'ـــیــتـڵاعــات لـــه كــوردســـتان'
ئارێزرهحیمى:رِهنگه كه‌م هێزى سیاسى ده‌ره‌كى هه‌بێت هێنده‌ى (كۆمارى ئیسلامى ئێران) كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌تى هه‌رێم، ئه‌و جگه له‌وه‌ى له‌رووى ئابوورییه‌وه قازانجێكى زۆر ده‌كات له‌عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى، له‌رووى سیاسیشه‌وه توانیوییه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكاته كارتى زه‌خت بۆ سه‌ر حیزبه كوردییه‌كانى خۆرههلاَت به‌سیاسه‌تى (نان به‌مه‌رج)، ئه‌مه جگه لهبلاَوكردنهوهى مه‌زهه‌بى شیعهگهرێتى.
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئێران له‌هه‌رێمى كوردستان
لهرِووى ئابوورییه‌وه
سنورى هه‌رێمى كوردستان له‌رووى جوگرافییه‌وه راسته‌وخۆ هاوسێیه له‌گه‌ڵ سنورى (كۆمارى ئیسلامى ئێران). ئێران له‌رووى ئابوورییه‌وه ولاَتێكى به‌رهه‌م هێنى سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی مرۆڤه له‌به‌رامبه‌ردا هه‌رێمى كوردستان له‌دواى رِاپهرینى (ئازارى 1991) ولاَتێكى كاول كرا بوو له‌سه‌رجه‌م رِووهكانهوه، (4500) گوندى خاپور كرا بوو ئه‌مه له‌كاتێكدا لهرِووى ئابوورییه‌وه هه‌رێمى كوردستان به‌شێكى زۆرى پشت به‌ستوو بوو به به‌روبومى كشتو‌كاڵى، به‌م شێوه‌یه (كۆمارى ئیسلامى ئێران) توانى سوودێكى باش له‌م ده‌ره‌فه‌ته وه‌ربگرێت، توانى به‌شێكى زۆرى پێداویستییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بكات له‌سه‌رجه‌م رِووهكانهوه، كاتێكیش عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه بریارى گه‌مارۆدانى ئابوورى له‌سه‌ر درا ئه‌و كات پێویستییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رووى ده‌رگا بازرگانییه‌كانى ئێران‌دا زیاتر كرایه‌وه چونكه ئێران جگه له‌توركیا ته‌نها ده‌روازه بوو بۆ بژێوى ژیانى ئه‌م گه‌له. بۆیه ئه‌م لایه‌نه ده‌توانین بكه‌ین به‌یه‌كه‌م كارتى ئێران بۆ زهختكردنه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنى پلانه‌كانى، دواى (2003)و نه‌مانى گه‌مارۆدانى ئابوورى له‌سه‌ر عێراق و ئه‌و گۆرانكارییانهى كه‌له‌و ماوه‌یه‌دا به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا هات جارێكى دى ئێران توانى سوود له‌و ده‌فه‌ته وه‌ربگرێت و ئه‌مجاره به‌چه‌ندین كۆمپانیاى دیكه‌وه و له‌رێى (ئاڵتونى ره‌شه‌وه) ئه‌مجاره توانى سوود له‌ئابوورى هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرێت وه‌ك ئه‌م ماوه‌یه‌ى دواى ده‌ركه‌وت كه‌مانگانه نزیكه‌ى (264) ملێۆن دۆلار قازانج ده‌كات. بۆیه به‌هه‌موو شێوه‌كان ئه‌مرۆ هه‌رێمى كوردستان باشترین شوێنى فرۆشى كالاَ ئێرانییه‌كانه.
له‌رووى سیاسیه‌وه
یه‌كێك له‌و هاوكێشانه‌ى كهدنیایی جیهانگیرى هێناى له‌گه‌ڵ خۆى بریتى بوو له‌یاساى (سیاسه‌ت و ئابوورى دوو رِووى یه‌ك شتن). پاش ئه‌وه‌ى (كۆمارى ئیسلامى ئێران) توانى له‌رووى ئابوورییه‌وه مۆنۆپۆلى بازارِى هه‌رێمى كوردستان بكات و به‌رده‌وامى ژیانى تاكى كوردى بگرێته ئه‌ستۆ پاشان ده‌ستى كرد به‌جێبه‌جێكردنى سیاسه‌تى (نان به‌مه‌رج) ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بریتى بوو لهسهركهوتكردنى (كورد به‌كورد).
سه‌ره‌تاى ئه‌م سیاسه‌ته پارتى له‌هه‌شتاكان پێشرهوێتى ده‌كرد دژى (حیزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران) پاشان له‌نه‌وه‌ده‌كان و به‌تایبه‌تیش له‌ساڵى (1995) یه‌كێتى جێبه‌جێى كرد، هێنانه‌وه‌ى چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كیش ره‌نگه به‌س بێت بۆ گه‌واهى قسه‌كانمان له‌وانه‌س:
له (18/3/1995) یه‌كێتى له‌سه‌ر داواى (كۆمارى ئیسلامى ئێران) رادێۆى (حیزبى دیمو‌كراتى كوردستانى/ئێران) داخست.
له (26/7/1996) سه‌یاره‌یه‌كى زۆر لهقهرارگاى (ره‌مه‌زان و حه‌مزه‌وه) له‌گه‌ڵ نزیكه‌ى (1500) پاسدار هاتنه كۆیه و هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌كانى (حیزبى دیمو‌كراتى كوردستانى/ئێران) و زه‌ره‌رێكى باشى لێدان.
له‌م نێوه‌نده‌شدا توانى هه‌ردوو سیاسه‌ته‌كه جێبهجىَ بكات (نان به‌مه‌رج) بۆ كورده‌كانى باشوور مه‌به‌ست له(نان) بریتى بوو له‌وه‌ى بژێوى خه‌ڵكى كوردستان به‌ده‌ست ئێرانه‌وه بوو، مه‌رجیش بریتى بوو لهیارمهتى نه‌دانى بزاڤى رزگاریخوازى كورده‌كانى خۆرههلاَت. به‌م شێوه‌یه به‌درێژاى ساڵه‌كانى دواى راپه‌رین و گۆرانكارییه‌كانى شه‌رى ناوخۆ و پرۆسه‌ى گرتنى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه (كۆمارى ئیسلامى ئێران) توانى هه‌رێمى كوردستان بكاته كارتێكى به‌هێز بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى باشترین به‌ڵگه‌ش قسه‌كه‌ى ئاغاى په‌نایی (سه‌رۆكى ده‌زگاى ئیتلاعاتى ئێران) له‌هه‌ولێر بوو كاتێك له (4/6/2005) له‌یه‌كه‌مین دانیشتنى دووه‌مین خولى پارله‌مانى كوردستان به‌ئاماده‌بوونى (ئان بۆودین) سه‌رۆكى ئۆفیسى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌كه‌ركووك ووتى “ئه‌مه رۆژێكى گه‌وره‌یه، ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه‌ئێمه له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق پشتیوانیمان ده‌كردن، ئه‌مرۆ وا دهسهلاَتدارن ” ئه‌مه‌ش باشترین په‌یام بوو كه (كۆمارى ئیسلامى ئێران) داى بهئهمهریكییهكان كه‌ده‌ست له‌هه‌رێمى كوردستان بشۆن چونكه كارتى ئێمه‌ن!.
ئیتلاعات
كاتێك باس له‌ده‌زگا هه‌واڵگیرییه جیهانییه‌كان ده‌كرێت ئه‌وا نابێت ده‌زگاى هه‌واڵگیریی ئێران (ئیتلاعات)مان له‌بیر بچێت چونكه یه‌كێكه له‌هه‌ر به‌هێزترین ئه‌و ده‌زگایانه‌ى كهشانهكانى له‌جیهاندا بلاَو كردۆته‌وه، سه‌باره به‌كوردستان ئه‌م ده‌زگایه ده‌ستێكى بالاَى هه‌یه له‌رێى چه‌ندین كه‌ناڵه‌وه ئه‌وانیش كۆمپانیا ئێرانییه‌كان، ئوز حیزبانه‌ى كه‌ژماره‌ى ئێرانن له‌هه‌رێمى كوردستان، له‌رێی تاك تاكه‌وه، هه‌روه‌ها له‌رێى چه‌ند خانه‌یه‌كى نهێنییه‌وه.
یه‌كێك له‌و خالاَنهى كهئیتلاعات له‌م ماوه‌یه‌دا ووروژاندى بریتى بوو له‌كه‌یسى ده‌ركردنى پارته كوردییه ئۆپۆزسێۆنهكانى ئێران له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ركردنى موجاهیدانى خه‌لق له‌عێراق، له لایه‌كى تریش كه‌یسى ده‌ركردنى موجاهیدى خه‌لق له عێراق یه‌كێكى تره له‌وبابه‌تانه كه كورد پشتیوانى لێناكات كه هۆكارى پشتیوانى لێنهكردهكهشى بۆ ئه‌وه دهگهرِێتهوه كه ئه‌گه‌ر موجاهیدى خه‌لق له عێراق ده‌ربكرێن ئه‌وا ئێران فشار بۆكوردهكانى عێراق ده‌هێنێت كه هه‌مان پێوه‌ر پارته كورده ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئێران ده‌ربكه‌ن، بۆیه له‌م سه‌ردانه‌ى مهنوچهر موته‌كى ئه‌م باسه‌ى یه‌كێك بوه له‌ته‌وه‌رى گفتوگۆكانى بارزانى و موته‌كى، موته‌كى به بارزانى رِاگهیاندوه به‌هه‌مان شێوه كه هه‌رێمى كوردستان رێگه‌ى له ئۆپۆزسیۆنى كوردى توركیا لهخاكهكهى گرتوه ده‌بێت ئه‌وكاره‌ش له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى بكرێت و ته‌واوى چالاكه میللی و سیاسیه‌كان كۆتایی پێبهێنرێت، هه‌ر چه‌نده بارزانى ئه‌وه‌ى به موته‌كى راگه‌یاندوه كه ئه‌گه‌ر پارته كوردیهكانى ئێران ناچار به چۆڵكردنى هه‌رێم بكرێن رِهنگه بچنه شاخه‌كان و هێنده‌ى تر سنوره‌كانى هه‌رێم و ئێران ئاڵۆز بكه‌ن بۆیه موته‌كى داوایكردوه لانى كه‌م رِێگه له چالاكى یه سیاسی و جموجۆڵه‌كانیان بگرن و هاوشێوه‌ى موجاهیدینى خه‌لق بخرێنه ژێر چاودێرییه‌وه كه رِهنگه هه‌رێمى كوردستان به ناچاری بچێته ژێر ئه‌م بریاره‌وه، له‌م روه‌شه‌وه پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئێران مه‌ترسی خۆیان له‌مه‌ر ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنى وه‌ها پلانێك خستۆته روو .
له‌م رِووهوه عهبدولاَى موهته‌دى سكرتێرى گشتى كۆمه‌ڵه‌ى شۆرشگێرى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستانى ئێران، له وته‌یه‌كى دا كه به‌بۆنه‌ى (26 ی رِێبهندان ساڵرِۆژى دامه‌زراندنى حیزبه‌كه‌ى) له زرگوێزى شارى سلێمانى، وتى “تا ئیستا ئێمه قامكێكمان دژ به مافه‌كانى كوردى عێراق به‌رز نه‌كردۆته‌وه، هیوادارین به‌رپرسانى كوردی عێراق هه‌ست به به‌رپرسیارێتى زیاتری نه‌ته‌وه‌یى بكه‌ن به‌رامبه‌ر به پارچه‌كانى تر، ئێمه له‌سه‌رده‌مى حكومه‌تى به‌عسدا هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو هیچ كات له به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردمان نه‌داوه) ئه‌م قسانه‌ى موهته‌دى دواى (4) رِۆژ له هاتنه‌كه‌ى موته‌كى بۆ هه‌رێمى كوردستان هات، ئه‌مه‌ش سهجهمیان ده‌لاله‌تن لهمهترسییهك كه‌ره‌نگه ده‌ره‌نجامه‌كانى له‌داهاتوودا ده‌ربكه‌ون!
شیعه گه‌رى
یه‌كێكى دیكه له‌و خالاَنهى كه‌ئێران ده‌یه‌وێت له‌هه‌رێم كوردستان بره‌وى پێبدات بریتییه له‌ئه‌ده‌بیاتى شیعه گه‌رێتى و بلاَوكردنهوهى ئه‌م مه‌زهه‌به، ئه‌وه‌شى زیاتر یارمه‌تى ده‌دات بۆ ئه‌م كاره هه‌ردوو خیزبى دهسهلاَتدارن كه عه‌لمانیین و گوىَ بۆ شیعهگهرێتى و سوونهگهرێتى ناده‌ن، وه‌ك چۆن له‌ساڵى (1996) تاڵه‌بانى له‌پێناو یارمه‌تیدانى ئێران بۆ حیزبه‌كه‌ى به‌فه‌رمانێكى ره‌سمى وه‌ك له‌نامه‌یه‌كیدا بۆ (جه‌بار فه‌رمان) كهشیعهیه هاتووه داوا ده‌كات “به‌ناوى خۆیه‌وه (واته تاڵه‌بانى) له‌شوێنێكى باش له‌سلێمانى زه‌وییه‌ك ته‌رخان بكرێت بۆ دروستكردنى (حوسه‌ینییه‌ك) بۆ شیعه‌كان ” لێره‌وه بره‌و دان به‌م كاره له‌په‌ره‌سه‌ندندایه، له‌چه‌ند مانگی رِابردووشدا له رِێگای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدی (میحراب) كه(عه‌ممار حه‌كیم) رِاستهوخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، هاته ناوچه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی چاوایان به‌یه‌كتر كه‌وت، له میانه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا نێچیرڤان (٦٠٠٠) مه‌تر زه‌وی دا به (عه‌ممار حه‌كیم)دا بۆ كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی (حوسینییه) له شاری هه‌ولێر، له‌هه‌مانكاتدا له قونسڵگه‌ری ئێرانیه‌وه ئیمامهكی بۆ دانراوه كه ناوی (مه‌لا به‌شیره) پێشتر خۆی سونی بوو وازی له مه‌زهه‌به‌كه‌ى هێناوه‌و بوه به‌شیعه، هه‌روه‌ها له‌سلێمانی ئێستا كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه چۆن زه‌واجی موتعه بره‌وی پێبده‌ن و حه‌ڵاڵی بكه‌ن، به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه گوایه ژنه ئه‌نفال كرا‌و، خێزانی شه‌هید، بێوه‌ژن، له‌كوردستان زۆر هه‌ن باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و رِهونده زه‌واجی موتعه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه ده‌رگایی زانكۆكانی كردۆته‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان كه بچن بۆ (قوم) له‌وێ گوایه مه‌زهه‌بی ئیمامی شافعی بخوێنن..
هه‌روه‌ها كار ئاسانی كراوه بۆ خهڵاكانی تر كه بچن له نه‌جه‌ف بخوێنن!
ئێستا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند قوتابی له‌و جێگایه‌نه ده‌خوێنن كه هه‌ندێكیان خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ولێرن..
ئێستا له هه‌رێمی كوردستان زیاد له (٤٠٠) كۆپانیای ئێرانی دامه‌زراوه‌ی شیعه به فه‌رمی كار ده‌كه‌ن، له نیوه‌ی یه‌كه‌مى ساڵی (٢٠٠٩) فرۆشی ئێران له ووڵاتی عێراقدا (٦)ملیار دۆلار بووه، له هه‌موو ناهه‌موارتر ئێستا ئێران ده‌یه‌وێت له رِێگایی خانه‌قین په‌یوه‌ندی نێوان سونییه‌كانی ناوچه‌كانی تر له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی كه‌لار بپچرێنێت وه‌ك په‌رده‌یه‌ك له‌و نێوه‌نده‌دا كار بكات، بێجگه له‌و هه‌موو كتێبانه‌ی كه به ئاشكرا‌و به‌نهێنی هاویشتوێتیه ناو كتێبخانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر، كه هه‌موو باس كردنه له فه‌رهه‌نگی شیعه گه‌ری وه‌ك دامه‌زراوه‌كانی (ئه‌لبه‌لاغ)..
هه‌روه‌ها به‌م نزیكانه ده‌یانه‌وێت وه‌كیلی سیستانی له شاری سلێمانی وهه‌ولێر نوسینگه بكاته‌وه.
/////////////////////////////
ئیتڵاعاتی ئێران 32هه‌زار سیخوڕی له‌عێراقدا هه‌یه
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئیتڵاعاتی ئێران 32 هه‌زار سیخوڕی له‌عێرقدا هه‌یه‌و راوێژكارێكی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقیش، دان به‌بوونی چالاكیی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاتان له‌عێراقدا ده‌نێت.سه‌فا ئه‌لشه‌یخ، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند”چه‌ندین ده‌زگای هه‌واڵگریی بیانیی له‌سه‌ر خاكی عێراق چالاكییان هه‌یه‌و ئاڕاسته‌یه‌كی چالاكییه‌كانیشیان پشتگیرییكردنی كرده‌وه تێكدهرانهییهكانه”.
ئه‌لشه‌یخ، دووپاتیكرده‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ سنوردانان بۆ ئه‌و چالاكییانه كه ده‌زگا هه‌واڵگرییه بیانییه‌كان له‌عێراقدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
چه‌ند راپۆرتێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئیتڵاعاتی ئێران له‌پارێزگاكانی عێراقدا نزیكه‌ی 32 هه‌زار سیخوڕیان هه‌یه كه هه‌ندێكیان سیاسه‌تمه‌دارن له‌شوێنه دیاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی عێراقدا.
/////////////////////
هەڵدەوەشێتەوە، بەشێكی بەرپرسانی ساواك بێ هیچ یاسایەك لەشارەكانی ئێران لەسێدارە دەدرێن، دواتر دەزگای ئیتڵاعات دادەنرێت، دواتریش دەكرێتە وەزارەت. ئیتڵاعات بەهیچ شێوەیەك دەستبەرداری دوژمنایەتی كورد نابێت، بۆیە تەنانەت مزگەوتەكانیش وەك شوێنێك بۆ جاسوسیكردن بەسەر خەڵكەوە بەكاردەهێنێت، دوای وەستانی شەڕی عێراق و ئێران ئیتڵاعات دەكەوێتە قۆناغێكی بەهێزتر، لەو قۆناغەدا دەتوانێ زۆرترین زوڵم دەرهەق بەكورد بكات، دوو سەركردەی حیزبی دیموكراتی كوردستان لەدەرەوە تیرۆر بكات، حكومەتی نەمسا لە تیرۆركردنی قاسملوو بێدەنگ بكات، لەدوای نۆهەدەكان و دواتریش لە دوای روخانی رژێمی سەدامەوە، ئیتڵاعات عێراق دەكاتە دووەم وڵاتی خۆی.
ئیتڵاعات وەك وەزارەت و دەزگایەكی سەربەخۆ لەسەرەتای ئینقیلابی ئیسلامی لەئێران دروست بوو، دوای ئەوەی ئینقیلاب سەردەگرێت، كۆمەڵێك لەهەوادارانی خومەینی لەناو كۆمیتەكان كۆدەبنەوە، دواتر لەدەزگایەك كۆدەبنەوە، كە دەبێتە سازمانی سوپای پاسداران، ئەو كاتەی كە نەتوانرا ئەرتەش نەهێڵن، بیریان لەوە كردەوە لەبری ئەوەی پاسداران بكەنە هۆكارێك بۆ بەهێزكردنی دەوڵەت، ئەوان وایان دەزانی، كە ئەرتەش تەنها كاری پاراستنی سنوورەكانە، بۆیە ئەو هێزەیان وەك هێزێكی جددی نەدەبینی، ئەوان دەیانویست، هێزێكی جیددی تر، كە هەڵگری بیروڕای رێبەرانی بێت، بۆیە بۆ ئەو مەبەستە سوپای پاسداران چاكترین سازمان بوو.
دوای ئەوە سوپای پاسداران دادەنرێت، ئیتڵاعات لەناو سوپا دروست دەبێت، وەنەبێت ئەو بەشە كاری تەنها سوپا بێت، بەڵكو هەر لەو بەشەی ئیتڵاعات فایل بۆ هەموو حیزبەكان كرایەوە؟ بەتایبەتی حیزبە چەپەكان و موجاهیدین و حیزبە كوردییەكان بەتایبەت دیموكرات، دواتر كە كۆماری ئیسلامی بەهێزتر بوو، ئەوانەی كە خۆیان بەئیسلاح تەڵەب ناودەبرد، پڕۆژەیەكیان بۆ دروستكردنی وەزارەتی ئیتڵاعات دایە سەرۆكی ئێران، بەر لەو پرۆژەیە لەئێران چەند دەزگایەك هەبوون، كە لەشێوەی دەزگای سیخوڕی بەسەر خەڵكەوە كاریان دەكرد، لەوانە كۆمیتە هەبوو، هەموو رێكخراوەكان و مزگەوتەكانیش كۆمیتەیان هەبوو، كە زانیاری‌یان لەبارەی خەڵكەوە كۆدەكردەوە، بەڵام كاتێك پڕۆژەكەی دانانی وەزارەتی ئیتڵاعات قبووڵ كرا، ئەوا كۆماری ئیسلامی ویستی هەموو ئەو كەناڵە ئەمنیانە كۆبكاتەوە، كە پێشتر دروستی كردبوون، بۆئەوەی لەچوارچێوەی وەزارەتی ئیتڵاعات كۆیان بكاتەوە.
دیارە لەرواڵەتدا توانیان لەرێكخستنەوەی دەزگا ئەمنییەكە لەچوارچێوەی وەزارەتدا سەركەوتوو بن، بەڵام لەكاركردندا لەرووی دەسەڵاتەوە تووشی ئیشكالیەت بوون، چونكە ئەوانەی لەناو ئەو دەزگایە پلەدار بوون، كەسانی باڵادەستی ناو سوپای پاسداران و ئیتڵاعاتی سوپا و ئینقیلابی ئیسلامی بوون، سوپا راستەوخۆ سەربە وەلی فەقیه بوو، كەچی ئیتڵاعات وەزارەت بوو، وەزارەتیش دەبێ سەربە سەرۆك وەزیران بێت.
ئیتڵاعات كە بووە وەزارەت، لەسەر چەندین ئەزموون كاری دەكرد، یەكەم ئەزموونی دەزگای ئیتڵاعات، ئەو دەزگا بچوكە ئەمنیانە بوو، كە لەلایەن رێبەرانی ئینقیلابی ئیسلامی دانرابوون، دووەمیان ئەزموونی ساواك بوو، ئەو كەسانەی لەناو ساواك كاریان كردبوو، هەندێكیان لەلایەن ئینقیلابی ئیسلامی لەسێدارەدران، ئەوانەی كە لەژیانیش مابوونەوە، لەناو ئیتڵاعات بۆ مەبەستی ئەزموون لێ وەرگرتن بەكار خرانەوە، جیا لەوەش رێبەرانی ئینقیلابی ئیسلامی دەستیان بەسەر چەندین بەڵگە و شێوازی كاركردنی ساواك و دەزگا موخابەراتییەكانی تر داگرتبوو، كە لەناو سەفارەتەكان هەبوون، سەرەڕای ئەوانە ئیتڵاعات لەرووی ئەزموونەوە زۆر شارەزایی خۆی لە دەزگای موخابەراتی ئینگلیز وەرگرتبوو.
دوابەدوای ئەوەی رەگوڕیشەی ئینقیلابی ئیسلامی لەئێران دەچەسپێت، دەزگا سەركوتكەرەكانی زیاتر دەبێت، جگە لەسوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتڵاعات، رێبەرانی شۆڕشی ئیسلامی بیر لەكۆنتڕۆڵكردنی شارەكان دەكەنەوە، بۆیە نیرۆی ئینتزامی دادەمەزرێنێت، كە وەك سوپای میللی یان جەیشی شەعبیی عیراقییە، دواتریش زانكۆیەك بۆ كادیرانی ئییتلاعات دەكاتەوە، بۆئەوەی كادیرەكانی سوپا و ئیتڵاعات پلەدار بكرێن.
پاش كامڵبوونی وەزارەتی ئیتڵاعات، ئیتڵاعات كار بۆ نەهێشتنی نەیارەكانی دەكات، ئەو ئەزموونە بەكاردەهێنێت، كە لەفایلەكانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران هەبووە، جیا لەوەش ئیتڵاعات باوەڕ بەتیرۆركردنی سەركردە نەیارەكانی دەهێنێت، یەكەم سەركردەی كوردیش كە لەلایەن ئیتڵاعاتەوە تیرۆر دەكرێت، دكتۆر قاسملوو بوو.
لەتەمووزی ساڵی 1989 لە ڤیەننا، ریبەری حیزبی دیموكراتی كوردستان لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە تیرۆر كرا، كەس گومانی لەوەدانییە، كە دكتۆر قاسملوو لەلایەن ئێرانییەكانەوە كوژرابێت، بەڵام ناڕۆشنی لەوەدایە كە قاسملوو دوای شەڕی ئێران و عێراق بیری لە مفاوەزات دەكردەوە لەگەڵ ئێران، ئێرانیش بەنهێنی وای نیشنان دابوو، كە ئەو هەنگاوەی قاسملووی قبووڵە. ئایا رەزامەندی دەربڕینی ئێران تەنها بۆ ئەوە بووە، كە كەمین بۆ دكتۆر قاسملوو دابنێت، ئەوە پرسیارێكە، پرسیاری تریش لەبارەی تیرۆركردنی قاسملوو زۆرە، بۆچی نەمسا لەكوشتنی قاسملوو بێدەنگ بوو؟ چۆن ئەو كەسانەی ئەویان تیرۆر كرد، لەرێگای سەفارەتی ئێرانەوە دەرباز بوون؟ ئایا بەراستی ئەحمەدی نەژاد دەستی لەتیرۆركردنی قاسملوودا هەبوو؟ ئایا هەمان پیلان بۆ سادقی شەرەفكەندیش لەبەرلین دووبارە كرایەوە، كە لەساڵی 1992 تیرۆر كرا؟. هاوسەرەكەی قاسملوو پێیوایە دەبێت بۆ بەڵگەكانی ئەو سەردەمە بگەڕێینەوە، بۆ ئەوەی بزانین قاسلموو چۆن تیرۆر كراوە.
لەلایەن خۆیەوە حكومەتی نەمسا دەربازبوونی بكوژانی قاسملووی بۆ كێشەی كەموكوڕیی ئیداری گێڕایەوە، كە ئەمەش بەلای زۆر توێژەر و سیاسەتمەدار بۆ كوشتنی قاسملوو پاساوێكی لاوازە، چونكە ئەو كەسانە بەرێگای فڕۆكەخانە دەرباز ببوون، هەرچەندە پۆلیس تا فڕۆكەخانە بەدوایانەوە بوو، كەچی دەستگیر نەكران، دواتر بڕیاری دەستگیركردنیان لەلایەن پۆلیسی نەمساوە بۆ دەرچوو، كە ئەوان گەڕابوونەوە ئێران، هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوەن كە ئیتڵاعات توانیویەتی بەرپرسی گەورەی نەمسایی لەوە رازی بكات، كە لەكوشتنی قاسملوو بێدەنگ بن، ئەوەش لەدونیای موخابەرات و جاسوسەكاندا دیاردەیەكی ئاساییە، موخابەرات دەتوانێ لەتوێژە جیاجیاكان خەڵك بەپارە یان بەهەر شتێكی تر بكڕێت، دواتر ئەندام پەرلەمانێكی نەمسایی كە ناوی پیتەر بیلز بوو، ئەوەی ئاشكرا كرد، كە نەمسا لەبەر ئەوە بێدەنگبووە، بەرژەوەندیی ئابووریی خۆی پاراستووە، چونكە نەمسا لەكاتی شەڕی عێراق و ئێران مامەڵەیەكی زۆری چەكی بەشێوەی قاچاخ لەگەڵ ئێران هەبووە، پیتەر كتێبێكی لەبارەی تیرۆركردنی قاسملوو نووسیووە، بەر لەپیتەریش بەرپرسێكی گەورەی ئێرانی لەساڵی 1990 گوتویەتی “ئێران بەهۆی كڕینی چەكەوە لەنەمسا دەیتوانی بۆ زۆر شت فشار بخاتە سەر نەمسا”. ئەو لێدوانە لە ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوكراوەتەوە، كریس كۆچیرا لەبارەی تیرۆركردنی قاسملوو دەڵێ “قاسملوو پێیوابوو رەفسانجانی لەبارودۆخێكی لاوازدایە، بۆیە بیری لەوە كردەوە دیالۆگ لەگەڵ ئێران بكات، من پێم سەیرە قاسملوو كەوتە ئەو پیلانە، هەمو جارێك لەلای من باسی ئامۆژگارییەكی باوكی دەكرد (هەر كە فارسێك دەبینی خۆت نەجات دە) ئەی چۆن كەوتە ئەو داوەوە”. دیارە ئەو كاتە رەفسەنجانی سەرۆكی ئێران بوو. هەرچەندە چەند جارێك پەرلەمانی نەمسا داوای كردنەوەی دۆسیەی كوشتنی قاسملووی كرد، بەڵام هەوڵەكانی بێسوود بوو.
ئەو كوشتارانەی كە لە لایەن ئیتلاعاتەوە ئەنجامدراون، ئەوە دەسەلمێنن، كەئیتلاعات دەستی گەیشتۆتە زۆربەی وڵاتان، سەبارەت بەعێراق بەهۆی توندی ئەو سزایانە لەعێراق بۆ جاسوس دانرابوو، لەبەر بەهێزی هۆبەی دژە جاسوسی لە عێراق، لەبەر بوونی شەڕی نێوان عێراق و ئێران، ئیتلاعات نەیدەتوانی لەسەردەمی رژێمی سەدامدا هیچ چالاكییەك لەعێراق ئەنجام بدات، بەڵام دوای نەمانی رژێمی سەدام لەكوردستان و دوای روخانی ئەو رژێمە لەعێراق ئیتلاعات توانی زۆرترین چالاكی لەعێراق ئەنجام بدات، زۆرترین تیرۆر بكات، بە پێی ئەو زانیارییانەی لەبەر دەست دان، ئیتلاعات لەكوردستان 256 كەسی لەكوردەكانی رۆژهەڵات لەشاری سلێمانی تیرۆر كردووە، سالار پاشایی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆ (سڤیل) گوتی” تا ئێستا 256 كەس لەرۆژهەلاتییەكان لەباشووری كوردستان تیرۆر‌كراون، هیچ گومان لەوە دانییە، كە ئەوانە لەلایەن ئیتلاعاتەوە تیرۆر كراون، ئێمە تەنها دە ئەنداممان تیرۆر كراوە، بەڵام ژمارە زۆرەكە هی حیزبی دیموكراتە، كتێبێك لەو بارەیەوە بڵاو كراوەتەوە، ئەوانەی ئێمە لەناو شاری سلێمانی كوژراون، بە كلانشكۆف لەپشتەوە لێیان داون”.
سەرچاوەیەك لە بەشی ئەمنیەتی حیزبی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی “گومانی تێدانییە، ئیتلاعات خەڵكی ئێمەی لەكوردستان تیرۆر كردووە، ئەمەش بە دوو شێواز بووە، یەكیان خەڵكیان لێرە بەكرێ گرتووە، كەسی ئێمەیان پێ تیرۆر كردووە، دووەمیش ئەو تیرۆرانە لەلایەن دەزگای وەك قونسولیەت و كۆمپانییاكان بە نهێنی ئەو كارەیان كردووە”.
/////////////////////////
ئـــیــتـڵاعـــــــــــــــات لــــــــــــــــــــه كـــــــــــــــوردســـــــــــــتان
هــهرێـــمی كـــوردســـتان بـــۆ كـــۆمـــاری ئـیــسلامیـــی ئـــێران (قــووڵایــی سـتـراتـتــژی)ی هـــه‌یـــه وكــاركــردنی لــه‌ســه‌ر حیــزبــه كــوردیــیهكــانی عێــراق
هه‌میشه ئه‌وه‌ی كه داڵده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ده‌وڵه‌تێك ده‌دات، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی به‌رامبه‌ره كه دژایه‌تیی ده‌كات. ئه‌گه‌ر دژایه‌تییه‌كه له‌نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌دا ئاشكرابێت، ئه‌وا داڵدهدانهكه راسته‌وخۆیه، ئه‌گه‌ر دژایهتییهكهش نهێنی بێت، ئه‌وا داڵده‌دان‌و هاوكارییه‌كه‌ش ناڕاسته‌وخۆیه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئێرانی سه‌رده‌می كۆماریی ئیسلامی باشترین داڵده‌ده‌ری شۆڕشی كوردی‌و حیزبی كوردی بووه، به‌تایبه‌تی له ماوه‌ی شه‌ڕی نێوان عێراق‌و ئێران‌دا. هاوكاریی لۆجیستی‌و مادیی پێشكهشكردوونو خاكه‌كه‌ی ده‌یان ساڵ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی بهگشتیو حیزبه كوردییه‌كان بووه به‌تایبه‌تی. ئه‌وه به ئه‌ركی رێكخستنی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌م دهوڵهتو ئۆپۆزسیۆنانه هه‌ستاوه، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه بووه. به‌م پێیه‌ش داڵده‌دانی حیزبه كوردییه‌كانی كوردستانی عێراقی پێش راپه‌ڕینی ساڵی 1991 له‌ژێر باڵی ئیتڵاعاتدا بووه‌و هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه مامهڵهكراون.
ئیتڵاعات یان هه‌ر ده‌زگایه‌كی دیكه كه یارمه‌تیی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتێك ده‌دات چاوی له دوژمنی هاوبهشو دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیه‌تی له‌و وڵاته‌دا. بۆیه هه‌میشه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌پێناوی مانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوونی داڵده‌دان‌و یارمه‌تییان، ناچار به مه‌رجی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه بوون، ئه‌گه‌رچی ئه‌و مه‌رجانه زۆر كات قورس بوون‌و دژی بیروبۆچوونو باوه‌ڕی خودی ئه‌و حیزبانه بوون‌و ناچار به ئه‌نجامدانی كراون. به‌ڵام له‌نێوان حیزبه كوردییه‌كاندا هه‌ڵوێستی جیاواز به‌رچاو ده‌كه‌وێت له‌م رووه‌وه. به نموونه پارتی دیموكراتی كوردستان كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانی سه‌رده‌می شاوه داڵدهدرابوو. له‌لایه‌ن ساواكه‌وه شه‌ڕی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی پێكراو له شاره‌كانی (شنۆ‌و نه‌غه‌ده) شه‌ڕی كورد‌و كوردیان قبوڵكرد له‌پێناوی مانه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌كانی شادا. هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا چه‌ندین كاری بۆ ئیتڵاعات كرد، له‌وانه؛ ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی چوار كادیری حیزبی دیموكراتی ئێران به ئیتڵاعات كه دواتر ئیعدام كران. یه‌كێتیی نیشتیمانییش له‌سه‌ر داواكاریی ئێران جارێك په‌لاماری دیموكرات‌و جارێك په‌لاماری حیزبی كۆمۆنیستی ده‌دا. كه‌چی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له سه‌رده‌می د. قاسملوودا له‌مڕووه‌وه خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی جیاوازه كه شایانی باسكردنه. كاتێك ئاماده‌نه‌بوو له به‌رامبه‌ر هاوكارییه‌كانی رژێمی سه‌دامدا بۆ حیزبه‌كه‌ی چاو له تاوانی هه‌ڵه‌بجه بپۆشێت‌و ئه‌و داواكارییه‌ی سه‌دام قبوڵبكات كه ده‌یویست له ساته‌وه‌ختی هه‌ڵه‌بجه‌دا پێشوازیی لێبكات. قاسملوو ده‌یزانی قبوڵنه‌كردنی ئه‌م داوایه مانای كۆتاییهاتن به یارمه‌تیه‌كانی رژێمی سه‌دام ده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وان وه‌كو حیزبێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێران كه زۆریش پێویستیان بوو. كه‌چی قاسملوو رازی نه‌بوو فیشه‌كێك به حیزبه كوردییه‌كانی عێراقه‌وه بنێت. هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی د. قاسملوو به‌قورسی له‌سه‌ر حیزبی دیموكرات شكایه‌وه، به‌ڵام بۆ هه‌تاهه‌تایه جێگای ستایشی مێژووه.
ئه‌وه شتێكی شاراوه نییه كه پێش راپه‌ڕین ئیتڵاعات هه‌یمه‌نه‌ی ته‌واوی به‌سه‌ر حیزبه كوردییه‌كاندا هه‌بوو، چونكه ئێران ته‌نها ده‌روازه بوو. ئه‌م ده‌روازه‌یه‌ش ده‌یویست په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌م حیزبانه‌دا بخاته چوارچێوه‌ی ستراتیژه سیاسی‌و ئه‌منییه‌كه‌ی خۆیه‌وه. به‌ڵام به‌درێژایی ئه‌م ماوه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتیمانیی باشتر بووه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتیدا. چونكه له تێڕوانینی ئێران‌دا پارتی هاوپهیمانو دۆستی ئیسرائیل بووه‌و به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی له‌سه‌ر ده‌ستی موساد مهشقو راهێنانیان پێكراوه. به‌ڵام بۆ یه‌كێتیی نیشتیمانیی بارودۆخه‌كه جیاوازبووه، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه كه له سوریا بووه، له‌ناو هێڵی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بدا بووه‌و به‌ئاشكرا لایه‌نگری كێشه‌ی فهلهستینو دژایه‌تیی ئیسرائیلیان كردووه، به‌م پێیه‌ش هاودۆستو دوژمن بوون له‌گه‌ڵ ئێران‌دا. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ یه‌كێتییدا ئاسانترو سه‌ركه‌وتووتر بووه بۆ ئێران تاوه‌كو پارتی‌و به‌درێژایی مێژوو كۆماری ئیسلامیی ئێران سڵی لێكردوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین كه پێش شۆڕشی ئێران پارتی په‌یوه‌ندیی پته‌وی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی شا‌و ده‌زگای (ساواك)دا هه‌بوو. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت كه پارتی دۆستی دوژمنه‌كانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بووه.
له‌دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991ه‌وه، هاتنهناوهوهكانی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕوونی به‌رچاو ده‌كه‌وێت، ئه‌ویش به‌هۆی دوو فاكته‌ری گرنگه‌وه:
1- پێویستیی ئابووری: هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر دوو گه‌مارۆی گه‌وره‌ی ئابوورییدا بوو؛ گه‌مارۆی نێودهوڵهتیو گه‌مارۆی حكومه‌تی عێراق. له‌مڕووه‌شه‌وه ئێران ده‌روازه‌یه‌كی گرنگی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك بوو.
2-پێویستی سیاسی: راپه‌ڕینی ئازاری 1991 به مانای ئه‌وه بوو كه دۆسته‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌تایبه‌تی یهكێتییو سۆسیالیست‌و بزووتنه‌وه‌و تا راده‌یه‌كیش پارتی ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست، ئه‌مه‌ش مافی ئه‌وه به ئێران ده‌دات كه له هه‌رێمی دۆسته‌كانیدا ده‌ستكراوه بێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ته‌واوی ئه‌و ساڵانه‌دا ئێران ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كیی هاتوچۆی به‌رپرسه‌كانی كورد بووه. له‌و سه‌ره‌تایه‌وه به‌هۆی ناسه‌قامگیریی باری ئابووری‌و سیاسی‌و ئابوورییه‌وه ئێران ئه‌و ده‌ستكراوه‌ییه‌ی بۆ چووه سه‌رو به كه‌ماڵی رهحهتهوه كه‌وته له‌ناوبردنی نه‌یاره‌كانی له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌ئاشكرا له‌ناو ماڵ‌و باره‌گاو شهقامو ته‌نانه‌ت له بازگهكانیشدا كه‌وتنه تیرۆركردنی نه‌یاره‌كانیان، به‌تایبه‌تی كادر‌و سه‌ركرده‌و ئه‌ندامی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (لڤین) هه‌تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا 300 كه‌س له سه‌ركرده‌و كادیر‌و ئه‌ندامانی حیزبه كوردییه‌كانی ئێران به‌ده‌ستی ئیتڵاعاتی ئێران تیرۆر كراون. كه له نێو ئه‌وانه‌دا 150 كه‌س به‌ته‌نها ئه‌ندامی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌و 100 كه‌سیان ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌و 30 كه‌سیان شۆڕشگێڕان‌و ئه‌وانی دیكه‌ش له حیزبه‌كانی دیكه بوون. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه به‌شی زۆری ئه‌م حاڵه‌تی تیرۆرانه له سنووری پارێزگای سلێمانیدا بوون‌و كه‌مترین جاریش بكوژه‌كه ئێرانی بووه. ره‌نگه سه‌رنجدانێكی ورد له‌م بابه‌ته هێنده زیره‌كیی نه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی كه وهڵامگهلێكمان ده‌ستبكه‌وێت.
به‌شێكی زۆری ئه‌م كرده‌وانه‌ش له ساڵانی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا ئه‌نجامدراون. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ئێران به‌ئاشكرا نووسینگه‌ی قه‌رارگای ره‌مه‌زانی هێنایه شاره‌كانی كوردستانه‌وه‌و له شاره‌كانی سلێمانی‌و هه‌ولێرو دهۆكو هه‌ڵه‌بجه باره‌گایان كرده‌وه، له كاتێكدا قه‌رارگای ره‌مه‌زان ده‌زگایه‌كی ئیستیخباراتییهو سه‌ر به سوپای قودسه. ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی ده‌ستكراوه‌یی ئێران له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌سه‌لمێنێت، چونكه هیچ شوێنێك نییه به‌ئاشكرا باره‌گای ئیستیخباراتیی وڵاتێكی دیكه‌ی لێكرابێته‌وه. ئه‌م باره‌گایانه‌ی قه‌رارگای ره‌مه‌زان چه‌ند كارێكیان ده‌كرد، له‌وانه؛ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان‌و ته‌نانه‌ت بڕینه‌وه‌ی مووچه بۆیان، دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیاسیی‌و سه‌رۆك عهشیرهتو خه‌ڵكی ئاساییداو راكێشانیان به‌لای ئیتڵاعاتو ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی پێیان. له‌مڕووه‌شه‌وه خراپیی باری ئابووریی خه‌ڵكیان ده‌قۆسته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی راسته‌وخۆ چه‌ند حیزبێكیان دروستكرد كه راسته‌وخۆ كاریان بۆ ئیتڵاعات ده‌كرد. له‌وانه پارتی راپه‌ڕینی كوردستان، كه كه‌مالی مام ره‌حمان ماوه‌تی سكرتێری بوو، له‌كاتی دروستبوونیدا 400 موزهلیی به‌كارنه‌هاتوو و هاوه‌نیان له‌لایه‌ن ئیتڵاعاته‌وه پێدراوه، ئه‌م حیزبه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا به‌ناوی ئاغای ئه‌حمه‌دی. له ساڵی 1995دا ئه‌م گروپه ده‌ستی هه‌بووه له تیرۆركردنی زیاتر له 20 كه‌سی كۆمه‌ڵه‌و دیموكرات. هه‌روه‌ها له‌و ساڵانه‌دا پیلانێكیان داڕشت بۆ ئه‌وه‌ی به هاوكاریی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و تیمی كۆماندۆی سوپای پاسدارانی ئێران ته‌سفیه‌ی كۆمه‌ڵه بكه‌ن. هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتیی دوو پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌یان تیرۆركرد به‌ناوه‌كانی (عوسمانی فه‌رمانی)و (عوسمانی كیانی)و دواتر یه‌كێتیی له‌سه‌ر فشاری كۆمه‌ڵه بكوژه‌كانی گرت‌و سیانی لێ ئیعدام كردن. ئه‌م گروپه دواتر به‌لای پارتیدا شكانه‌وه‌و پاشان هه‌ڵوه‌شانه‌وه. ئێستا كه‌مالی مام ره‌حمانی ماوه‌تی له شاری ورمێ دادهنیشێتو پله‌ی به‌رزی له ئیتڵاعاتدا هه‌یه، به‌ڵام له‌ژێر ئیقامه‌ی جهبریدایهو بۆی نییه ئه‌و شاره به‌جێبهێڵێت.
گروپی دووه‌م، گروپی ئاگری سووری كوردستان (ئاسك)ه كه محه‌مه‌د پێنجوێنی سكرتێریان بوو، (ئاسك) یه‌كێك بوو له‌و گروپانه‌ی كه راسته‌وخۆ كاریان بۆ ئیتڵاعات ده‌كرد. ئه‌م گروپه به‌رپرسیارن له تیرۆركردنی سه‌عید یه‌زدان په‌نا سكرتێری یه‌كێتیی شۆڕشگێڕانی گه‌لی كوردستانی ئێران‌و به‌رپرسیاریشن له ژه‌هراویكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و حیزبه له شارۆچكه‌ی باینجان كه بووه هۆی تیرۆركردنی كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه، سكرتێری ئاگری سوور (محه‌مه‌د پێنجوێنی) به‌شێوه‌یه‌كی نادیار كوژرا. كه پێده‌چێت كوشتنه‌كه‌ی ده‌ستی ئێران خۆی له‌پشته‌وه بووبێت، له ساڵی 2000یش ئیتڵاعات له گه‌ڕه‌كی ئازادیی شاری سلێمانی سكرتێری گروپێكی ئیسلامی میانڕه‌ویان تیرۆركرد له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ خێزانهكهیو بووك‌و كوڕه‌كه‌ی‌و حیمایهكهیدا. هه‌روه‌ها له 19/8/1997 له ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌ی دوكان سه‌عیدی مورادیو ئیسماعیلی نمهكیو عه‌لی زهگالیان تیرۆرکردو پێنج كه‌سی دیكه‌شیان لێ برینداركردن.
هه‌رچی سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ناوخۆی كوردستانه، له ده‌یه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی رابردوودا ئێران ههڵگیرسێنهرو ئاگرخۆشكهری زۆربه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه بووه كه له‌نێوان حیزبه كوردییه‌كاندا روویداوه، زۆربه‌ی جار بهنهێنیو هه‌ندێكجاریش به‌ئاشكرا.
له‌مڕووه‌وه ئیتڵاعات ده‌ورێكی سه‌ره‌كیی هه‌بوو له ههڵگیرساندنو به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕی بزووتنه‌وه‌و یه‌كێتییدا له ساڵی 1993. له‌و شه‌ڕه‌دا ئێران یارمه‌تیی هه‌ردوو لای ده‌دا، هه‌روه‌ها ئێران ده‌وری باڵای هه‌بووه له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی پارتی‌و یه‌كێتیی ساڵی 1995. به‌رپرسێكی سیاسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا «له‌دوای ساڵی 1991ه‌وه له هه‌موو شه‌ڕێكی ناوخۆیی كورد‌و كورددا هه‌ر گولله‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه نرابێت، گولله‌ی ئێرانی بووه.»
له ساڵی 1996یشدا سوپای پاسدارانی ئێران 200 كم ئیختیراقی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و هاته كۆیه بۆ ته‌سفیه‌كردنی دیموكرات، به‌ڵام خه‌ڵكی شاره‌كه به‌ریان به‌و مه‌جزه‌ره‌یه گرت‌و نه‌یانهێشت ئه‌و كاره‌ساته رووبدات. له مانگی ئابی ساڵی 1996یش ئێران به‌ئاشكرا هاوكاری یه‌كێتیی كرد بۆ ته‌سفیه‌كردنی پارتی‌و هێنده‌ی نه‌مابوو پارتی ئاڵای سپیی ته‌سلیمبوون هه‌ڵبكات به‌جۆرێك مه‌سعود بارزانی هاته قسه بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگهیاندنو وتی «پلانێكی ئێرانی بۆ داگیركردنی عێراق له‌ئارادایه.»
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م بانگه‌وازه‌ی مه‌سعود بازرانی گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریكا بۆ عێراق هه‌ڵكراو ده‌بابه‌ی عێراقی هه‌ولێری داگیركرد‌و هه‌تا سنووری ئێران یه‌كێتیی راونا. ئێستا دوای یانزه ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا، كاتێك ئاوڕ له رابردوو ده‌ده‌ینه‌وه، ده‌توانین ئه‌و راستییه ببینین كه ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا روویدا گه‌مه‌یه‌كی ترسناكی ده‌زگا ئیستیخباراتییهكانی دونیابوو كه له‌لایه‌ك (ده‌زگای زانیاری، ئیتڵاعات، حیزبوڵڵا‌و موخابه‌راتی سوری)و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه (پاراستن، موساد، سی ئای ئه‌ی، ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق، میتی توركی) بوون كه دیاره هاوكێشه‌كه به قازانجی گروپی دووه‌م شكایه‌وه.
هه‌رچه‌نده بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ماوه‌ی چه‌ند ساڵ له هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌سه‌ڵاتی گرتهدهستو پاڵی به‌پاڵ راجیمهكانی ئێرانه‌وه دابوو، به‌ڵام هه‌ر ئێران خۆی بوو ساڵی 1997 گڵۆپی سه‌وزی بۆ یه‌كێتیی هه‌ڵكرد تاوه‌كو هه‌ڵه‌بجه بگرێته‌وه.
به‌رپرسی یه‌كه‌می ئیتڵاعات له هه‌رێمی كوردستان ناوی (ئاغای حورمه‌تی)یه‌و جێگره‌كه‌شی ئاغای (ره‌حیمی)یه. ئاغای حورمه‌تی هه‌نووكه به‌رپرسی نووسینگه‌ی سلێمانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه كه بنكهكهی له گردی زه‌رگه‌ته‌ی سلێمانییه، ئیعتیمادی باڵای هه‌یه‌و سه‌رپه‌رشتیی كاره‌كانی سلێمانی‌و هه‌ولێر دهكاتو پله‌كه‌ی خوار وه‌زیره. به‌ڵام باره‌گای ئیتڵاعات له سلێمانی له گردی ئه‌ندازیارانه‌و كه‌سێك سه‌رپه‌رشتیی كاره‌كانی ده‌كات به‌ناوی (فازیل) كه به‌رپرسی چالاكییه‌كانی ئیتڵاعاته دژی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران له هه‌رێمی كوردستاندا. له هه‌ولێریش باره‌گای كونسوڵخانه له گه‌ڕه‌كی (مناره)و باره‌گای ئیتڵاعاتیش له گه‌ڕه‌كی (دۆلاراوا)ی هه‌ولێره‌و به‌رپرسی ئیتڵاعات له هه‌ولێر ناوی (عه‌باسی موحیبی)یه. هه‌موو به‌پرسه باڵاكانی ئیتڵاعات له هه‌رێمی كوردستان ده‌مانچه‌ی لێزه‌ریان پێیه‌و به سه‌یاره‌ی مۆدێل كۆن هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
به‌شێك له كاره‌كانی ئه‌م قهرارگایانه، دروستكردنی به‌ڵگه‌ی سه‌فه‌ره بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن، به‌ڵام جۆرێكی دیكه‌ی به‌ڵگه هه‌یه پێیده‌وترێت «كارتی سه‌وز». ئه‌م كارته تایبه‌ته به ئه‌وانه‌ی كه دۆستی نزیی خۆیانن‌و له ته‌واوی ئێران‌دا وه‌كو ناسنامه‌ی باری شارستانی كاری پێده‌كرێت.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك له سه‌ركرده باڵاكانی سوپای قودس‌و ئیتڵاعات سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه، له‌وانه؛ ئه‌حمه‌د فروزه‌نده جێگری سه‌رۆكی قه‌رارگای ره‌مه‌زان، كه په‌یوه‌ندیی به‌هێزی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كورددا هه‌یه‌و له 25ی ئه‌یلولی 2006دا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌و له‌گه‌ڵ تاڵهبانیو بارزانیدا كۆبووه‌ته‌وه.
هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران (قووڵایی ستراتیژی)ی هه‌یه، ئه‌و ده‌یه‌وێت شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئهمریكاو ئیسرائیل‌دا له ده‌ره‌وه‌ی خاكی خۆی بكات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌رێمی كوردستان گونجاوترین شوێنه بۆ ئه‌و كاره، چونكه چه‌قی به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران‌و ئهمریكاو ئیسرائیله. ئێستا به‌شێكی گرنگ له كاره‌كانی ئیتڵاعات شوێنپێهه‌ڵگرتنی چالاكییه‌كانی ده‌زگای مۆسادو ده‌زگای هه‌واڵگریی ئهمریكیو بنكه‌و باره‌گاكانی ئه‌مریكایه له هه‌رێمی كوردستاندا. بۆ نموونه؛ ئیتڵاعات توانیی كه‌مپێكی راهێنانی ده‌زگای مۆساد له ناوچه‌ی زاوێته‌ی بادینان ئاشكرابكات‌و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه كه‌مپه‌كه پێچرایه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار. سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگایه‌كی ئاسایشی پارتی به (لڤین)ی راگه‌یاند «ئیتڵاعات چاوی له‌سه‌ر ئه‌و كادیره پێشكه‌وتووانه‌ی پارتییه كه به‌شداریی خولی حه‌فتاونۆی مۆسادیان كردووه‌و به‌ده‌ستی ئیسرائیلیان ده‌زانێت له ناوچه‌كه‌دا.» ده‌توانرێت بوترێت كاركردنی ئێران له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له رووی هه‌واڵگرییه‌وه، به شێوه‌یه‌كی چڕوپڕهو به ئیعتیرافی هه‌ندێك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، بههێزترینو چالاكترین ده‌زگای هه‌واڵگرییه له‌نێو ئه‌و ده‌زگایانه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا كارده‌كه‌ن. به‌رپرسێك له ده‌زگای موخابه‌راتی عێراق ئه‌وه‌ی بۆ (لڤین) پشتڕاستكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا «ئه‌گه‌ر ئیتڵاعات بیه‌وێت له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا كوردستان ژێراوژوور ده‌كات.»
ئیتڵاعات له چه‌ند روویه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: كاركردن له‌سه‌ر حیزبه كوردییه‌كانی عێراق
ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له هه‌وڵی مسۆگه‌ركردنی هاوكاری‌و په‌یوه‌ندیی حیزبه كوردییه‌كانی عێراقدایه، چ ئه‌وانه‌ی خۆی ده‌ستی هه‌بووه له دروستكردنیاندا (وه‌كو بزووتنه‌وه)، چ ئه‌وانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی ستراتیژی ئێران‌دا خۆیان رێكخستووه (وه‌كو حیزبی سۆسیالیست. جگه له‌وه‌ی راسته‌وخۆ هه‌ندێك حیزبی دروستكرد، له‌وانه؛ پارتی راپه‌ڕینی كوردستان‌و ئاگری سووری كوردستان.
ئێران له رێگه‌ی قه‌رارگای ره‌مه‌زانه‌وه، په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌می حیزبه كوردییه‌كاندا هه‌بووه‌و به‌پێی كه‌وتنه ناو ستراتیژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه، هاوكاریی كردوون. به‌رپرسێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و راستییه كرده‌وه كه زۆربه‌ی حیزبه كوردییه‌كان له قه‌رارگای ره‌مه‌زان مووچه‌یان هه‌یه. ئه‌و به‌رپرسه وتی: «له‌نێو حیزبه كوردییه‌كاندا ته‌نها دوو حیزب هه‌یه كه دژی حیزبه كوردییه‌كانی ئێران كاریان نه‌كردبێت، ئه‌وانیش (حیزبی شیوعی‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی)ن.» ئه‌و به‌رپرسه وتیشی: «جگه له‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌و دوو پارته‌وه (پارتی راپهڕینو ئاگری سوور) ئه‌ندامانمان ئیغتیال كراون، هه‌ندێك حیزبی دیكه وه‌كو (چاو) كاریان بۆ ئێران كردووه‌و ئێرانیان له جموجۆڵو هاتوچۆو شوێنی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئاگاداركردتهوه.» ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌شی وت: «زۆربه‌ی جار رێكه‌وتن‌و سه‌فقه‌ی نێوان حیزبه كوردییه‌كانی عێراق‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌سه‌ر حسابی كوشتن‌و گرتن‌و راونان‌و ده‌ركردن‌و بێده‌نگكردنی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران بووه.»
هه‌رچه‌ند ئێستا رێككه‌وتنێكی جێنتڵمانانه له‌نێوان یهكێتییو كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هه‌یه كه یه‌كێتیی گره‌نتی دانیشتنی بێده‌نگی كۆمه‌ڵه‌و دیموكرات‌و شۆڕشگێڕان‌و حیزبه كوردییه‌كانی تر بكات، له به‌رامبه‌ریشدا ئێران ده‌ست له ئیغتیالاتی ئهندامو كادیرانی ئه‌و حیزبانه هه‌ڵبگرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ش، ئیتڵاعات هێشتا له چالاكییه‌كانی خۆی به‌رده‌وامه. چاودێرێكی ئه‌منی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه «هه‌ر كه‌سێك كوژراو بكوژه‌كه‌ی ده‌ستگیرنه‌كرا، ئه‌وه كاری ئیتڵاعاته، چونكه ناتوانین ئه‌ندامانی ئیتڵاعات ده‌ستگیربكه‌ین.» هه‌ندێكجاریش ئێران راستهوخۆو ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستی هه‌بووه له كاروباری ناوخۆی حیزبه‌كانی كوردستان‌و وه‌رگرتنی پۆست‌و به‌رپرسیارێتییه حیزبی‌و حكومییه‌كان، به‌تایبه‌ت له دیاریكردنی رابه‌ری بزووتنه‌وه‌و پێشه‌وای كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و دانانی پارێزگار‌و وه‌زیرو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سهركردایهتیو سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی یه‌كێتییدا.
دووه‌م: كاركردن له‌سه‌ر حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران
به‌شێكی دیكه‌ی كاركردنی ئیتڵاعاتی ئێران له هه‌رێمی كوردستاندا، چاودێریكردن‌و ئیتختیراقكردنو ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستییه له‌دژی حیزبه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران. له‌مڕووه‌شه‌وه جگه له ئیغتیالكردنی 300 كه‌س له نه‌یاره‌كانی له چوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا له ماوه‌ی حه‌ڤده ساڵی رابردوودا، چه‌ندین جار هه‌وڵی ئیختیراقكردنی ئه‌و حیزبانه‌ی داوه. به‌رپرسی یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا «له هه‌موو 30 كه‌سێك كه ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه بكه‌ن، 20یان ئیتڵاعات ره‌وانه‌ی كردوون، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌وانه به سیناریۆی زۆر قورسه‌وه ده‌نێردرێن. بۆ نموونه؛ كه‌سی وایان ناردووه، له ئێران پاسداری كوشتووه‌و هه‌ڵهاتووه‌و ئێران خۆشی ئه‌مری ئیعدامی ده‌ركردووه، پاشان هاتووه‌ته ناو ئێمه‌و داوای به ئه‌ندامبوونی كردووه. كه‌چی له بنه‌مادا هه‌موو ئه‌وانه سیناریۆیه‌ك بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه متمانه به‌و كه‌سانه بكه‌ین.» ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه هه‌وڵی ئیختیراقكردنیان زۆره‌و به به‌رده‌وامی له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌دان كه ئیتڵاعاتی ئێرانن‌و هه‌ندێك له‌وانه به پلانی زۆر مه‌ترسیداره‌وه گیراون، له‌وانه؛ ژه‌هراویكردنی سه‌رچاوه‌ی ئاوی پێشمه‌رگه‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ی له قه‌زای كۆیه‌و شارۆچكه‌ی باینجان روویدا به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه‌كانی دیموكرات‌و شۆڕشگێڕان‌و پلانی تیرۆركردنی سه‌ركرده‌كان‌و رێبه‌رانی حیزب. ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وانیش له رێگه‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی خۆیانه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه (جیابوونه‌وه‌ی ناو حیزبه كوردییه‌كانی ئێران) پلانێكی ورد‌و كاربۆكراوی ئیتڵاعاته. ئه‌و به‌رپرسه وتی: «له‌دوای تیرۆركردنی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌و رێبهرو كادیر‌و ئه‌ندامه‌وه، ئیتڵاعات گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی تیرۆری كه‌سه‌كان نابێته هۆی تواندنه‌وه‌و پساندنی خه‌باتی ئه‌و حیزبانه، هه‌ربۆیه له‌بری ئه‌وه پلانی تیرۆری جه‌سته‌ی حیزبه‌كانیان داڕشتووه له‌بری جه‌سته‌ی كه‌سه‌كان، كه به‌داخه‌وه هه‌تا راده‌یه‌كی زۆر توانیویانه له‌م پلانه‌یاندا سه‌ركه‌وتووبن.»
سێیه‌م: كونسوڵخانه‌و قهرارگاكان
ده‌زگای ئیتڵاعات هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه كه له كوردستاندا چالاكیی هه‌واڵگری بكات، به‌ڵكو به‌شێك له داموده‌زگا ههواڵگرییهكانیشی بۆ هه‌رێمی كوردستان گواستووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر له وڵاتانی دیكه‌دا نه‌ریت بێت كه له هه‌موو باڵیۆزخانه‌و كونسوڵخانهیهكدا كارمه‌ندێكی پایه‌به‌رزی هه‌واڵگری هه‌بێت، ئه‌وا بۆ ئێران دۆخه‌كه ته‌واو جیاوازه، چونكه باڵیۆزخانه‌و كونسوڵخانه‌كانی له ته‌واوی دونیادا وه‌ك ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری كاریانكردووه له‌ژێر چه‌تری دیپلۆماسیدا. هه‌ربۆیه ته‌واوی ستافی نووسینگه‌و كونسوڵخانه‌و باڵیۆزخانه‌كانیان ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رزی سوپای قودس‌و ئیتڵاعاتن. له‌ژێر چه‌تری ئه‌م ناوه‌دا ده‌توانن به‌ئاسانتر به كاره‌كانیان رابگه‌ن، به‌تایبه‌تی كه كارمه‌ندی دیپلۆماسی به‌پێی نه‌ریتی نێوده‌وڵه‌تی حه‌سانه‌ی دیپلۆماسی هه‌یه كه هه‌م ژیانی پارێزراوه‌و هه‌م هاتوچۆشی ئاسانتره، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش بوو كه پترایۆس فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند كه باڵیۆزی ئێران له عێراق كازمی قومی ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رزی سوپای قودسه. له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌وه‌ی له هه‌مووی ناسروشتیترهو جێگای سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه هه‌تا پێش پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق، ئیتڵاعات سڵی له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه كه باره‌گاكانی له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا به‌ناوی قه‌رارگای ره‌مه‌زانه‌وه بكاته‌وه كه دیاره قه‌رارگای ره‌مه‌زان ئه‌و به‌شه‌یه له سوپای قودس‌و ئیتڵاعات كه ئه‌ركی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری‌و لێكۆڵینه‌وه‌و پلان‌و ئه‌نجامدانی كاری هه‌واڵگریی پێسپێردراوه له‌ناو خاكی عێراقدا.
چواره‌م: ئابووری
به‌و پێیه‌ی 30%-40%ی پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك له هه‌رێمی كوردستاندا له ئێرانه‌وه دێن، زیاتر له 150 كۆمپانیای ئێرانی له هه‌رێمی كوردستاندا له بواری جۆراوجۆردا سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن. به‌پێی لیستێك كه له‌لای گۆڤاری (لڤین)ه، ته‌نها له سنووری پارێزگای سلێمانی 86 كۆمپانیای ئێرانی به‌ڕه‌سمی تۆماركراون.
تێچوونی چالاكییه ههواڵگریو سیاسی‌و سه‌ربازییه‌كانی سوپای قودس‌و ئیتڵاعات، مانگانه له 100 ملیۆن دۆلار تێده‌په‌ڕبێت، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ئه‌م ده‌زگایه بۆ خۆی بنچیینهیهكی ئابووریی گرنگی هه‌یه‌و له چه‌ندین بواردا سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كات. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ساڵی 2004 له زانكۆی تاران ئه‌نجامدراوه، داهاتی ساڵانه‌ی سوپای قودس دوانزه ملیار دۆلار بووه. هه‌روه‌ها به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی ساڵی 2007، 57%ی نێرده‌و هاورده‌ی ئێران‌و 30%ی نێرده‌ی نه‌وتی ئێران له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی سه‌ر به سوپای قودسه‌وه ئه‌نجامدراون. به‌م پێیه‌ش زۆربه‌ی زۆری ئه‌و كۆمپانیا ئێرانییانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئێران سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن سه‌ر به سوپای قودس‌و ده‌زگای ئیتڵاعاتن یاخود په‌یوه‌ندییان پێیانه‌وه هه‌یه. زۆرجاریش له‌ژێر باڵی ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا كاری سیخوڕییان كردووه، هه‌تا ساڵی پاریش كۆمپانیا ئێرانییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتیی ده‌كران به‌ناوی (ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی كۆمپانیا ئێرانییه‌كان) كه كه‌سێكی ئیتڵاعات رێكخه‌ری كاره‌كانیه‌تی به‌ناوی ئاغای (روحانی)، كه رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كونسوڵخانه‌و كۆمپانیا ئێرانییه‌كانه. له هه‌ندێك له‌و كۆمپانیایانه‌دا، ته‌واوی كۆمپانیاكه‌و له هه‌ندێكی دیكه‌یاندا ته‌نها سه‌رۆكی كۆمپانیاكه سه‌ر به ئیتڵاعاتن. له‌نێو ئه‌م كۆمپانیایانه‌دا هه‌ندێكیان راسته‌وخۆ سه‌ر به ئیتڵاعاتن، له‌وانه:
یه‌كه‌م: كۆمپانیای ئاریا لوقمان، كه به‌رپرسه‌كه‌ی ناوی (ئاریامش)هو ئه‌فسه‌ری ئیتڵاعاتهو به‌شێك له سه‌رمایه‌ی ئیتڵاعات له‌ڕێگه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه‌وه دێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
دووه‌م: كۆمپانیای شه‌هریار، كه تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیانو كۆمپانیایه‌كی جیهانییه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی ئاغای (رۆحی)یه‌و له تاران‌و مهریوانو سلێمانی نووسینگه‌ی هه‌یه.
سێیه‌م: كۆمپانیای سه‌فینه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، كه باره‌گاكه‌ی له سلێمانی ده‌كه‌وێته نزیك شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه‌و 500 كارمه‌ندی هه‌یه‌و له‌نێوان مهریوانو پێنجوێن‌و ته‌وێڵه‌و بیاره‌و په‌روێزخان بازرگانی ده‌كه‌ن.
پێنجه‌م: ئه‌نسارولئیسلام
ئێران به‌ئاشكرا یاری به كارتی ئه‌نسارولئیسلام له به‌رامبه‌ر ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستاندا دهكاتو به‌پێی هه‌ندێك هه‌واڵ له‌دوا سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران، به‌ڕاشكاوی پێیانوتووه «ئه‌نسارو تلیاك، به‌رامبه‌ر به پژاك‌و عه‌ره‌ق»ن. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی روونه كه ئه‌نسارولئیسلام وه‌كو دۆسیه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئیتڵاعاته‌وه یارییان پێده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه سایتی (ئیلاف) بڵاویكردوونه‌ته‌وه، ئه‌نسارولئیسلام له مه‌ریوان به ئاگاداریی ئێران كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن له هۆتێل زرێبارو له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ئیداره ده‌كرێن به‌ناوی مه‌لا محه‌مه‌دی قادری‌و له‌پشتی ئه‌و هۆتێلهشهوه چه‌ند بینایه‌ك هه‌یه كه تایبه‌ته به ئه‌ندامانی تاقمی ئه‌نسارولئیسلام. به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی (ئیلاف)، له‌نزیك شاری مه‌ریوان سه‌ربازگه‌یه‌كی مه‌شقی ئه‌نسارولئیسلام هه‌یه كه راهێنان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چهكو بۆمبی تهوقیتكراوو په‌لاماری پارتیزانیی دهكهنو له‌لایه‌ن ئێرانیشه‌وه ئه‌ركی ئیغتیالاتو له‌ناوبردنی هه‌ندێك سه‌ركرده‌و نه‌یاری ئێرانیان پێده‌سپێردرێت له‌نێو ریزی حیزبه كوردییه‌كانی عێراق‌و ئێران‌دا. كه دواترینیان هه‌وڵی ئیغتیالكردنی (مه‌لا به‌ختیار)ی كارگێڕی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی بوو.
شه‌شه‌م: تلیاك
به‌پێی لێدوانی عه‌میدێكی ئاسایشی سلێمانی له چاوپێكه‌وتنێكی پێشووتری (لڤین)دا ئه‌وان ئاگادارن كه ناردنی تلیاك بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئیتڵاعاته‌وه كارێكی رێكخراوه‌و ده‌یانه‌وێت ماده بێهۆشكه‌ره‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوببێته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته سه‌ر یه‌كێك له قازانجهێنهرترین هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی تلیاك كه (ئه‌فغانستان ئێران.. كوردستان.. ئوردن یان سعودیه)یه. له زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشدا چه‌ندین كه‌س به تاوانی بازرگانی به ماده بێهۆشكه‌ره‌كانه‌وه گیراون كه زۆربه‌یان ئێرانین. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گومانده‌كرێت چه‌ند تۆڕێكی مافیایی له هه‌رێمی كوردستان دروستبووبێت بۆ ئه‌م بازرگانییه‌و كه‌سی حیزبی‌و عه‌شایری گه‌وره له‌پشتیانه‌وه هه‌بن كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیتڵاعاتدا هه‌یه، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی ههورامانو هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
حه‌وته‌م: بواری رۆشنبیری
ئیتڵاعات زۆر به‌وردیی كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه فهرههنگو كولتوور‌و رۆشنبیریی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بسهپێنێتو له‌مڕووه‌شه‌وه تا راده‌یه‌كی باش سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی نزیكن له ئێرانه‌وه. بۆ نموونه؛ هه‌ڵه‌بجه، پێنجوێن، قه‌ڵادزێ، سۆران‌و حاجی هۆمه‌ران. هه‌روه‌ها كه‌ناڵی ئاسمانیی سه‌حه‌ر به‌تایبه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاڕاستهكراوه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له ته‌واوی هه‌واڵه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه‌دا ئاماژه به بارودۆخی شاره‌كانی كوردستانی ئێران نادات كه‌چی 3-4 هه‌واڵی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. به‌رپرسی دووه‌می یه‌كێك له حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌م دواییانه ئیتڵاعات له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له رێگه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئێرانییانه‌ی له میدیاكانی كوردستاندا كارده‌كه‌ن، زانیاری كۆبكاته‌وه. ئه‌و وتی: «رۆژنامه‌نووسان به‌هۆی پیشه‌كه‌یانه‌وه ده‌توانن بگه‌نه به‌رزترین ئاستی زانیاری، له‌به‌رئه‌وه په‌نا بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌به‌ن.» به‌پێی لێدوانه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه، به‌گومانه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و رۆژنامانانهی كه ژماره‌یه‌كی زۆر رۆژنامه‌نووسی ئێرانی كاریان تێداده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیۆنی حیزبه ئیسلامییه‌كانی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ‌و بزووتنه‌وه له‌ژێر هه‌ژموونی ته‌له‌فزیۆنه ئێرانییهكاندانو به‌بایه‌خه‌وه زنجیره دۆبلاژكراوه ئێرانییه‌كان په‌خشده‌كه‌ن.
ئه م با به ته له لڤین وه رگیراوه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر