ئه‌ردۆگان داوا له‌په‌رله‌مان ده‌كات بڕیارى له‌شكركێشى بۆ سه‌ر هه‌رێم درێژبكرێته‌وه
كوردستانى نوێ- ئاسۆ ئه‌حمه‌د شێخرهجهب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا ئاشكرایكرد: حكومه‌ته‌كه‌ى داوا له‌په‌رله‌مان ده‌كات بڕیارى له‌شكركێشى سه‌ربازیی بۆ ناو (باكوورى عیراق) هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستى لێدانى په‌كه‌كه بۆ ساڵێكى دیكه درێژبكاته‌وه. به‌گوێره‌ى ئاژانسى هه‌واڵى ئاناتۆلیا ئه‌ردۆگان له‌نیویۆرك له‌لێدوانێكدا له‌وباره‌یه‌وه وتویهتى: ئێمه خواستمان ئه‌وه‌یه بۆ ساڵێكى دیكه بڕیارى له‌شكركێشى بۆ ناو (باكوورى عیراق) به‌كراوه‌یی بهێڵینه‌وه، بۆیه بڕیارمانداوه له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئاینده‌ى كابینه‌ى حكومهتهكهماندا گفتوگۆى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌ینء بهداوایهك ده‌ستبه‌جێ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى بكه‌ین، به‌لام ناوبراو ئاماژه‌ى به‌جێبه‌جێكردنى كاتى ئه‌و بڕیاره نه‌دا.مه‌سه‌له‌ى په‌كه‌كه ده‌رهاویشته‌ى كێشه‌یه‌كى سیاسیی ناو توركیایهلهساڵى 2007دا په‌رله‌مانى توركیا بڕیارێكى ده‌ركرد، كه به‌گوێره‌ى بڕیاره‌كه رێگه به‌سوپاى ئه‌و ولاته ده‌دات بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ هه‌ر كاتێك بیه‌وێت كرده‌وه‌ى سهربازىء له‌شكركێشى له‌ناو سنوورى هه‌رێمى كوردستان دژى په‌كه‌كه ئه‌نجامبدات، دوابه‌دواى بڕیاره‌كه‌ش هێزه ئاسمانیء زهمینییهكانى ئه‌و ولاته چه‌ندین كرده‌وه‌یان ئه‌نجامدا، به‌لام له‌مانگى شوباتى 2008 به‌پشتبه‌ستن به‌هه‌مان بڕیارء پاش ئه‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان گڵۆپى سه‌وزى بۆ هه‌ڵكردن، سوپاى توركیا لهشكركێشییهكى به‌رفراوانى بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێم ئه‌نجامداو وێڕاى خستنه‌وه‌ى زیانى ئابووریى گه‌وره به ناوچه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ههولێرء ئه‌نكه‌ره برده ئاستێكى ئاڵۆزه‌وه، به‌لام له‌شكركێشییه‌كه دوو هه‌فته‌ى خایاندء ئه‌نكه‌ره له‌ژێر گوشارى توندى واشنتۆندا هێزه‌كانى كشانده‌وه بێ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆ به‌ده‌ستبهێنێت دژى په‌كه‌كه، ئه‌وه‌ش هاوكاتبوو له‌گه‌ڵ دووپاتكردنه‌وه به‌رده‌وامه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم ء سه‌ركردایه‌تیی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و راستییه‌ى كهمهسهلهى په‌كه‌كه ده‌رهاویشته‌ى كێشه‌یه‌كى سیاسیی ناو توركیایه، توركیا ده‌بێت به‌ڕێگه‌ی سیاسیء دیالۆگ چاره‌سه‌رى بكات، له‌و پێناوه‌شدا حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یی نیشاندا هه‌موو هاریكارییه‌ك پێشكه‌شبكات، چاودێران پێشبینی ده‌كه‌ن په‌رله‌مانى توركیا به‌زۆرینه‌ى ره‌ها ئه‌و داوایه‌ى حكومه‌ت پهسندبكات، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى ئاماژه‌پێكردنه هه‌مان بڕیار جارێكى دیكه‌ش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سندكراوه.سیاسه‌تى گوێزهرو گۆچان ئه‌م بڕیاره‌ى حكومه‌تى داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌كاتێكدایه، ئه‌ردۆگان ماوه‌یه‌كه نه‌خشه پلانێكى ده‌ستپێشخه‌رى راگه‌یاندووه به‌ئاراسته‌ى كرانه‌وه به‌ڕووى كوردى ولاته‌كه‌ى، سه‌ره‌نجام چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و دۆزه‌یه كۆتاییهێنانه به‌كێشه‌ى په‌كه‌كه، كه به‌پێى ئامارى ده‌زگاكانى توركیا له‌ماوه‌ى (25) ساڵى رابردوودا زیانێكی مرۆییء ماددى یه‌كجار گه‌وره‌ى له‌و ولاته داوه، كه‌ده‌یان هه‌زار كه‌س تێیدا بوونه‌ته قوربانى زیاتر له(300) ملیار دۆلاریش خه‌رجكراوه، هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش ئه‌ردۆگان له‌لێدوانێكیدا له‌نیویۆرك جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى دۆزى كورد لهچوارچێوهیهكى دیموكراسییانه‌دا، هه‌روه‌ها باشتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستانء توركیاشى وه‌ك به‌شێك له‌و كرانه‌وه‌یه وه‌سفكرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاشكرایكرد كهحكومهتهكهى بڕیاریداوه له‌سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوودا كونسوڵگه‌رى له‌هه‌ولێر بكاتهوهء چه‌ندین گرێبه‌ستى بازرگان‌یش له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم ئیمزابكات، ئه‌م سیاسه‌ته نوێیه‌ى ئه‌ردۆگان به‌پێى چاودێرانى دیپلۆماسیه‌تى توركیا، به‌سیاسه‌تى گوێزهرو گۆچان ناوزهندیدهكهن، به‌شێوه‌یه‌ك له‌كاتێكدا كهئهنكهره كارتى كرانه‌وه‌ى دیپلۆماسى به‌ڕووى حكومه‌تى هه‌رێمدا به‌رزده‌كاته‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا به‌و بڕیاره‌ى ده‌یه‌وێت به‌سه‌ركردایه‌تیی كوردستان رابگه‌یه‌نێت، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نكه‌ره به‌وردى چاودێرى پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێم ده‌كات ء جۆرێك لهچهكوشى ئاماده ده‌بێت بۆ هه‌ر خواستێكى جوداخوازى ء هه‌وڵێك بۆ پێكهێنانى ده‌وڵه‌تى كوردى.مه‌ترسى له‌شكركێشیى نوێههرچهنده به‌پێى ئه‌و پێگه دیپلۆماسییه نوێیهبێت كه توركیا ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستى خۆرهه‌لاتى ناوه‌راست به‌ده‌ستیهێناوه‌و ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كان به‌كوردیشه‌وه دروستیكردووه، كه بوارى بۆ ده‌ره‌خسێنێت رۆڵى هه‌بێت لهئاراستهكردنى هاوكێشه‌كانى عیراق، لهشكركێشییهكى هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى رابردوو ئه‌گه‌رێكى لاوازهء خواستى راسته‌قینه‌ى ئێستاى ئه‌نكه‌ره به‌كارهێنانى هێزى نه‌رمه(soft power)، به‌لام هێشتا رووداوێكى له‌وجۆره چاوه‌روانكراوه، له‌به‌ر دوو هۆكار: یه‌كه‌میان هێشتا مانه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌یه له‌ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه به‌هانه‌یه‌كى هه‌میشه ئاماده‌یه به‌ده‌ست جهنهراڵهكانى ئه‌و ولاته‌وه، دووه‌میشیان مانه‌وه‌ى پێگه‌و سه‌نگى ده‌سه‌لاتى سه‌ربازییه به‌سه‌ر ئه‌قڵیه‌تى سیاسیی له‌و ولاته‌دا، به‌لام ئه‌گه‌ر توركیا بیر لهكردهوهى له‌و شێوه‌یه بكاته‌وه، له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكء دووردا، به‌تایبه‌ت ئێستا كه ئه‌مریكا له‌هه‌وڵى سه‌قامگیركردنى عیراقدایه به‌ر له‌كشانه‌وه‌ى، زیانه‌كانى بۆ ئه‌نكه‌ره زۆر گه‌وره‌تر ده‌بن له‌سووده‌كانى، به‌ڵگه‌ى ئه‌م راستییه راپۆرتێكى نوێى ده‌زگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى (RAND)ى ئه‌مریكیه كه به‌م دواییانه به‌بریارى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا نووسراوه‌و راده‌ستى ئیداره‌ى واشنتۆنیش كراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌رى، راپۆرته‌كه كه به‌م دواییانه بلاوكراوه‌ته‌وه‌و باس له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى ئاینده‌ى كوردستانء توركیا ده‌كات.واشنتۆن، ئه‌نكه‌ره هۆشیار دهكاتهوهئهو راپۆرته كه زۆرێك بهزمانحاڵى پێنتاگۆن ناوزه‌ندى ده‌كه‌ن به‌مشێوه‌یه توركیا هۆشیار ده‌كاته‌وه، له‌هه‌ر لهشكركێشییهكى نوێ بۆسه‌ر هه‌رێم و له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: پێویسته واشنتۆن ئه‌نكه‌ره هۆشیار بكاته‌وه كه ئه‌گه‌ر له‌شكركێشیی نوێ بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان بكات، كۆشكى سپى ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌نێت: یه‌كه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌ى توركیایه به‌وه‌ى له‌شكركێشى ده‌رئه‌نجامى مه‌ترسیدارى ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو ولات تا ئاستى په‌یوه‌ندى پچران، واشنتۆن، ئه‌وروپا هانده‌دات بۆ پێكهێنانى به‌ره‌یه‌ك بۆ مه‌حكومكردنى هه‌نگاوى له‌و شێوه‌یه‌و هاندانى ئه‌وروپا به‌وه‌ى بۆ هه‌تا هه‌تایه توركیا لههیواى به‌ئه‌ندامبوونى له‌یه‌كێتیى ئه‌وروپا بێبه‌ش ده‌بێت.
------------------------------------------
تا ئێواره‌ى سبه‌ینێ تۆماركردنی ده‌نگده‌ران به‌رده‌وامه(9000) ده‌نگده‌ری نوێ له‌كه‌ركوك تۆماركراون
كه‌ركوك- عومه‌ر غهریبتا رۆژی 28/9، نزیكه‌ی (9000) ده‌نگده‌ری نوێ له‌كه‌ركوك ناویان تۆماركراوه كه‌پێشتر ناویان نه‌بووه‌و پارێزگاری كه‌ركوكیش داوا له‌هاوولاتیان ده‌كات له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌ی كه‌ماوه له‌به‌رده‌م كاره‌كانی ناوه‌نده‌كانی تۆماركردندا، سه‌ردانی ناوه‌نده‌كان بكه‌ن و دڵنیابن له‌هاتنه‌وه‌ی ناوه‌كانیان। عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك داوایكرد لههاوولاتیانی كه‌ركوك بۆ ئه‌م دوو رۆژه‌ی ماوه سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگده‌ران بكه‌ن بۆ دڵنیابوون له‌بوونی ناوه‌كانیان تا بێبه‌ش نه‌بن له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق و هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوكدا.هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: له‌پارێزگای كه‌ركوك ناوی نزیكه‌ی (9000) ده‌نگده‌ری نوآ تۆماركراون.سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ئۆفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆن پێیڕاگه‌یاندین: تائێستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ئارادا نییه بۆ درێژتركردنهوهی ماوه‌ی تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌ران و تا ئێواره‌ى سبه‌ینێ 30/9، كاری ناوه‌نده‌كان به‌رده‌وامده‌بێت.
-------------------------
قوتابیانی كوردی زانكۆی به‌غدا له‌پارێزگای هه‌ولێر داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان ده‌كه‌ن
فریاد محهممهدرووداونێت - ههولێرژمارهیهك له‌قوتابیانی كوردی زانكۆی به‌غدا له‌شاری هه‌ولێر رێپێوانێكیان بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان سازكرد تێدا داوایان كرد بۆ كۆلیژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگوازرێنه‌وه।پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16 قوتابی قۆناخی دووه‌می زانكۆی به‌غدا به‌شی زمانی كوردی لهرێپێوانێكدا بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان داوایان له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم كرد بۆ درێژه‌دان به خوێندن بگوازرێنه‌وه كۆلیژه‌كانی كوردستان.سازگار ره‌حمان یه‌كێك له‌قوتابیه‌كان به (رووداونێت)ی راگه‌یاند "ئێمه 16قوتابین پار له‌سه‌ر داواكاری ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابیان له‌زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراین".روونیكرده‌وه"ئێمه به‌و مه‌رجه داواكاریمان پێشكه‌ش كرد له‌ساڵانی ئاینده بمانگه‌ڕێنه‌وه زانكۆیهكانی هه‌رێمی كوردستان،بڕیاریش بوو دوای ته‌واوكردنی قۆناغی دووه‌م بگه‌ڕێینه‌وه زانكۆكانی كوردستان به‌ڵام ئێستا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كۆمه‌ڵێك مه‌رجی قورسی بۆ داناوین و ئاماده‌نیین بمانگه‌ڕێنه‌وه".هه‌روه‌ها گوتی"مه‌رجه ئێمه ژیانی هاوسه‌رێتی پێكبهێنین و یاخود دایك و باوكمان كۆچی دوایی بكات یان كۆ نمره‌یه‌كی باشمان هه‌بێت،هه‌ر یه‌ك له‌و مهرجانهشمان تێدا نه‌بێت رێگا ناده‌ین بگه‌ڕێینه‌وه،ئه‌مه‌ش له‌گه‌ل به‌لێنه‌كانی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا یه‌كناگرێته‌وه".دواتر دوو له‌قوتابیانی به‌شداربووی رێپێوانه‌كه له‌گه‌ل لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه،به‌رپرسانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌لێنی ئه‌وه‌یان به قوتابیه‌كاندا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بۆ بكرێت".

تاڵه‌بانی و ئۆباما پێنج دۆسیه تاوتوێ ده‌که‌ن
رووداونێت – فارس له چه‌ند رۆژی داهاتوو سه‌رکۆماری عێراق له‌گه‌ڵ هاوتای ئه‌مریکی خۆی له‌واشنتن، تاوتۆێ 5 دۆسیه‌ی گرنگ ده‌که‌ن.نهسروئهلعانی، سه‌رۆکی نوسینگه‌ی سه‌رکۆماری عێراق رایگه‌یاند "تاڵه‌بانی له چه‌ند رۆژی داهاتوو له‌گه‌ڵ باراک ئۆباما‌و به‌رپرسانی پله‌به‌رزی ئه‌مریکی چاوپێکه‌وتنی ده‌بێت و سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات له بواری ئابووری و سیاسی وتووێژ ده‌که‌ن". ناوبراو له درێژه‌دا گوتی " له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا رێگاکانی به‌رده‌م کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکی له عێراق، هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق و هاوکاری ئابووری و وه‌به‌رهێنان له نێاون ئه‌و دوو وڵاته، ده‌خرێته به‌رباس".ناوبراو له درێژه‌دا گوتی که له تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ هیلاری کلنتۆن سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌و دواییانه‌ی عێراق، پێکهێنانی لێژنه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ لێکۆڵینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی تاوانبارانی ئه‌و کاره‌ساته و دادگایی‌کردنیان وهه‌روه‌ها پێش‌گرتن له‌ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ندێک وڵاتانی ناوچه له کاروباری نێوخۆیی عێراق، وتووێژ ده‌کات و داوا له کلنتۆن ده‌کات که پشتیوانی له ده‌ربازبوونی عێراق له مادده‌ی حه‌وته‌می رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، بکات.ئه‌لعانی له کۆتاییدا رایگه‌یاند که تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ هاوتایانی ئێرانی، نه‌مساوی خۆی و سه‌رۆک وه‌زیرانی کوێت و تورکیا و چه‌ند که‌سی دیکه له ریبه‌رانی وڵاتانی جیهان چاوپێکه‌وتن ده‌کات.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر