Pages

۱۳۸۹ تیر ۷, دوشنبه

کوردستان له‌ په‌ژاره‌ی عه‌بدولمالک ریگی دا

kurdistan freedom parti
پارتی ئازادیی کوردستان



کوردستان له‌ په‌ژاره‌ی عه‌بدولمالک ریگی دا

هه‌واڵ و راپۆرته‌کانی گه‌یشتوو به‌ کۆمیته‌ی راگه‌یاندنی پارتی ئازادیی کوردستان، سه‌باره‌ت به‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌واڵی شه‌هیدکرانی عه‌بدولمالک ریگی رۆڵه‌ی دلێری نه‌ته‌وه‌ی به‌لووچ له‌ کوردستان، باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی جینایه‌تی شه‌هیدکردنی عه‌بدولمالک ریگی به‌ده‌ستی مرۆڤکوژه‌کانی کۆماری ئیسلامی، په‌ژاره‌ و ماته‌م کوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌.

ئه‌ندامان و چالاکانی PAK و سه‌رچاوه‌ هه‌واڵنێرییه‌کانی دیکه‌ی، راپۆرتگه‌لێکی زۆریان له‌سه‌ر کاردانه‌وه‌ و لێدوانه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌مباره‌یه‌وه‌ ره‌وانه‌ کردووه‌. به‌پێی ئه‌م راپۆرتانه‌ خه‌ڵکی کوردستان، عه‌بدولمالک ریگی به‌ قاره‌مانێکی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌لووچ ده‌ژمێرن و خه‌بات و ئامانجه‌کانی به‌ دادپه‌روه‌رانه‌ و بزوتنه‌وه‌ چه‌کدارانه‌که‌شی له‌ دژی هێزه‌ داگیرکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌ وه‌ڵامێکی گونجاو به‌ جینایه‌ت و سه‌رکوتگه‌رییه‌کانی کۆماری ئیسلامی، ده‌زانن.

هه‌روه‌ها خه‌ڵکی کوردستان، شه‌هیدکرانی عه‌بدولمالک ریگی به‌ خه‌سارێکی گه‌وره‌ بۆ خه‌باتی ئازادیخوازیی نه‌ته‌وه‌ی به‌لووچ داده‌نێن. له‌ هه‌مانکاتدا، رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که‌ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی به‌لووچ به‌ ئێعدامی عه‌بدولمالک ریگی راناوه‌ستێ و شه‌هیدکرانی ریگی بڵێسه‌ی خه‌بات له‌ به‌لووچستان به‌تینتر ده‌کا.

سڵاو له‌ گیانی پاکی رۆڵه‌ی ئازای نه‌ته‌وه‌ی به‌لووچ عه‌بدولمالک ریگی

سه‌رکه‌وێ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی به‌لووچ و هه‌موو نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌کانی ئێران بۆ رزگاری و به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی

پارتی ئازادیی کوردستان

کۆمیته‌ی راگه‌یاندن

6 پووشپه‌ڕی 2710

27 ژوئه‌نی 2010

Pak2691@gmail.com

www.pazadik.org + com

-----------------------------------------

مرگ بر آنان که‌ با مرگ تو زنده‌ میمانند
بمرن ئه‌ وانه‌ ی که‌ به‌ مردنی تۆ ژیان ده‌ که‌ ن
بمرن ئه‌ وانه‌ ی که‌ به‌ مردنی تۆ ژیان ده‌ که‌ ن
کیژۆڵه‌ که‌ م چ ده‌ ستێ ناپاک
چ هه‌ ڕه‌ شه‌ یه‌ کی سامناک
ئاره‌ زووه‌ کانت ده‌ خنکێنێ ؟
چ‌ دینێک
چ ئایینێک
چ بیرو ڕاو ڕاپرسێنێک
مافی ژیانت لێ ده‌ ستێنێ ؟
بمرن ئه‌ وانه‌ ی که‌ به‌ مردنی تۆ ژیان ده‌ که‌ ن

هرگز از مرگ نهراسیده ام.

------------------------------

فرزادکمانگر"با خودم فکر میکنم چه روزگاری شده باید حق حیات و زندگی ام لای فلان بخش نامه و عفو نامه در دادگاه ها گرد و خاک بخورد و مادرم با ترس به تلفن جواب دهد، با نگرانی تلویزیونش را روشن کند و منتظر روزی باشد که مرگ فرزندش سایه وحشتی شود بر زندگی دیگران

غروب ها با خودم فکر میکنم که



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر