ستانده‌ر
له درێژه‌ی ئاماده‌كاری بۆ راگه‌یاندنی كه‌مپه‌ینی نا بۆ كه‌لتووری ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنان رۆژی 09-10-2010 له هۆڵی سێمیناری سه‌نته‌ری راگه‌یاندن و رووناكبیری ژنان له شاری سلێمانی سێمینارێك له ژێر دروشمی نا بۆ بازرگانی كردن به ژنان به رێوه چوو. سێمیناره‌كه كه له لایه‌ن رێكخراوه‌كانی ژنانه‌وه رێكخرابوو كاتژمێر 3 پاش نیوه‌رۆ ده‌ستی پێكرد و له سه‌ره‌تای سێمیناره‌كه‌دا وتاری هاوبه‌شی رێكخراوه‌كانی ژنان كه بریتی بوون له:
1- سه‌نته‌ری راگه‌یاندن و رووناكبیری ژنان
2- رێكخراوی ژنانی ئازادی خوازی كوردستان
3- كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان
4-رێكخراوی ئامێز
5- رێكخراوی پیران
6- رێكخراوی راسان
7- رێكخراوی هارتله‌ند
8- ئه‌نجوومه‌نی ژنانی ئازادی كوردستان
9- سه‌بری به‌همه‌نی – نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه – سۆسیال دیموكراتی كوردستان
10- ئه‌میره حه‌سه‌ن یاسا ناس
11- سه‌یران عه‌بدۆڵا – كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ
له لایه‌ن به‌رێز نه‌جییبه عۆمه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئاماده‌كاری كه‌مپه‌ینه‌كه خوێنرایه‌وه، كه تێدا هاتبوو: وتاری هاوبه‌شی ڕێكخراوه‌كان بۆ ئاماده‌كاری
كه‌مپین له‌دژی ده‌ستدرێژی له‌سه‌ر ژنان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی گه‌لێك قۆناخی بڕیوه‌له‌پێش كه‌وتنی شارستانیه‌ت و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی مرۆڤ و پێوانه‌كانی دیموكراتییه‌ت . به‌لاَم هێشتا كێشه‌ی ژنان وه‌ك كێشه‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌م سه‌ده‌ییه‌و ته‌واوی كۆمه‌ڵگا پێوه‌ی ده‌ناڵێت . ئه‌گه‌ر شێوازه‌كانی كۆیلایه‌تی و چه‌وسانه‌وه گۆرابێت به‌لاَم هه‌موویان خاوه‌ن یه‌ك ناوه‌ڕۆكن ،كێشه‌ی ژن كێشه‌یه‌كی ڕه‌گه‌زیه وسه‌رتاسه‌ری جیهان په‌یوه‌نیدارده‌كات .ده‌توانین ته‌واوی ئه‌وجیاكاریه ره‌گه‌زییه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ژن به‌كارده‌هێنرێت و ئه‌وئاسته‌نگیانه‌ی ڕوبه‌روی هه‌بوون وناسنامه‌ی ڕه‌گه‌زی ده‌بێته‌وه وه‌ك ده‌ستدرێژی له‌سه‌ر ژنان ناوی لێبنێین .
ئاشكرایه ده‌ستدرێژیش وه‌ك كه‌لتور خاوه‌ن مێژوویه‌كی پێنج هه‌زارساڵه‌یه وبه‌رهه‌می سیسته‌می پیاوسالارییه .بۆیه‌كه‌مین جار ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر شارستانیه‌ت و هه‌بوون وكه‌سایه‌تی ژن ،ماف وئازادیه‌كانی پێشێلكراوه‌و له‌هه‌مووبواره‌كانی ژیاندا په‌راوێزكراوه .
گومانی تێدانیه كه‌ده‌ستدرێژی له‌سه‌رژنان به‌واتای ده‌ستدرێژیه‌له‌سه‌ر هه‌مووبه‌ها پیرۆزوبه‌نرخه‌كانی كۆمه‌ڵگا . سیسته‌مه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستدرێژیان به‌ڕێوه‌بردووه .له‌ڕۆژی ئه‌مرۆدا له‌هه‌رێمی كوردستان و ئێراقدا له‌بواره‌كانی (سیاسی و سه‌ربازی و یاسای و ئابوری كه‌لتوری و ...............)ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌رژنان. له‌بواری سیاسی‌دا نه‌بوونی ئاسایش و ئارامی له‌هه‌ندێك شاری كوردستان و ڕێگه‌گرتن له‌بیروڕای سیاسی جیاواز و په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی سیاسی ونه‌بوونی دیموكراتیه‌ت و به‌هه‌ڵواسراوه‌ی هه‌ندێك مافه‌نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیه‌كانمان .ئه‌مانه‌ڕاسته‌وخۆكاریگه‌ری له‌كێشه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان ده‌كات .دیسان سنورداركردنی ژنان به‌هه‌مووچین و توێژه‌كانیه‌وه له‌به‌شداریكردنی سیاسی‌دا .
له‌بواری یاسایشدا ئه‌وه‌ی ده‌بنرێت كۆمه‌ڵێك به‌ندوماده‌ی یاسای كۆن وكلاسیك هه‌ن كه‌به‌عه‌قڵیه‌تێكی جیاكاری ڕه‌گه‌زیانه‌نوسراوه‌ته‌وه‌و ڕێگه‌خۆشكه‌رن بۆ پێشكه‌وتنی ده‌ستدرێژی له‌سه‌ر ژنان وتا ئێستاش یاسایه‌ك دانه‌نراوه بۆئه‌وه‌ی سنوربۆ ئه‌م كێشانه‌دابنێت .
له‌بواری كۆمه‌لاَیه‌تیدا كۆمه‌ڵیك داب ونه‌ریتی كۆنی كۆمه‌ڵگا هه‌یه ته‌واوزیان به‌خشن وگه‌وره‌ترین كۆسپن له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ژنان وته‌واوی كۆمه‌ڵگا وه‌ك (دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردن ،ژن به‌ژن ،فره‌ژنی ،گه‌وره‌به‌بچوك،به‌زۆربه‌شودان ،له‌بری خوێن داین ،ڕێگه‌گرتن له‌چونه‌به‌رخوێندن ،لێدان و سوكایه‌تی پێكردن ،لاقه‌كردن ،كوشتن له‌ژێرناوی ناموسدا ،ڕێگه‌گرتن بۆ ئاكتیف بوون له‌بواری كۆمه‌لاَیه‌تیدا .....هتد). له‌بواری ئابوری‌دا ڕێگه‌نه‌دان به‌ژنان بۆئاكتیف بوونیان له‌بواری ئابووری ونه‌بوونی ئابوری سه‌ربه‌خۆ به‌هۆكاری بالاَده‌ستدبوونی ئه‌م چه‌مكه له‌م بواره‌دا زۆرترین ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌سه‌رژنان .
ئه‌گه‌ر جۆره‌كانی ده‌ستدرێژی دابه‌ش بكه‌ین به سێ جۆره‌وه یه‌كه‌م جه‌سته‌ی دووه‌م ده‌رونی سێهه‌م سێكسی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ده‌ستدرێژی جه‌سته‌ی و ده‌رونی زۆركۆنه‌و تاڕۆژی ئه‌مرۆ به‌شێوه‌یه‌كی زه‌ق وبه‌رچاو له كۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست وكوردستان به‌كارده‌هێنرێت .هه‌رچی ده‌ستدرێژی سێكسیه ئه‌گه‌رچی له‌چوارچێوه‌ی خێزادا به‌ڕێوه‌بچێت به‌لاَم له‌گشتیدا ده‌ستدرێژی سێكسی به‌رهه‌می سیته‌می سه‌رمایه‌داریه به‌تایبه‌تی ئه‌وسیته‌می كه‌له‌ولاَتانی ڕۆژئاوا بالاَده‌سته‌و خۆی وه‌ك سه‌رمایه‌داری مۆدێرنیته ناولێكردووه .ئه‌م سیته‌مه ژنی كردۆته‌كالاَو هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌شی ژنی خستۆته‌بازاڕه‌وه‌و بازرگانی پێوه‌ده‌كات، ئه‌وه‌ی كه‌هیچ حساب بۆناكات ڕۆح وفكری ژنه .تادواڕأده‌به‌كاری ده‌هێنێت بۆڕیكلامی سه‌رمایه‌كانی خۆی و له‌شفرۆشی و بازرگانی كردن به‌جه‌سته‌ی ژنه‌وه ده‌كاته‌كارێكی فه‌رمی. .
بازرگانیكردن به‌ژنانه‌وه له‌ڕۆژی ئه‌مرۆدا له ڕیزی سێهه‌می ئه‌وبازرگانیانه‌دا جێگای خۆی ده‌گرێت كه‌زۆرترین سه‌رمایه ده‌سته‌به‌رده‌كات بۆسیسته‌می ده‌سه‌لاَتدار .ئه‌م دیارده‌یه كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوای ڕوبه‌ڕوی زۆرترین ئاڵۆزی وكێشه‌كردۆته‌وه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بازرگانیكردن به‌ژنانه‌وه به‌شێك نیه‌له‌نه‌ریتی كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌لاَم له‌گه‌ڵ تێپه‌ربوونی نه‌خۆشیه‌كانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری مۆدێرنیته له (كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا) وه بۆكۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌تایبه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان .بازرگانیكردن به‌ژنانه‌وه وه‌ك دیارده‌یه‌كی ترسناك ڕۆژبه‌ڕۆژله‌زیادبووندایه .
ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆكاری قوڵبونه‌وه‌ی كێشه‌كانی ژنان و لاوازبوونی نرخه‌مرۆیه‌كان له‌كۆمه‌ڵگادا .بۆڕێگه‌گرتن له‌م دیارده‌یه كه‌به‌شێكه‌له‌كه‌لتوری ده‌ستدرێژی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌وڵدانی هه‌ندێك ڕێكخراوكه‌سایه‌تی هه‌بووه ئێمه‌وه‌ك كۆمه‌ڵه رَیكخراوێك و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی له‌ئه‌نجامی گفتتوگۆكردنێكی زۆر له‌رێگه‌ی ئه‌نجامدانی سێ كۆبوونه‌وه بڕیارماندا كه كه‌مپینه‌كه‌مان له له‌سه‌ربابه‌تی بازرگانیكردن به ژنانه‌وه چڕبكه‌ینه‌وه بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م دیارده‌یه گه‌یشتینه ئه‌وئه‌نجامه‌ی كه‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مان سازدانی سمینارێك بێت له‌ژێرناوی نابۆبازرگانیكردن به‌ژنانه‌وه پاشان كه‌مپینه‌كه‌مان ڕاده‌گه‌یه‌نین وله‌به‌رنامه‌كانیشماندا پێداگری له‌هۆشیاركردنه‌وه وتێگه‌یشتنی بابه‌ته‌كه‌ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ڕێگاچاره‌سه‌ری له‌هه‌مووبواره‌كاندابه‌تایبه‌تیش له‌بواری یاساییه‌وه كاری بۆده‌كه‌ین .ئه‌وڕێكخراو و كه‌سایه‌تیانه‌ی له‌كۆبونه‌وه‌كاندابه‌شداربوون
كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كه‌مپین (كۆمه‌ڵیك ڕێكخراو) 9 -10-2010
پاشان له لایه‌ن به‌رێز سه‌لاح حسین له سه‌ر ناوی رێكخراوی هارتله‌ند بابه‌تی ئاماده‌كراوی ئه‌و رێكخراوه كه تێدا سه‌ره‌نج خرابووه سه‌ر واتای بازرگانی به مرۆڤ به گشتی و ژنان به تایبه‌تی و هه‌روه‌ها یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له سه‌ر بازرگانی كردن به ژنان و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به شێوازه‌كانی بازرگانی كردن به ژنان پێشكه‌ش به ئاماده بوان كرا كه تێدا باسی له رۆڵی سیسته‌می بنه‌ماڵه‌یی و هه‌روه‌ها بانده‌كانی بازرگانی به مرۆڤ و به كار هێنانی ژنان له لایه‌ن ئه‌و باندو سیسته‌مانه كه ژنان بۆ قازانجی ئابووری ده‌خه‌نه خزمه‌تی خۆیانه‌وه.
له درێژه‌ی سێمیناره‌كه‌دا پرسیاری ئاماده بوان سه‌باره‌ت به كه‌مپه‌ینه‌كه و بابه‌تی بازرگانی به ژنان له لایه‌ن به‌رێز نه‌جیبه عۆمه‌ر و به‌رێز سه‌لاح حسینه‌وه وڵام درایه‌وه و ئاماده بوان بیر و رای خۆیان سه‌باره‌ت به ئه‌و بابه‌ته خسته به‌ر باس و گفتوگۆه‌وه‌و سێمیناره‌كه پاش دوو كاتژمێر كۆتایی پێهات .
شایانی باسه له سێمیناره‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ پشتگیری خۆیان له‌و كه‌مپه‌ینه راگه‌یاند و ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌شداری كردن له‌و كه‌مپه‌ینه نیشان دا و له درێژه‌ی ئاماده‌كاریه‌كان بۆ راگه‌یاندنی كه‌مپه‌نی نا بۆ كه‌لتووری ده‌ستدرێژی ژماره‌یه‌كی زۆر بروشوور كه له لایه‌ن رێكخراوی ژنانی ئازادی خوازی كوردستان ئاماده كرابوو بڵاو كرایه‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر