Pages

۱۴۰۴ آبان ۲۴, شنبه

، جەنابی کاک مەسعود بارزانی سڵاوی خواتان لێ بیت، پاش ئەوەی ڕۆژی ٨ی ١١، کاک فازیل میرانی لە دیدارێکی تەلەفزیۆنی کوردستان ٢٤ دا، بە ناهەق و بە بێ هیچ پاساوێک هێرشێکی ناشیاوی کردە سەر باوکم، ئیبراهیم ئە‌‌‌حمەد، وەک بەشێک لە وەڵامدانەوەی بۆ بەڕێز بافڵ تالەبانی سەرۆکی یه‌كێتی، منیش وەڵامم دایەوە کە سیاسەت لە کوردستاندا گەیشتۆتە ئاستێکی وا نزم کە لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا،

 


شیعرێکی پڕ بە پێستی سەرانی کەرایەتی بەناو کوردایەتی


بیرمەندی گەورەی کورد شێرزاد حەسەن /چەند کەس لە کوردستان خوێندەوارە/کتێب خوێندنەوە
#جاشایەتی_لە_کوردستاندا

، جەنابی کاک مەسعود بارزانی
سڵاوی خواتان لێ بیت،

پاش ئەوەی ڕۆژی ٨ی ١١، کاک فازیل میرانی لە دیدارێکی تەلەفزیۆنی کوردستان ٢٤ دا، بە ناهەق و بە بێ هیچ پاساوێک هێرشێکی ناشیاوی کردە سەر باوکم، ئیبراهیم ئە‌‌‌حمەد، وەک بەشێک لە وەڵامدانەوەی بۆ بەڕێز بافڵ تالەبانی سەرۆکی یه‌كێتی، منیش وەڵامم دایەوە کە سیاسەت لە کوردستاندا گەیشتۆتە ئاستێکی وا نزم کە لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا، لە جیاتی ئەوەی حیزبەکان لەسەر بەرنامەکانیان بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان شەڕ بکەن و قسە بەیەک بڵێن، ئەوەتا ئەگەڕێنەوە بۆ زیاتر لە نیوسه‌ده لەمەوبەر و جنێو بە مردووەکانمان ئەدەن.
خۆ ئه‌گه‌ر هەر مەجبورن جنێویش بدەن ئەوا با بە یه‌كتری بدەن.



بەداخەوە، دوێنی دیسانەوە هەمان قسە پەخش کرایەوە لە كه‌ناڵی کوردستان، ئەمجارە بە ترش خوێوە، سەرەڕای ئەو پەیامەی کە بڵاوم کردبووەوە!

بەڵێنم داوه هەرگێز لاپەڕە زەردەکانی مێژوی شەڕی براکوژی بڵاو نەکەمەوە، با وەک میللەتێک کە ئارەزووی سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردە، با ئەو ئەرشیفانە بۆ نەوەکانی داهاتوو و مێژونووسان بەجێ بهێڵین.
بەڵام بەداخەوە لەبەر ئەوەی جەنابت ئەم دەرگایەت دانەخست و ئەمجارەیان لە تەلەفزیونی فەرمیی پارتییەوە ئەو ناڕەواییە کرا بەرامبەر بە باوکم، بە دڵێکی گرانەوە ناچارم منیش بەڵگەیەکی مێژوویی بڵاو بکەمەوە، كه‌ نه‌ك پێش نیو سه‌ده، به‌ڵكو ته‌نها چه‌ند رۆژێك پێش رووخانی رژێمی به‌عسه.!
هەڵمەتی هەڵبژاردن کاتی ئاشتکردنەوەی خەڵکی کوردستان و بەدەستهێنانی متمانەی گەلە. کاتی بەرنامە ڕێژییە بۆ ئایندەیەکی یەکسانتر و گەشتر، بەهیچ شێوەیەک کاتی گۆڕ هەلتەکاندن نییە!
هیوادارم ئەمە دوا جار بێت دڵى یەکتری بڕەنجێنین.

لەگەل ڕێزدا،
هەڵۆ ئیبراهیم ئە‌حمه‌د

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر