Pages

۱۳۸۹ فروردین ۷, شنبه

بڕیاری‌ له‌ سێداره‌دان به‌سه‌ر چوار كه‌س له‌ بكوژانی‌ (دوعا)دا سه‌پێنرا

بڕیاری‌ له‌ سێداره‌دان به‌سه‌ر چوار كه‌س له‌ بكوژانی‌ (دوعا)دا سه‌پێنرا

(سبه‌ی):
دادگای بالای تاوانه‌کان له‌ پارێزگای موسڵ سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر چوار كه‌س له‌ بكوژانی‌ دوعا، کچه‌ ئێزدی سه‌پاند، که‌ سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی نامرۆڤانه‌ کوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ دادگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كان له‌ پارێزگای‌ موسڵ، به‌ ئاژانسی هه‌واڵی‌ (ئاكا نیوز)ی‌ راگه‌یاندوه‌: رۆژی‌ (پێنجشه‌ممه‌)ی‌ رابوردو دادگا بڕیاری‌ به‌رایی له‌ سێداره‌دانی به‌ سه‌ر چوار كه‌س له‌ تاوانبارانی كوشتنی‌ (دوعا)دا سه‌پاندوه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌: ئه‌و چوار تاوانباره‌ دوانیان برای (دوعا)ن و یه‌كێكیان خزمی و چواره‌میان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی خزمایه‌تی‌ له‌گه‌ڵیدا نیه‌.
جێی باسه‌ پاش كوشتنی دوعا له‌7/4/2007 به‌ به‌ردو بلۆك له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سی ناو ئێزدیه‌كان، دوای‌ دوهه‌فته‌ ئه‌و تاوانبارانه‌ ده‌ستگیركراون و تا هه‌فته‌ی‌ رابوردوش هیچ بڕیاڕێك له‌ دادگا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی‌ ئه‌نجامیان دابو، نه‌سه‌پابو به‌سه‌ریاندا.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر