دیگرافیای زمانی کوردی
ئاشکرایه که زمانی کوردی به زاراوه‌کانیشیه‌وه کۆڵه‌که‌گه‌لێکی پته‌ون له کۆشکی پڕ له شانازی ناسنامه‌ی ئوممه‌تی کورد.مه‌به‌ستم له ئوممه‌تی کورد ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکانه‌ش ده‌گرێته‌وه که به فرت وفێڵ و چه‌واشه‌کاری ئایینزایانه یان فاشیستیانه هه‌ستی ئینتیمایان بۆ کورد خه‌سێنراوه یان زۆر کاڵکراوه‌ته‌وه.بۆ نموونه: لوڕ‌و به‌ختیاری وته‌نانه‌ت مازنده‌رانی و گیلانیش.مێژوومان پڕیه‌تی له نه‌هامه‌تی به‌تایبه‌ت له سه‌ده‌ی بیسته‌م.ئه‌و سه‌ده‌یه‌ی چه‌نده داهێنانی مرۆڤدۆستانه‌ی تێدا داهێنرا، ده‌یان وبگره سه‌دان داهێنانی ئامرازه‌کانی کاولکاریشی به‌خۆوه بینی. به‌داخه‌وه دیکتاتۆران وملهوڕان ده‌ستی تێکده‌رانه‌یان گه‌یانده هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانی ژیانی ئوممه‌تی کورد. یه‌کێک له‌م ره‌هه‌نده گرنگانه‌ی ئوممه‌تی کورد زمانی کوردییه.
من پێموایه که زمانی کوردی له‌م دوو سه‌ده‌یه‌ی دواییدا هه‌ندێک جارهه‌لی شه‌فافی بۆ هه‌ڵکه‌وتووه بۆ هاتنه‌کایه‌ی زمانێکی ستاندارد ته‌نه‌نه‌ت به رێنووسێکی هاوکۆکه‌وه‌ش به‌ڵام فاکته‌ری سیاسی بابه‌تیانه ئه‌م هه‌لانه‌ی له‌بار بردووه.ئێستاش هه‌لی له‌بارهه‌یه به‌تایبه‌تی دوای رووخانی رژێمی عێراق له ساڵی 2003 .خه‌ڵکی پسپۆڕودڵسۆزیش هه‌ن بۆئه‌م ئه‌رکه به‌ڵام ئێستا هه‌ندێک فاکته‌ری نێگه‌تیڤی خۆیی ته‌گه‌ره دروست ده‌که‌ن که ئێره جێگه‌ی باسکردنیان نییه.
دیگرافیا چییه؟
بریتییه له به‌کارهێنانی دوو سیستێمی جیاوازی نووسین(ئه‌بجه‌دی) یان زیاتربۆ هه‌مان زمان.دیگرافیاش ده‌بێت به دوو جۆره‌وه:
1ـــ Synchronic digraphia
من به‌کوردی ده‌ربڕینی( فره‌ئه‌بجه‌دی هاوکات) م بۆی داناوه.واتا هه‌ر زمانێک له هه‌مان کاتدا به دوو ئه‌بجه‌دی یان زیاتر ده‌نووسرێت.ئه‌م حاڵه‌ته له مێژوودا ده‌گمه‌ن نه‌بووه.باشترین نموونه زمانی کوردی و سربییه.زمانگه‌لێکی دیکه‌ش هه‌ن.زمانی کوردی له هه‌مان کاتدا به سێ ئه‌بجه‌دی(عه‌ره‌بی،لاتینی وکیریلی رووسی) ده‌نووسرێت،زمانی سربیش به(لاتینی وکیریلی) ده‌نووسرێت له هه‌مان کاتدا.
2ـــDiachronic digraphia
من به‌کوردی ده‌ربڕینی(فره‌ئه‌بجه‌دی سه‌پێنراو) م بۆی داناوه.ئه‌و زمانانه ده‌گرێته‌وه که به هۆی مۆتیڤێکی سیاسی،کولتوری یان ئایینی ئه‌بجه‌دی زمانه‌که به ته‌واوی لابراوه‌و له شوێنی‌دا ئه‌بجه‌دییه‌کی دیکه دانراوه.باشترین نموونه بۆ ئه‌م حاڵه‌ته زمانی تورکییه.له بیسته‌کانی سه‌ده‌ی بیستدا تورکیای که‌مالی ئه‌بجه‌دی عه‌ره‌بی به‌ته‌واوی لابرد‌و له شوینیدا ئه‌بجه‌دییه‌کی لاتینی گونجێنراویان دانا.
من پێموایه بۆ ئه‌مڕۆما ن دیگرافیا ده‌توانێت خزمه‌تێکی گه‌وره به زمانی کوردی بکات.ئێستا مشتوومڕ زۆر گه‌رمه له‌هه‌موو ئاسته‌کان(رۆشنبیری،سیاسی وئه‌کادیمی) سه‌باره‌ت به زمانی ستانداردی کوردی و ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کانی رێنووسی کوردی.
منیش وه‌ک کوردێکی عاشق وخه‌مخۆری زمانی شیرینی کوردی سه‌رقاڵی گونجاندنی ئه‌بجه‌دیێکم بۆ زمانی کوردی له به‌شی دووه‌می نووسینه‌که‌م ده‌یخه‌مه به‌رچاوی پسپۆڕان و رۆشنبیرانی کورد بۆ ئه‌وه‌ی رای خۆیان له‌باره‌یه‌وه ده‌ربڕن.
حه‌یده‌ر هه‌مه‌وه‌ند
سوید/ ئۆپسالا 07/11--2009
به‌شی دووه‌م
له‌م به‌شه‌دا ئه‌م ئه‌لفابێته‌م ده‌خه‌مه به‌رچاوی خوێنه‌رانی به‌ڕێز که له رێنووسی لاتینیه‌وه گونجاندوومه بۆ زمانی کوردی.ته‌نانه‌ت ئه‌و حه‌رفه عه‌ره‌بیانه‌شم لێیه‌وه داهێناوه که هاتوونه‌ته ناو زمانی کوردی.ئه‌مه‌ی خواره‌وه ئه‌لفابێته داهێنراوه‌که‌و هاوتاکه‌یه‌تی:
1- A ئا
2- B ب
3- C ث
4- D د
5- E ه
6- F ف
7- G گ
8- H هێ
9- I بزوێنی نادیار
10- J ج
11- K ک
12- L ل
13- M م
14- N ن
15- O ۆ
16- P پ
17- Q ق
18- R ر
19- S س
20- T ت
21- U و
22- V ڤ
23- W واوی بێده‌نگ(کۆنسۆنانت)
24- X ئێکس
25- Y یائی بێده‌نگ
26- Z ز
هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه ده‌یبینن حه‌رفی c به‌رامبه‌ر ث دانراوه وX یش به‌کار دێت به مه‌به‌ستی گڕردنی ده‌نگه‌کان.
-----------------------------------------------------------
له دواجاردا پڕۆژه یاسای هه‌مواركراو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 16/1/2010ی عێراق به كۆی 141 ده‌نگ له كۆی 195 ئه‌ندامی ئاماده بوو، په‌سه‌ند كرا، كه پرۆسه‌ی هه‌ڵًبژاردن به لیستی كراوه ده‌بێت.
-------------------------------------------
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر