هونه‌ری - بۆ جاری یه‌كه‌م زمانی كوردی له شانۆگه‌رییه‌كی توركیدا به‌كار ده‌هێنرێت
- ئه‌نكه‌ره- بۆ جاری یه‌كه‌م شانۆگه‌رییه‌ك به زمانی كوردی و توركی له وڵاتی توركیا نمایش ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده پێشتر به‌كارهێنانی زمانی كوردی له‌و وڵاته‌دا قه‌ده‌غه بووه.
ئاژانسی "ئه‌نادۆڵی" توركی بڵاویكردۆته‌وه، بۆ جاری یه‌كه‌م شانۆگه‌رییه‌ك به‌ناوی "با بژێت مردن" له نووسینی نووسه‌ری تورك ئۆرهان ئه‌سینا، دیالۆگی كوردی تێدا به كار دێت و رووداوه‌كانی له باكووری كوردستانن.
تامر لیفنت ده‌رهێنه‌ری ئه‌و شانۆگه‌رییه رایگه‌یاند "شانۆگه‌رییه‌كه به زمانی توركی ده‌بێت به به‌كارهێنانی چه‌ند دیالۆگێكی كوردی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رووداوه‌كانی له ناوچه كوردییه‌كانن".
ئه‌م شانۆگه‌رییه چه‌ند نمایشێكی ده‌بێت، یه‌كه‌میشیان له شاری ئامه‌د له یه‌كی ئۆكۆتبه‌ر/ تشرینی یه‌كه‌م
---------------------------------------------
ساڵانه 140 ملیۆن ژن له‌جیهاندا فه‌لاقه ده‌خۆن
وه‌زیری هاوتایی هه‌لی ئیتاڵی مارا كارفانیا ئاشكرایكرد ساڵانه 140 ملیۆن ژن له‌جیهاندا له‌لایه‌ن مێردهكانییهوه فه‌لاقه دهكرێنو تووشی توندوتیژی ده‌بنه‌وه.ناوبراو له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به‌توندوتیژیی دژ به‌ژناندا وتیشی "50 هه‌زار ژن ساڵانه له‌لایه‌ن مێرد‌و خزمه‌كانیانه‌وه ده‌كوژرێن‌و ئه‌مه ژماره‌یه‌ش پاڵێوراوه بۆ زیادبوون‌و هه‌ڵكشان ئه‌گه‌ر كار بۆ سنوورداركردنی نه‌كرێت". كارفانیا باسی له‌وه‌شكرد خێزان چوارچێوه‌یه‌كه بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان‌و 93% ی ئه‌و ژنانه‌ی توندوتیژییان به‌رانبه‌ر كراوه مێردیان هه‌یه‌و هوشیاریشدا له‌وه‌ی له‌جیهاندا 60 ملیۆن ژن له‌خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه شوویان كردوه‌و ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌چه‌وساندنه‌وه‌ی مێیه‌نه. ئه‌م وه‌زیره ئیتاڵییه دانی به‌وه‌شدا نا له‌ئیتالیادا كه وڵاتێكی ئه‌وروپییه‌و یاسای تێدا به‌هێزه ژنان ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه چ جای وڵاتانی دواكه‌توو

-----------------------------------
.
نێوده‌وڵه‌تی - فڕۆکه‌یه‌کی سه‌ربازی له تاران که‌وته خواره‌وه
له مانۆڕه سه‌ربازییه‌کانی تاران‌دا، فڕۆکه‌یه‌ک که‌وته خواره‌وه و سه‌رجه‌م ده‌سته‌ی فڕۆکه‌وانییه‌که‌ی گیانیان له ده‌ستداوه.
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو وڵاتی عێراق و ئێران له ساڵی 1980ی سه‌ده‌ی رابردوودا، ئه‌مڕۆ تاران له یه‌که‌م رۆژی مه‌راسیمێکدا، که ناویان لێناوه (هه‌فته‌ی به‌رگری پیرۆز)، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نمایشێکی سه‌ربازی ئاسمانی ئه‌نجامدا.
له‌و مه‌راسیمه‌دا، 140 فڕۆکه‌ی سه‌ربازی سه‌ر به هێزه‌کانی ئاسمانی که له فڕۆکه‌ی جۆره‌کانی بۆمبهاوێژ و پڕکردنی سووته‌مه‌نی ، له‌پاڵ فڕۆکه‌ی جه‌نگی سیخۆی (مێک 29) و (سی 130) به‌شدارییان کرد.
به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵیش، له میانه‌ی مانۆڕه سهربازییکهی ئه‌مڕۆدا، فڕۆکه‌یه‌ک له ئاسمانی تاران که‌وتۆته خواره‌وه و سه‌رجه‌م ده‌سته‌ی فڕۆکه‌وانییه‌که‌ی گیانیان له ده‌ستداوه.
جگه له‌و زیانه گیانییانهش، هیچ زانیارییه‌کی دیکه له باره‌ی ئه‌و رووداوه، ئاشکرا نه‌کراوه

------------------------------------------------------
کوردستانی - سوپاسالاری توركیا باوه‌ڕی به پرسی كورد نییه
سوپاسالاری توركیا له وتارێكیدا بۆ سه‌ربازانی بنكه‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له نزیك سنووری سوریا رایگه‌یاند، هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی له وڵاته‌كه‌یدا بوونی نییه و ئه‌وه‌ی له هه‌رێمه كوردنشینهكانیدا هه‌ن، كێشه‌ی ئابووری و په‌روه‌رده‌ییه، بۆیه ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵكی توركیا به زمانی توركی قسه بكه‌ن.
ئیلكه‌ر باشبووغ سوپاسالاری توركیا له میانه‌ی سه‌ردانیكردنی بۆ سه‌ربازگه‌یه‌ك له هه‌رێمی (نسێبین)ی سه‌ر به شاری مێردین له نزیك سنووری وڵاتی سوریا، بۆ سه‌ربازه‌كانی ئه‌و سه‌ربازگه‌یه گووتی: له توركیادا ته‌نها هێزێكی چه‌كداری فه‌رمی بوونی هه‌یه، ئه‌ویش سوپای توركیایه و ئه‌ركی پاراستنی خاكی وڵاته‌كه‌شی له ئه‌ستۆدایه.
سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی كرانه‌وه‌ی توركیا به‌رامبه‌ر به كورد و چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له توركیا، باشبووغ گووتوویه‌تی: هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی له توركیا بوونی نییه و ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ته‌نها كێشه‌ی ئابووری و په‌روه‌رده‌ییه، بۆیه تاكه رێگه له‌به‌رده‌م كورده‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئه‌وه‌یه ده‌بێت په‌یڕه‌وی په‌روه‌رده‌یی زمانی توركی بكه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م قسه‌یه‌ی سوپاسالاری توركیا، مه‌رامێكی كۆنی توركه‌كانه و زۆریش پێداگری له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كورده‌كان واز له زمانی خۆیان بێنن و بچنه سه‌ر زمانی توركی و له نه‌ته‌وه‌ی كوردی دوور بكه‌ونه‌وه، ئه‌و كاته هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی له توركیا نامێنێت، بۆیه ئێستاش باشبووغ پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كورده‌كان په‌یڕه‌وی په‌روه‌رده‌یی زمانی توركی بن
-----------------------
په‌نجا یاداشت‌و ڕێككەوتننامە لە نێوان عێراق‌و توركیا تەواو كراون
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند كۆبوونەوە یەكەمینەكانی ئەنجومەنی باڵای هاوكاریی ستراتیجیی نێوان عێراق‌و توركیا لە ئەستەنبوڵ سەركەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە.وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، عەلی دەباغ له بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند كە كۆبوونەوە دوو قۆڵییەكانی نێوان عێراقوو توركیا كە ئێوارەی دوێنێ شەممه كۆتاییان هات، سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێناوە، ئەمەش بەهۆی تەواوكردنی 50 یاداشتی لێكتێگەیشتن‌و ڕێكەوتننامە.هه‌روه‌ها وتیشی "یاداشتنامە و ڕێكەوتننامەكان لە بوارەكانی وزە، ئاوەدانكردنەوە، نیشتەجێكردن، ژینگە، دارستان، ئاو، ئاسایش، نەهێشتنی تیرۆر، تەندروستی، بازرگانی، كشتوكاڵ، گواستنەوە، گەیاندن و پێوەندییەكانن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیجی‌و پێوەندیی دوو قۆڵی پتەوتر دەكات".دەباغ ئاماژەی بەوەشدا كە توركیا لە پلەی یەكەمی هاوبەشە بازرگانییەكانی عێراق دێت، پێشخستنی په‌یوه‌ندییەكانی عێراق و توركیاش دەبێتە نموونەیەك بۆ هاوكاریی ستراتیجی لە نێوان وڵاتانی تری ناوچەكە، دووپاتیشیكردەوە كە یاداشت و ڕێكەوتننامەكان لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ (2009)دا لە كاتی سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ئیمزا دەكرێن.وته‌بێژه‌كه‌ی حكومەتی عێراق ئاشكراشیكرد كە عێراق سەركەوتنی بەدەستهێناوە لە دابینكردنی بڕی 450 مەتر سێگۆشە ئاو لە چركەیەكدا لەلایەن حكومەتی توركیاوە، بەردانەوەی ئەم بڕە ئاوەش تا 20 تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت....

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر