Pages

۱۳۸۹ تیر ۹, چهارشنبه

سه‌رده‌شت و بارزانی و هه‌ڵویَست


سه‌رده‌شت و بارزانی و هه‌ڵویَست

په‌نجا رۆژ ده‌بیَت كاكه‌ سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ به‌شیَوه‌یه‌كی زۆر درِندانه‌ تیرۆر كراوه‌و، له‌م ماوه‌یه‌دا وه‌كو تاكیَكی كوردستانی به‌رده‌وام چاودیَری وردو درشتی رووداوه‌كانم و ره‌وشی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستانه‌ بیَنازه‌كه‌مم كردووه‌و، له‌و رۆژه‌وه‌ تاوه‌كو ئیَستا چاوه‌ریَ هه‌لویَست و په‌رچه‌كرداریَكی ته‌ندروست و ساغ له‌ داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی كوردستانم، له‌ شه‌خسی جه‌نابی كاك مه‌سعودی بارزانی كه‌ سه‌رۆكی هه‌ڵبژردراوی كوردستانی باشووره‌و به‌پیَی قسه‌كانی خۆیان 70% خه‌ڵكه‌ ره‌ش و رووته‌كه‌ى ئه‌م خاكه‌ زوڵم لیَكراوه‌ متمانه‌ى پیَی به‌خشیووه‌و شانازی ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و سه‌رۆكیان بیَت.

منیش بمه‌ویَت نه‌مه‌ویَت تازه‌ ئه‌و سه‌رۆكه‌و له‌ شویَنه‌ گشتی و نیَوده‌وڵه‌تی و توركیه‌كان هه‌ركه‌س و لایه‌ك به‌ شیَوه‌یه‌ك پیَشوازی لیَده‌كه‌ن و باوه‌رِتان هه‌بیَت كه‌ هیچ گرفتیَك له‌و باره‌یه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌و سه‌رۆكی منیش بیَت وه‌كو تاكیَكی كوردستان، به‌ڵام به‌مه‌رجیَك ئه‌ویش ده‌بیَت به‌راستی و به‌جدیه‌ته‌وه‌ وه‌كو تاك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ من و هه‌موو تاكیَكی كوردستان و كورِ و برازاكانی و ئه‌وانیتری هۆزه‌كه‌ى بكات و هیچ جیاوازیَك له‌ نیَوانمان نه‌كات.

من لیَره‌دا نامه‌ویَت باس له‌ رِابردووی دوور بكه‌مه‌وه‌و ئه‌وانه‌ى كه‌ به‌ شیَوه‌یه‌ك له‌ شیَوه‌كانی ده‌ستی ئه‌و یان كه‌سانی نزیكی تیَوه‌گلاوه‌و خه‌ڵكی جیاجیا به‌ هۆیه‌وه‌ تیَیاچووه‌و ئیَستا له‌نیَوانماندا نیین.

ده‌مه‌ویَت پرسیاریَكی زۆر جددی و ئاسان له‌ جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌ریَم، ببورن سه‌رۆكی كوردستان كاك مه‌سعود بارزانی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى منیش ئه‌و (30)ه‌كه‌ى دیكه‌، وه‌كو ئه‌و 70% كه‌ ده‌نگیان بۆ داوه‌ به‌مه‌رجیَك كه‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ بداته‌وه‌ یان به‌رِاست و مه‌سوولانه‌ به‌دوای وه‌ڵامه‌كه‌ی بگریَت، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی حازری و راست و دروستی ئاماده‌ى نه‌بوو. تاكو شانازی به‌ كاكه‌ مه‌سعوده‌وه‌ بكه‌ین.

پرسیاره‌كه‌ش ئه‌مه‌یه‌و چاوه‌رِیَی هه‌ڵویَستی سه‌رۆكانه‌ت لیَده‌كه‌م و ئه‌مه‌ش به‌یاد ده‌هیَنمه‌وه‌ كه‌ سه‌دان كاربه‌ده‌ست له‌ وڵاته‌ زڵهیَزه‌كان له‌ دیموكرات و دیكتاتۆره‌كانیش ته‌نها له‌ به‌ هۆی رِووبه‌روو بوونه‌وه‌ى پرسیاریَكی له‌و چه‌شنه‌و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ده‌ستیان له‌كار كیَشاوه‌ته‌وه‌.

به‌هه‌رحاڵ كاك مه‌سعوود بارزانی ئه‌مه‌ش پرسیاره‌كه‌و چاوه‌رِییَ هه‌ڵویَستم.

ده‌كریَت كورِیَكی گه‌نج و قوتابی به‌ وته‌ی به‌رِیَز و به‌ وته‌ى هه‌موو تاكه‌كانی كوردستان قوتابی و رۆژنامه‌نوس، به‌ ئاشكرا و چاونه‌ترسانه‌ برِفیَنریَت و له‌و قه‌ڵا دژه‌ تیرۆره‌كه‌ ببریَته‌ ده‌ره‌وه‌و پاشان به‌و شیَوه‌یه‌ كه‌ ده‌زانن تیرۆر بكریَت و تاكو ئه‌مرِۆ سه‌ره‌داوی تیرۆریسته‌كان ئاشكرا نه‌كریَت؟ له‌كاتیَكدا ئیَوه‌ به‌رِاست له‌ رِابردوو ئه‌و هه‌موو تیرۆریسته‌ ده‌ستگیر كردووه‌ یان به‌رِیَكه‌وت ده‌ستگیر كراون؟

تاكیَكی كوردستانى‌

كاردۆ ئه‌مین




-------------------------------------------------------------
تظاهرات خیاباتی در پاریس 21 ژوئن





هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر