دوای ئەوەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەبێ هیچ دەستوەردانێک بە ئاسمانی عێراقدا دەسوڕایەوە، دوای چەند کاتژمێرێک، هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری عێراقی سەر بە ئێران و تیرۆریستانی هەسەدە هێرشیان کردە سەر کێڵگەی گاز لە هەرێمی کوردستان.
هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان، دووەم هێرشە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا. دەوترێت هێرشەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە. کێڵگەی غازی کۆرمۆر یەکێکە لە سەرچاوە گرنگەکانی وزە لە هەرێمی کوردستان و پایەی سەرەکی بەرهەمهێنانی غازە بۆ وێستگەکانی کارەبای هەرێم.
کێڵگەی غازی کۆرمۆر ڕاگیراوە. سەرجەم کارمەندەکان گواستراونەتەوە بۆ پەناگەیەکی سەلامەت.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر