Pages

۱۳۸۸ آبان ۴, دوشنبه

ده‌وڵه‌تی سوید به ‌رپرسه ‌له ‌گیانی هاوڵاتیه‌کانی!!!!

ده‌وڵه‌تی سوید به ‌رپرسه ‌له ‌گیانی هاوڵاتیه‌کانی!!!!
ساڵی پار له‌مانگی 8 شێرکۆ عبدولحمید له ‌سه‌فرکردنیا بۆ کوردستان له‌هه‌ولێر تیرۆر کرا!
به‌ڵام ده‌وڵه‌تی سویدی ووتی ئێمه ‌به‌ هاوڵاتیانی خۆمان ووتووه‌ سه‌فه‌ری عێراق نه‌که‌نه‌وه ‌مسولیه‌تی که‌س هه‌ڵناگرین چونکه ‌عێراق وڵاتێکی سه‌لامه‌ت نییه‌! باشه‌با ئه‌مه‌وابێت و بڵێن ڕاستده‌که‌ن سه‌لامه‌ت و ئارام نیه‌.
ئه‌ی باشه ‌بۆ به‌ناوی سه‌لامه‌تیه‌وه ‌به‌شه‌پۆل په‌نابه‌رانی بۆ ده‌نێرنه‌وه‌؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئه‌مانه‌ش له‌ جێگای خۆی، ئه‌ی (سامان چاوشین) ناسراو به ‌سۆران له‌شاری ئیسکلستونه ‌له‌ڕۆژی شه‌مه‌ی ڕابردوو 10/10/2009 له ‌دارستانه‌کانی ئه‌و شاره‌ مرد له‌سه‌رمادا کێ لێی به‌رپرسه ‌خۆ نه ‌له‌ عێراق مردووه‌ نه‌په‌نابه‌ری بێ وه‌ڵام بووه‌ سۆران هاونیشتیمانیه‌کی سویدی بوو!
سوید به‌رپرسه ‌له‌ژیانی هه‌ر هاوڵاتیه‌کی به‌تایبه‌تی له‌ناو خۆی وڵاته‌که‌دا به‌ڵام به‌داخه‌وه‌!
ئاڵوگۆڕه‌کانی دنیا چۆته ‌ئاستێکه‌وه ‌که‌ له ‌مه‌دنی ترین وڵاتی دنیادا له‌به‌ر بێ خزمه‌تی و بێ جێگایی ئینسان ده‌مرێت له‌مۆدێرنترین وڵاتی دنیادا له ‌ئینسانی ترین وڵاتی به‌ناو دنیادا.
به‌ڕاستی ڕۆژگارێکی سه‌یره‌!
سۆران ماوه‌یه‌ک بوو توشی تێکچونی باری ده‌روونی هاتبوو نه‌خانوو نه‌هیچ په‌ناگه‌یه‌کی نه‌بوو له‌هه‌موو سویدا تا تێیدا ئارامبێته‌وه‌، ده‌و‌ڵه‌تیش نه‌چووه ‌ژێر باری هیچ یه‌کێک له‌کێشه‌و نه‌خۆشیه‌کانیه‌وه.
سه‌رئه‌نجام له‌ڕۆژی 10 ئۆکتۆبه‌ردا له‌دارستانه‌کای ڤیلسته‌له‌شاری ئیسکلیستونه‌ گیانی سپارد‌.
ئێمه ‌وه‌ک فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی سه‌رخۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی که‌س و کاری سۆران ده‌که‌ین و به‌هیواین دوا خه‌م و دوا ناخۆشیان بێت له‌هه‌مان کاتیشدا ده‌وڵه‌ستی سوید به‌مسول ده‌زانین له‌به‌رامبه‌ر گیان له‌‌ده‌ستدانی سۆراندا.
فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی.
16/10/2009
------------------------------------------------

هونه‌رمه‌ند هانی ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و خه‌ریكی پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری خۆیه‌تی كه‌ جاری حه‌ز ناكات ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌كه‌ی خۆی ئاشكرا بكات و ته‌نیا ده‌ڵی "ئه‌و پرۆژه‌یه‌ هانی راسته‌قینه‌كه‌ ده‌رده‌خات"، ناوبراو له‌ دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ (سڤیل)، باس له‌ هه‌ندی ژیانی تایبه‌تی خۆی و ئه‌و قسه‌وقسه‌لۆكانه‌ ده‌كات، كه‌ به‌ هۆی هونه‌رمه‌ند بوونییه‌وه‌ بۆی دروست بووه‌ و راشكاوانه‌ ده‌ڵی "له‌ كوردستان ته‌سلیمی زۆر شتی خراپ بووم، كه‌ نه‌ده‌بوو بیكه‌م، له‌وانه‌شه‌ خه‌ڵكی من به‌ لۆتی بزانن، به‌ڵام له‌ راستیدا من هونه‌رمه‌ندم، نه‌ك لۆتی". هانی ئاماده‌ نییه‌ ناوه‌ڕۆكی سه‌رقاڵییه‌كه‌ی ئێستا خۆی ئاشكرا بكات، به‌ڵام له‌و دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ (سڤیل) له‌ زۆرشدا په‌شمانی خۆی ئاشكرا ده‌كات، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ هاتنه‌وه‌كه‌ی كوردستان ده‌ركه‌وتنی به‌و شێوه‌یه‌ی ناڕازییه‌ و خۆزگه‌ به‌ هانییه‌كه‌ی رۆژ تیڤی ده‌خوازی، ده‌ڵێت "ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ له‌ كوردستان بووم، زۆر بی سه‌روبه‌ری ده‌ركه‌وتم و شاره‌زایی هیچ شێكی ئێره‌ نه‌بووم، له‌ كوردستان كه‌سانێكی ئه‌وه‌نده‌ شاره‌زا و لێهاتوو دروست نه‌بووه‌، بتوانن شه‌خسیات و تێگه‌یشتنی هونه‌رمه‌ند و هونه‌ركار و گۆرانیبێژه‌كان لێك جیابكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌مییه‌كه‌ له‌ خۆم بووه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ندی شه‌خسیات تێكه‌ڵ بووم، كه‌ نه‌ده‌بووم وا بكه‌م، ده‌زانم كه‌ هانی له‌ كوردستان زۆر به‌ خراپی ده‌ركه‌وتم و په‌رتوبڵاو بووم، به‌ڵام هانی له‌ رۆژ تیڤی زۆر به‌ جوانی ده‌ركه‌وتم و هه‌زار دانه‌ پرۆژه‌ی جوانم له‌ مێشكدا بوو، ئینشاڵڵا له‌ داهاتوودا ئه‌وانه‌ ده‌كه‌م كه‌ خۆم ده‌مه‌وی"، جیاوازی ئه‌و پرۆژه‌كه‌ی كه‌ ئێستا كاری بۆ ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا بڵاوی كردوه‌ و نیشان ده‌دات و ده‌ڵی "موزیك و ستایله‌كه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌م زۆر جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ كاك هه‌ڵكه‌وت زاهیر كردم، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌ نییه‌، ئیتر بڵێم هانی زۆر موهیمه‌ و له‌و كاره‌ی كه‌ پێشووم كه‌ له‌گه‌ڵ كاك هه‌لكه‌وت كردم نارازی بم، نه‌خێر". هانی هۆكاری ئه‌و خراپ ده‌ركه‌وتنه‌ی بۆ بێئاگای خۆی له‌ جامیعه‌ی كوردی گێڕایه‌وه‌، كه‌ خۆی وه‌ك بووكێكی چاو داخراو و وه‌سف ده‌كات و ته‌سلیم به‌ زۆر شت بووه‌، گوتی "من ماوه‌یه‌ك له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژیام و خه‌ریكی گرووپه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی خۆم بوو، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك كۆنسێرتم هه‌بووه‌، ئاخر من له‌ جامیعه‌ی كوردی دابرابووم و ئاگام له‌ دنیا نه‌بوو، من وه‌ك بووكێكی چاو داخراوی خۆش خه‌یاڵ هاتم بۆ كوردستان و ته‌سلیمی هه‌موو شتێك بووم، وامده‌زانی له‌ كوردستان هه‌رشێك بكه‌م، كه‌س ئاگای لێم نابی، ئێستا ده‌زانم كه‌ وانییه‌"، ئه‌و كچه‌ هونه‌رمه‌نده‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، له‌ هه‌موو جێگایه‌ك ده‌رگای بۆ كراوه‌ته‌وه‌ ناوبانگ دروست بكات و خۆی بدۆزێته‌وه‌، وڵاتی ئێران و ئه‌ڵمانیا به‌ نموونه‌ ده‌هێنێته‌وه‌، "به‌ڵام من دڵسۆزی میلله‌ته‌كه‌ی خۆمم، كه‌ خه‌ڵكی كوردستانم خۆشده‌وی و حه‌زمكرد ئه‌وانیش هانی بناسن"، هانی له‌ جۆری ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی، كه‌ له‌ كوردستان له‌به‌ری ده‌كرد، په‌شیمانه‌ و داوای لێبوردن له‌ خه‌ڵكی گوردستانیش ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و له‌ خۆرووتكردنه‌وه‌ی خۆی به‌ به‌دبه‌خت ده‌زانی، ده‌ڵێت "به‌دبه‌ختی من له‌وه‌دایه‌، ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵك خۆی رووتبكاته‌وه‌ كه‌س باسی ناكات و پێوه‌ دیار نابن، به‌ڵام كه‌ من تۆزێك خۆم رووتده‌كه‌م هه‌موو خه‌ڵك ده‌ڵێن واو وه‌رن سه‌یر كه‌ن هانی رووته‌، من به‌ منداڵیش ئه‌و كێشه‌م هه‌بوو، به‌ڵام من حه‌ز ده‌كه‌م به‌ شێوه‌ی مۆدێرن ده‌ربكه‌وم، له‌ كوردستانی رۆژهه‌ڵاتیش وابووم، به‌ڵام نه‌ده‌بوو لێره‌ به‌و شێوه‌یه‌ ده‌ربكه‌م، ئێستا ئه‌وه‌ ته‌جروبه‌یه‌ك بوو بۆ من و دووباره‌ نابێته‌وه‌، لێره‌شه‌وه‌ داوای لێبوردن له‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م". هانی هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه‌، كه‌ له‌ كوردستان و له‌ هه‌موو دنیاش كچانی هونه‌رمه‌ند ده‌كه‌ونه‌ به‌ر موجامه‌له‌ و داواكانی پیاوانی به‌رپرس، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵك و به‌رپرسانیش هونه‌رمه‌ند به‌ لۆتی بزانن و ده‌توانن به‌ ئاسانی به‌ده‌ستی بهێنن، ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه‌ بێته‌وه‌ كوردستان وانابی و دیوارێك بۆ خۆی دروست ده‌كات، گوتی "له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه‌ زۆر خه‌ڵك بڵێن هانی لۆتییه‌، ئاخر ئێمه‌ هونه‌رمه‌ندین جه‌وه‌كه‌ی ئێمه‌ ئاوایه‌، له‌ ئه‌وروپاش ئاوایه‌، هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك ده‌بی چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بكات كه‌ پیاوان داوای بكه‌ن و لێی نزیك ببنه‌وه‌، تۆ كچێكی گۆرانیبێژی دێیت له‌سه‌ر شانۆ گۆرانی ده‌ڵێی و ئه‌وانیش واده‌زانن به‌ ئاسانی ده‌توانن به‌ده‌ستت بهێنن، چونكه‌ كچی هونه‌رمه‌ند زۆر مواسه‌فاتی هه‌یه‌، كه‌ ژنه‌كانی خۆیان نیانه‌، به‌ڵام به‌ زۆر نه‌هاتوون ئافره‌ته‌كه‌ ببه‌ن و سێكس بكه‌ن، ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر گۆرانیبێژه‌ خۆی ئایا تۆ دیوارێكیان بۆ دورست ده‌كه‌ی یان حه‌ز ده‌كه‌ی بێته‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وجاره‌ بێمه‌وه‌ كوردستان وانابم". "نازانم كاك عه‌زیز وه‌یسی چه‌ندی پاره‌ وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام به‌ شه‌ڕه‌فم من به‌ شه‌ڕه‌وه‌ ته‌نیا پاره‌ی ستۆدیۆ و ئاوازدانه‌ره‌كه‌ و موزیكژه‌نه‌كانم وه‌رگرته‌وه‌، یه‌ك دیناری دیكه‌م وه‌رنه‌گرتووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ریشم بگردایه‌ زۆر ئاسایی بوو و له‌ هه‌موو دنیا ئه‌و شتانه‌ هه‌یه‌، به‌س من له‌ كوردستان داوای پاره‌ بكه‌م ده‌ڵێن هانی خان تۆ هونه‌رمه‌ندی چۆن ده‌بی پاره‌ وه‌ربگری، سه‌یری ئه‌و قسه‌ قۆڕه‌یه‌"، ئه‌وه‌نده‌ش قسه‌ی هانییه‌، كه‌ هیچ كات له‌ كوردستان سوودمه‌ندی پاره‌ نه‌بووه‌، ئه‌و ئاماژه‌شی كرد، كه‌ یه‌ك مه‌تره‌ زه‌وی له‌ كوردستان نییه‌ و وه‌رنه‌گرتووه‌، ده‌شڵی "زه‌وی كوردستانم بۆچییه‌، خۆ من یه‌ك هه‌فته‌ له‌ كوردستان بم شێت ده‌بم، چونكه‌ كه‌ش و هه‌واكه‌ی زۆر گه‌رمه‌ و براده‌ر و نوسروایشم كه‌مه‌

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر