Pages

۱۳۸۸ مهر ۸, چهارشنبه

کوردستانی - سه‌رۆكی هه‌رێم؛ به‌رهه‌م ساڵح و ئازاد به‌رواری راسپارد و داوایكرد حكومه‌ته‌كه‌یان بنكه‌ فراوان بێت



کوردستانی - سه‌رۆكی هه‌رێم؛ به‌رهه‌م ساڵح و ئازاد به‌رواری راسپارد و داوایكرد حكومه‌ته‌كه‌یان بنكه‌ فراوان بێت
عه‌بدولحه‌مید زێباری/ سه‌لاحه‌دین - سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی به‌ ره‌سمی سه‌رۆك و جێگری كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌یان راسپارد.

ئه‌مرِۆ له‌ هاوینه‌ هه‌واری سه‌لاحه‌دیین سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی راسپێردراوی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێم دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و جێگره‌كه‌ی ئازاد به‌رواری كۆبوه‌وه‌.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بارزانی به‌ ره‌سمی هه‌ر دوو لای راسپاردن كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنن.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی له‌ وته‌یه‌كی كورتدا رایگه‌یاند، " ئه‌مرِۆ به‌ ره‌سمی راتان ده‌سپێرم بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنن".
گوتیشی: " هیوادارم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كاندا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی بنكه‌ فراوان پێكبهێنن".
سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌وه‌شی گوت: " ئێمه‌ كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێم به‌ جێگه‌ی شانازیی خۆمان ده‌زانیین و ئومێد ده‌كه‌ین كابینه‌ی داهاتووش ته‌واوكاری كارو ئه‌ركه‌كانی كابینه‌ی پێشووی خۆی بێت
----------------------------------------------------------"।


کوردستانی - ئه‌تروشی: كه‌ركوك هێڵی سووره‌
سامی ئه‌تروشی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، بۆ كورد، كه‌ركوك هێلی سووره‌ و ئه‌گه‌ر له‌ یاسای هه‌ڵبژاردن له‌و هێله‌ لابدرێت، كورد به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكات.
سامی ئه‌تروشی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ (رادیۆی زاگرۆس و ئاژانسی په‌یامنێر) گووتی: "له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك كوتله‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، باس له‌ سێ بابه‌ت كرا، كه‌ یه‌كێكیان یاسای هه‌ڵبژادن بوو".
گووتیشی: "سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرد به‌ زووترین یه‌كه‌م خوێنده‌وه‌ بۆ یاسای هه‌ڵبژاردن بكرێت و شێخ خالید عه‌تیه‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ بوو ده‌ستكارییه‌كی كه‌می یاسای ساڵی 2005 بكرێت، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ عه‌ره‌ب و توركمانی كه‌ركوك له‌ دوایین سات كه‌ بڕیار له‌ سه‌ر بابه‌ته‌كش درابوو، گووتیان ئه‌گه‌ر مادده‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كه‌ركوك دانه‌ندرێت، ئه‌وه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن".روونیشی كرده‌وه‌ بڕیار وایه‌ سبه‌ی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ توركمان و عه‌ربه‌كانی كه‌ركوك كۆ ببێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر قه‌بوڵیان كرد، ئه‌وه‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ ده‌خوێندرێته‌وه‌.ئه‌تروشی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كورد بۆ به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردن هیچ هێڵكی سووری نییه‌، ته‌نیا هێڵی سووری ئێمه‌، كه‌ركوكه‌ و ئێمه‌ نامانه‌وێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ یاسای هه‌ڵبژاردن باسی كه‌ركوك بكرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش كرا ئێمه‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن ناكه‌ین و له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كشێینه‌وه‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر