10 Oct, 2010|
هیوادارین لە ماوەیەکی کورتدا کوردئایتیگرووپیش ئەم وەشانەی دروپاڵ بەکاربهێنێت کە گوڕانکارییەکی بەرچاوی تێدا کراوە.
---------------------------------------
''
'
'''
ئەمڕۆ یەکشەممە وەشانێکی نوێی ئوبونتو وەشێنرا.
بەپێی هەندێک سەرچاوە کە تاقییانکردۆتەوە بەباشترین وەشانی ئوبونتو هەژمارییان کردووە ، لەم وەشانەدا گرنگی بە کەم بەکاربردنی بیرگەو فراوانکردنی پشتگیری مۆبایل و باشترپشگیری ئەو لاپتۆپانەی پیشانگەرەکانیان بچوکن و پێشاندانیان بە شێوەیەکی باشتر.
هەروەها بواردان بە بەرزکردنەوەو پاشەکەوتکردنی پەڕگە لە نێت بەخۆڕایی " Drop box" تا قەبارەی ٢ گیگابایت و زیادکردنی پشتگیری لێدانی موزیک لە نێت بۆ هەردوو ئایفۆن و ئەندرۆید ، بەڵام ئەم کردارەیان بە خۆڕایی نییە.
کردارێکی تری گرنگ ، پشتگیری کردنی تەواوی ساوپەردە (تەچ) بۆ ئەو ئامێرانەی کە ئەم کردارەیان تێدایە.
دەتــتوانن هەردوو وەشانی ئوبونتو ٣٢ بیت و ٦٤بیت لەم بەستەرە دابگرن
----------------------------------------
-----------------------------------------------------
ئەم ئێوارەیە مایکرۆسۆفت بەفەرمی سیستەمی کارگێڕی ویندۆز فۆنی ٧ی بڵاوکردەوە بۆ ڕکابەری ئەپڵ و ئەندرۆیدی گــوگڵ.
لەهەمان کاتتدا هەردوو کۆمپانیای LG و HTC مۆبایلی نوێیان بڵاوکردەوە کە ئەم سیستەمەی لەخۆگرتوو، هەروەها کۆمپانیای سامسۆنگ لە ئاییندەیەکی نزیکدا ، جۆرە مۆبایلێکی نوێ کە هەمان سیستەمی Windows Phone7 لەخۆدەگرێت دەخاتە بازاڕەوە.
کۆمپانیای LG ئەمڕۆ یەکەم مۆبایلی بەناوی “LG Optimus 7 “ دابەزاند، بە وتەی خۆیان شان بەشانی پێشخەرانی مایکرۆسۆفت کاریان کردووە بۆ ئەوەی مۆبایلێکی تەواو گونجاو لەگەڵ ویندۆز فۆن ٧ بەرهەم بهێنن و ئاسان بێت لە بەکارهێناندا.
ئەم مۆبایلە کرداری Wi-Fi و DLNA تێدایە کە ڕێگە دەدات بە بەکارهێنەرانی بەشێوەی بێسیم دەستیانبگاتە پەڕەگەکانی ڕەنگاڵە لە لاپتۆپ و کۆمپیوتەری کەسیی دا.
کردارێکی گرنگ و سەرنج ڕاکێشی تر، کرداری دەنگ بۆ تێکستە، هەروەها بەکارهێنەرانی دەتوانن تێکست لە فەیسبووک و تویتەر دا بخوێننەوە و پشتگیری پۆستی ئەلکترۆنی و چاتیش دەکات.
ئەم تەلەفۆنە پیشاندەرەکەی ٣،٨ ئینج پانەو کامیراکەی ٥ ملیۆن پیکسڵە و ڕووناکی LED و ڤیدیۆ دەگرێت بە HD ی ٧٢٠ پ.
وە بیرگەی ١٦ گیگابایت هەیەو پاتریەکی ١٥٠٠ mAh ی بەهێزی لەگەڵدایە.
مۆبایلی دووەم “HTC Trophy “ کەهەمان سیستەمی کارپێکردن و چارسەرکەرێکی1 Ghz و ٥٧٦ م. ب ڕام و ٨ گ.ب بیرگە بۆ وینەو موزیک وە پیشاندەرەکەی بەهەمان شێوە ٣،٨ ئینجە و ڕووناکی LED و کێشی١٤٠ گرامە و ڤیدیۆ دەگرێت بە قەبارەی ٧٢٠ پ .
FM و ڕادیۆ و دانشین “بلوتوث” وەشانی ٢.١ تێدایە.
مۆبایلی سێیەم “HTC Mozart “ ئەمیش چارەسەرکەرەکەی 1 Ghz و پیشاندەرەکەی ٣،٧ ئینج و کامیرەیەکی ٨ مێگاپیکسەڵی هەیە و ١٣٠ گرامەوە ڤیدیۆ دەگرێت بەقەبارەی ٤٨٠x٨٠٠ .
دەتوانن پرۆسەی نمایشکردنەکە بڤیدیۆ لە خوارەوە ببینن
---------------------------
-----------------------------------------------
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر