Pages

۱۳۸۹ مهر ۲۲, پنجشنبه

حیزبی دیمۆکراتی کوردستان داوای ماشین دەکات و سەرۆکی پاکیش خانۆ

سه‌رۆکی پاک داوای خانوو ده‌کات و سکرتێری حدکاش ماشین
دیمۆکراسی بە شەرتی چەقو شۆتی شۆتی دیمۆکراسی بە شەرتی چەقۆی تیژو بیژی حیزبی دیمۆکرات
14 / 10 / 2010

به‌یان - راپۆرتی تایبه‌ت: ماڵپه‌ڕێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دوو رۆژه‌ هه‌واڵێکی له‌ ژێر سه‌ردێڕی" سه‌رۆکی پاک داوای خانوو له‌ پارتی ده‌کات و پارتیش کوڕه‌که‌ی راده‌ستی پۆلیسی ئاڵمان کردوه‌" له‌ رووپه‌ڕی سه‌ره‌تای دا وه‌ک هه‌واڵی ژماره‌ یه‌ک داناوه‌.
ئه‌و هه‌واڵه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که عه‌لی قازی به‌ خه‌تی خۆی نامه‌یه‌کی بۆ سیداد بارزانی نوسیوه‌ و گوتویه‌ خانووم نیه‌ و داوای خانووی لێکردووه‌؛ به‌ڵام تا ئێستا پارتی وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه‌.
له‌ به‌ر ئه‌و گرینگیپێدان و زه‌قکردنه‌وه‌یه‌ی که‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ی حدکا، به‌م هه‌واڵه‌ی داوه‌ و په‌ی به‌ردن به‌ رازی گرینگیی ئه‌م هه‌واڵه‌ و له‌ سه‌ر پێشنیار و داوای چه‌ند که‌سێک له‌ خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵگرتنی ئه‌رکی گه‌یاندنی زانیاری به‌ خوێنه‌ران، " به‌یان" هاوکارێکی له‌ باشوری کوردستان راسپارد که‌ به‌ دواداچونێکی بۆ بکات.
له‌ گه‌ڕان و سووڕانی په‌یامنێره‌که‌ی به‌یان دا، ده‌رکه‌وت که‌ عه‌لی قازی زۆر له‌ مێژه‌ له‌ هه‌ولێر ماڵی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌. هه‌ر چی سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ی کوڕه‌که‌شیه‌تی، بۆ یه‌که‌م جار سایتی به‌یان له‌ 14/2/2010 دا و دووهه‌م جار له‌ 18/2/2010 له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌واڵی بڵاو کردۆته‌وه‌. پره‌نسیپی کاری رۆژنامه‌وانی ده‌یخواست که‌ ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ ئاماژه‌ی به‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌سڵیه‌که‌ واته‌ " به‌یان " بکردایه‌‌.
هه‌ر له‌ پرۆسه‌ی ئه‌و به‌ دواداچوونه‌دا، په‌یامنێره‌که‌ی " به‌یان" به‌ سه‌ر کۆمه‌ڵێک هه‌واڵ و زانیاری دا که‌وتوه‌ که‌ له‌ ئاستی سه‌رۆک و سکرتێران دا ، یه‌کیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ رێزدار:" مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتی حدکا،له‌ نامه‌یه‌ک دا بۆ برازایه‌کی سیداد بارزانی، که‌ باوکی به‌رپرسێکی باڵای " قیاده‌" بووه‌ له‌ سه‌رده‌می شه‌ری حدکا و پدک دا که‌ له‌ سه‌ر ماده‌ 8 و ده‌ر‌هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له‌ رۆژ‌هه‌ڵاتی کوردستان، هه‌ڵگیرسا، داوای ماشینێکی گوڵه‌نه‌بڕی لێ کردوه‌.
به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ په‌یامنێره‌که‌ی به‌یان، به‌ سه‌ری دا که‌وتووه‌، سکرتێری گشتی حدکا، له‌و نامه‌یه‌دا باسی له‌وه‌ کردوه‌ که‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌، له کاتی هاتوچۆکانی دا، له‌‌ باری ئه‌منی خۆی دڵنیا نییه‌ و له‌وه‌ ده‌ترسێت تیرۆر بکرێت. له‌و نامه‌یه‌دا که‌ جۆری" تایبه‌ت" ی بۆ دانراوه‌، سکرتێری حدکا، نوسیویه‌: له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ سه‌ر داوای کۆماری ئیسلامی، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی تووشی ئینشیقاق کردوه‌ و پاڵپشتی له‌ مه‌لا عه‌بدوڵا و تاقمه‌که‌ی ده‌کات، هه‌ست به‌ مه‌ترسی ده‌کات.
ئه‌و په‌یامنێره‌ی" به‌یان" له‌ دڕێژه‌ی زانیاریه‌کانی دا ده‌ڵێ : رێزدار" مسته‌فا هیجری سکرتێری حدکا، له‌و نامه‌یه‌دا بۆ روونکردنه‌وه‌ی هۆی ئه‌و داوایه‌ی به‌ بیر ئه‌و به‌رپرسه‌ ده‌ست رۆیشتوه‌یه‌ی‌ پارتی ده‌خاته‌وه‌ که‌ له‌ وانه‌یه‌ به‌رپرسانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ به‌ هه‌لێک بزانن بۆ تۆڵه‌ کردنه‌وه‌ لێم، که‌ ساڵی 96 پاش ئه‌وه‌ی له‌ لایان پارتیه‌وه‌ ئاودیو کران، له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌ک دا، مه‌رگی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانیم راگه‌یاند و خۆشحاڵیم ده‌ربڕی".
به‌ پێی زانیاریه‌کانی په‌یامنێره‌که‌ی به‌یان، پاش چه‌ند جارێک هاتوچۆی به‌رپرسی سکرتاریای حدکا، برازاکه‌ی سیداد بارزانی وه‌ڵامی داواکه‌ی سکرتێری گشتی حدکای به‌ ئه‌رێنی داوه‌ته‌وه‌ و فه‌رمانی داوه‌ یه‌ک ده‌زگا مۆنیکای 2005ی سپی ره‌نگی گوله‌نه‌بڕی پێ ببه‌خشرێت و ئه‌و مۆنیکایه‌ی ئێستا تایبه‌تی سکرتێری گشتی حیزبه‌، کاری ئه‌و نامه‌یه‌ و به‌خشیشی ئه‌و زاته‌یه‌.
هه‌ر چی سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ شه‌خسی و خانه‌واده‌ییه‌کانیشه‌، په‌یامنێره‌که‌ وێڕای پشت راستکردنه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌یه‌ی‌ که‌ عه‌لی قازی به‌ هۆی کوڕه‌که‌یه‌وه‌ هه‌یه‌تی، ئاماژه‌ به‌ کێشه‌کانی مسته‌فا هیجری به‌ هۆی منداڵه‌کانیه‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ یه‌کیان دا ئاکامی دڵته‌زێنی لێ که‌وته‌وه‌.
په‌یامنێره‌که‌ی "به‌یان"، بێجگه‌ له‌ کێشه‌کانی سکرتێری گشتی حدکا به‌ هۆی ئه‌ولاده‌کانیه‌وه‌، مشتێ له‌ گشتی ئه‌و کێشه‌ خاووخێزانیانه‌ی تۆمار کردوه‌ که‌ چه‌ند به‌رپرسێکیتری حدکا تووشی بوون. به‌ڵام " به‌یان" له‌ به‌ر پاراستنی که‌رامه‌ت وسنووری ژیانی تایبه‌تی تاک و بنه‌ماڵه‌کان،وێرای ئاره‌زووی چاره‌سه‌ر کردن و ته‌شه‌نه‌ نه‌کردنیان، له‌ بڵاو کردنه‌وه‌یان خۆ ده‌بوێرێت.

/////////////////////////

له‌ ته‌مه‌نی15 ساڵییه‌وه، بۆ ماوه‌ی 15 ساڵه‌ له‌ زیندانییه‌

14 / 10 / 2010

به‌یان - ناوه‌ندی هه‌واڵ:جه‌مال ئه‌مین زاده‌ گیراوێکی کورد ماوه‌ی 15 ساڵه‌ له‌ گرتووخانه‌ی"گونبه‌د کاووس" بێ ئه‌وه‌ی که‌ مافی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ و دیداری هه‌بێت، ڕاگیراوه‌.
ئه‌و گیراوه‌ کورده‌ له‌ ته‌مه‌نی 15 ساڵیه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی هاوکاری پارتیه‌ کوردیه‌کان ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌ و ئێستاکه‌ 30 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی.
جه‌مال ئه‌مینزاده‌، به‌ هۆی مردنی باوک و دایکی، هیچ که‌سیکی نه‌ماوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان که‌ به‌دووادا چوون بکات بۆ دۆسیه‌که‌ی. به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌که‌ ناوبراو له‌ قۆناخی دادگایی کردنیدا مافی هه‌بوونی پارێزه‌ری نه‌بووه‌ و ئێستاکه‌ له‌ گرتووخانه‌ی "گونبه‌د کاووس" که‌ هیچ ئیماکاناتیکی تێدا نیه‌ له‌ به‌شی گیراوانی ئاسایی ڕاگیراوه‌.


سەر چاوە
http://beyan.info/Sereta.aspx


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر