له‌سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه پوخته‌یه‌كى له‌سه‌ر بارودۆخى سیاسى و پێشووه‌چوونه‌كانى ئه‌م دوواییهو پێكهێنانى كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم خستهرِوو. له‌م باره‌یه‌وه جه‌ختى له‌سه‌ر سیاسه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم كرده‌وه بۆ فراوان كردنى بازنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كان بهرِووى جیهان و په‌ره‌پێدانى بوارى وه‌به‌رهێنان و كه‌رته پیشه‌سازى و خزمه‌تگوزاریه‌كان.
نیكۆلاس تروڤى پیرۆزبایى له پێكهێنانى كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم كرد و ئاماژه‌ى به‌و پێشووهچونانهش كرد كه تا ئێستا هه‌رێمى كوردستان به‌خۆیه‌وه‌ى بینیوه.
دواتر فه‌لاح مسته‌فا ده‌ستخۆشى لێ‌كردن به‌بۆنه‌ى گواستنه‌وه‌ى باره‌گای باڵیۆزخانه له عه‌ممان بۆ به‌غدا، هه‌روه‌ها سوپاسى حكومه‌تى سویدى كرد بۆ ده‌ستنیشان كردنى كونسوڵى فه‌خرى ئه‌و ولاَته له هه‌رێمى كوردستان. بهرِێزیان ئه‌م هه‌نگاوه‌ى به پێشووهچونێكى گرینگ زانى بۆ په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوولا و هیواى خواست په‌یوه‌ندیه‌كان له هه‌موو رووێكه‌وه زیاتر پهیهیان پىَ بدرى.
له ته‌وه‌ری دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه باسى له ههلبژاردنهكانى داهاتووى عێراق كرد و جه‌ختى له‌سه‌ر سیاسه‌تى سه‌ركردایه‌تى هه‌رێم كرده‌وه كه پێویست ده‌كات ئه‌م پرۆسه دیموكراسیه له كاتى خۆى و له سه‌رتاسه‌رى عیراق ئه‌نجام بدرێت. هاوكات ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه قۆناغێكى گرینگه له پرۆسه‌ى سیاسى عیراق.
------------------------------------------
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (فه‌لاح مسته‌فا ) له لێدوانێكی تایبه‌ت به (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێرو ڕادیۆی زاگرۆس) ڕایگه‌یاند؛ له په‌ره‌سه‌ندێكی ئیجابی و له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كاندا بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه، بڕیاره دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای توركیا به سه‌رۆكایه‌تی( ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ) و یاوه‌ری وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری بازرگانی ده‌ره‌كی و ژماره‌یه‌ك گه‌وره به‌رپرسانی سیاسی و بارزگانی توركیا به سهردنێك بگه‌نه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و سه‌ردانه‌ی به هه‌نگاوێكی زۆر ئیجابی و دڵخۆشكه‌ر وه‌سفكرد، بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی په‌یوه‌ندییه‌كان.
(فه‌لاح مسته‌فا ) ئاشكرایكرد، له‌و سه‌ردانه‌دا باس له دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی ده‌كرێت، یه‌كه‌میان: كردنه‌وه‌ی كونسڵخانه‌ی توركیا له هه‌رێمی كوردستان و دووه‌میان: به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان و سازكردنی كۆڕبه‌ندێكی بازرگانی هاوبه‌ش له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا، ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییانه جێگه‌ی دڵخۆشیه، چونكه به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه نه‌ك ته‌نیا له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا دایه، به‌ڵكو خزمه‌تی ناوچه‌كه‌ش ده‌كات.
(فه‌لاح مسته‌فا ) دووپاتیكرده‌وه، بوونی كونسڵگه‌ری توركیا له هه‌رێمی كوردستان شانبه‌شانی كونسوڵگه‌ری وڵاتانی تر، مایه‌ی ئه‌وه‌یه، كه په‌یوه‌ندییه‌كان به ئاراسته‌یه‌كی ئاسایی بڕۆن و ده‌كرێت ئه‌و كونسوڵگه‌ریه وه‌ك پردی په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابووری و رۆشنبیر‌و وه‌به‌رهێنان بێت، وه بوونی تێگه‌یشتنی سیاسی له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كان و هه‌وڵدان بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی پهیوهندییهكانٍ ده‌سته‌به‌ربكات .
له وه‌ڵامی پرسیارێكی (ئاژانسی په‌یامنێر) كه ئاخۆ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوا له (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی توركیا بكات. (فه‌لاح مسته‌فا) وتی: چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامێكی له‌و شێوه ده‌كه‌ین و ده‌خوازین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئیجابی بێت و هه‌وڵێكی زۆریش دراوه په‌یوه‌ندییه‌كان به ئاراسته‌یه‌كی ڕاست و له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا بێت .
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ژماره‌یه‌ك پرسی تری په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان و توركیا و پرسی كرانه‌وه‌ی توركیا به ڕووی كورد و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و توركیا له‌و پرسانه‌ن كه ئه‌مڕۆ تاوتوێ ده‌كرێن.
------------------------------------
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر