Pages

۱۳۸۸ مهر ۱۴, سه‌شنبه

کۆچی زۆره‌ملی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش ده‌ستی پێکردووه‌

کۆچی زۆره‌ملی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش ده‌ستی پێکردووه‌
ڕێنێسانس نیوز؛ تایبه‌ت: به‌ به‌هانه‌ی ئه‌وه‌‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کاره‌ساته‌ سروشتییه‌کانیان له‌ سه‌ره‌، کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ته‌مایه‌ چه‌ند گوندێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاگوێزێ. ئه‌وه‌ له‌ کاتێک دایه‌ که‌ شارۆ‌مه‌ندانی ئه‌و گوندانه‌، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی وا له‌ سه‌ر خۆیان نابینن.‌ڕۆژنامه‌نووسێکی ڕێنێسانس نیوز له‌ ناوچه‌ی سه‌ڵماس، له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌ ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 5ی ئۆکتۆبه‌ر) ڕایگه‌یاند که‌ هه‌ردوو گوندی "جۆلا" و "دێرک"ی ناوچه‌ی سه‌ڵماس، له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگواستنی زۆره‌ملی دان. هاوکات ڕێنێسانس نیوز زانیویه‌تی که‌ گوندی "ئاوخوارده‌"ی ناوچه‌ی به‌ری مێرگان له‌ پیرانشاریش هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگواستنی له‌سه‌ره‌.

‌چه‌ند شارۆمه‌ندێکی هه‌ردوو گوندی "جۆلا" و "دێرک"، که‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌که‌ی ڕێنێسانس دواندوونی، ڕایده‌گه‌یه‌نن که‌ ده‌وڵه‌ت، به‌ به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی عه‌ردهه‌ژ و کاره‌ساته‌ سروشتییه‌کان به‌ ناوی ده‌کا، به‌ نیازه‌ گونده‌کانیان پێ چۆڵ بکا و له‌و ئاراسته‌یه‌شدا زۆربه‌ی شارۆه‌مه‌ندان ناونووس و لیسته‌که‌یان دراوه‌ به‌ ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان.‌ئه‌و شارۆمه‌ندانه‌، که‌ به‌ هۆی ئاسیشییه‌وه‌ نه‌یانویستووه‌ ناویان ئاشكرا بکرێت، ڕاشی ده‌گه‌یه‌نن که‌ به‌ هیچ جۆرێک خوازیاری چۆڵکردنی گونده‌کانیان نین و ئه‌و هه‌وڵه‌ی ده‌وڵه‌تیش به‌ ڕاگوێستنه‌ به‌دناوه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس ده‌شووبهێنن.‌ڕۆژنامه‌نووسه‌که‌ی ڕێنێسانس له‌و بواره‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌‌ش ده‌کا که‌ زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌کانی ئه‌و دوو گونده‌ هه‌ڕه‌شه‌لێکراوه‌ که‌سانێکی "وه‌ڵاتپارێزن" و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ساڵانێکه‌ له‌ژێر گوشاری هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ده‌وڵه‌ت دان.‌هاوکات سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ له‌ ناوچه‌ی پیرانشاره‌وه‌ به‌ ڕێنێسانس نیوزی ڕاگه‌یاند که‌ ده‌وڵه‌ت به‌ هاووڵاتیانی گوندی "ئاوخوارده‌"ی ناوچه‌ی به‌ری مێرگانی پیرانشاری ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ گونده‌که‌یان ده‌گوازرێته‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش "هه‌موو ئاسانکارییه‌کیان بۆ کراوه‌". سه‌رچاوه‌که‌ ڕوونی کرده‌وه‌ که‌ لیستی گوندنشینان دراوه‌ به‌ ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان، له‌ پێناو دابینکردنی بودجه‌ی دروستکردنه‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوون.‌

که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه‌ ئاماده‌ و بڵاوی کردۆته‌وه‌


-----------------------------------------------------------------



کوردستانی - سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی شاره‌وانی شاری خه‌لیلی فه‌ڵه‌ستین كرد
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی له‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری خه‌لیلی فه‌ڵه‌ستین و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌رێز نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون، سه‌رۆكی هه‌رێم وێرای به‌خێرهێنانی شانده‌كه‌، باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و گه‌لی فه‌ڵه‌ستین كرد و رایگه‌یاند گه‌لی كوردستان له‌ ئێش و ئازاری گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ئاشنایه‌ و چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و گه‌لی فه‌ڵه‌ستین كۆده‌كاته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ خه‌باتی رزگاریخوازیاندا بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌ ره‌واكانیان و هیوای خواست كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ و له‌رێی دیالۆگه‌وه‌ بێته‌ چاره‌سه‌ركردن .
دواتر سه‌رۆكی شاره‌وانی فه‌ڵه‌ستین (خالید ئه‌لعه‌سیلی)، وێرای پێشكه‌شكردنی سوپاسگوزاری خۆی و شانده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و بایه‌خ و گرنگیدانه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌و سه‌ردانه‌یان، سڵاو و رێزی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی (مه‌حموود عه‌باس)ی گه‌یانده‌ سه‌رۆكی هه‌رێم و داوایه‌كی ئه‌بو مازنی خسته‌ به‌رده‌م به‌رێزیان به‌كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین له‌ هه‌ولێر .
ئه‌لعه‌سیلی ستایشی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كرد كه‌ پارێزگای هه‌ولێر به‌خۆوه‌ بینیویه‌تی هه‌روه‌ها هیوای خواست ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی فه‌ڵه‌ستین بۆ ئه‌و پارێزگایه‌ وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بێت له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئاماژه‌شی به‌ هه‌ڵوێستی بارزانی نه‌مر و سه‌رۆكی هه‌رێم كرد به‌رامبه‌ر به‌ مه‌سه‌له‌ی فه‌ڵه‌ستین و ته‌ئكیدی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین هه‌میشه‌ ئه‌و هه‌ڵویستانه‌یان له‌ بیره‌ و روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات و گه‌لی فه‌ڵه‌ستین خوازیارن په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی ئابووری و بازرگانی و رۆشنبیری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن و ئاماده‌یی بزنسمانانی فه‌ڵه‌ستین بۆ به‌شداریكردن له‌ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ده‌ربرِی.
سه‌رۆكی هه‌رێم ستایشی رۆڵی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین به‌رز نرخاند له‌ نزیكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و گه‌لی كوردستان له‌ یه‌كتر و سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رێزیشیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌ردانێكی مێژوویی وه‌سفكرد و رایگه‌یاند به‌ر له‌ هه‌ر سه‌رۆكێكی عه‌ره‌بی سه‌ردانی كوردستانی كرد و سه‌باره‌ت به‌ داواكه‌شی به‌كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین له‌ هه‌ولێر، سه‌رۆك بارزانی خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ داوایه‌كه‌ ده‌ربرِی و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی نیشاندا به‌ پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویست.
جێی ئاماژه‌یه‌ شانده‌كه‌ پێكهاتبوون له‌ خالید ئه‌لعه‌سیلی سه‌رۆكی شاره‌وانی خه‌لیل و ئه‌ندامێتی ئیسحاق ئه‌لنه‌تشه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی و ژماره‌یه‌ك له‌ بزنسمانی فه‌ڵه‌ستین.

------------------------------


عێراقی - وه‌فیق سامه‌ڕڕایی: بۆ پێش‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتی ئێران، یارمه‌تیی له به‌عسی‌یه‌کان وه‌رگرن
"وه‌فیق سامه‌ڕڕایی"، سه‌رۆکی پێشتری ده‌زگای هه‌واڵگری عێڕاق و راویژکاری ئه‌منیی "جلال طالبانی"، حکومه‌تی ئێستای عێڕاق به ده‌ست‌نیشان کراوی ئێران ده‌زانێت ده‌ڵێت: "بۆ پێش‌گرتن له ده‌ست‌تێوه‌رداناکانی ئێران له کاروباری عێڕاق‌دا، ده‌بێت یارمه‌تی له به‌عسی‌یه‌کان وه‌رگیرێت."

سامه‌ڕڕایی له وتاره‌که‌ی خۆی‌دا که ئه‌مڕۆ(سێ‌شه‌ممه) له رۆژنامه‌ی "الشرق الأوسط" بڵاو بۆته، نووسیوه‌یه‌تی: "قه‌یرانه‌کانی که حکومه‌تی ئێستای عێڕاق رووبه‌ڕووی بۆته‌وه، زۆرن و پێشبینی ده‌کرێت که پاش ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌کانی سێ لیسته سه‌ره‌کییه‌که‌ی پاڕله‌مان، حکومه‌ت هه‌ڵوه‌شێته‌وه؛ چونکه پێکهاته‌ سیاسی‌یه‌کان له شێوازی کاری نوری مالکی رازی نین."

سامه‌ڕڕایی ده‌نووسێت: "به گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو، دوو که‌سایه‌تیی گرینگ له چه‌ند مانگی رابردوودا چوونه‌ته ئێران و له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته دانیشتوون له ئێرانییه‌کانیان ویستووه تا به که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵاتی خۆی، ئه‌ندام پاڕله‌مانه‌کان عێڕاق هان بدات که ده‌نگ به مالکی نه‌ده‌ن."

ئه‌و ده‌ڵێت: ئه‌و دوو که‌سایه‌تییانه چاویان به قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێران کوتووه و پاش پێشنیار کردنی خواسته‌که‌یان ئه‌م وه‌ڵامه‌یان وه‌گرتووه که "نوری مالکی پیاوێکی نه‌ته‌وه‌خوازه و پشتیوانی له ده‌نگ پێ‌نه‌دانی ناکه‌ین."

سامه‌ڕڕایی له وتاره‌که‌ی خۆی‌دا دڕێژه ده‌دات: "ئه‌وه‌ی که بڵێن که‌سێک نه‌ته‌وه‌خوازه، زۆر دژواره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاوه ئه‌وه‌یه که شێوازی کاری سه‌رۆکی حکومه‌تی ئێستای عێڕاق، نیشانه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازیی ئه‌و نییه و ئه‌و شێوه حزبی و تائیفی‌یه‌ی که به‌سه‌ر عێڕاق‌دا زاڵه، نائومێدییه‌کی گه‌وره‌ی خستۆته دڵی نه‌ته‌وه‌ جیاجیاکانی وڵات."

سامه‌ڕڕایی ده‌ڵێت: "کاتێک فه‌رمانده‌ی سوپای تیرۆریستیی ئێران ده‌ڵێت مالکی نه‌ته‌وه‌خوازه، ئیتر پێویست ناکات شک له گۆشه‌ راستییه‌کانی په‌یوه‌ندیی مالکی و ئێران بکه‌ین."

ئه‌و له وتاره‌که‌ی‌دا نووسیویه‌تی: "لێره‌دایه که سیاسه‌ت‌وانانی ئامریکایی نابێت گوێ بده‌نه بانگه‌شه‌کانی مالکی؛ چونکه چالاکییه‌کانی ئه‌و له کۆتایی‌دا هه‌مان ره‌نگدانه‌وه‌ی تێڕوانینه‌کانی ئێرانه و هه‌رچه‌نده عێڕاقی‌یه‌کان سه‌باره‌ت به رۆڵی ئامریکا بێ‌باوه‌ڕ بن، به‌رپرسیاریه‌تیی کۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر ئێران ئه‌سته‌م‌تر ده‌بێت، ئه‌وه‌ له حاڵێک‌دایه که حکومه‌ت ده‌توانێت بۆ پێش گرتن له ده‌سه‌ڵاتی ئێران له عێڕاق و سیسته‌می ویلایه‌تی فه‌قیهـ که‌ڵک له به‌عسی‌یه‌کان وه‌رگرێت."
-------------------------------

ره‌نگا و ره‌نگ - خۆشگوزه‌رانترین ولاَتی جیهان ژماره‌ی دانیشتوانی 6 كه‌سه‌
پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی ئه‌مه‌ریكی كه‌ خاوه‌نی دوو منداڵه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ به‌شێك له‌ ویلایه‌تی " نه‌وادا " جێگیر بووه‌، ئه‌و شوێنه‌ی وه‌ك ولاَتی خۆی راگه‌یاندوه‌.

به‌گوێره‌ی راپۆرتی " واشێنتۆن پۆست "ئه‌و پیاوه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ ده‌ستداوه‌ و خاوه‌نی دوو كوڕ و سێ سه‌گه‌ و ئه‌گه‌ر سه‌گه‌كانیشی له‌ به‌رچاو بگیرین ژماره‌ی ولاَته‌كه‌یان ده‌گاته‌ 6 كه‌س.
ئه‌و پیاوه‌ به‌ راگه‌یاندنی سنووری فه‌رمی ولاَته‌كه‌ی ، ناوی كۆماری "مۆلۆسیا "ی بۆ هه‌ڵبژاردوه‌ و به‌نیازه‌ به‌م زووانه‌ وه‌زیری به‌رگری و راگه‌یاندنیش كه‌ هه‌مان كورِه‌كانێتی رابگه‌یه‌نێت.
خاڵی جێگه‌ی سه‌رنج پێدان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر كه‌س بیه‌وێت سه‌ردانی كۆماری " مۆلۆسیا " بكات پێویسته‌ پێشتر ڤیزه‌ وه‌ربگرێت و ره‌وتی وه‌رگرتنی ڤیزه‌ش له‌ لایان خودی " كۆین بائۆ " به‌رێوه‌ده‌چێت كه‌ خۆی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئه‌و ولاَته‌ دیاری كردوه‌।ئه‌و ولاَته‌ 6 كه‌سییه‌ خاوه‌نی پۆستخانه‌ و ماڵپه‌ری نمایشی مووشه‌كهاوێژیه‌ و كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ لایان سه‌رۆك كۆمار كۆنترۆڵ و به‌رێوه‌ ده‌چێت." كۆین بائۆ " له‌ لێدوانێكدا له‌ گه‌ڵ رۆژنامه‌ی " واشێنتۆن پۆست " رایگه‌یاند: ئێمه‌ خاوه‌نی خۆشگوزه‌رانترین ولاَتین، چونكه‌ له‌ ولاَتی ئێمه‌ جیاوازی چینایه‌تی به‌دی ناكرێت و خزمه‌ته‌ پزیشكیه‌كان بێ به‌رامبه‌ره‌. وتیشی: ژینگه‌ پیس ناكه‌ین، بۆیه‌ پێویسته‌ ریكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ هێشتا نه‌بووینه‌ته‌ ئه‌ندام تێیدا پشتیوانی و سوپاسمان بكات.
-------------------------

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر