نێوده‌وڵه‌تی - یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌خنه‌ی "توندی" له سوپای توركیا گرت
یه‌كێتی ئه‌وروپا "به توندی" ره‌خنه‌ی له ده‌ستێوه‌ردانی سوپای توركیای له پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته‌دا گرت.
له ره‌شنووسی راپۆرتی 2009 كه لیژنه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به هه‌ڵه‌سه‌نگاندنی ره‌وشی توركیا، به گوێره‌ی پێوه‌ره ئه‌وروپییه‌كان، ئاماده‌یان كردووه، ره‌خنه‌ی "توند" له سوپای توركیا گیراوه.
له راپۆرته‌كه‌دا یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌موو ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانانه‌ی سوپای توركیایی له كاروباری سیاسی ئه‌و وڵاته‌دا خستووهتهرِوو و ره‌خنه‌ی لێ‌گرتوون.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا باس له كێشه‌ی رێكخراوی نهێنی (ئه‌رگه‌نه‌كۆن) كراوه و ئه‌وه خراوهتهرِوو، یه‌كلا كردنه‌وه‌ی پرسی ئه‌رگه‌نه‌كۆن تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگه له‌به‌رده‌م توركیادا، بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ولا توركیا رێرِهوی راسته‌قینه‌ی دیموكراتی بگرێته به‌ر.
راپۆرته‌كه هێشتا ره‌شنووسه و برِیاره له 14ی ئه‌م مانگه‌دا به ره‌سمی رابگه‌یه‌ندرێت.
--------------------------------
انتقاد شدید الحن اتحادیه اروپا از ارتش ترکیه که از سیاست آن کشور به طور مستیم دخالت می‌کنند
گه‌نجێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی 21 ساڵه ونبوه‌و به‌دوای كه‌س وكاریدا ده‌گڕێت
دوای ئه‌وه‌ی له رێگای وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی شههیدانو ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم كه سه‌ردانی ئێرانیان كردبوو بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و منداڵانه‌ی كه له بۆردومانی شاری هه‌له‌بجه به‌چه‌كی كیمیای ونبوون، ئه‌و وه‌فده كه‌سێكیان دۆزیوه‌ته‌وه به‌ناوی عه‌لی كه ئه‌و كات ته‌مه‌نی 3 مانگ بووه‌و ونبووه، به‌ڵام ئێستا ته‌مه‌نی 22 ساڵه. بۆ خستنه‌رووی ورده‌كارییه‌كانی ونبوونی عهلیو سه‌لماندنی ناسنامه‌ی كوردبوون‌و دۆزینه‌وه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی به‌ڕه‌سمی له شاری هه‌له‌بجه‌و گه‌رانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 11\10، چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا وه‌زیری كاروباری شههیدانو ئه‌نفالكراوانی كوردستان‌و عه‌لی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن رێكخست. تیایدا چنار سه‌عد وتی: زیاتر له 25 خانه‌واده ناوی خۆیان تۆماركردووه كه منداڵایان له‌و كاره‌ساته ونبووه، هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌یه‌دا عه‌لی دوای ئه‌وه‌ی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری به‌گه‌رانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان، رونیكرده‌وه كه دوای ته‌واوبوونی قۆناغی سهرهتاییو ئاماده‌یی له وڵاتی ئێران ئێستا به‌هۆی نه‌بوونی ره‌گه‌زنامه‌وه ناتوانێت له زانكۆ درێژه به‌خوێندن بدات، وتیشی: به‌و هیوایه‌م له رێگای وه‌زاره‌تی شه‌هیدانه‌وه بتوانم به‌زوترین كات بهكهسو كاری راسته‌قینه‌ی خۆم ئاشنا بم.

/////////////
سیاسهنی هاوچه‌رخ تا راده‌یه‌كی زۆر بووه به سیاسیه‌تێكی ئه‌منیه‌تی। دوای تراژیدیای 11 ی سێپتامبر‌و هێرشه تیرۆریستییه‌كانی تر، وه‌ك ئه‌وه وایه جیهان جۆرێ دۆخی نایاسایی له هه‌موو جیهان راگه‌یه‌نراوه كه هه‌موو كه‌س به گومانه. بهلاَم سیاسه‌تی ئه‌منیه‌ت جگه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی له ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌كانیشدا ئاماده‌یه. ئه‌م سیاسه‌ته بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه له هه‌وڵی پاراستنی ئاسایشی (خه‌ڵك)و دابین كردنی ئه‌منیه‌تی" شارۆمه‌ندان"دایه، بهلاَم راست له رێگای ترساندنی "خه‌ڵك"و لێپرسینه‌وه‌ی به‌رده‌وام له شارۆمه‌ندان. بهلاَم ئه‌م "خه‌ڵكه" كێن؟ له ئێستادا ناپه‌رژینه سه‌ر دوالیزم بوونی چه‌مكی خه‌ڵك كه هه‌م دێمووسی یۆنانی( به مانای ئه‌و شارۆمه‌ندانه‌ی كه خاوه‌ن ماف و به‌شداری ده‌كه‌م له دیاری كردنی چاره‌نووسی ده‌وڵه‌ت شار)و هه‌م زاراوه‌ی سووكایهتیئامێز عهوامو "عهوامو الناس" ده‌گرێته‌وه، به‌ڵكوو پرسی سه‌ره‌كی به تایبه‌ت له دۆخێك‌دا كه ئه‌نجامی سیاسه‌تی ئه‌منیه‌ته ، هه‌مان سروشتی ئاڵۆز‌و نادیار و دڵخوازی خهلًَكه.سروشتێ كه راست له چوارچێوه‌ی ئه‌م چه‌مكه پۆزه‌تیڤه له خه‌ڵك" نه‌ك عه‌وام و الناس" به ته‌واوه‌نی ده‌رده‌كه‌وێ.ده‌زانین كه هه‌ر ئه‌مرێكی گشتی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ گشتییه‌تی خۆی بپارێزێ‌و باوه‌ڕ پێكراو بمێنێته‌وه، ده‌بێ له بابه‌ته بچووكه‌كاندا وا ده‌رنه‌چێ، باوه‌ڕپێكراو بوونی نۆرم یان گشتییهتێ راست له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه له نموونه تایبه‌ته‌كاندا وادهرنهچێ. له راستییدا نۆرمی گشتی به له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ئه‌مره پاژه‌كان دروست ده‌بێ. ئه‌مره گشتییه‌كان به‌رده‌وام له گه‌ڵ ئه‌مره پاژه‌كان له ناكۆكیدایه. ئه‌م خاڵه زیاتر له هه‌ر شوێنێ له پانتای سیاسه‌ت و یاسادادهردهكهوێ. بهلاَم ئه‌م سیاسه‌ته له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا دوایین به‌هایه‌ك كه ده‌بێ بیدا ده‌یدات. ئه‌و به هایهش هێرش كردنه بۆ " ناخهڵكهكان"، واته "بێگانه‌كان" كه دزه‌یان كردۆته ناو هه‌رێمه نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌مره میلیهكانهوه. بهلاَم چۆن ده‌توانین خه‌ڵك له "ناخهڵك" جیا بكه‌ینه‌وه؟ ئه‌زمونه‌كانی هاوچه‌رخ ئه‌وه ده‌خه‌نه روو كه هیچ پێوه‌رێ بۆ ئه‌م جیاكارییه بوونی نییه. له كهشو هه‌وایه‌كی ئه‌منییه‌تی\ پۆلیسییدا پاراستنی گیان‌و ماڵی "خه‌ڵك" به راده‌یه‌ك له گشت بواره‌كانه‌وه ده‌بێ به مه‌ترسی بۆ گیان و ماڵی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵه گشتییه‌ی كه پێی ده‌وترێ " خه‌ڵك".بهلاَم له راستییدا خه‌ڵكێك بوونی نییه. بڕیاره هه‌ركام له ئیچمه كه كه‌وتووینه‌ته ناو جۆرێ هه‌رێمی یاسایی\ نه‌ته‌وه‌ییه‌وه و مافه "شارۆمهندییهكان" ده‌مانگرێته‌وه ئه‌م" خه‌ڵك"و "شارۆمه‌ندانه" پێك بهێنین. بهلاَم له دۆخی ئه‌منییه‌تی\ پۆلیسییدا من وه‌ك تاكێ ( هه‌مان بابه‌ت كه پێی ده‌وترێ پاژ) هیچكات به‌شێك نیم له "خه‌ڵك". "خه‌ڵك" یان "شارۆمه‌ند" كه‌سێكی تره‌و هیچ پێوه‌رێ بۆ جیكاری خه‌ڵك له ناخهڵك بوونی نییه.پۆلیس كردنی دۆخ یانی هێزه‌كانی پۆلیس به بێ له‌به‌رچاو گرتنی یاسایه‌كی روون‌و دیاریكراو، ئیزنیئهوهیان هه‌یه بێواسیته بێنه مهیدانو تاكێ له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ر به كۆمه‌ڵی" خه‌ڵكه" له‌و كۆمه‌ڵه داببڕن، به بیانووی ئه‌وه‌ی كه بڕیاره خزمه‌ت به ئه‌منییه‌ت بكه‌ن. پۆلیسی كردنی كهشو هه‌وا ساده‌ترین رێكار‌و له هه‌مانكاتیشدا رێكارێكی ئاڵۆز و مه‌ترسیداره. ئه‌وه‌ی كه بۆ وێنه له چین تاوانی دزینی پاكه‌تێ جگه‌ره 5 ساڵ زیندانه به‌و مانایه نییه كه له‌و ولاَته یاسایه‌كی روون‌و ئاشكرا بوونی هه‌یه. راست به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م دۆخه ئه‌وه ده‌حاته روو كه یاسا ناتوانێ به ته‌واوه‌تی شه‌فافییه‌ت ببه‌خشێ به خۆی، كه وایه ده‌یهه‌وێ ئاڵۆز‌و به‌هێز بمێنێته‌وه. دۆخی كه ئه‌منییه‌ت " به‌ته‌واوه‌تی" به سه‌ریدا زاڵ نییه دۆخێكی مه‌ترسیداره، بهلاَم ئه‌زموون كردنی ئه‌م مه‌ترسیانه به‌هایه‌كه كه ده‌بێ بدرێ. ئه‌گه‌ر وانه‌بێ ده‌كرێ له به سه‌ركوتی هه‌موو تاكه‌كانه‌وه و به یارمه‌تی توندووتیژییه‌ك كه تایبه‌ته به ده‌وڵه‌ت، كهشو هه‌وایه‌كی ئه‌من و ئارام بخولقێندرێ. ئه‌و كاته‌ی كهشو هه‌وای ئه‌منییه‌تی زاڵه ، سیاسه‌ت (Politik ) ئیداره كردنی ده‌وڵه‌ت شار له گه‌ڵ ریشه‌ی زمانه‌وانی وشه‌كه‌دا، واته هه‌مان police)) ده‌بن به یه‌ك. له وه‌ها كهشو هه‌وایه‌كدا، رێكخراوی مۆدێرنی پۆلیس هه‌ر تك لایه‌نی توندوو تیژی ده‌گرێته‌وه. له لایه‌كه‌وه توندووتیژی پۆلیس له پێگه‌ی رێكخراوێكدا كه سه‌ر به قوه‌ی قهزاییهیهو ئه‌ركی پاراستنی یاسای له ئه‌ستۆیه، بهلاَم لایه‌نێكی تر ئه‌وه‌یه كه له‌و دیوی سنووره‌كانی یاساوه ده‌ست بداته توندووتیژی كه له راستییدا دامه‌زرێنه‌ری یاسایه. رێكخراوی پۆلیس له باری یاساییه‌وه رێكخراوێكی ئاڵۆزه. پۆلیس ئیزنی ئه‌وه‌ی هه‌یه له به‌ر پاراستنی ئه‌منییه‌ت و به‌و شێوه‌ی كه پێی خۆشه بێته مه‌یدان، كه وایه هه‌ر ساتێ ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه یاسا هه‌ڵپه‌سێراو بهێڵێته‌وه. ئه‌فسه‌ره‌كانی هاتووچۆ نموونه‌یه‌كی زۆر روونی ئه‌م دۆخه‌ن. ئه‌وان له شهقامو شاڕێكاندا جێیان گرتووه‌و هه‌ر سات ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به بیانووی سه‌رپێچی له یاسای هاتووچۆ ماشێنێ سزا بده‌ن یان ده‌ست به سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا بگرن. ئه‌مه هه‌مان ئاڵۆزی هه‌میشه‌یی یاسای هاتووچۆیه له تاران كه واده‌كات ئه‌فسه‌ره‌كان وه‌ك تارمایی له هه‌موو شوێنێ بوونیان هه‌بێ. یاسا هه‌ر ساتێ له شێوهیهكهوه بۆ شێوه‌یه‌كی تر ده‌گۆڕدرێ(كهولاَو كه‌وڵ ده‌بێ) كه وایه توندووتیژی ئه‌فسه‌رێك ده‌كرێ توندووتیژییه‌ك بێت بۆ سه‌قامگیر كردنی یاسا‌و له هه‌مان كاتیش‌دا له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی هه‌رێمی یاساوه بێت. له‌م هه‌رێمه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌دا، سه‌ره‌ڕای ئامۆژگارییه‌كانی هێزه‌كانی پۆلیس، به ئاسانی ناتوانین داوای پێناس له پۆلیسێ بكه‌ین كه به هۆكارێ رای گرتووین. ئه‌م ساته تایبه‌ته هه‌مان خاڵه كه ناتوانین ستوورهكانی یاسا‌و له‌و گرینگتر چییه‌تی كه‌سی دهسهلاَتدار بناسین. لێره‌دایه ماهییه‌تی ئوستووره‌ی یاسا ده‌رده‌كه‌وێ. له به‌رامبه‌ری پۆلیسدا كه پاراستنی ئه‌منییه‌تی شارۆمه‌ندانی وه‌ئه‌ستۆیه، هه‌ر كه‌سێك له خۆیدا "ناخهڵكه". پۆلیس هیچكات به‌رامبه‌ر به " خه‌ڵك " ناوه‌ستێته‌وه‌و ئه‌م چه‌مكه گشتییه بڕیار نییه هه‌موو كات وه‌ك راستییه‌ك ده‌ربچێ. من له پێگه‌ی كه‌سێ:ی تایبه‌تدا هیچكات ئه‌و شارۆمه‌ند نیم كه بڕیاره ئه‌منییه‌تم بپارێزری، به‌ڵكوو هه‌میشه هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌م كه ده‌بی بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی" شارۆمه‌ندان" بپشكێنرێم. " خه‌ڵك" شتی نییه جگه له باوه‌رێكی ئینتزاعیو Regulative بۆ جێگیر كردنی سیاسه‌تی ئه‌منییه‌ت. ته‌نها له چوارچێوه‌ی وێنه‌و راپۆرتی تهلهفیزیۆنهكاندا خه‌ڵك بوونی هه‌یه. سیاسه‌تێك كه به پێی چه‌مكی "ئه‌منییه‌ت" داڕێژرابێ سیاسه‌تێكی پڕمه‌ترسیه. له راستییدا هه‌ر ئه‌م چه‌شنه سیاسه‌ته‌یه كه مافی شارۆمه‌ندان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته له سه‌ر بنه‌مای ترساندنی "خه‌ڵك" دارێژراوه.
///////////////////////
گه‌وره هاوكاری عیزه‌ت دوری له خانه‌قین ده‌ستگیر دهكرێرووداونێت - خانهقینسهرچاوهیهكی پۆلیس له پارێزگای دیاله رایگه‌یاند هێزه‌كانی سوپای عێراق، له هه‌ڵمه‌تێكدا گه‌وره هاوكاری عیزه‌ت دورییان له ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی قه‌زای خانه‌قین ده‌ستگیركردووه।ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پۆلیس به(رووداونێت)ی راگه‌یاند "هێزه‌كانی فه‌وجی پێنجی كاردانه‌وه‌ی خێرا هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازییان له ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په 25 كم باكووری رۆژئاوای خانه‌قین ئه‌نجامداوه‌و داواكراو ئه‌یاد جه‌لال عه‌بدولواحیدیان ده‌ستگیركردووه كه به ده‌سته‌ڕاستی عیزه‌ت دوری داده‌نرێت".
/////////////////////
گۆرانیبێژ ئه‌رده‌لان به‌كر كۆچى دوایى ده‌كات
-سوێدگۆرانیبێژ ئه‌رده‌لان به‌كر له پێته‌ختى سوێد به هۆى نه‌خۆشییه‌وه كۆچى دوایى كرد।شه‌وى 10/11/10/ 2009 له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ستۆكهۆڵمى پێته‌ختى سوێد ، گۆرانیبێژى كورد ئه‌رده‌لان به‌كر به هۆى نه‌خۆشى شه‌كره‌وه كۆچى دوایى كرد. ئه‌رده‌لان كه خه‌ڵكى شارى هه‌ولێره‌و ماوه‌ى پتر له 17 ساڵه له سوێد ده‌ژى، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بوو به هۆى تێكچوونى بارى ته‌ندروستییه‌وه له نه‌خۆشخانه كه‌وتبوو . هاوڕێیه‌كى نزیكى ئه‌و گۆرانیبێژه به (رووداونێت)ى راگه‌یاند كه ئه‌رده‌لان دواى ئه‌نجامدانى كۆنسێرتێك له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ میكائیل له شارى تۆرۆنتۆى كه‌نه‌دا له مانگى شه‌شدا وگهڕانهوهى بۆ سوێد، ره‌وشى ته‌ندروستییه‌كه‌ى به‌ره‌و خراپبوون چووه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه بووه تا له نیوه‌شه‌وى 10 له‌سه‌ر 11/10/2009 كۆچى دوایى كردووه.ئه‌رده‌لان به‌كر دواى 15 ساڵ ژیان له ده‌ره‌وه، ساڵى رابردوو گه‌ڕایه‌وه كوردستان وچه‌ند ئاهه‌نگێكى ئه‌نجامدا، به‌پێى سایتى چرا تیڤى " ئه‌رده‌ڵان دواى ئه‌وه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر و سه‌ردانى ماڵه‌وه‌ى ده‌كات، دایكى له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م بینینى كوڕه‌كه‌ى له هۆش خۆى ده‌چێت چونكه 15 ساڵ بوو نه‌یدیتبوو".تا ئێستا دیار نییه ئاخۆ ته‌رمه‌كه‌ى له سوێد ده‌نێژرێت یان ده‌هێنرێته‌وه هه‌ولێر.

به هاوپه‌یمانێتی مالیكی به‌عسییه‌كان دێنه‌وه سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق
- الوطنله پاش ئه‌و كوده‌تا سه‌ربازیانه‌ی له 1958 به دواوه له عێراقدا روویان دا و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به دوای خۆیاندا بۆ عێراقییه‌كانیان هێنا، ئێستا به ناوی دیموكراسییه‌وه سیمای كوده‌تای مهخمهڵیانه له عێراقی نوێ‌دا له گه‌ڵاله بووندایه. چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی عێراق چه‌ندین سیناریۆیان ئاشكرا كردووه، كه باس له پاراستنی شێوه‌ی ئه‌و له‌یه‌ك گه‌یشتنانه ده‌كه‌ن، كه له نێوان جه‌مسه‌ره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عێراق هه‌ر له دامزراندنی ئه‌نجومه‌نی حوكمه‌وه تا ئێستا له ئارادایه، ئه‌ویش به پته‌وه كردنی هاوپه‌یمانیی نێوان شیعه و كورد بۆ درێژه‌دان به سیسته‌می فیدرالیزمی ده‌وڵه‌تی نوێ. هه‌روه‌ها له نێوان وه‌رچه‌رخان به‌ره‌و حاڵه‌تێكی نوێ كه له دوای هه‌ڵبژاردنی داهاتووه‌وه چاو به ده‌ستووری عێرقدا بخشێندرێته‌وه تا رۆڵی حكومه‌تی ناوه‌ند به‌هێزتر بكرێت و، جه‌ختیش بكرێته سه‌ر گرێدانی كۆنگره‌یه‌كی گه‌وره بۆ ئاشته‌وایی نیشتیمانی به‌ر له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو. به چه‌شنێ به‌رنامه‌ڕێژی بۆ قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن بكات كه له كوده‌تایه‌كی مهخمهڵیدا مێزه‌كه به‌سه‌ر پارتگه‌لی ئیسلامیی سه‌ر به ئێران‌دا قڵپ بكاته‌وه و، سنوورێكیش بۆ خواستی كورد بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كه‌ركووك دابنێت. هه‌روه‌ها سیسته‌می حوكمڕانییش به جۆرێك هه‌موار بكات، كه هاوچه‌شنی سیسته‌می په‌رله‌مانیی میسر بێت نه‌ك لوبنان، كه هاوچه‌شنی ره‌وشی ئێستای ده‌ستووری عیراقه، چونكه ده‌ستووری میسر ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر ده‌داته سهركۆمار، كه له ده‌ستووری ئێستای عیراقدا نییه. ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌شیان دا كه به‌شی هه‌ره زۆری پارتهگهلی سیاسیی عیراق كه‌وتوونه‌ته نێوان گوشاری شه‌قامی عیراقی و هه‌ڵوێستی مه‌رجه‌عیه‌تی ئایین له لایه‌كه‌وه و، گوشاری ئه‌مریكاییه‌كان بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئاشته‌وایی نیشتیمانی به گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان و به‌شداری كردنیان له ده‌سه‌ڵات وه‌ك خواستێكی هه‌رێمانه‌ی عه‌ره‌بی بۆ پارسه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له لایه‌كی دیكه‌وه. روونیشیان كرده‌وه"هه‌وڵێكی روون له لایه‌ن ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسای و ئیئتیلافی نیشتیمانییه‌وه له ئارادایه بۆ راكێشانی سوننه، پاش ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی بڕیاری دا تۆمای ده‌نگده‌ران له ناوچه‌كانی سوننه‌نشینی تێكڕای عیراقدا هه‌موار بكرێته‌وه، چونكه رێژه‌یه‌كی زۆریان به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنی 2005دا نه‌كرد. گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنی كانوونی دووه‌می داهاتوو، واته دوو هێنده‌ی كورسییه‌كانی ئێستایان له په‌رله‌مان، كورسی به‌ده‌ست ده‌هێنن." به‌عسییه‌كان به هه‌مان ئاراسته، ئه‌و سه‌رچاوانه لێدوانه‌كه‌ی عه‌مار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان بۆ سه‌ر كار و فه‌رمانی گشتی، ته‌نیا هه‌ر سێ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری و دارایی نه‌بێت، پێدا هه‌ڵدان نییه به د. ئه‌یاد عه‌لاوی تا بێته نێو ئیئتیلافی نیشتیمانییه‌وه، به‌ڵكو به‌ده‌نگه‌وه هاتنێكی خواستی جێگری سه‌ركۆماری ئه‌مریكا جۆن بایدنه، كه له سه‌ردانه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانیدا جه‌ختی ده‌كاته سه‌ر، چونكه ئیداره‌ی ئه‌مریكا پێی وایه به‌رده‌وام بوونی ئارامی به‌نده به سه‌ر له‌نوێ به‌شداری كردنی به‌عسییه‌كان له ئیداره‌ی گشتیدا، له هه‌مووانیش دیارتر ئه‌و گرووپانه‌ن كه به ناوی (سه‌حوه)وه شان به شانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌شدارییان له شه‌ڕی دژ به قاعیده‌دا كرد. هاوپه‌یمانیی نێوان كورد و ئیئتیلافی تازه‌ی عیراقیش، له به‌رده‌می مافی هاوپه‌یمانیدا ده‌بێت له‌گه‌ل به‌شێ له‌و لیستانه، بۆ ئه‌وه‌ی به ره‌حه‌تی بگه‌نه زۆرینه‌یه‌ك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر