وه‌درۆخستنه‌وه‌ی هه‌واڵێکی هه‌ڵبه‌ستراو
له ماڵپه‌ڕێکی ئه‌نترنێتی دا که له‌وه ده‌چێ زڕه خه‌ونی مووچه ده‌رانی به پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه بگێڕێته‌وه "دیار و نادیار" ئاسا، کۆمه‌ڵێک درۆ و ده‌له‌سه‌ی بێ بنه‌ما و دوور له راستی کراوه‌ته هه‌واڵێک بۆ ناوزڕاندن و تێرۆری که‌سایه‌تی PAK و به‌رپرسه‌کانی.
به‌مجۆره هاووڵاتیانی به‌ڕێز، حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان، رۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ڕه‌کان ئاگادار ده‌که‌ین و دڵنیایان ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌و هه‌واڵه درۆیه و پرۆژه‌یه‌کی خه‌به‌ریی ساخته‌چیانه‌ی چه‌ند که‌سی "معلوم الحال"ه. پارتی ئازادیی کوردستان و کادر و پێشمه‌رگه‌کانی له هیچ کێشه و قڕه‌یه‌که‌وه نه‌گلاون و هه‌موویان به کاروباری خۆیانه‌وه خه‌ریکن. دام و ده‌زگا پێوه‌ندییداره حکومییه‌کانی شاری هه‌ولێریش ده‌توانن له‌م باره‌وه بۆ تێگه‌یشتن له راستییه‌کان، سه‌رچاوه‌یه‌کی جێی متمانه بن.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی راگه‌یاندن
8 گه‌لاوێژی 2710
31 ولای 2010
--------------------------------------------------------------
له دیدارێكدا دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسی عێراق تاوتوێ كران و ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى كه بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێی عێراق له ئارادان و هه‌ڵوێستى قه‌واره و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان خرانه‌ڕوو. سه‌رۆك بارزانى هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ باڵیۆزى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا خسته‌روو كه پێكهێنانى حكوومه‌تێكى شه‌راكه‌تى نیشتیمانى فراوانه له‌سه‌ر بنچینه‌ى ته‌وافوق و شه‌راكه‌تى راسته‌قینه و حكوومه‌تێك كه هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق تیایدا به‌شداربن. ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه كه داخوازییه‌كانى كورد له وتوێژه‌كانیدا له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانى تر‌ى عێراق بۆ به‌هێزكردنى عێراقه به تایبه‌تى له رووى ده‌ستوورییه‌وه . له لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه له ده‌رفه‌تێكى نزیكدا شاندێكى باڵاى كۆشكى سپى سه‌ردانى به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر میكانیزمى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێی عێراق. ------------------------------------------------ به پێی هه‌واڵی "مێهر"ی ئێران، زانایانی فه‌ره‌نسی رایانگه‌یاندووه:" كه ده‌رمانێكی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌توانێت سارێژی ددانه خرابووه‌كان بكات."سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرد – مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له سه‌لاحه‌دین پێشوازیی كرد له به‌رێز كریسته‌فه‌ر هێل باڵیۆزى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكى باڵاى باڵیۆزخانه. هه‌واڵێكی دڵ خۆشكه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه له دكتۆری ددان ده‌ترسن ده‌رمانێكی نوێ دۆزراوه‌ته‌وه كه ده‌توانێت سارێژی كونێلكه‌ی ددانه خرابووه‌كان بكات.
ئه‌و زانایانه لێكوڵینه‌وه‌یان بۆ كاریگه‌ری هۆرمۆنی "ملانۆسیت" (MSH) له‌سه‌ر دووباره هاتنه‌ده‌ری ددان كردووه و به تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ل ماده‌یه‌كی كیمیایی به نێوی "ئه‌سیدپلی-ئال-گلوتمیك" توانیویانه ژێلێك درووست بكه‌ن كه كونێلكه‌ی ددانی خرابوو سارێژ بكات.
زانایه‌كان پاش دروستكردنی ده‌رمانه‌كه تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ددانی مشك بۆ كردووه، پاش تێپه‌ربوونی نزیك به مانگێك كارێگه‌ری ده‌رمانه‌كه‌یان بینیوه.
ئه‌و زانایانه هیوادارن كه پاش چه‌ند ساڵێكی تر ئه‌و ده‌رمانه بكه‌وێته بازاره‌كانه‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر