پرۆگرامێکی کومپیۆته‌ریی په‌رده له‌سه‌ر نه‌خۆشی خه‌مۆکی و داهێزانی خاوه‌ن بلۆگه‌کان هه‌ڵده‌داته‌وه.
ماڵپه‌ڕی زانستی " Physorg" له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌نووسێ: ئه‌م نه‌رمه‌واڵه‌یه په‌رده له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵده‌داته‌وه که نووسه‌ری وتارێک چ نه‌خۆشییه‌کی ده‌روونی هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌توانرێ به‌کار بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچێ زووتر بزانرێ که‌سێک پێویستی به یارمه‌تی ده‌روونی هه‌یه.
زیاتر له 300000 نووسه‌ری ئینگلیزی زمانی بلۆگه‌کان به‌م پرۆگرامه تاقی کراوه‌نه‌ته‌وه، ئه‌م پرۆگرامه 100 که‌س که له هه‌مووان زیاتر تووشی نه‌خۆشی خه‌مۆکی بوون، هه‌روه‌ها 100 که‌س که که‌مترین خه‌مۆکیان پێوه دیاره ده‌ستنیشان کرد. پاشان چوار ده‌روونناس سه‌یری ئامانجه‌که‌یان کرد و بیروڕاکانیان له سه‌ددا 78% له‌گه‌ڵ بڕیاره‌کانی پرۆگرامه‌که یه‌ک ده‌گرنه‌وه.
پرۆفسۆر "Yair Neuman" که ئه‌م نه‌رمه‌واڵه‌یه بۆ "Physorg" دروست کردووه، له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ:" ئه‌م نه‌رمه‌واڵه‌یه له‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی خه‌مۆکی له قسه‌کردندا دیزاین کراوه که له‌وێدا باسێک له ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ک "خه‌مۆکی" و "خۆکوژی" نایه‌ته گۆڕێ."
ناوبراو هیواداره که ئه‌م پرۆگرامه ببێته هۆی دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی نه‌خۆشی خه‌مۆکی و دواتریش دیاگنۆسه‌که‌ی له لایه‌ن ده‌روونناسی لێهاوه‌وه بخرێته به‌ر چاره‌سه‌رکردن.
سه‌رچاوه
http://www.kurditgroup.org/news/کۆمپیۆته‌ر-په‌رده-له‌سه‌ر-نه‌خۆشی-خه‌مۆکی-هه‌ڵده‌داته‌وه
---------------------------------------
پێنج میلیارد ئابوونه‌ی موبایل ته‌له‌فوون هه‌یه
زانیاری زیاتر
به پێی سه‌رژمێرییه‌ک که کومپانیای سازکردنی موبایل "ئێریکسۆن" کردوویه. رۆژی پێنج شه‌ممه ژماره‌ی ئابوونه‌مانه‌کانی موبایل ته‌له‌فوون گه‌یشته 5 میلیارد.
له راگه‌یاندراوێکی رۆژنامه‌وانید که ئێریکسۆن بڵاوی کردووه‌ته‌وه، ئه‌م رێژه ئابوونه‌یه له‌گه‌ڵ 10 ساڵ پێشدا هه‌ڵسه‌نگاندووه، که ئه‌و کات ته‌نیا 720 میلیۆن بوون.
به پێی ئه‌و شێوه ژماردنه که ئێریکسۆن به‌ڕێوه‌ی ده‌با، رۆژانه 2 میلیۆن ئابوونه‌مان زیاد ده‌بێ.
به پێی هه‌مان سه‌رژمێری که ئێریکسۆن کردوویه تاکوو ساڵی 2020 ژماره‌ی ئه‌و موبایلانه‌ی که له به‌کارهێناندان ژماره‌یان ده‌گاته 50 میلیارد.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر