وه‌ک پێشتر رامانگه‌یاندبوو، که چاودێری کوردۆساید – چاک له سویسرا و له باره‌گای سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی ژنێڤ به‌شداریی زنجیره‌یه‌ک کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات.
ڕۆژی 16/9 له ژێر ناونیشانی ( تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تی و هه‌ڵهاتن له سزا) سازکرا، که له لایه‌ن سێ رێکخراویی مرۆڤدۆستی نێوده‌وڵه‌تیی که پله‌ی ئه‌ندامی راوێژکارییان له ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ مافی مرۆڤ هه‌یه، رێکخرا بوو.
له میانه‌ی کۆنفرانسه‌که‌دا پاش ئه‌وه‌ی د. چالز رایز (سه‌رۆکی رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی دۆستایه‌تیی کهمهئاینییهکانی جیهان)، که سه‌رۆکایه‌تیی کۆنفرانسه‌که‌ی ده‌کرد، باسێکی کورتی له‌سه‌ر کورد و وڵاته‌که‌ی پێشکه‌ش کرد و ڕێکخراوی چاکی به ئاماده‌بووان ناساند، دواتر (به‌یان سه‌رباز) نوێنه‌ری چاودێری کوردۆساید – کۆمیته‌ی سویسرا (که‌سی سێیه‌م له چه‌په‌وه له وێنه‌که‌دا ده‌یبینن) به زمانی فه‌ره‌نسی بۆ ماوه‌ی حه‌وت ده‌قه په‌یامی ره‌سمی رێکخراوه‌که‌مانی خوێنده‌وه. له په‌یامه‌که‌یدا ناوبراو سه‌ره‌تا باسی له پشتگیری رێکخراوه‌که‌مانی بۆ چه‌سپاندنی یاسا و دادوه‌ریی به‌سه‌ر تاوانباراندا کرد، پاشتر سه‌ره‌ڕای ئاماژه‌کردن به‌و تاوانانه‌ی که گه‌له‌که‌مان و ئاینزای شیعه له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی سه‌ددام له عێراقدا بهسهریی هاتوه، وه‌ک ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه، که جینۆساید بوون دژ به گه‌لی کورد، باسی له‌وه‌ش کرد، که به‌داخه‌وه تا ئێستاش ژماره‌یه‌کی زۆری به‌رپرسان و تاوانبارانی رژێم، به‌تایبه‌ت ئه‌فسه‌ر و لێپرسراوانی ئه‌منی رانهکێشراونهته به‌رده‌م دادگا و له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا له‌ده‌ستی یاسا هه‌ڵهاتون و ئازادانه ده‌سورێنه‌وه. له کۆتاییدا هیوای خواست که داد و دادپه‌روه‌ریی له جیهاندا باڵاده‌ست بێت و تاوانکاران و بکه‌رانی کۆمه‌ڵکوژیی و کاره‌ساته‌کان به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن.
شایه‌نی باسه په‌یامه‌که‌ی نوێنه‌رمان راسته‌وخۆ وهردهگێردرایه سه‌ر زمانی ئینگلیزی بۆ ئاماده‌بووانی ئینگلیزیزان و جێگه‌ی سه‌رنجی زۆر له ئاماده‌بووان بوو، که نزیکه‌ی 80 که‌س له که‌سایه‌تی، پسپۆڕ، شاره‌زایان و نوێنه‌رانی وڵاتان و رێکخراوه‌کان ئاماده‌بوون، نوێنه‌رانی چاکیش بریتی بوون له (کاردۆ و به‌یان سه‌رباز) پاش کۆنفرانسه‌که‌ش چه‌ندان کارتی تایبه‌تی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ل نوێنه‌رانی رێکخراو و که‌سایه‌تییه‌کاندا ئاڵوگؤر کرد.

------------------------------------------------
هه‌ژده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له شاری به‌رلین له ئا‌ڵمانیا دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی17-9
هه‌ژده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له شاری به‌رلین له ئا‌ڵمانیا دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و چه‌ند که‌س له هه‌ڤاڵانی که‌وتنه به‌ر په‌لاماره تێروریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گیانیان له‌ده‌ست دا.
دوکتۆر سادقی شه‌ره‌فكه‌ندی (11یژانوییهی1938 له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ردا له‌گوندی ته‌ره‌غه‌ی بۆكان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌دایك بوو.
لهفهرانسا له‌گه‌ڵ دوکتور عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوو ئاشنا ده‌بێ، هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌بێته ئه‌ندامی حدکا و دواتر له‌دوای ڕاپه‌رینی ساڵی 1979 له‌ڕیزی ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دیمۆکرات‌دا جێگهدهگرێ. دوای تیرۆری دوکتور عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوو ، دهبێتهسکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران.
دوکتور محه‌ممه‌د سادق شه‌ره‌فكه‌ندی ناسراو به دوکتور سه‌عید له ڕۆژی (26ی خه‌رمانانی سالی (1371) ریكه‌وتی 17ی سیپتامبری 1992) له چێشتخانهیهکهدا له‌شاری به‌رلین له‌ئاڵمان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک تیرۆریستی نێردراوی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ فه‌تاح عه‌بدولی، هومایون ئه‌رده‌ڵان ئه‌ندامانی حیزبی دیمۆکرات و نووری دێهکوردی که‌سایه‌تی سیاسی ئێرانی تیرۆر کرا.
رۆژی دوای تیرۆری دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی که به‌تیرۆری میکۆنۆس ناسرا، هه‌ر زوو ده‌وڵه‌تی ئاڵمان، ڕایگه‌یاند که ئه‌و تیرۆره کاری ئوپۆزیسیۆنه و ده‌ستی کۆماری ئیسلامی تێدا نیه. ئه‌مه له‌کاتێکدا بوو که هیچ چه‌شنه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام نه‌درابوو. دواتر پاش به‌دواداچوونی راگه‌یاندنه‌کانی گشتی ئاڵمان، دادستانی به‌رلین ناچار ما که لێکۆڵینه‌وه له‌که‌یسی میکۆنۆس‌دا بکات. به‌دوای ده‌زگیرکرانی یه‌که‌م گرووپی تێڕۆڕ و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کانه‌ی تیرۆره‌که‌ی پێ ئه‌نجام درابوو، هه‌روه‌ها گرتنی کازم دارابی، تیرۆری میکۆنۆس به‌ته‌واوی ئاشکرا بوو که کۆماری ئیسلامی گه‌ڵاڵه‌که‌ی داڕشتووه و ئه‌نجامی داوه.
قازی دادگای بێرلین، عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ئیستای کۆماری ئیسلامی، ئه‌کبه‌ری ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆکۆماری ئه‌وده‌م، عه‌لی ئه‌کبه‌ری ویلایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوو و عه‌لی فه‌لاحیان وه‌زیری ئیتلاعاتی ئه‌و کاتی وه‌ک تاوانبارانی ئه‌و ترۆره ده‌ستنیشان کرد.
له‌سه‌ره‌تادا ده‌وڵه‌تی ئاڵمان و ده‌وڵه‌تانی دیکه‌ی ئوروپا، هێندێک هه‌ڵوێستیان له‌به‌رانبه‌ر تیرۆری میکۆنۆس‌دا نواند، به‌ڵام هه‌رزوو له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌کانیان، ملکه‌چی کۆماری ئیسلامی بوون.
کۆنگره‌ی ئینترناسیونال سوسیالیستیش که دوکتور سه‌عید و هه‌ڤاڵه‌کانی به‌ر له ترورکردن به‌شداری ببون، هیچ هه‌ڵوێستێکی به کرده‌وه‌ی نیشان نه‌دا و له پێناو به‌رژوه‌ندیه بازرگانیه‌کانی وه‌ڵاتانی ئه‌وروپایدا، ئه‌رکی ئه‌خلاقی، سیاسی و مرۆڤایه‌تی خۆیی به جێ نه‌هێنا.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر