ناوی 7862 خێزانی خانه‌قین بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی عێراق نه‌هاتۆته‌وه
سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله، عومه‌ر مه‌نسور رایگه‌یاند ناوی 7862 خێزان له تۆماری ده‌نگده‌رانی خانه‌قین بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق نه‌هاتۆته‌وه‌و یاداشتێكمان ئاراسته‌ی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردوه.عومه‌ر مه‌نسور رایگه‌یاند ”ناوی 7862 خێزان له تۆماری ده‌نگده‌رانی خانه‌قین‌و ده‌وروبه‌ری بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عێراقدا نه‌هاتۆته‌وه، كۆی ئه‌وانه‌ی له‌و خێزانانه‌دا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه زیاتر له 35 هه‌زار ده‌نگده‌ر ده‌بێت”.بڕیار وایه له ناوه‌ڕاستی كانونی دووه‌می داهاتوودا هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كانی عێراق سازبكرێت‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر 275 كورسی په‌رله‌مان كێبڕكێ بكه‌ن.مه‌نسور رونیكرده‌وه” ئه‌و خێزانانه‌ی ناویان نه‌هاتۆته‌وه، ئه‌وانه‌ن كه له چوار چێوه‌ی ماده‌ی 140 دا فۆرمی خۆراكه‌كانیان بۆ قه‌زای خانه‌قین‌و ده‌وروبه‌ری گواستۆته‌وه “.ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق باس له ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌و ناوچانه ده‌كات كه له سه‌رده‌می رژێمی پێشوودا دووچاری راگوێزانی دانیشتوان‌و پچڕاندنی چه‌ند به‌شێك له پارێزگاكانیانو لكاندنیان به پارێزگای دیكه‌وه بوون، به ئامانجی گۆڕینی پێكهاته‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه، یه‌كێك له‌و ناوچانه قه‌زای خانه‌قینه كه 155 كم له باكۆری خۆرهه‌ڵاتی به‌عقوبه‌وه دووره.سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی له ئه‌نجومه‌نی دیاله، وتی” یاداشتێكمان ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردوه‌و ناوی ته‌واوی خێزانه‌كان‌و فۆرمی خۆراكهكانیانمان هاوپێچ كردووه”.رونیشیكرده‌وه” چاره‌سه‌ری گرفته‌كه ئاسانه‌و له رێگای وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق كه تۆماری گواستنه‌وه‌ی فۆرمه‌كانی لایه جێبه‌جێده‌كرێت”. له ئاماژه‌یه‌كدا بۆ ئه‌وه‌ی “ئه‌مه سێهه‌مین خولی یه‌ك هه‌ڵبژاردنه كه ئه‌م گرفته رووبه‌روی خانه‌قین ده‌بێته‌وه

-------------------------------
کوردستانی - تۆپخانه‌كانی توركیا 8 سه‌عات گونده‌كانی ئه‌رگوش و ماوه‌تیان تۆپبارانكرد
قائید میرۆ- دوێنێ تۆپخانه‌كانی توركیا، بۆ ماوه‌ی 8 سه‌عات گونده‌كانی ئه‌رگوش و ماوه‌تیان له ده‌ڤه‌ری مزوری باڵا تۆپباران كرد، جگه له زیانی مادی، زیانی گیانیشی لێ كه‌وتۆته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك سه‌ربازی له هه‌رێمی كوردستان به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ سه‌عات 4ی ئێواره تاوه‌كو 12ی نیوه‌شه‌وی رابردوو، تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا به‌خه‌ستی گونده‌كانی ئه‌رگوش و ماوه‌تی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری مزوری باڵایان له قه‌زای مێرگه‌سور تۆپباران كرد.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، له ئه‌نجامی ئه‌و تۆپبارانه‌دا جگه له زیانی مادی به ره‌ز و باغه‌كان، هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی "ماهر عه‌لی عه‌بدوڵا" ته‌مه‌ن 50 ساڵ، به‌سه‌ختی برینداربووه.
وتیشی: ماوه‌ی دوو رۆژه فڕۆكه جه‌نگی و سیخوڕییه‌كانی توركیا له ئاسمانی ناوچه‌كه ده‌سوڕێنه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، له‌و كاته‌ی كه برینداربووه، "ماهر عه‌لی عه‌بدوڵا" له‌گه‌ڵ زیاتر له 100 پیاوی ئاواییه‌كه‌یان خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ربوومه باغدارییهكانیان بوون
نێوده‌وڵه‌تی - ئۆباما هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری گورزی سه‌ربازی له ئێران کرد
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما هۆشداری توندی دایه ئێران و هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری رێکاری سه‌ربازی لێ کرد.
له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا و له په‌راوێزی لوتکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی 20 له بیتسبێرگدا، سه‌رۆکی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما داوای له ئێران کرد، له کۆبوونه‌وه زۆر گرنگ و پڕبایه‌خه‌که‌ی مانگی داهاتوودا، چالاکییه ناوکییه‌کانی ئاشکرا بکات، هه‌روه‌ها رێگه‌یه‌ک بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت.
ئۆباما راشیگه‌یاند؛ به کۆماری ئیسلامی ئێران راده‌گه‌یه‌نم، که جیهان زیاتر له هه‌ر کاتێکی دیکه له‌ئاست رێگرتن له تاران بۆ ده‌ستکه‌وتنی چه‌کی ناو‌کی یه‌کگرتووه.
هه‌ر له‌میانه‌ی کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌یدا، ئۆباما رێکاری سه‌ربازی له دژی ئێران به دوور نه‌زانی و دووپاتیشیکرده‌وه، که رێکاری دپلۆلماسیشی پێ باشتره، هه‌روه‌ها وتی:"پێم وایه، ئێران گومانلێکراوه" و هه‌ڕه‌شه‌ی سزای زیاتریشی ئاڕاسته‌ی تاران کرد.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌م هۆشدارییه‌ی ئۆباما، له‌پاش ئاشکراکردنی چالاکی ناو‌کی دیکه‌ی ئێران له‌لایه‌ن تارانه‌وه، هات
نێوده‌وڵه‌تی - قه‌زافی له‌گه‌ڵ که‌سوکاری قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی لۆکه‌ربیدا کۆبۆوه
پاش 21 ساڵ له ته‌قینه‌وه‌که‌ی لۆکه‌ربیدا، سه‌رۆکی لیبیا مه‌عه‌مه‌ر قه‌زافی له‌گه‌ڵ که‌سوکاری قوربانییان کۆبۆوه و سه‌رخۆشی خۆی پێ راگه‌یاندن.
سه‌رۆکی لیبیا مه‌عه‌مه‌ر قه‌زافی له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکی، له‌گه‌ڵ تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی "سی ئێن ئێن"دا، رایگه‌یاند؛ له ناو ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاساییمان له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له که‌سوکاری قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی سه‌ر به کۆمپانیای "بان ئه‌مه‌ریکا" ئه‌نجامدا، که له‌ساڵی 1988ی سه‌ده‌ی رابردوودا، له‌سه‌ر شارۆچکه‌ی لۆکه‌ربی ئوسکوتله‌ندی، که‌وته خواره‌وه.
قه‌زافی وتی:پرسه و سه‌رخۆشی خۆم گه‌یانده که‌سوکاری قوربانییان.
جێی ئاماژه‌یه، لیبیا به فه‌رمی به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی لۆکه‌ربی قبولکرد و له‌و پێناوه‌شدا، به ملیاره‌ها دۆلاری وه‌ک قه‌ره‌بوو، داوه‌ته که‌سوکاری قوربانییان.
قه‌زافی، که بۆ مه‌به‌ستی پێشکه‌شکردنی وتار و به‌شداربوون له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی نیویۆرکی کردووه، له وه‌ڵامی پرسیارێكی که‌ناڵه‌که‌دا، ده‌رباره‌ی هه‌ستکردنی به په‌شیمانبوونه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری رۆڵگێڕانی به‌رپرسانی لیبیا له رووداوه‌که‌دا، وتی:"هیچ که‌سێک نییه، پاڵپشتی له کارێکی له‌مجۆره‌ی کردبێت"
قه‌زافی ئه‌و کاره‌شی له‌گه‌ڵ هێرشێکی سوپای ئه‌مه‌ریکا به‌راورد کرد، که له ساڵی 1986دا بۆ سه‌ر لیبیا ئه‌نجامی دا‌و و به‌هۆیه‌وه، کچێکی قه‌زافی و 39 که‌سی دیکه گیانیان له ده‌ستدا و وتی:"چ لۆکه‌ربی و چ هێرشه‌که‌ی 86 له دژی لیبیا، ئه‌وا هه‌موومان خێزانین.. تیرۆر به هه‌موو شێوه‌کانی دوژمنی هاوبه‌شی هه‌موومانه".
جێی وه‌بیرهێناوه‌یه، هێرشه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر لیبیا، به فه‌رمانی سه‌رۆکی ئه‌و کات، رۆناڵد ريگن ئه‌نجام درا، ئه‌ویش له پاش ته‌قینه‌وه‌ی یانه‌یه‌کی شه‌وانه له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیادا، که لیبیای پێ تۆمه‌تبار کرابوو.
سه‌رباری ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان لیبیا و ئه‌مه‌ریکاش، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و جۆره پێشوازیلێکردنهی لیبیا له عه‌بدولباست موقرهحی کرد، که تۆمه‌تبار بوو به ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی لۆکه‌ربی و به‌ر له‌ماوه‌یه‌ک و پاش چه‌ندین ساڵ له به‌ندکردن، له به‌ندیخانه‌یه‌کی ئوستکوتلهندا، ئازاد کرا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر