Pages

۱۳۸۸ مهر ۹, پنجشنبه

کوردستانی - توركیا نه‌خشه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌، موسڵ و هه‌ولێر و كه‌ركوكی وه‌ك به‌شێك له‌ توركیا داناوه‌






تورکی فاشیست
کوردستانی - توركیا نه‌خشه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌، موسڵ و هه‌ولێر و كه‌ركوكی وه‌ك به‌شێك له‌ توركیا داناوه‌
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی توركیا، نه‌خشه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌، تیایدا كه‌ركوك و موسڵ و هه‌ولێری وه‌ك به‌شێك له‌ خاكی توركیا ده‌رخستووه‌.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی توركیا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ئه‌سته‌نبوڵ نه‌خشه‌یه‌كی توركیای به‌سه‌ر هه‌موو قوتابخانه‌كانی سنووری پارێزگاكه‌دا دابه‌شكردوه‌، كه‌ هه‌ولێرو كه‌ركوك و موسڵ و نه‌خچه‌وان و باتونی وه‌ك به‌شێك له‌ خاكی توركیا نیشانداوه‌.
ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌ پڕۆژه‌یه‌كی فراوانی ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ بۆ "په‌روه‌رده‌كردنی" خێزانی قوتابیان، به‌ تایبه‌تی قوتابیانی سه‌ره‌تایی، به‌ جۆرێك هه‌موو قوتابخانه‌یه‌ك "سی دی"یه‌كی بۆ نێردراوه‌، كه‌ ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی تێدایه‌، تاوه‌كو مامۆستایانی پسپۆڕ، وه‌ك سیمینار دایك و باوكی قوتابیان كۆ بكه‌نه‌وه‌و زانیارییان له‌باره‌ی ئه‌و "سی دی"یه‌وه‌ بده‌نێ كه‌ نه‌خشه‌كه‌ به‌شێكه‌ لێی.
رۆژنامه‌ی "میللییه‌ت"ی توركی، كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ و له‌ شرۆڤه‌یه‌كدا نوسیویه‌تی، جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ ئه‌و هه‌موو كه‌سه‌ له‌ ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌یه‌كی له‌و جۆره‌دا به‌شدارییان كردوه‌، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌و هه‌ڵه‌یه‌ بكه‌ن یاخود سنووری سیاسی توركیا نه‌زانن


/////////////////////////////////////////।



عێراقی - قاعیده‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌ختكردنی گوندێكی كردوه‌و خه‌ڵكی ئاواییه‌كه‌ش هه‌ڵدێن
هه‌ژار مه‌موزینی/ موسڵ- دوای هه‌فته‌یه‌ك ده‌ستگرتن به‌سه‌ر گوندێكی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ردا، رێكخراوی قاعیده‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمه‌ڵكوژی له‌ ته‌واوی خه‌ڵكی ئه‌و ئاواییه‌ كردوه‌ و ئێستا خه‌ڵكی شوێنه‌كه‌ش سه‌رگه‌رمی هه‌ڵاتنن.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر "موحه‌مه‌د جان قولی" به‌ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند، سه‌عات 9.30ی ئه‌م به‌یانیه‌ تیرۆرستانی سه‌ر به‌ رێكخراوی قاعیده‌ چوونه‌ته‌ ناو گوندی "ته‌ل عه‌به‌"وه‌ و پێیان وتوون، ئه‌گه‌ر یه‌ك كه‌ستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا كار بكات و هاوكارییان بكات، گونده‌كه‌تان به‌سه‌ردا وێران ده‌كه‌ین و هه‌مووتان ده‌فه‌وتێنین.خه‌ڵكی گونده‌كه‌ش په‌نایان بردۆته‌ به‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هێرش و مه‌ترسی تیرۆریستان بیان پارێزێت، كه‌چی تا ئێستا حكومه‌ت به‌ ده‌نگیانه‌وه‌ نه‌چووه‌ و هیچ هه‌وڵێك نه‌دراوه‌ بۆ پاراستنی ئه‌و گونده‌، بۆیه‌ به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی گونده‌كه‌ خه‌ركی جێهێشتنی ماڵ و حاڵی خۆیانن و كۆچ ده‌كه‌ن.ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌فته‌یه‌كیش له‌مه‌وبه‌ر تیرۆرستانی سه‌ر به‌ قاعیده‌ هاتبوونه‌ ناو گونده‌كه‌وه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو.
جێی ئاماژه‌یه‌ گوندی "ته‌ل عه‌به‌" سه‌ر به‌ قه‌زای ته‌له‌عفه‌ره‌ و 80 كیلۆمه‌تر له‌ رۆژئاوای موسڵه‌وه‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌، دانیشتووانه‌كه‌ی عه‌ره‌بن و سه‌ر به‌ عه‌شیره‌تی "موعامه‌ره‌"ـن و له‌ 150 ماڵ پێكهاتوون।


//////////////////////////////


ئاگاداری بۆ کوردانی دانیشتوی به‌ریتانیا ‌پارتی چاره‌سه‌ری
ئاگاداری بۆ کوردانی دانیشتوی به‌ریتانیاپارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کورده‌ستان PÇDKبه‌رێوبه‌رایه‌تی ڕێکخستنی به‌ریتانیاکۆمیته‌ی به‌ریتانیای پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان به‌ هاوکاری WFA Film Society هه‌ڵده‌ستێت به‌ سازدانی سیمینارێک بۆ رێزدار حاجی ئه‌حمه‌دی سکرتێری گشتی PJAK له‌ شاری مانچسته‌ر سه‌باره‌ت به‌ هه‌ستیاری ڕه‌وشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و پرسی کورد ،پێویستی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ی له‌ به‌رواری 04/10/2009 ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ کاتژمێر 3 بۆ 6 ئێواره ‌له‌و ناونیشانه‌ی خواره‌و:9 Lucy StOld TraffordManchesterM15 4BX
بۆ گه‌یشتن به‌و ناونیشتانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌توانن پاسی ژماره‌ 250، 263، به‌کاربهێنن، شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمۆبیل کراوه‌یه‌ بۆ ئاماده‌بوان. بۆ زیاتر زانیاری وه‌رگرتن تکایه‌ په‌یوه‌ندی به‌م ژمارانه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:Mob.: 07511556469, 07809632368
کۆمیته‌ی به‌ریتانیای پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان به‌ هاوکاری WFA Film Society هه‌ڵده‌ستێت به‌ سازدانی سیمینارێک بۆ رێزدار حاجی ئه‌حمه‌دی سکرتێری گشتی PJAK له‌ شاری مانچسته‌ر سه‌باره‌ت به‌ هه‌ستیاری ڕه‌وشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و پرسی کورد ،پێویستی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ی له‌ به‌رواری 04/10/2009 ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ کاتژمێر 3 بۆ 6 ئێواره ‌له‌و ناونیشانه‌ی خواره‌و:9 Lucy StOld TraffordManchesterM15 4BX
بۆ گه‌یشتن به‌و ناونیشتانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌توانن پاسی ژماره‌ 250، 263، به‌کاربهێنن، شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمۆبیل کراوه‌یه‌ بۆ ئاماده‌بوان। بۆ زیاتر زانیاری وه‌رگرتن تکایه‌ په‌یوه‌ندی به‌م ژمارانه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:Mob.: 07511556469, 07809632368

///////////////////////////////////////////

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوا له‌مالیكی ده‌كات گیراوانی موجاهدینی خه‌لق ئازاد بكرێن
هه‌ولێردوای تێپه‌رینی 63 رۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران، حکومه‌تی عێراق ئه‌و گیراوانه‌ بۆ به‌غدا ده‌گوازێته‌وه‌، هه‌روه‌ها رێكخراوی‌ لێبوردنی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای‌ له‌حكومه‌تی‌ عیراق كردووه‌، ئه‌و 36 گیراوه‌ی‌ كه‌مپی‌ ئه‌شره‌ف ئازاد بكات।سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌که‌ دادگای شاری خالس بۆ جاری سێیه‌م بڕیاری ئازاد کردنی 36 ئه‌ندامی موجاهیدینی خه‌لقی ئێرانی ده‌رکرد، به‌ڵام حکومه‌تی عێراقی رێگا نادات ئه‌و که‌سانه‌ ئازاد بکرێن.عه‌بدولڕه‌حمان مه‌هابادی یه‌کێک له‌ به‌رپرسانی راگه‌یاندنی ئه‌و رێکخراوه‌یه‌ به‌ (رووداونێت)ی رایگه‌یاند " دوای تێپه‌رینی 63 رۆژ له‌ به‌ بارمته‌ گرتنی ئه‌ندامانی موجاهیدین خه‌ڵق و بڕیاری دادگای شاری خالس بۆ ئازاد کردنیان به‌ڵام حکومه‌تی نوری مالیکی له‌ ئازاد کردن ئه‌و گیراوانه‌ خۆ ده‌بوێرێ" مه‌هابادی گوتیشی " حکومه‌ته‌که‌ی نوری مالیکی له‌سه‌ر داوای کازم قومی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی له‌ به‌غدا و کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی دیکه‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێ ئه‌و گیراوانه‌ بۆ به‌غدا بگوازێته‌وه‌ و به‌ جۆرێک ئه‌و گیراوانه‌ تووشی چاره‌نووسی ئه‌و دوو گیراوه‌ی ساڵی 2005 بکا که‌ شوێن بزر کران".هه‌روه‌ها رێكخراوی‌ لێبوردنی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای‌ له‌حكومه‌تی‌ عێراق كردووه‌، ئه‌و 36 گیراوه‌ی‌ كه‌مپی‌ ئه‌شره‌ف ئازاد بكات. به‌گوێره‌ی‌ به‌یاننامه‌كه‌ كه‌ كۆپییه‌كی‌ ده‌ست (رووداونێت) كه‌وتووه‌، رێكخراوه‌كه‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ له‌وه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ندكردنی‌ ئه‌ندامانی‌ رێكخراوی‌ موجاهیدنی‌ خه‌ڵقی‌ ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ عێراقه‌وه‌، پێشێلكردنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌زووترین كات ئازاد بكرێن.ڕۆژانی‌ 28 و 29 ی‌ مانگی‌ ته‌موزی‌ ڕابردوو، له‌ئه‌نجامی‌ پێكدادانێكی‌ نێوان دانیشتوانی‌ كه‌مپی‌ ئه‌شره‌ف‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ عیراقدا، ده‌یان ئه‌ندامی‌ ڕێكخراوی‌ موجاهدین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ عیراقه‌وه‌ ده‌ستگیر كران، به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان، تا ئێستا 36 ئه‌ندامی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ له‌زیندانێكی‌ قه‌زای‌ (خاڵس)ی‌ سه‌ر به‌پارێزگای‌ دیاله‌ ده‌ستبه‌سه‌رن.رێكخراوی‌ لێبوردنی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ داوای‌ له‌ نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆ‌ك وه‌زیرانی‌ عێراقیش كردووه‌، هه‌ڵوێست بنوێنێت‌و گیراوه‌كان ئازاد بكات.
//////////////////////////
به‌غدا بڕیارێك دژى خوێندنى كوردى له‌ شارى كه‌ركووك ده‌رده‌كات
كه‌ركووكوه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق داوا ده‌كات به‌ شى خوێندنى كوردى په‌یمانگه‌ى پێگه‌یاندنى مامۆستایانى كچانى شارى كه‌ركووك دابخرێت.هێمن كامیل مامۆستا له‌ به‌شى كوردى په‌یمانگه‌ى پێگه‌یاندنى مامۆستایانى شارى كه‌ركووك به‌ (رووداونێت)ى راگه‌یاند به‌ پێى بڕیارى 40603 له‌ رۆژى 3/9/2009 كه‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق ده‌ریكردوه‌و ئاڕاسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى شارى كه‌ركووكى كردووه‌،داوا ده‌كات به‌ شى خوێندنى كوردى په‌یمانگه‌ى پێگه‌یاندنى مامۆستایانى كچانى شارى كه‌ركووك دابخرێت وچى دیكه‌ خوێندكارانى كورد هه‌موو قۆناخه‌كان به‌ زمانى كوردى نه‌خوێنن . ده‌بێت سێ ساڵى یه‌كه‌م به‌ زمانى عه‌ره‌بى بخوێنن و ته‌نها له‌ قۆناخى چواره‌ م وپێنجه‌مدا بۆیان هه‌بێت به‌ كوردى بخوێنن ئه‌ویش ئه‌گه‌ر چونه‌ به‌ شى زمانى كوردى.به‌ هۆى ئه‌م بڕیاره‌وه‌ ئه‌و خوێندكاره‌ كوردانه‌ى قۆناغه‌كانى سه‌ره‌ تایىو ناوه‌ندیان به‌ كوردى خوێندوه‌ ناتونن له‌م په‌یمانگایه‌ بخوێنن چونكه‌ به‌ عه‌ره‌بى كردنى سێ ساڵى یه‌كه‌م ده‌بێته‌ ڕێگر له‌ به‌رده‌میاندا.ئه‌م بریاره‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق جگه‌ له‌وه‌ى پێچه‌وانه‌ى ده‌ستورى هه‌میشه‌یى عێراقه‌ دژایه‌تیكردنى ئاشكراى خوێندنى كوردیه‌ له‌ شارى كه‌ركووك.په‌یمانگه‌ى پێگه‌یاندنى مامۆستایانى كچانى شارى كه‌ركووك له‌ ساڵى 1986ه‌وه‌و دامه‌زراوه‌و له‌ ساڵى 2005ه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى به‌شى خوێندنى كوردى تێدا كراوه‌ته‌وه‌ سه‌رجه‌م مامۆستایان و پێداویستیه‌كانى به‌شه‌كه‌ش له‌ لایه‌نى به‌شى خوێندنى كوردى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووكه‌وه‌ دابین كراوه‌. خوێندن له‌م په‌یمانگایه‌ پێنج ساڵه‌و خوێندكاران دواى ته‌واوكردنى قۆناغى ناوه‌ندى ده‌توانن له‌م په‌یمانگایه‌ بخوێنن.هه‌روه‌ها ساڵى رابردو له‌ ڕێگه‌ى نامه‌یه‌كه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ مامۆستایانى به‌ شه‌كه‌ كرابو به‌وه‌ى كه‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌م به‌شه‌ ئه‌وا مه‌رگ چاره‌نوسیان ده‌بێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر