نامه‌یه‌ك بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئیحسان فه‌تاحیان مهلهكه مسته‌فا سوڵتانی 04:02:14/11/2009 |
پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی ئیعدام کراوه‌کان! پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی هاوری ئیحسان فه‌تاحیان! بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی کاک ئیحسان سڵاوێکی گه‌رم و خۆماڵیانه‌تان پێشکه‌س! ئیعدامی هاوری ئیحسان دڵی هه‌موومانی ته‌زاند و بهرینهکانمان کولایه‌وه. له قوڵایی دڵه‌وه سه‌رخۆشیتان پێ ئه‌ڵێـم، ئه‌ونده بزانن ئه‌و خه‌مه قورسه ته‌نیا به سه‌ر شان ئێوه‌وه سه‌نگینی ناکات بڵکوو ته‌واوی ئه‌و که‌سانه که دڵیان بۆ ئازادی و یه‌کسانی ئینسان لێ ئه‌دات خۆیان به شه‌ریک و هاو خه‌می ئێوه ئه‌زانن. دڵنیا به‌ن له‌م موسیبه‌ته جه‌رگ به‌ڕه دا ته‌نیا نین ئێمه هه‌موومان پێکه‌وه ئه‌و ده‌رده ئه‌کێشین. خۆشه‌ویستان! ئه‌وه ئه‌وڵ جار نیه که جه‌نایتکارانی جمهوری ئیسلامی به خه‌یاڵی خۆیان به ئیعدام و له سیداره‌دان خۆشه‌ویسته‌کانمان به‌ر به شۆڕش و ده‌نگی ئازادی خوازی کریکاران و خه‌ڵکی کورد ئه‌گرێت. جه‌مهوری ئیسلامی به فانتوم، تۆپ و ته‌یاره، ئیعدام و کوشت و به‌ڕ خۆی به خه‌ڵکی کورد ناساند هیشتا خوێنی ڕهژاویی خه‌ڵکی فه‌قیر و هه‌ژاری شاری سنه له نهوروزیی ساڵی 1358 وه‌شک نه‌بووبووه‌وه گۆمی خوێنی له هه‌موو کوردستان ڕێ خه‌ست و قه‌تڵ عامی شار و دێهاتی کرد و به درێژایی عومری نه‌گریسی نهیهشت خوێنی ئازیزانی ئێمه وه‌شک بێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه خه‌یاڵی خاوه به قه‌وڵ مه‌عروف " هر شب ستارهای به زمین می‌کشند و باز ێسمان ما غرق ستارههاست". ئێوه بنه‌ماڵه‌و که‌س وکاری هاوری ئێحسان دڵنیا به‌ن ڕێگای ئێحسانهکان، ماجدکان، بیژن چهرازینهکان و ئه‌حمه‌د شهعبانیهکان په‌ر له ڕێبوار. تا زۆڵم و بێ مافی مروڤ بمێنی شۆڕش و ڕاوستان هه‌یه. با خوێن رێژانی جه‌مهوری ئیسلامی بزانن به‌زیاتر له سی ساڵ جه‌نایت و کوشت و به‌ڕ وئیعدامی ده‌سته جه‌معی نیتوانیوه و ناتوانی به‌ر به دنگی ئازادی خوازی و شۆڕشگێرانمان بگرێت. بۆ ئاگاداری ئێوه‌ی خۆشه‌ویست چوار برام به ده‌س خوێن رێژانی جه‌مهوری ئیسلامی تیرباران کراون کاک حه‌سین وکاک ئه‌مین رۆژی 3 شه‌هریوری 1358 له پادگانی مه‌ریوان و کاک ماجد وکاک ئه‌مجه‌د 8 تیری 1360 له زیندانی ته‌ورێز و ئه‌وی که پێشکه‌شی ئێوه‌ی به‌رێزی ئه‌که‌م وه‌سیتنامه‌ی کاک ماجدم دوای ئه‌وه ئاگادار ئه‌بێت حوکمی ئیعدامی بۆ ده‌ر چووه نووسیویه‌تی. سه‌رنجی نووسراوه‌که‌ی کاک ماجد به‌دن که هێشتا نازانێت ئه‌مجه‌د ده‌سگیر کراوه له میدانی تیردا ئاگادار ئه‌بێت که ئه‌مجه‌دیش له گه‌ڵ ئه‌و ئیعدام ئه‌کرێت. مه‌رگ ونه‌مان بۆ جه‌مهوری ئیسلامی هه‌ر بژی برایتیمان خه‌بات ویهکهتیمان مه‌له‌که موسته‌فا سۆڵتانی 2009-11-12 ئه‌مه‌ی خوراهوهش ده‌قی نامه‌ی ماجدی مسته‌فا سوڵتانییه بۆ خوشك و بنه‌ماڵه‌كه‌ی: بۆ خوشکه ئازیزه‌که‌م مه‌له‌که خانم. «بێدادگههی ته‌برێز» ئاخر نامه و دوایین په‌یامه‌کانی شه‌هید ماجد مسته‌فا سوڵتانی چهکند بر قلب چون ێتش من بلشویک وا بباید مردن هه‌ڤاڵان و یارانی هێژا ! به گه‌رمه سڵاوێکی ئاگرینه‌وه، له دووره‌وه ده‌سته‌کانتان خۆشه‌ویستانه ده‌گوشم. گه‌لێک به‌هیوام ته‌ڤگه‌ری نیوه‌کاره‌ی شۆڕشی گه‌لانی وڵاته‌که‌م به ڕێبه‌ریی پڕۆلیتاریا و، به نه‌سره‌وتن و کۆڵنه‌دانی ئێوه‌ی تێکۆشه‌ر، له ده‌قی بزوتنه‌وه‌ی کمونیستی دا درێژه‌ی پێ بدرێت و ئاواتی هه‌ره به‌رزی گه‌لانمان بهێنێته دی. له‌درێژه‌ی تێکۆشانی ماندوو نهناسانهتاندا، ئه‌و کاته شنه‌ی خۆش خه‌به‌ری سه‌رکه‌وتن په‌یامی سه‌رفرازیمان بۆ ده‌هێنیت، که چه‌کی ڕه‌خنه‌گریی بێ بهزهییانهتان دژ به هه‌ر چه‌شنه ڕاڕایی و لادانێکی ده‌روون ڕێکخراوه‌یی، هه‌میشه ئاماده و له‌سه‌رپێ بێت. به‌ر و به‌رهه‌می خه‌باتی سه‌خت و بێ وچانتان له یه‌که‌مین گزنگدانی دا، سۆسیالیزم و له ئاخرسه‌ردا سه‌قامگیریی ده‌سه‌ڵاتی چینی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش ده‌سته‌به‌ر ده‌کات . ده‌سا شادی و دهمکاتێکی پڕ له بهختهوریتان له سه‌ر ڕێ دابێ. هه‌واڵان ! چه‌ند مانگ دوای ده‌ست بهسهریم له به‌ندیخانه‌ی ڕژێمی دژی گه‌لی، ئه‌و ڕژێمه‌ی که هه‌ر له سه‌ره‌تای خۆ داسه‌پاندنی دا نواندی و نیشانی دا که چ وه‌ستاکارێکی وه‌فاداری تاکانه‌یه بۆ نه‌وژه‌ن کردنه‌وه‌ی سیستمی گه‌نده‌ڵی سه‌رمایه‌داریی گرێ‌دراو به ئه‌مپریالیزم و، چه‌نده خێرا و به‌توانایه له سه‌رکوتکردنی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشان و، چیها تینووه بۆ خۆین خۆری و خوێن ڕژتنی خه‌ڵکان و، چقاس مێشک په‌رپوت و کین له دڵه له ڕماندن و خاپوور کردنی ماڵی هه‌ژاران و چه‌نده بێ جه‌رگ و ترسنۆکه له ئاست بزوتنه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵکان دا. ئه‌و ڕژێمه‌ی که کرێکارانی ڕه‌نجه‌ڕۆی شاری ئیسفه‌هان ، ته‌برێز، دورود و چه‌ندین شوێنی تری ڕه‌نج به‌خه‌سار تر کرد، ئه‌و حاکمییه‌ته‌ی که شۆڕای ڕاسته‌قینه‌ی کرێکارانی داخست و، کوردستان و تورکمه‌ن سه‌حرای غه‌رقی خوێن کرد، ئه‌وا منیشی بهسووچی ئه‌مه که برای کاک فوئادم و هه‌واخوای چینی کرێكارم و ئامانجه‌کانی ئه‌وانم به لاوه پیرۆزه ، له بێدادخانهکهیان دا دوای سهرخوێندنهوهیهکی نمایشی، سزای مه‌رگیان بۆ بڕیمه‌وه. من به بیستنی حوکمی زۆردارانه‌یان و دڵنیا بوونم له کارنامه‌ی بهدکارانهیان ، سویندی مه‌زنم به داهاتووی ڕوونی هێزی کرێکار، سوێندی گه‌وره‌م به گه‌له‌که‌م ، هه‌ر به چه‌شنی گڕکانی ئاگر ده‌مام و، ده‌می چه‌نه چه‌وتی «نووری» و «مورته‌زا»م به نرکه‌ی بوێرانهم ده‌مکوت کرد. منێک که له فێرگه‌ی کاک فوئاده‌کان، کاک حسێنه‌کان و کاک ئه‌مین ـ ه کان( ئه‌و سێ هاوڕێ و سێ برای شه‌هیدی قاره‌مان)م و له‌به‌ر شه‌به‌نگ و تیشکی ڕێبازی حه‌مه‌حسین ـ ه‌کان ، پیرخزرییهکان، گهنجییهکان ، فهرشچییهکان ، موعینییه‌کان ، زهکهریاییهکان ، قوبادییه‌کان و هه‌زارانی تری له چه‌شنی ئه‌واندا وانه‌ی داکۆکی له مافی کرێکارم وه‌رگرتووه، خۆڕاگرانه ڕاوه‌ستام . کاک فوئاد له ناخی مێشک و مژیم دا ڕواندبووی که : نیست بر لوح دلم جز الف قامت یار چکنم حرف دگر یاد نداد استادم ! گه‌لێک دره‌نگ نییه ئه‌مڕۆ سبه‌یه‌ک، ماچی ده‌سڕێژی گولله‌بارانی دوژمنی دڵڕه‌ش، به دوور له چاوگه‌لی ئازیزه‌کانم ، له‌ش و لاری گه‌رمم له خاک و خوێن ده‌گه‌وزێنێت. ئه‌وا له ئاخر پێچی کۆچی ماڵاواییم دا ئاخر ده‌نگی دڵه‌که‌م هه‌ڵده‌بڕم و دوایین قسه و په‌یامم بۆ هه‌ڤاڵان ده‌نێرم ، که نه‌سره‌وتن و درێژه‌دانی ته‌ڤگه‌ری به‌دوور له نوچدانی ئێوه‌یه ڕیزه‌کانی پۆڵایین و پته‌وی چینی کرێکار بۆ داڕوخانی قه‌ڵای سته‌می سه‌رمایه و بۆ سه‌قامگیر کردنی سۆسیالیزم ده‌سته‌به‌ر ده‌کات؛ ئا له‌م بوار و ڕێبازه‌ش دا، بڕبڕه‌ی پشتی خه‌باتی ئێوه له ڕێکخراوه‌که‌تاندا، ڕه‌خنه‌گرتنی زانایانهتانه له هه‌ر چه‌شنه ڕاڕایی و پاشگه‌ز بوونه‌وه و لادان له بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی زانستی شۆڕشی کرێکارییه له ده‌روونی ڕێخراوهکهتان دا. ڕووی وته‌یه‌ک له بابه و دایه‌م : دوای چه‌ندین مانگ هه‌ڵوه‌دایی و بێ هه‌واڵی لێتان، به سڵاوێکی گه‌رم و ئاگرینه‌وه، له دوره‌وه ده‌سته میهرهبانهکانتان ڕاده‌مووسم. ئه‌وا«ئاخر» نامه و دوایین«په‌یام»ی خۆمتان پێشکه‌ش ده‌که‌م. دایه و بابه خۆشه‌ویسته‌که‌م ، ئێوه خۆتان له ژیانه پڕله ئه‌زمونه‌که‌ی خۆتاندا شاره‌زان، یان بڵێین هیچ نه‌بێ دوای ساڵی 56 ، هاوکات ده‌گه‌ڵ به‌رز تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی تێکۆشانی گه‌لانی ئێران، بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕوون و ئاشکرا ده‌رکه‌وتووه که«هیچ شۆڕشێک به‌بێ قوربانی تێپه‌ڕ نابێت». ئه‌وه‌ی ئاشکرایه، چینی کرێکار و سه‌رجه‌م چه‌وساوه‌کانی سه‌ر زه‌وی بۆ ڕزگاری له ژێر سته‌می و وه‌رگرتنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، له ته‌نگه‌تیله‌ی ژیانی نابهسامانیان دا هیچ ده‌روویه‌کی به‌خێر نابێنن که پێی بچارێن، جگه له ڕاپه‌ڕین و ده‌سته‌ویه‌خه‌بوونه‌وه ده‌گه‌ڵ دژان و دژبه‌رانی خۆیاندا؛ له‌م بواره چاره‌نووس سازه پڕ خهتهرهشدا ئه‌وا هه‌ر پرۆلیتهره پێشه‌نگ و ڕێبه‌ره و، ئێمه‌یش ڕێبوارانی باوه‌ڕمه‌ندی ئه‌م ڕێبازهین و گرێدراوین به تێکۆشان له‌م ڕێگه‌یه‌دا. سه‌ر و ماڵمان له پێناو ئارمانجمان دایه و، هه‌ر چه‌شنه ڕاڕایی و کزۆڵیش له خه‌بات دا، به خه‌یانه‌تی مه‌زن ده‌زانین. باشترین به‌ڵگه‌ی له بۆ سه‌لماندنی پڕ له شانازیی قسه‌کانم ، خه‌بات و خۆ به‌خشینی سێ ڕۆڵه‌ی قارهمانتانه، که هه‌ر سێیانیان که‌م ژیان، به‌ڵام هه‌تا سه‌ر ژیان. ئه‌وا سه‌ری منیش له پێناو ئه‌و سه‌ودا گرانباره دا ده‌گه‌ڕێت و هه‌ر ئه‌و ڕێگایه ده‌پێوێت، که سێ ئه‌ستێره‌ی سووری ئێوه‌ی پێیدا ڕۆیشتن. منیش وه‌ک ئه‌وان و ژمارێکی له هه‌ژمار نه‌هاتووی تر، هه‌رچی وه‌زه و هێز و خوین و گیانی که له جه‌سته‌م دایه، ده‌ی توێنمهوه و داری ئازادی پێ به‌خته‌وه‌ر ده‌که‌م. ئاخۆ چ شتێک له‌مه باڵاتر و دڵگوشاتر ده‌بێ ، که که‌سێک به‌قازانجی چه‌وساوه و ڕه‌نجده‌رانی ڕووی زه‌وی ، بتوانێت ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو به‌ره‌و پێش به‌رێت؟ من باش ده‌زانم که وته‌کانی من له‌م ده‌مه هه‌ستیار و خه‌مناکه‌دا بۆ ئێوه ، له‌وانه‌یه دایه و بابهیهک که سه‌رچاوه‌ی دلۆڤانی و به‌زه‌یی له ڕاده به‌ده‌رن بۆ ڕۆڵه‌یان ، که‌مڕه‌نگ و غه‌ور لێنیشتوو بێته به‌رچاو، به‌ڵام ڕێبوار هه‌ر ده‌بێ له ڕێدا بی و ده‌گه‌ڵ ڕۆیشتنم هه‌ر به ئاواته‌وه‌م کاتێک دابێت و وته‌کانی من و یارانی من ، ته‌م ڕه‌وێن و مژ لاده‌ر بن و ڕه‌نگی ڕاسته‌قینه ی باوه‌ڕێ ئێمه له‌به‌ر چاوی دایه‌و بابه‌کاندا ده‌ربخه‌ن. تا شه‌هید خوێنی نه‌ڕێژێت تاکو گه‌ل تاڵی نه‌چێژێت داری ئازادی شین نابێ باخی ژینمان پڕ ژین نابێ که‌وایه، دایه و بابه ئازیزه‌که‌م، به‌پێی ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه و به تێڕوانینێک له ئه‌زمونه‌کانی خۆتان و به‌تایبه‌ت ڕووداوه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی ، به‌هیوام ڕاستییه‌کانیان ده‌رخستبێت و خه‌م و مه‌راقی له دڵ دا نههێشتبن و له بری په‌ژاره و خه‌م و فرمێسک، هێز و وزه‌یه‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ری له دل و ده‌روونی ئێوه و هه‌موو خوشک و براکانماندا جێگیر کردبێت. ئه‌گه‌ر خوشک و براکانی تریشمان وه‌ک ڕێبوارانی ئه‌م ڕێبازه قۆڵی تێکۆشانێان هه‌ڵماڵی بێت ، بێ‌شک دڵ و ده‌روونی هه‌راوی بوێرانه و دنه‌دانی سه‌خاوه‌تمه‌ندانه‌ی ئێوه ، بۆیان ده‌بێته گڕ و گه‌رمایه‌کی ترس و تاسه شکێن له ڕێی خه‌باتیاندا. په‌یام و سڵاوهکانم به خوشک و براکانم بگه‌یه‌نن، به‌تایبه‌ت به کاکه ڕه‌شاد، کاکه عه‌به و خوشکه ڕێزداره ئازیزتر له گیانه‌که‌م مه‌له‌که خانمه خۆشه‌ویسته‌که‌م و برا هێژاکانم ئه‌مجه‌د و ڕزا و حیشمه‌ت، هه‌روه‌ها براژنی به‌ڕێزم شوکریه و کیژۆڵه خۆشه‌ویسته‌که‌یان«فرمێسک» . ده‌ستی منتان به داوێن ، نه‌که‌ن له ئاستی فرمێسک دا که‌مته‌رخه‌می بکه‌ن و نه‌خش و ده‌وری پێشڕه‌وانه و قاره‌مانانه‌ی باوکی و سێ مام ـ ی تیکوشه‌ری لێ حه‌شار بده‌ن! داوام له برایان و خوشکان و شوکریه ـ ی هێژا ئه‌مه‌یه و چاوه‌ڕوانیم لێتانه که له«فرمێسک»ه نه‌رم و نیانهکهتان گڕکان و کوانوویه‌کی پڕ له سکڵی ئاگر ساز بکه‌ن؛ لێبگه‌ڕێن ده‌سا با چه‌خماخه‌ی ئاورینگی هه‌ستانه‌وه له گۆڕی پڕ گڕی فرمێسکه‌کان هه‌ستێ و دڵی ڕه‌شی شه‌وه زه‌نگ بڕووشێنێت. مه‌له‌که ئازیزه‌که‌م ! هه‌رچه‌نده که لێت دڵنیام و ده‌زانم گیانی تێکۆشان و مورالی شۆڕشگێرانه‌ی تۆ چه‌نده به‌رزه و، له خاوێنی و له ئیمان و له بڕوا دا چه‌ند به‌ڕێزی، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی که ڕێبازه پیرۆزه‌که‌ت له هه‌موو کارامه‌ییه‌کانت به‌هره بستێنێت و هیچی به‌فیڕۆ نه‌چێت، پێشنیار ده‌که‌م له‌مه‌و دوا بچیت و له ته‌برێز یان تاران نیشته‌جێ بی. له یه‌کێک له‌م دوو شارانه‌دا هاوشان ده‌گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌رانت کار بگریته ئه‌ستۆ و به‌ره‌و پێش بچیت. ئاخر په‌یام و ڕاسپارده‌ی من بۆ هه‌موو برایان و سه‌رجه‌می هاوڕێیان ، درێژه‌دانی خه‌بات و خۆ تهیارکردنیانه به ئه‌زمون و زانستهکانی ئایدیولۆژیی چینی کرێکار و، چی تر... به‌ڵام دایکهمهم ! وه به‌ڵام ئه‌ی دایکه‌که‌م ! «من نه ڕۆڵه‌ی تۆم ، حاشام لێت ده‌بێ ، گه‌ر وه‌ک شینگێڕێ بۆ مه‌رگی سوورم به شین و ڕۆ ڕۆ بی و، مه‌رگی مه‌یدانیم به مردن بگری! من نه ڕۆڵه‌ی تۆمه ، ئه‌گه‌ر له خوێن دا شه‌ڵاڵم ببینی و به چاو بۆم بگری، نه‌که‌ی له‌و ده‌رده‌ی دوژمنی به‌دکار هێنای به سه‌رما، سنگم بۆ بکوتی و ڕووم له بۆ بڕنی! حاشام لێت ده‌بێ دایه، گه‌ر له کۆڕی یارانمدا که‌یل و خه‌مناک و ڕه‌شپۆش بێیته به‌ر چاویان. دایه! بارانی گولله، ده‌سڕێژی دوژمن، له ڕێی ئامانجی به‌رزی کرێکار، بۆ من جه‌ژنه‌یه و بۆم زه‌ماوه‌نده، کراسی نه‌خشاو به خوێنی ئاڵی گه‌رمی گڕ گرتووم ، چلچرای ژووری زاوابهندیمه ... ئه‌گه‌ر دایکی تۆ و، دایکه‌که‌ی منی ، ڕابه سه‌ر پێیان ، ئاڵا و واڵایان له خۆت هاڵێنه ، سنگ و به‌رۆکی خوشکه نازه‌که‌م به گوڵی شللێر، به سمڵ و میخه‌ک بڕازێنه ـ ڕه‌خت و تفه‌نگی خه‌باتی سوورم له ملی خوشکم که، ئه‌و که ساڵیانه هاو ڕازی بیرمه و له یه‌ک ئایینین... ڕابه سه‌ر پێیان ، ئاڵا و واڵایان له خۆت هاڵێنه و نێوبانگی سوورم هه‌ر سوور ڕابگره، لێبگه‌ڕێ دوژمن له بیستنی ناوی قاره‌مانانه‌م وه‌ک بی بله‌رزێ». کڵپه‌ی شۆڕش له کوردستان له گشت ئێران هێزی به‌رزی گشت سه‌ربه‌ستان وڵات ده‌کات به گۆڕستان بۆ خاینان و بۆ په‌ستان ئه‌وسا میلله‌ت خۆی ده‌زانێ داری خنکان بۆ کێ دانێ سڵاو له یاران، سه‌رکه‌وتن به‌شتان. مه‌رگ و نه‌مان بۆ ئه‌مپریالیزم و کۆنه‌په‌رستانی ناوخۆیی بژی سۆسیالیزم . بێدادگههی ته‌برێز ــ ماجید به سپاس و پێزانینی زۆر بۆ کاک کریم دانشیار که ئه‌م نووسراوه‌ی کاک ماجدی له فارسیه‌وه کردوه به کوردی مه‌له‌که ----------------------------------------------------- تنها در یک روز 700 نفر روانه شکنجه گاه كهریزک شدندسایت آینده نیوز در تهران: شكسته شدن ركورد دستگاه قضائی در بازداشتگاه كهریزك یكی از بازپرسهای قوه قضائیه با صدور بیش از هفتصد حكم بازداشت در یك روز، ركورد صدور حكم تاریخ قضایی ایران را شكسته است. قاضی ح.ف، بازپرس حوزه قضایی تهران در جریان ناآرامیهای پس از انتخابات تنها در یك روز بیش از 700 حكم بازداشت را برای افراد مختلف صادر كرده است. در صورتیكه این بازپرس محترم تنها 10 دقیقه صرف رویت متهم و صدور قرار بازداشت میكرده است و دو شیفت قضایی در روز را هم به فعالیت میپرداخته، برای صدور این تعداد حكم بازداشت، حداقل ده روز نیاز بوده است. با این وصف به نظر می‌رسد بازپرس مذكور كه هم‌اكنون به دلیل تخلفات صورت گرفته در بازداشتگاه كهریزك تحت پیگرد قضایی است، عملاً اقدام به صدور احكام سفید امضا نموده است. ---------------------- |
Pages
▼
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر