Pages

۱۳۸۹ تیر ۲۰, یکشنبه

جه‌بار یاوه‌ر: هیچ رێککه‌وتنێکی سێ‌قۆڵی دژی پ.ک.ک له ئارادا نییه و ئه‌وانه‌ی تورکیا داوایان ده‌کات له هه‌رێم نین

جه‌بار یاوه‌ر: هیچ رێککه‌وتنێکی سێ‌قۆڵی دژی پ.ک.ک له ئارادا نییه و ئه‌وانه‌ی تورکیا داوایان ده‌کات له هه‌رێم نین
Peyamner "جه‌بار یاوه‌ر" بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختی کرده‌وه، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان(پ.ک.ک) که تورکیا داوایان ده‌کات، له هه‌رێمی کوردستان نین.


جه‌بار یاوه‌ر له گفتوگۆیه‌ک‌دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی حه‌یات رایگه‌یاند: "ئه‌و 248ئه‌ندامه‌ی پ.ک.ک که تورکیا داوای کردوون، له هه‌رێمی کوردستان نین و حکومه‌تی هه‌رێم هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به کێشه‌ی تورکیاوه نییه و هه‌ڵوێستی ئێمه روونه و ئاشکرایه و نامانهه‌وێت ببینه لایه‌نێکی کێشه‌ی ناوخۆی تورکیا."

یاوه‌ر جه‌ختی کرده‌وه: "له کاتێک‌دا رامانگه‌یاندووه که هیچ ئه‌ندامێکی پ.ک.ک له‌ناو خاکی هه‌رێم‌دا نین، چۆن تورکیا داوامان لێده‌کات که ئه‌وان راده‌ست بکه‌ینه‌وه؟"

بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گوتی: ئه‌م کێشه‌یه له ئه‌ستۆی حکومه‌تی تورکیایه، چونکه کرده‌کانی پ.ک.ک له‌ناو خاکی ئه‌م وڵاته ئه‌نجام ده‌درێن و نابێت تورکیا لۆمه‌ی هه‌رێمی کوردستان بکات.

جه‌بار یاوه‌ر هه‌روه‌ها هه‌ر جۆره رێککه‌وتنێکی سێ‌قۆڵیی نێوان عێڕاق و تورکیا و ئه‌مه‌ریکای بۆ لێدانی پ.ک.ک ره‌ت کرده‌وه و گوتی: شتێکی له‌مجۆره له ئارادا نییه.

سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانی تورکیا بۆ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان، یاوه‌ر گوتی: له ساڵی1984ـه‌وه، سوپای تورکیا، 24هێرشی زه‌مینیی بۆ ناو خاکی عێڕاق کردووه و هیچیشیان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و کێشه‌که چاره‌سه‌ر نه‌بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئێمه تاکو ئێستا هیچ جموجۆڵێکی سوپای تورکیامان نه‌بینیوه.

----------------------------------------------------------

له‌ سه‌ر داوای ئیتلاعاتی ئیران دادگای بالای تاوانه‌کانی عیراق به‌ریاری ده‌ستگیر کردنی 38 ئه‌ندامی ریخراوه‌ی موجاحه‌دینی خه‌لقی ده‌رکرد.

ده‌ستگیركردنی 38 ئه‌ندام و به‌رپرسی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لقیچاپی بکه
13:55 2010-07-11
mocahedinدادگای باڵای تاوانه‌كانی ئێراق بڕیاری ده‌ستگیركردنی 38 ئه‌ندام و به‌رپرسی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لقی ده‌ركرد ،به‌ مه‌به‌ستی دادگایی كردنییان.
بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێراق "ئایدن خالدی" رایگه‌یاند، دادگای باڵای تاوانه‌كان به‌ تۆمه‌تی به‌شداری كردن له‌ سه‌ركوتكردنی راپه‌رِینی ئازاری 1991 و هاوكاری كردنی رژێمی به‌عس له‌ ئه‌نجامدانی تاوانه‌كاندا بڕیاریداوه‌ 38 كه‌س له‌ به‌رپرس و ئه‌ندامانی ڕێکخراوی موجاهیدینی خه‌لق دادگایی بكات.
ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ وه‌زاره‌ت رێنمایی بۆ ده‌ستگیركردنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ركردووه‌ و له‌ هه‌ر شوێنێكی ئێراقدا بن، پێویسته‌ ده‌ستگیر بكرێن و رووبه‌رِووی دادگا بكرێنه‌وه‌.
شایانی باسه‌ که‌ ساڵی 1991، کاتێک که‌ کورده‌کان له‌ باشووری کوردستان و شیعه‌کان له‌ باشووری ئێراق ڕاپه‌ڕین، ڕێکخراوی موجاهیدین که‌ ڕووخانی سه‌دام حسێنی به‌ مه‌ترسیه‌ک بۆ بوونی خۆی ده‌زانی به‌ هاوکاری ئه‌رته‌شی به‌عس ده‌ستیان کرد به‌ سه‌رکوتی ڕاپه‌ڕینی گه‌لی کورد، هه‌ر ئه‌و کات سه‌دام حسێن له‌ لێدوانێکی ڕادیۆییدا داوای له‌ خه‌ڵک کرد که‌ یارمه‌تی موجاهیدین بکه‌ن و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ سزای مه‌رگ ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌. له‌ کۆتایی شه‌ڕی خه‌لیجدا کاتێک که‌ هێزه‌کانی باشووری کوردستان کۆنتڕۆڵی باشووری کوردستانیان گرته‌ ده‌ست، موجاهیدین یارمه‌تی ئه‌رته‌شی ئێراقیاندا تا جارێکیتر کۆنتڕۆڵی شاری که‌رکوک بگرنه‌وه‌ ده‌ست و له‌و هێرشانه‌دا سه‌دان که‌س له‌ خه‌ڵکی شاری که‌رکوک له‌ لایه‌ن سپای به‌عس و ئه‌ندامانی موجاهیدینه‌وه‌ کوژران.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر