مەهاباد؛ دەستگیرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤، هەیمان ئەیڤەر، پێشەوا ئارمون و سەعید فەتحین ژاد، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەفسەرانی ئەمنی ئەو کەسانەیان دەستگیرکردووە بەبێ ئەوەی فەرمانی دادوەری دابین بکەن.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکە و لە کوێ ڕاگیراون، یان ئەگەری تۆمەتبارکردنی ئەو هاووڵاتیانە بڵاونەکراوەتەوە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر