Pages

۱۳۸۹ اردیبهشت ۱۱, شنبه

کوشتن و ئازار دانی ژنان به‌رده‌وامه‌

من : حەز و ئارەزوویەکی خەساو تر لەم بارانە و لەم غوربەتە ، دەڕوا کات بە
کاتی نامۆیی کچێ بە سەر پەنجەی گۆشەنشینیەکدا ...
پڕچم ئاڵایەکی شەکاوە لە
کۆلانی پەنجەکانت دا و مەمکم دوا هەنیەی خودایەکی مێهرەبان لە
رەگەزی ژن . خودایەک تر و نەخوڵاقێکی تر ... کەرەسە بوون ئازارم ئەدا . من مرۆڤم . دەژیم .

ئەوان : جوانم دەکەن ... تووکە زیادییەکانی برۆ، چەنەگە ، ژێر مل و بن باڵ
و قوزم دەتاشن ... لێوم دەرەنگێنن ... پرچم دادەهێنن ... چەند جۆر بۆنیشم
بۆ دەکڕن ... جلێکی هەوەسیشم لە بەر دەکەن پارەشم دەدەنێ جار و بار ، تێر
تێر لە گەڵما رادەبوێرن و دەبمە خودای چێژی ئەوان ... لە ناوەشم دەگرن و
ماچ پشت سەری ماچ . قسەش هەر لە خۆشەویستی دەکەن ... بەڵام کە خاو بوونەوە
من دەبمە قەحبە و لەشفرۆش و دەمکووژن دەمکووژن ئیسلام و پیاو و نەریتەکەی.

//////////////////////////////


http://www.kampin.tk/
این سایت را نگاه کنید چطوری جلادان جنون اسلامی سر بچه های کرد را میبرند ننگ بر اسلام جنون آور

/////////////////////////////

بەخێرێن بۆ کەمپینی دژ بە چەمکی ئیسلامی سیاسی

تاوانەکانی کرێکاری تێرۆریست (تکایە سەرەوەی ١٨ ساڵ سەیری بکەن) و خۆتان بپارێزن گەر نەخۆشی دڵتان هەیە

http://www.kampin.tk/

----------------

كاڵێ بە چەقۆ بریندار دەكرێ و بە ئاگر و ئاوی گەرم دەسووتێندرێ

فەرمان چۆمانی

رووداو-قەڵادزێ
كاڵێ لەسەر ئەوەی ناڕەزایی دەربڕیبوو بەرامبەر مێردەكەی كە بەنهێنی ژنی بەسەر هێناوە، لەلایەن مێردەكەیەوە درایە بەر چەقۆ و برینداركرا، پاشانیش بە پرێمز ئاگری تێبەرداو ئینجا بە ئاوی گەرم كوژاندییەوە. كاڵێ دوای دوو هەفتە مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
كاڵێ خدر، تەمەن 22 ساڵ، دوو ساڵ و سێ مانگە ژیانی هاوسەری لەگەڵ محەممەد عومەر خدری تەمەن 23 ساڵ پێكهێناوە، منداڵێكیان هەیە بەنێوی ئانیا و تەمەنی نزیكەی 4 مانگە، كاڵێ قوتابی پۆلی شەشی ئامادەیی بوو و مێردەكەشی پۆلیسە. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست (رووداو) كەوتوون، ئەوان بە خۆشەویستی ژیانی هاوسەرییان پێكهێناوە، هەرچەندە كەسوكاری ناڕازی بوون مێرد بەو كەسە بكات، بەڵام كاڵێ سووربووە لەسەر ئەوەی شوو بە محەممەد بكات. ئەوەش وایكردووە كە ماڵی باوكی كاڵێ پشتگوێی بخەن.
وەفادارییەكەی محەممەد بەرامبەر بە كاڵێ تا سەر نابێ و، بە دزییەوە ژنێكی، دایكی سێ منداڵ دەهێنێ. كاتێكیش كارەكەی لێ ئاشكرا دەبێ و كاڵێش ناڕەزایی دەردەبڕێ، بە چەقۆ و ئاگر و ئاوی گەرم بەردەبێتە گیانی كاڵێ.
خونچە، كە خوشكی كاڵێیە، كاتێك چیرۆكی كوشتنی خوشكەكەی بۆ (رووداو) دەگێڕایەوە فرمێسك بە چاوەكانیدا دەهاتنە خوارەوە. خونچە چۆنیەتی ئاشكرا بوونی ژنهێنانی محەممەدی باسكردو گوتی "كاڵێی خوشكم لە ئاهەنگی بووك گواستنەوەی كوڕە پورێكم بوو، كاتێك دەچێتەوە ماڵەوە دەبینێ ژنێك لە ماڵیانە، لە مێردەكەی دەپرسێ ئەو ژنە كێییە، ئەویش دەڵێت ژنی خۆمە و سێ مانگیشە هێناومە و لە سلێمانی دەژین".
خونچە كە تا دواساتەكانی گیانلەدەستدانی كاڵێ لە نەخۆشخانە بەسەر سەری خوشكەكەیەوە بووە گوتی "كاڵێ لە نەخۆشخانە پێیگوتم ماوەی سێ مانگ بوو مێردەكەی هەر لە سلێمانی بوو، كاتێكیش لێیپرسیوە لە كوێ بووی، گوتوویەتی، لە دەزگای شەهیدان كارم زۆرەو ناتوانم زوو زوو بێمەوە".
كاڵێ بەو ژنهێنانە نهێنییەی مێردەكەی زۆر تووڕە دەبێ، بەڵام مێردەكەی زۆر بە تووندی بەرپەرچی دەداتەوە، خونچە گوتی "كاڵێ و مێردەكەی بووە شەڕیان، بە مێردەكەی و ژنە تازەكەی زۆر لە كاڵێ دەدەن، دواتر ژنەكەی دەباتەوە بۆ سلێمانی، كە دەگەڕێتەوە ماڵ جارێكیتر بەردەبێتەوە گیانی كاڵێ و بە دار و چەقۆلێیدا، سێ چەقۆی لێدابوو، هەر ئەو رۆژە جارێكیتر منداڵە چوار مانگییەكەی لە باوەش فڕێدەدات و لێیدەدا، دواتر خوشكەكەم دەچێتە حەمام بۆئەوەی جلی منداڵەكەی بشوات، بەڵام مێردەكەی هەر وازی لێناهێنێ، بەردەبێتە گیانی و بەسەر پرێمزی حەمامەكە بەریدەداتەوەو پاشان ئاوی گەرمیشی پێدا دەكات، بەو حاڵەش هەر وازی لێنەهێناوەو رایكێشاوەتە حەوشە و جارێكی دیكە لێیداوەتەوە".
خونچە كە ئەو رووداوە بە رووداوێكی زۆر وەحشیگەرانەی نەگونجاو لەگەڵ ئەو رۆژگارەدا دادەنێ دەڵێ "محەممەد هەڕەشەی لە كاڵێ كردبوو، كە ئەگەر ئیفادەی لە دژ بدات، نایباتە نەخۆشخانە، كاڵێش بەڵێنی پێدابوو، ئینجا بردبووی بۆ نەخۆشخانەی قەڵادزێ".
خونچە زۆر لە هەڵسوكەوتی زاواكەیان ناڕازی بووە لە نەخۆشخانە و هەر ئەوەش وا دەكات گومان پەیدا بكەن، كە كاڵێ بە خۆی نەسووتاوە "مێردەكەی لە جیاتی ئەو ئیفادەی دابوو، رێگەی نەدەدا لێی نزیك بینەوە، تا بردمانە نەخۆشخانەی سلێمانی و لەوێ دكتۆر چاوی پێكەوت، گوتی من چارەسەری ناكەم تاوەكو نەزانم بەچی وای لێهاتووە، چونكە قاچەكانی سووتاون پشتی جێگەی چەقۆی پێوەیە".
خونچە لەسەر زاری خوشكەكەی چەند لایەنێكی رووداوەكە دەگێڕێتەوەو دەڵێت" لە نەخۆشخانە گوتی: بە محەممەدم گوت لەسەر بان فڕێم بدە خوارەوە، بە چەقۆ بمكوژە، بەس مەمسووتێنە، بەڵام سووتاندمی تا بە ئازارەوە بمكوژێ"، خونچە گوتیشی "كە لە نەخۆشخانە دەمشووشت نەیدەهێشت گوێچكەی بشۆم، دەیگووت محەممەد بەر لەوەی بمسووتێنێ بە شەقە زللە لێیداوم وابزانم پەردەی گوێم نەماوە".
ئێستا كەسوكاری كاڵێ سكاڵایان لەسەر زاواكەیان تۆمار كردووەو،پۆلیسیش بەپێی مادەی 406 ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیری كردووە. خونچە دەڵێ "دەمانەوێ بە زووترین كات لەسێدارە بدرێ، با لە زیندان نەمێنێتەوە، ئەو زوڵمێكی زۆر گەورەی لە خوشكەكەم كردووە".
ئیسماعیلی برای كاڵێش بە هەڕەشە كردنەوە بۆ (رووداو) گوتی "خوشكەكەم یەكەمجار گوتی بە خۆم خۆم سووتاندووە، ئەگەر یەكەمجار راستییەكەی بگوتبا هەر لەوێ مێردەكەی دەسووتاند، بەڵام تازە كەوتووەتە باوەشی حكومەت، چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەكەین، ئەگەرنا بە رێگەی عەشایری تۆڵەی خوشكەكەم دەكەمەوە".
رائید حەسەن خۆشناو، بەڕێوەبەری نووسینگەی بەدواداچوونی تووندوتیژی دژ بە ژنان لە رانیە، بە (رووداو)ی راگەیاند "ئێمە چاوەڕێی راپۆرتی پزیشكی نەخۆشخانەی سلێمانین و لێكۆلینەوە رێڕەوی خۆی وەرگرتووەو مێردەكەشی بە ماددەی 406 دەستگیركراوە، خۆشمان بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی شوێنی رووداوەكەمان كردووە".

---------------------------

گۆرانی کوردی بە دەنگی کچانی سویـدی


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر