئاماری نافەرمی ئاماژە بەوە دەکەن کە نزیکەی ملیۆنێک کەسی ئایینی مەسیحی لە ئێراندا هەن. بەڵام وەڵامی ڕژیم بۆ ئەم گۆڕانکارییە گەورەیە چی بووە؟ لە کۆی گشتی ٧٥ هەزار مزگەوت لە ئێران زیاتر لە ٥٠ هەزار مزگەوت داخراون!
نێتڵتۆن دەڵێت: “ئەمە دڵی ڕژێم نادات. "هەوڵی چەسپاندنی دەسەڵاتی خۆیان و سەرکوتکردنی هەر ناکۆکییەک دەدەن." ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمساڵ هێرشکردنە سەر کڵێساکانی ماڵان زیادیکردووە؛ ئەندامانی کەنیسەکانی ماڵەوە لە ئێران دەگیرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و زیندانی دەکرێن، بەڵام لە هەمان کاتدا بەرخۆدان و گەشەی کڵێسا لە ئێران بەردەوامە.
ئەوەی جێگای سەرنجە، خێزان و هاوڕێیان ئیتر وەک جاران دەنگیان لەسەر گۆڕانکاری و بیروباوەڕی خەڵک نییە. نێتڵتۆن ڕوونی دەکاتەوە: "ئەوان پێیان وایە، ئەگەر شتێک بۆ تۆ کاربکات، جا عیسا بێت یان بێباوەڕی یان هەر شتێکی تر، خۆشحاڵم کە ڕێگەیەکت دۆزیەوە."
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر