.
به گزارش خبرگزاری آنا ، ده ها غیر نظامی کشته و دهها نفر نیز مجروح شدهاند توسط این عملیاتهای نظامی توسط ترکیه و ایران در ماه های اخیر
به نقل از خبرگذاری انا و سایت خبری سوئدی.
-------------------------------------------------------------------------------------
جاشه‌کان لێره‌ن...له‌م نزیکانه!، سیامه‌ک حه‌یده‌ری
نازانم وشه‌ی جاش بۆ یه‌که‌م جار که‌ی و له لایه‌ن چ که‌سێکه‌وه به‌کار هاتووه. به‌ڵام جاش کێیه و به چ که‌سانێ ده‌گوترێ؟ بۆچی بۆ تاریف و پێناسه‌ی ئه‌و که‌سانه وشه‌ی جاش به‌کار هێنراوه؟
جاش به‌و کوردانه ده‌گوترێ که به دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی باڵای گه‌لی خۆیان و له راستای سیاسه‌ت و پلان و پیلانی ئه‌وان هاریکاری داگیرکه‌رانی کوردستان و دوژمنانی کورد ده‌که‌ن. ئه‌و کوردانه‌ی که له سه‌فی دا دوژمنان، و به ده‌ستوور و فه‌رمانی ئه‌وان، زه‌ربه له هێزی خودی ده‌ده‌ن و زانیاری و مه‌علوومات بۆ نه‌یارانی کورد ده‌گوازنه‌وه. به‌ڵام بۆچی پێیان ده‌ڵێن جاش؟ هه‌موو کوردێ ده‌زانی که "جاش" یانی بێچووی "که‌ر" و که‌ر سه‌مبول و نمادی نه‌زانی، نه‌فامی و تێنه‌گه‌یشتنه. به‌ڵام ئایا به‌ڕاستی ناوی جاش ته‌واوی لایه‌نه‌کانی دیارده‌ی جاشییه‌تی له‌خۆ ده‌گرێ؟ ئایا ئیتر ده‌توانین بڵێین که ئه‌وان سرفه‌ن له رووی نه‌زانییه‌وه ئه‌و کاره هه‌ڵده‌بژێرن؟ له سه‌رده‌می ئێستادا ده‌بێ بربڵاوتر مانا و کارکرده‌کانی دیارده‌ی جاشییه‌تی بدرێته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه. ره‌نگه ئێمه رۆژانه و هه‌موو جارێ که باسی مه‌سایلی سیاسی-کۆمه‌ڵاتی کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌که‌ین، ئه‌و وشه به‌کار بێنین؛ به‌ڵام تا ئێستا نهمبیینیوه که له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه باسێکی ئه‌وتۆ له ناو نووسه‌ران و رووناکبیرانی کورددا به شێوه‌یه‌کی جیدی باسی له‌سه‌ر کرابێ.
له رابرددودا، کار‌و ئه‌رکی جاشه‌کان له کوردستان بریتی بوو له جاسووسی له سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه، کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر لایه‌نگرانی حیزبه کوردییه‌کان، چالاکانی سیاسی و نه‌یارانی ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ری کوردستان و...
پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌ورو و پێگه‌ی جاشه‌کان له دونیای ئه‌مڕۆکه‌دا چییه و ج کارکردێکیان بۆ هێزی دوژمن هه‌یه به پێویستی ده‌زانم که باسێکی کورت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاسیمولاسیۆن و ده‌ور و نه‌خشی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له‌وباره‌وه باس بکه‌م.
وتمان که جاش به‌و که‌سانه ده‌وترێ که پشت له مێژوو و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌که‌ن و بۆ زه‌ربه لێدان له گه‌ل و نیشتمان، خۆیان و هه‌روه‌ها دانش، توانا و هێزیان ده‌خه‌نه خزمه‌ت دوژمن. که‌واته جاشی ئاسیمیله که‌سێکه که له پێناو زه‌ربه لێدان له ئیدۆنتیته و پێاسه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی توانا و هزر و وزه‌ی بۆ دوژمن و له پێناو ئامانجه‌کانی ئه‌واندا ده‌خاته گه‌ڕ. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆچی ئه‌وان ئه‌و رێگایه هه‌ڵده‌بژێرن؟ ئه‌و دیارده له چ کۆمه‌ڵگایه‌کدا سه‌رهه‌ڵده‌دا؟ هۆکاری ئه‌و رێبارهی که ئه‌وان هه‌ڵیده‌بژێرن بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ره‌نگه بۆ جوابی ئه‌و پرسیارانه ده‌بێ له بواری زانستی کۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسییه‌وه باس له‌و دیارده بکه‌ین.
جاشه‌کان له‌گه‌ڵ پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان بوونه‌ته بێگانه و یا به واتایه‌کی تر له پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان دابڕاون. که‌سانێ که به هۆی پڕوپاگه‌نده‌ی سیستماتیک و به‌ربڵاوی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و تاکی خۆیان له‌ده‌ست داوه. نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست له ئێران هه‌ر زۆر له مێژه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه که هه‌موو کلتوور، زمان، ئایین و نه‌ته‌وه‌کانی تری ئێران له ناو زمان، ئایین و کلتووری فارس دا بتوێنێته‌وه. شووینیزمی فارس باش ده‌زانن که ئه‌گه‌ر بتوانن زمان، ئه‌ده‌بیات، مێژوو و کلتووری نه‌ته‌وه‌کانی تر له‌ناوبه‌رن و یان ته‌حریفی بکه‌ن؛ ده‌توانن به ئاسانی هژموونی فارس له ئێران ئاسانتر بسه‌پێنن. ئه‌وان تێگه‌یشتوون که رووناکبیران و نووسه‌رانی فارس زمان به هۆی فارس بوونیان ناتوانن ئه‌و ئه‌رکه به باشی له ناو نه‌ته‌وه‌کانی تری دانیشتووی ئێران به‌ڕێوه به‌رن. له وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێک دایه که جاشه مودێڕنه‌کان له قالبی نووسه‌ر، مێژوو نووس، وه‌رگێڕ و رۆژنامه‌نووس ده‌نێردرێنه مه‌یدان. نموونه‌ی عیرفان قانعی فه‌رد نیشانی دا که ئه‌و رۆڵه له پێش دا کاری باشی له‌سه‌ر کراوه و به‌رنامه‌ریزی درێژماوه‌ی بۆ کراوه. ناوبراو له کۆتا ماوه‌دا سه‌رکه‌وتوو بوو. و به هۆی کوردبوونییه‌وه پێشوازییه‌کی باش له کاره‌کانی ده‌کرا. هێندێ له نووسه‌ران و رێبه‌رانی کورد، ده‌تکوت دوو مێشیان له کو‌نێکدا بینیوه‌ته‌وه و زۆری نه‌مابوو که قانعی فه‌رد ببێت به ئۆستوره‌ی کورد. رێبه‌ران و سه‌رۆکی به‌شێکی به‌رچاو له حیزبه‌کان ئاواته‌خوازی ئه‌وه بوون که ناوبراو چاوپێکه‌وتن و وتووێژێکیان له‌گه‌ڵ بکات. به‌هۆی کوردبوونییه‌وه نه‌خشه و پلانه‌که زۆر به ئاسانی، سروشتی و له‌هه‌مان کاتدا سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه ده‌چوو. جاروبار ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌یه‌ک له کاره‌کانی ده‌گیرا، زۆر به نه‌رمی و به حیسابی لاوێتی و بێ تهجروبهیی ئه داده‌نرا. بێخهبهر له‌وه‌ێ که کاک عیرفان نه‌خشه و پلانی گه‌وره‌تری له‌سه‌ردایه. قانعی فه‌رد نموونه‌یه‌کی زه‌ق و به‌رچاوه له دیارده‌ی " جاشی مودێڕن" و تاکی ئاسیمیله‌ی کورده. ئاسیمیلاسیۆنی پرۆسه‌یه‌کی دورودرێژه که ئاسه‌واره‌کانی له درێژ ماوه‌دا ده‌رده‌که‌وێ. بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاسیمیلاسیۆن له وڵاتێکی وه‌ک ئێران سه‌رکه‌وتوو بێ پێویسته که پرۆژه‌گه‌لێ به‌ڕێوه‌بچن؛ وه‌ک: قه‌ده‌غه کردنی خوێندن به زمانی دایکی، داسه‌پاندنی زمانی فارسی به‌سه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تر له ئێران و له هه‌مان کاتدا په‌ره پێدان و گه‌شه‌ی زمان و ئه‌ده‌بییاتی فارسی له بوارگه‌لی جۆراوجۆر وه‌ک، هونه‌ر، موزیک، سینه‌ما و.. و له پاڵ ئه‌وه‌دا به‌ربه‌ست و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه دروست کردن له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی کلتوری و قه‌ده‌غه‌کردنی گۆڤار و رۆژنامه به زمانه‌کانی تر له ئێران، گه‌شه پێنه‌دانی ئابووری له‌و ناوچه و شوێنانه‌ی که فارس زمان نین، گاڵته پێکردن، سووکایه‌تی و جۆک سازی به‌ربڵاو و سیستماتیک له جێژنه‌کاندا، له بۆنه ره‌سمی و ئایینی یه‌کان، له به‌رنامه‌گه‌لی جۆراجۆری ده‌نگ و ره‌نگی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی و... دژ به نه‌ته‌وه‌کانی تر له ئێران و... ناو به‌رین. ئه‌م نه‌خشه و پلانه 85 ساڵه له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یی باڵاده‌ست به شێوازی جۆراوجۆر به‌ڕێوه ده‌چێت. بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاسیمیلاسیۆن له ئێران به‌ڕێوه بچی ده‌بێ کوردان وه‌ک وه‌حشی و بکوژ، تورکه‌کان وه‌ک نه‌زان و که‌ر، شمالی وه‌ک ترسه‌نۆک و عه‌ره‌ب وه‌ک کووله خۆر و به‌لووچ وه‌ک قاچاخچی له ئێران بناسرێنه‌وه، ده‌بێ ئه‌و قسانه ئه‌وه‌نده دووپات ببنه‌وه که نه‌ته‌نیا فارسه‌کان، به‌ڵکوو بۆ وێنه خۆدی تورکه‌کان بڕوا به‌وه بێنن که نه‌فام و نه‌زانن. به هه‌مووی ئه‌وانه ئه‌گه‌ر ئیتهام گه‌لێکی وه‌کوو جودایی خواز، خیانه‌تکار، خۆفرۆش، دروست کراوی ده‌ستی بێگانه و وه‌ته‌ن فرۆش ئیزافه بکه‌ین، ده‌توانین هه‌ست به قووڵایی و به‌ربڵاوی ئه‌و هێرش و پلانانه بکه‌ین.
له بواری ده‌روونییه‌وه ئه‌و که‌سانه‌ی که مێشکیان شۆراوه‌ته‌وه[1] و مرۆڤێ که ئاسیمیله بووه، هه‌وڵ ده‌دات که پێناسه‌یه‌کی ده‌ستکرد؛ بۆ خۆی دروست بکات، هه‌ست به نزیکایه‌تی زۆرتر له‌گه‌ڵ دوژمنانی خه‌ڵک و گه‌له‌که‌ی ده‌کات و بۆ ئه‌وه‌ی دۆستایه‌تی و راستگۆیی خۆی به "دوژمن"ی گه‌له‌که‌ی نیشان بدات له " دوژمنان" توند‌وتیژتر هێرش ده‌کاته سه‌ر پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی.
و له‌ناو ئه‌و پرۆسه‌دایه که قانعی فه‌رده‌کان، ئێحسان هوشمهندهکان، ئابیدهرهکان[2] و سه‌دان و هه‌زاران جاشی تر وه‌ک که‌ره‌سه‌ی ده‌ستی دوژمن ق بۆ له‌ناوبردنی، سه‌قه‌ت کردن و له‌بار بردنی زمان، کلتور و مێژوویی نه‌ته‌ویی خۆیان به‌کار ده‌هێنرێن.
عه‌باسی عه‌بدی له وتووێژێک دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی " سه‌حام نیۆز" ده‌ڵێ: ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (کاروباری) قه‌ومه‌کان له ده‌ست وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتدایه و ئه‌گه‌ر بڕیار بێ که ئه‌وان سیاسه‌ت داڕێژ بن، موشکل پێش دێت..." ئه‌و کابرایه به دروستی ئاماژه‌ی به خاڵێکی گرینگ داوه و پێم وایه به هۆی شاره‌زاریی له سیاسه‌ت و چۆنییه‌تی کاروباری ئۆرگانه نیزامی و ئیتلاعاتییه‌کانی ئێرانه‌وه ده‌کرێ ئه‌و قسه وه‌ک به‌ڵگه وه‌ربگیرێ. ئه‌گه‌ر سه‌رنجی نووسراوه‌کانی عیرفان قانعی فه‌رد بده‌ن، ناوبراو هه‌میشه بۆ به‌ڵگه و ئه‌سنادی خۆی پشت به دوو رۆژنامه‌ی که‌یهان، ئیتلاعات و به‌ڵگه و ئارشیوه‌کانی ساواک و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌به‌ستێ. ره‌نگه ئه‌و ته‌نیا نووسه‌رێکی کورد و ئێرانییه که ده‌ستی به ئه‌سناد و به‌ڵگه‌نامه‌کانی ساواک و ئیتلاعاتی ئێران راده‌گات. بۆیه ده‌توانین پشت ئه‌ستوور به قسه‌کانی عه‌باس عه‌بدی و ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی که خودی قانعی فه‌رد ئاماژه‌یان پێده‌کات، ناوبراو وه‌ک مۆره‌یه‌کی ئیتلاعات و ده‌زگا ئه‌منییه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ناوبه‌رین.
بۆ ئه‌وه‌ی قانعی فه‌رد و ئابیدهرهکان ببن به جاش ده‌بێ سیستمی په‌روه‌رده و بارهێنان به زمانی کوردی له ئێران قه‌ده‌غه بکرێ، ده‌بێ زمانی کوردی وه‌ک زاراوه پێناسه بکرێ، ده‌بێ کورد وه‌ک قه‌وم بناسرێ، پێویسته ئه‌وان له ناخه‌وه هه‌ست به خۆبه‌که‌م زانی بکه‌ن و ده‌بێ له ناخه‌وه و پڕ به‌دڵ بڕوا به شکۆ و عه‌زه‌مه‌تی نیزامی ده‌سه‌ڵاتدار بهێنن.
له هه‌مان کاتدا که نووسه‌ران و رۆژنامه‌وانان له ئێران زیندانی و شکه‌نجه ده‌کرێن، بۆ تاراوگه ده‌نێردرێن و فه‌زای کارکردنیان لێ زه‌وت ده‌کرێ؛ که‌سانی ده‌رباری و بێ مایه ، به فه‌رمان و پشتیوانی هێزه ئه‌منییه‌تی و ئیتلاعاتییه‌کانی رژیم پرۆسه‌ی ئاسیمیلاسیۆن و پرۆژه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌نجام ده‌دن. له کاتێک دا که که‌سانێکی وه‌ک فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، هیوا بۆتیمار، عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور، سه‌دیق که‌بوودوه‌ند، ئه‌حمه‌د باب...ته‌نیا و ته‌نیا و به جورمی داکۆکی و پشتیوانی له ئه‌حزابی کورد و مافی مرۆڤی کورد له سێداره ده‌درێن، به زیندانی درێژ ماوه مه‌حکووم ده‌کرێن، و ددانیان به ئامووردهست ده‌ردێنن؛ جه‌نابی قانعی فه‌رد ده‌توانێ ئازادانه سه‌ردانی بنکه و بارگای حیزبه کوردییه‌کان بکات، وتووێژ له‌گه‌ڵ رێبه‌ران و سه‌رانی ئه‌حزابی کوردی ئه‌نجام بدات، له ئه‌روپا چاوی به که‌سانی ناسراو و سه‌رشناسی ئوپۆزیسیۆن بکه‌وێ و دواتر سه‌ر له سایتی تابناک ده‌ربێنێ و له‌گه‌ڵ براده‌ر " ره‌زایی" وێنه بگرێ؟ ئه‌و حاڵه‌ته له مێژویی سی ساڵه‌ی کورددا بێوێنه‌یه و لوتف و " رافت اسلامی" ته‌نیا شاملی حاڵی ئه‌و براده‌ره کورده و هاودهستان و هاوکارانی ئه‌و بووه. به‌ڕێوه‌به‌ری وێبلاگی کۆمه‌ڵه 1917 له کامنتێک دا که له‌سه‌ر سایتی به‌یانی داینابوو پێی ده‌گوتم که ئێران ئازادترین وڵاتی دونیایه؛ به‌ڵام ئه‌و لا ئازادترین وڵاتی دونیا! حازر نییه ته‌نانه‌ت ناو و ئیمزای خۆی له‌سه‌ر وێبلاگ و نووسراوه‌کانی دابنێ
هه‌ر کاتێ رووداوێ له کوردستان رووی دابێ که بووه‌ته هوۆی یه‌کگرتوویی و ته‌بایی خه‌ڵکی کوردستان، جه‌نابی قانعی فه‌رده‌کان، ئابیدهرهکان و سپای ئیتێرنێتی سه‌ربه رژیم فه‌وره‌ن ده‌ست به‌کار بوون و به‌جۆرێ هه‌وڵیان داوه که که‌لێنێ بخه‌نه نێوان ئهکڕیزی و هاوده‌نگی ئه‌وانه‌وه. بۆ وێنه دوای له‌سێداره‌دانی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و هاوڕێیانی ناوبراو هه‌ر زوو ده‌ست به‌کار بوو و له جیاتی مه‌حکووم کردنی له‌سێداره‌دانی ئه‌و که‌سانه، هێرشی کرده که حیزبه کورددیهکان و ئه‌وانی به تاوانباری کوشتنی ئه‌و که‌سانه له‌قه‌ڵه‌مدا و هه‌مان کاتدا داوای کرد که سه‌رانی رژیم " بخشش و رافت اسلامی" به‌کار بێنن. به تێپه‌ڕ بوونی کات، وتار و کرداری ناوبراو له هه‌مبه‌ر مه‌سایلی گرینگ و هه‌ستیاری کوردان زۆرتر و زیاتر له گوتار و میتۆدی ره‌سمی کۆماری ئیسلامی و حوسین شه‌ریعه‌تمه‌داری نزیک ده‌بووه‌وه.
سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ی عیرفان قانعی فه‌رد به وتووێژ له‌گه‌ڵ رێبه‌ران و که‌سایه‌تییه کوردییه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد و، پێم وابێ، به وتووێژ له‌گه‌ڵ گۆڤاری " لڤین" کۆتایی پێهات. ئه‌و هه‌رگیز پێی وانه‌بوو که رۆژێ خه‌ڵکی کورد ئاوا به کۆی ده‌نگ لێی وه‌جواب بێن و به‌و شێوه به‌ربڵاوه بکه‌وێته به‌ر رق و نفره‌تی گه‌لی کورد؛ هه‌ر بۆیه‌ش دوای وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ گۆڤاری لڤین، به‌په‌له ئاگادارییه‌کی بڵاو کرده‌وه.
جاشه‌کان لێره‌ن، له‌م نزیکانه، مه‌یدانی کاریان بۆ گواستووهنهتهوه بۆ دونیای مه‌جازی ئینترنێتی و پرێس و میدیای کوردی. ئێستا ئه‌وان ده‌یان سایت و وێبلاگیان هه‌یه که به شێوه‌ی پرۆفشناڵ کار ده‌که‌ن و پوڵ و پاره‌ی زۆریان له‌به‌رده‌ستدایه. ئێستا ئه‌وان له ژێر ناو و رواڵه‌تی جۆراوجۆر و کاری ره‌نگاوره‌نگ خه‌ریکن نه‌خشه و پلانی دوژمنان ئیجرا ده‌که‌ن. ئه‌وان لێره‌ن، هوشیار و ئاگادار بین؛ ئه‌وان به ناوی خوازیار نووسراوه‌مان بۆ ده‌نێرن، له ژێر زۆربه‌ی نووسراو و بابه‌ته‌کان کامێنت ده‌نووسن و له هه‌موو ده‌رفه‌تێ که‌ڵک وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی که یه‌کگرتویی و یه‌کریزی ئێمه له گرێژه‌نه به‌رن. پرۆژه‌ی قانعی فه‌رد و جاسووسه‌کان، ده‌توانێ جارێکی تر به شکڵ و شێوازێکی تر دووپات بێته‌وه. ئاگادار بین که بیانناسین و له‌قاویان بده‌ین.
[1] شستشوی مغزی .
[2]. خاوه‌ن وێبلاگی "کۆمه‌ڵه 1917" که له دونیای مه‌جازیدا هه‌مان رۆڵی قانعی فه‌رد ده‌گێڕێ
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر