Pages

۱۳۸۹ فروردین ۱۸, چهارشنبه

نەشمیل شبلی22 ساڵ، كچە كوردێكی رۆژهەڵاتی كوردستانەو وەك خۆی دەگێرێتەوە هەر لەمنداڵییەوە لە ژیانێكی ئاساییی مرۆڤانە بێبەش بووە."تەمەنم 15 ساڵ بووم كاتێ


http://nashmilrefugee.blogfa.com/


Az hameyeh nahadha va sazmanhayeh hoghogheh bashar khahesh mikonam be NASHMIL SHEBLI, beh in zaneh setam dideyeh kord komak konan. nashmil_shebli@yahoo.comبرای نجات این دختر بینوا امضا کنید در کامنت امضا خود را بگذارید ما هم آنرا برای سازمان ملل ارسال میکنیم لطفأ امضا کنید کافی است در بخش نظرات یا ارسال امضای خود برای ایمیل اقدام کنید با تشکر از همراهیتان نشمیل شبیلی

وارڤین – تایبەت: لەگەڵ كچە چوار ساڵانەكەی لە ئۆگۆستی 2008 دێنە توركیا و داوای پەنابەری دەكەن، بەڵام دوای چوار مانگ چاوەروانی داواكارییەكەیان لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە رەت دەكرێتەوە.

نەشمیل شبلی22 ساڵ، كچە كوردێكی رۆژهەڵاتی كوردستانەو وەك خۆی دەگێرێتەوە هەر لەمنداڵییەوە لە ژیانێكی ئاساییی مرۆڤانە بێبەش بووە."تەمەنم 15 ساڵ بووم كاتێك باوكم بەشوویدام بۆ كابرایەك كە خۆشمنەدەویست. لەخوێندن و پەروەردەو هەموو ئەو شتانەی كە مرۆڤێكی ئاسایی بۆ ژیان پێویستییەتی بێبەش بووم. پیاوەكەم موعتاد بوو و لەگەڵ براكەم كاری سیاسی دەكرد. دواتر بەهۆی نالەباری رەوشی كۆمەڵایەتی و سیاسییەوە لەگەڵ بنەماڵەكەمدا بەناچاری روومان لە توركیا كرد".

نەشمیل دوای ئەوەی روو لە توركیا دەكات لەوێ لەشاری وان نیشتەجێ دەبن و بەهۆی كۆمەڵێك هۆكار و هەڵسووكەوتی ناشرین لەمێردەكەی بەناوە(ئومێد) جیادەبێتەوەو دواتر لەگەڵ كچە چوار ساڵانەكەی بەناوی (ژوان) بە تەنیا دەژین. نەشمیل دەڵێت:"ئێستا لەروانگەی بنەماڵەی مێردەكەم و بنەماڵەی باوكیشمەوە من ژنێكی خراپم و هیچ رێگەیەكی گەڕانەوەم نییە. چونكە لەمێردەكەم جیابوومەتەوە. هەروەها لەژێر هەڕەشەی بنەماڵەی خۆم و مێردەكەمدا دەژیم". نەشمیل بەدەم گریانەوە درێژە بەقسەكانی دەداو بەسەرهاتی خۆی دەگێرایەوە.

ئەو، دوای ئەوەی لە مێردەكەی جیادەبێتەوە پاش ماوەیەك داوای ئەوەی لێدەكات كە كچەكەی بگەرێنێتەوە. لەو بارەیەوە گوتی " ئێستاش هەڕەشەی ئەوەم لێ دەكات كە كچەكەم دەدزێت و پێی قبووڵ ناكرێت كە ژوان، هی منیشەو مافی ئەوەم هەیە بەخێوی بكەم. چونكە ئێستا من بێوەژنم".

نەشمیل، وەك باسیدەكات هەموو بەڵگەكانی لێدان و ئازاردان و هەڕەشەی مێردەكەی لەلای خۆی ئەرشیف كردووەو لە دووتۆی داواكارییەكەی بۆ پەنابەریدا جێی كردووەتەوە، بەڵام دواتر، لەسەر دۆسیەكەی دەنوسرێت، كە هیچ كێشەیەكی نییەو دەتوانێت بگەڕێتەوە ئێران و خۆی بخاتە ژێر چاودێری سیستەمی ئاسایشی وڵاتەكەی"پێمدەڵێن، لە شار یان شارۆچكەیەكی دوور لەشارەكەی خۆتدا دەتوانیت بژیت. كێ گەرەنتی ژیانم دەكات؟ كێ دەڵێت كچەكەم لێوەرناگرنەوە؟ كێ دەڵێ نامكوژن؟ بۆچی لەدایكبوون بێبەشم دەكەن؟ نازانم كۆمیساریای باڵا بۆ وا لە من دەكات. من ژنێكی نەخوێندەوارم كە تا پۆلی پێنج رێگەیان داوە بخوێنم. منێكی نەخوێندەوار و بێبەش لەهەموو خۆشییەكانی ژیان، لەگەڵ كچێكی 4 ساڵ بگەڕێمەوە ئێران چی بكەم؟ چ كارێك بۆ من هەیە كە بیكەم؟".
·


نەشمیل لەرێگەی وارڤینەوە داوا لەهەموو رێكخراوەكانی ژنان و رێكخراوە جیهانییەكانی مافەكانی مرۆڤ دەكات كە نەهێڵن مافی بخورێت."كەس گوێ لە من و ژوان ناگرێت. زۆر زۆر تەنیاین. دەچینە یوئێن كەس وەڵاممان ناداتەوە. دەڵێن دۆسیەكەت داخراوە لەئەنكەرەیە. دەمەوێ بچمە ئەنكەرە پۆلیس رێگەم پێنادات، داوای پارەم لێ دەكات. كەس گوێی لەدەنگمان نییە. نازانم دۆسیەكەم چی بەسەرهاتووە؟ من داوا لەهەموو مرۆڤێك و لایەنێكی پەیوەندیدار دەكەم كە رەوشی من و كچە وردیلەكەم لەبەرچاو بگرن". نەشمیل نایەوێت ئەو ئازارەی كە لە سەردەمی منداڵی و شووكردندا كێشاویەتی بۆ ژوان دووپات ببێتەوە."مەیەڵن ئەو شتانەی كە من وەك كچێك لێیان بێبەش بووم ژوانیش لێیان بێبەش بێت. من 22 ساڵ تەمەنمە، برادەرەكانی من لە زانكۆ دەخوێنن و منیش لێرەو بە كچێكی 4 ساڵانەوە ئاوارەم. بۆ تێركردنی زكی كچەكەم و خۆم بەردەستی ماڵان دەكەم لە ئارایشتگاكاندا كار دەكەم. منیش مافی ژیانم هەیە، مرۆڤ یەكجار دەژیت. لەباری دەروونییەوە لەژێر گوشارداین. من داوا لەهەموو لایەنێك دەكەم كە هاواری من و كچەكەم ببیستن".

بەپێی راپۆرتە پزیشكییەكان رەوشی دەروونی نەشمیل و ژوان زۆر خراپەو پێویستیان بە چارەسەری خێرا هەیە. نەشمیل دەڵێ:"لەباری جەستەیی و رۆحییەوە، زۆر خراپین. كچەكەم تەمەنی 4 ساڵانە ، سەیری دۆستانی دەكات و چاوەڕوانیی لەدایكی هەیە. زۆر زەحمەتە بۆ دایكێك كە نەتوانێت داواكارییەكانی منداڵەكەی دابین بكات. منیش حەزدەكەم كچەكەم وەك منداڵانی دیكەی جیهان خۆش بژیت، نەك ئەوەی ئێرە ببێتە گۆڕستانی ئارەزووەكانی و شاهیدی سیسبوونی بم".

لەبارەی رەت كردنەوەی دۆسیەكەی لەلایەن كۆمیساریای باڵای پەنابەرانەوە نەشمیل گوتی:"من ژنێكی تەنیام ئێستا دەتوانم بچم كتێبێك بێنم و باسی سیاسەت بۆ نەتەوەیەكگرتووەكان بكەم و بڵێم گوشاری سیاسیم لەسەرەو... هەموو كەس دەتوانێت ئەوە بكات، بەڵام من چیرۆكی راستەقینەی ژیانی خۆمم بۆ باس كردن. باسم لەمەترسییەكانی ژیانم كرد".

نەشمیل ، وەك باسیدەكات زۆربەی ئەو كەسانەی كەیسەكەی ئەویان بینیوە دڵنیایان كردۆتەوە لەوەی كە وەردەگیرێت ، بەڵام كاتێك گەراوەتەوە هەموو بۆچونەكان پێچەوانەبوون " كە وەڵامەكەم بینی هەستم كرد كە كۆتاییم پێهات، زۆر گریام، ئاگام لەخۆم نەبوو، بەدەنگێكی بەرز هاوارم دەكرد. بەرپرسی یوئێن هاتەدەرەوە، من پێی هەموو كۆمیسەرەكانم ماچ كرد پێی هەموو پارێزەرەكانم ماچ كرد، هەمویان بۆ من و كچەكەم و ئەو رەوشەی تێیكەوتبووم دەگریان، بەڵام من گریانەكەیانم نەویست، چونكە هیچ بەزەییەكیان بە من و ژواندا نەهاتەوە".

ئەو ژنە وەك باسیدەكات تاكو ئێستا لە شاری وان، لەتوركیا ژیان بەسەردەیات و ناتوانێت بگەرێتەوە ئێران، ئێستا لەدووڕیانێك دایە وەك دووڕیانی جەهەننەم و بەهەشت. وەك خۆی گوتی ئەگەر ئێستا بگەڕێتەوە ئێران، لەباری یاساییەوە هاوسەری مێردەكەیەتی و ناچارە ئەگەر خۆیشی لەگەڵی نەژیت ئەوە كچەكەی رادەستی بكاتەوە. سەرەڕای ئەو شتانەش، بەپێی ئەو تۆمەتانەی كە مێردەكەی (ئومێد) بۆی دروست كردووە لە دادگای ئێران، گەڕانەوەی كارەساتی لێ دەكەوێتەوە. بەقسەی نەشمیل ئومێدی مێردی لەئێران سكاڵای لەسەر تۆمار كردووەو گوتوویەتی:"نەشمیل بێ ئیمانەو بڕوای بەهیچ شتێك نییە"، بۆیە گەڕانەوەی هاوكات دەبێت لەگەڵ بەردباران و لەسێدارەدانی.

سهرهکیوتارهکانههواڵهکانبابهتهکاننوسهرهکاندیمانهرێپۆرتاژئهرشیفده
------------------------------------------------------------

ئیسرائیل: با توركیا كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات جا فێری‌ مافی‌ مرۆڤمان بكات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێ، توركیا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی فێری مافی مرۆڤیان بكات با سه‌ره‌تا كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات.

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی حوڕیه‌تی توركی، (ئاڤیگدۆر لیبرمان) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له‌میانی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رادیۆیه‌كی رووسی وتوویه‌تی، حه‌ز ناكات وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ گه‌ڵ توركیا دوچاری‌ كێشه‌ بێته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یبینیوه‌ حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ ته‌قینه‌وه‌كانی عێراق و پاكستان ئیدانه‌ بكات كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی كوژرانی هه‌زاران مسوڵمان، كه‌چی ره‌خنه‌ له‌ سیاسه‌ته‌كانی ئیسرائیل ده‌گرێت له‌ به‌رامبه‌ر فه‌له‌ستینیه‌كاندا.
(لیبرمان) له‌ به‌شێكی تری وته‌كانیدا رایگه‌یاندووه‌، ئه‌ردۆغان له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی فێری مافی مرۆڤیان بكات با سه‌ره‌تا كێشه‌ی نێوان خۆی و كورده‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
شیاوی باسه‌ رۆژێك پێش ئه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له‌ وه‌ڵامی لێدوانێكی سه‌رۆك وه‌زیری توركیادا رایگه‌یاندبوو، ره‌فتاره‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی موعه‌مه‌ر قه‌زافی و هۆگۆ چاڤێز ده‌چن و هۆشداریشی دا به‌وه‌یكه‌ وته‌كانی ئه‌ردۆغان خزمه‌ت به‌ پڕۆسه‌ی ئاشتی ناكه‌ن.
-------------------------------------------------------------

اسرائیل: ترکیه مسئله کرد را حل کند سپس حقوق بشر را به ما بیاموزد


کوردیش پرسپکتیو- وزیر امور خارجه اسرائیل می گوید: ترکیه به جای آنکه حقوق بشر را به ما بیاموزد ابتدا مسئله کردها را حل کند.

به گزارش رادیو نوا به نقل از روزنامه حوریت ترکی، "لیبرمان" وزیر امور خارجه اسرائیل در گفت و گویی با یک رادیو روسی اظهار داشته است تمایلی به بروز مشکل میان کشورش و ترکیه ندارد، اما تا به حال مشاهده نکرده است که حکومت ترکیه انفجارهای عراق و پاکستان را که منجر به مرگ هزاران مسلمان شده است را محکوم نماید.
این در حالی است که از سیاست های اسرائیل در برابر فلسطینیان انتقاد می کند.

لیبرمان در بخش دیگری از اظهاراتش گفت: اردوغان به جای آنکه حقوق بشر را به ما بیاموزد بهتر است ابتدا مشکلات میان کردها و دولتش را حل کند.

شایان ذکر است یک روز پیش تر وزیر امور خارجه اسرائیل در واکنش به سخنان نخست وزیر ترکیه گفته بود: رفتار رجب طیب اردوغان به قزافی و هوگو چاوز شبیه است و همچنین هشدار داده بود که اظهارات اردوغان به پروسه آشتی کمک نخواهد کرد.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر