Pages

۱۳۸۸ مهر ۱۳, دوشنبه

گیراوه‌كانی‌ موجاهیدین بۆ زیندانێكی‌ نوری‌ مالكی‌ گوازرانه‌وه‌ ‌


گیراوه‌كانی‌ موجاهیدین بۆ زیندانێكی‌ نوری‌ مالكی‌ گوازرانه‌وه‌ ‌كوردستانیوز
36 به‌ بارمته‌ گیراوه‌ موجاهیده‌كان، له‌ 69هه‌مین رۆژی مانگرتن له‌ خواردن و له‌ كاتێكدا چوار رۆژه‌ مانیان له‌ خواردنه‌وه‌ش گرتووه‌، به‌ توندوتیژی گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ زیندانی فڕۆكه‌خانه‌ی پێشووی «موسه‌ننا» كه‌ له‌ ژێر كۆنترۆڵی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی عێراقدایه‌. به‌پێی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ سكرتاریه‌تی‌ موجاهیدینی‌ خه‌لق كه‌ بۆ ئاژانسی‌ ده‌نگوباسی‌ كوردستانیوز نێردراوه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن" ئه‌وانه‌ی له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ زیندانی تایبه‌ت له‌م شوێنه‌دا و ره‌فتاری دڕندانه‌ و توندوتیژانه‌ له‌گه‌ڵ گیراوه‌كان له‌م شوێنه‌دا شتێكه‌ هه‌مووان باسی ده‌كه‌ن , هه‌روه‌ها ماوه‌ی لێپێچینه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ناو ئه‌م زیندانه‌ حیساب و كیتاب هه‌لناگرێت و نادیاره‌ و هیچ بنه‌ما و یاسایه‌ك له‌م زیندانه‌ پێڕه‌و ناكرێت و ده‌ست كراوه‌یه‌ بۆ هه‌موو كارێك له‌ ئاست زیندانییه‌كان.له‌ به‌شێكی‌ تری‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتوه‌" باره‌گای‌ ئوپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی عێراق، ناوه‌ندی حیزبی ده‌عوه‌ (به‌ سه‌رۆكایه‌تی مالیكی)، به‌شی هه‌واڵگریی سوپای عێراق و ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، كه‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پۆلیس و سوپای عێراقی له‌ ئه‌ستۆیه‌، له‌م فڕۆكه‌خانه‌دایه‌.به‌ پێی راپۆرتی ئاژانسی ئیرنا " عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی مه‌جلیسی ئه‌و ولاَته‌ رایگه‌یاند" كه‌ «ئێران بۆ باشتركردنی دیموكراسی له‌ عێراق به‌رده‌وام پشتگیری كردووه‌ له‌م وڵاته‌ و هیوادارین هاوكاریكردنی دوو وڵات بۆ باشتركردنی ره‌وشی ناوچه‌كه‌ یارمه‌تیده‌ر بێت هه‌تا تیرۆریسته‌كانی وه‌ك مونافقین له‌ ناوچه‌كه‌دا بوونیان نه‌بێت.هاوكات و به‌ پێی زانیارییه‌كان، كازمیی قومی باڵیۆزی ئێران له‌م وڵاته‌، له‌ راپۆرتێكدا بۆ تاران، خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕیوه‌ له‌ به‌رانبه‌ر گواستنه‌وه‌ی 36 دانیشتووی ئه‌شڕه‌ف بۆ شوێنه‌ تازه‌كه‌ و وتویه‌تی: «سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران، دادوه‌ری تایبه‌تیی خۆی هه‌یه‌ له‌ دادگاكانی ”كه‌رخ” و ”ره‌سافه‌، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆی ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌كات و له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران پێكه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت فایلی كه‌سێك بده‌نه‌ دادگای ناوه‌ندیی ”كه‌رخ”، دوای لێپێچینه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌یده‌نه‌ دادوه‌ری باوه‌ڕپێكراوی خۆیان هه‌تا پێی رابگاتله‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌" كاربه‌ده‌ستانی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران وتویانه‌" گواستنه‌وه‌ی 36 به‌ بارمته‌گیراوه‌كه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌ننا، له‌ سه‌ر ره‌زامه‌ندیی باڵیۆزی ئه‌مریكا بووه‌. له‌ كاتێكدا كه‌ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكایی ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی عێراق، ئه‌مریكا و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م 36 كه‌سه‌ ئازاد كراون و ده‌ستبه‌سه‌ر له‌قه‌ڵه‌م نادرێن!له‌ راگه‌یاندراوی ژماره‌ 101ی سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌ن ته‌ئكید كراوه‌، به‌ سه‌رنجدان به‌وه‌ كه‌ به‌بارمته‌گیراوه‌كان له‌ رۆژی چواره‌می مانگرتن له‌ خواردنه‌وه‌ و 69هه‌مین رۆژی مانگرتن له‌ خواردندان، موقاومه‌تی ئێران، جێگوڕكێ پێًكردنی توندوتیژانه‌ی ئه‌مڕۆكه‌ به‌ رێگه‌خۆشكردن به‌ ئه‌نقه‌ست بۆ له‌ ناو بردنی به‌ بارمته‌گیراوه‌كان ده‌زانێت. هه‌ر 36 كه‌سه‌كه‌ ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ ئه‌شڕه‌ف و ئه‌گینا ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رپرسه‌ له‌ مه‌رگی ئه‌وان.

سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی موقاومه‌تی ئێران – پاریس
--------------------------

کوردستانی - سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ خاتوو میتران: گه‌لی كوردستان هه‌میشه‌ وه‌فادران
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی خاتوو میترانی له‌ داكۆكیكردنی به‌رده‌وامی له‌ دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان و به‌رز نرخاند و ته‌ئكیدی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ گه‌لی كوردستان هه‌میشه‌ وه‌فاداریان به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ رۆژه‌ سه‌خته‌كاندا پشتگیریان له‌ دۆزه‌ ره‌واكه‌ی كردووه‌.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ دۆستی دێرین و نزیكی گه‌لی كوردستان خاتوو دانیال میتران و هاورێ‌ له‌گه‌ڵ د.فریدریك تیسۆ كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر .
له‌ دانیشتنێكدا كه‌ د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان و فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و سه‌فین دزه‌یی و فه‌لاح مسته‌فا و سه‌یوان بارزانی ئاماده‌ی بوون ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێرای به‌خێرهێنانی خاتوو دانیال میتران ، هیوای خواست له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ره‌وشی ئه‌مرۆی هه‌رێم و پێشووه‌چوونه‌كانی بێت له‌ هه‌موو رووێكه‌وه‌ و رۆڵی خاتوو میترانی له‌ داكۆكیكردنی به‌رده‌وامی له‌ دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان و پرسی دیموكراسی و پاراستنی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمدا به‌رز نرخاند و ته‌ئكیدی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ گه‌لی كوردستان هه‌میشه‌ وه‌فاداریان به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ رۆژه‌ سه‌خته‌كاندا پشتگیریان له‌ دۆزه‌ ره‌واكه‌ی كردووه‌.
زیاتر پته‌وكردن و گرینگیدان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی كوردستان له‌ پێناو له‌یه‌ك گه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگیكردنی هه‌ردوولا بۆ پێشخستنی پرۆسه‌ی بواره‌ گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگا و ئاشنابوون به‌ كه‌لتورو فه‌رهه‌نگی هه‌ردوولا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌ بوو.
خاتوو میتران سوپاسگوزاری خۆی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ بانگهێشته‌ فه‌رمیه‌كه‌ی تا سه‌ردانی كوردستان بكات و پێشووه‌چوونه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشی له‌ گشت بواره‌كاندا به‌رز نرخاند।
------------------------------

کوردستانی - سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌ژنی جه‌مای ئێزيدی پیرۆز كرد
مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ بروسكه‌یه‌كدا،جه‌ژنی جه‌مای له‌ خۆشك و برایانی كوردی ئێزيدی پیرۆز كرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی جه‌ماوه‌، پیرۆزبایی گه‌رمم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئێزدیانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ كه‌ له‌ ئایینی ئێزدی دا به‌های تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشی و شادیه‌وه‌ بگه‌رێته‌وه‌ و كوردی ئێزدی كه‌ هه‌میشه‌ شانازی به‌ كلتوور و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وایه‌تی و كوردستانی نیشتمانیان كردووه‌ و له‌ پێناویدا هه‌رده‌م له‌ خه‌بات و تێكۆشان بووینه‌، له‌ چوارچێوه‌ی مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانیه‌كانی گه‌لی كورد و له‌ سایه‌ی ئه‌زموونی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ ژیانی برایانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاسووده‌ و به‌خته‌وه‌ر بن و به‌م بۆنه‌شه‌وه‌ ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر شادبوونیان به‌ هه‌موو مافه‌ ئایینیه‌كانیان.
جارێكی دیكه‌ پیرۆز بێت جه‌ژنی جه‌ما له‌ خۆشك و برایانی ئازیزی كوردی ئێزدی.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
5/10/2009

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر