Pages

۱۳۸۹ آبان ۷, جمعه

دیمانەی موراد قەرەیلان سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەری کەجەکە لە گەڵ کاناڵ ٢ی ئیسرائیل

دیمانەی موراد قەرەیلان سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەری کەجەکە لە گەڵ کاناڵ ٢ی ئیسرائیل
موراد قەرەیلان دەڵێ:"ئێمە دژی پەیوەندی ئیسرائیل و تورکیا نین بەڵام دژی ئەو چەکانەین کە بە هۆی ئەو پەیوەندیەوە ئیسرائیل دەیدا بە تورکیا...تورکیا بە ئاشکرا پشتیوانی لە حەماس دەکا بۆ شێواندن و تێکدانی باری ئاسایشی ئیسرائیل، بەڵام لە بەرامبەر دا ...ئیسرائیل نوێترین بەرهەمە چەکیەکانی بە تورکیا دەفرۆشێ تا کوو لە شڕ بەرامبەر بە گەریلا بەکاریان بێنێ، زۆربەی هەرەزۆری چەکەکانی تورکیا ئیسرائیلین... گەلی ئیسرائیل لەو هەرێمە دا تەنیایە و مێژوویەکی پڕ ناخۆشی و کارەساتی هەیە، لەم ڕووەوە زۆر بە گەلی کورد دەچێ...
ئەشێ ئیسرائیل پشتگیری لە جوڵانەوەی ئازادیخوازی کوردان بکات



The Kurds: History and Culture of the Kurdish People

(Kurdish Median/Medes

------------------------------------------------
به‌شێکی تر له‌ دیمانه‌که‌ی کارایڵان له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ڕادیکاڵی تورکیچاپی بکه
15:13 2010-10-29
Murat_karayilanله‌سه‌ر ئه‌و مژارانه‌ی له‌ تورکیه‌ و کوردستان له‌ ڕۆژه‌ڤدان، ڕۆژنامه‌ی "ڕادیکاڵ"ی تورکیه‌ دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که‌ موراد قه‌ره‌یلان ئه‌نجامداوه‌.
له‌ به‌شی دووه‌می دیمانه‌که‌دا، قه‌ره‌یلان هه‌ڵوێسته‌کانی ئامریکا، یه‌کیه‌تی ئوروپا و ئیسرائیلی له‌ به‌رانبه‌ر په‌که‌که‌ نرخاند.
قه‌ره‌یڵان سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی ئه‌وان و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی ئێران له‌به‌رامبه‌ر ته‌ڤگه‌ری ئه‌واندا زانیاری گرینگی دا.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که‌ موراد قه‌ره‌یڵان، له‌و به‌شه‌ی ئه‌مرۆی ڕێپۆرتاژه‌که‌دا وڵامی پرسی؛ بۆچی ئه‌مریکا نایهه‌وێ کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکرێ، ده‌داته‌وه‌.
به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ی قه‌ره‌یه‌ڵان، ئه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌یه‌ی دروست کردووه‌ و نایهه‌وێ چاره‌سه‌ریش بکرێت، ئه‌مریکا خۆیه‌تی. هۆیه‌که‌یشی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا باش ده‌زانێت ئه‌گه‌ر کێشه‌که‌ چاره‌سه‌ر ببێت، ئه‌و کات گه‌لانی هه‌رێمه‌که‌ هیچ پێداویستیان به‌ ئه‌و نامێنێت.
هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانی کرد که‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ئه‌مریکا، له‌ ساڵانی 2003 و 2004دا له‌ نێوان ئه‌وان و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکایی هه‌ندێ چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام دران، به‌ڵام ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه‌ نه‌که‌وتنه‌ ناو په‌یوه‌ندییه‌کی سیاسییه‌وه‌.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که‌ موراد قه‌ره‌یڵان به‌بیریهێنایه‌وه‌ که‌ پێشتر‌ له‌هه‌ندێ چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه‌وانیدا، بۆچونه‌کانی ئه‌و له‌سه‌ر ئیسرائیل به‌پێچه‌وانه‌ باس کراون و گوتی:
هیچ کاتێک په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا که‌ وه‌ک باسی لێ ده‌کرێت، دروست نه‌بووه‌. له‌هه‌ندێ کاتی جودادا هه‌ندێ ڕۆژنامه‌وانی ئیسرائیلی هاتنه‌ ئێره‌. ڕه‌نگه‌ ئیسرائیل خوازیاری ئه‌وه‌ بێت له‌ هه‌ڵوێستی ئیمه‌ تێبگات. ئه‌گه‌ر ئیسرائیل خواستی ئه‌وه‌ی ههبێت په‌یوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا دروست بکات، ئێمه‌ ئه‌و کات له‌ چوارچێوه‌ی پرنسیپه‌کانی خۆماندا هه‌ڵوێست ده‌نوێنین.

سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که‌ موراد قه‌ره‌یڵان له‌ وڵامی پرسیاری په‌یوه‌ندی ئه‌وان و پژاک له‌ چ ئاستیکدایه‌ گوتی:

پژاک ڕێکخستنیکه‌ که‌ له‌لایه‌ن لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌ دامه‌زراوه‌. ڕاسته‌، ئه‌وانیش ئاپۆچییه‌تی بۆ تێکۆشانی خۆیان به‌ بنچینه‌ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام په‌که‌که‌ و پژاک دوو ڕیکخراوی جودا له‌یه‌کن. دوای دامه‌زراندنی پژاک، ئه‌مریکا له‌ ساڵانی 2005 و 2006دا که‌وته‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵی دا. له‌ که‌رکوک کۆبونه‌وه‌یه‌کی 6 سه‌عاته‌ له‌نێوانیان دا پێکهات. ئه‌مریکا له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا داوای له‌ پژاک کردبوو که‌ په‌یوه‌ندی خۆی کۆتایی پێبێنێت له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا. له‌لایه‌کی تر ئێرانیش داوای له‌ئێمه‌ ده‌کرد که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ پژاکدا کۆتایی پێبێنین. به‌ڵام نه‌ ئێمه‌ و نه‌ پژاکیش ئه‌و داواکارییه‌مان قه‌بوڵ نه‌کرد. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌مریکا بریارێکی سه‌رنج ڕاکێشی دا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ سه‌رمایه‌یه‌کی پژاک له‌ ئه‌مریکادا نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مریکا بڕیاری دا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو سه‌رمایه‌کانی پژاکدا بگرێت.
قه‌ره‌یڵان سه‌باره‌ت به‌ ئێرانیش گوتی:

ڕاسته‌ که‌ ئێران به‌ته‌واوه‌تی بونی کوردان ڕه‌د ناکاته‌وه‌. به‌ڵام دان به‌ ئیراده‌ی ئه‌وانیش دانانێت. ئه‌وه‌ هه‌ڵوێستی ئێرانه‌. ئێمه‌ پێکدادانه‌کانی نێوان پژاک و ئێران ڕاست نابینین. له‌ کۆبونه‌وه‌کانی کۆنگره‌ی گه‌لدا باس له‌و مژاره‌ کرا. پژاک ئه‌و کات ڕوونیکرده‌وه‌ که‌ ئێران پێداگیری ده‌کات له‌سه‌ر سیاسه‌تی زه‌خت و گوشار له‌به‌رامبه‌ر ئه‌واندا‌.
گۆنگره‌ی گه‌لیش گرینگییه‌کی زۆر ده‌داته‌ خۆپاراستنی ڕه‌وا، به‌ڵام کۆنگره‌ی گه‌ل ده‌یهه‌وێ پژاک زیاتر پیداگیری له‌سه‌ر خه‌باتی سیاسی بکات.
----------------------------------------------------
حکوومه‌تی تورک نه‌ ته‌نیا له‌ باکوور،به‌ڵکوو له‌ باشووری کوردستانیش درێژه‌ به‌ سیاسه‌تی دژه‌ کورد ده‌دات
kerkuk01
ده‌وڵه‌تی تورکیه‌ به‌ هه‌موو شێوازه‌کانی نه‌ ته‌نیا له‌ باکووری کوردستان به‌ڵکوو له‌ باشووری کوردستانیش به‌ ده‌ستیوه‌ردان له‌ کاروباری هه‌رێمه‌ کوردیه‌کان به‌ تایبه‌تی له‌ هه‌ریمه‌کانی که‌رکووک و موسل درێژه‌ به‌ سیاسته‌کانی خۆی ده‌دات.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ،دووای ئه‌وه‌ی شاندێكی ئه‌ندامانی توركمانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی ئه‌نكه‌ره‌یان كرد‌ و چاویان به‌ به‌رپرسان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ كه‌وتووه‌, به‌نیازن كوتله‌یه‌كی یه‌كگرتوو له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دروست بكه‌ن.

له‌وباره‌یه‌وه‌"ئه‌رشه‌د ساڵحی" كه‌ توركمانی كه‌ركوكه‌ راگه‌یاندووه‌: "له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ توركمانن و له‌ لیسته‌ جیاوازه‌كاندان، یه‌ك كوتله‌ی په‌رله‌مانی پێكدێنن بۆ به‌رگریكردن له‌ توركمان"..

شایانی باسه‌ له‌ناو هه‌موو لیسته‌ جیاوازه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا 10 ئه‌ندامی توركمان هه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كوتله‌یه‌كی توركمانی پێكبێنن.
-------------------------------------------------
پژاک له‌ سێداره‌دانی عبدول حه‌مید ریگی شه‌رمه‌زار ده‌کات
pjak-logo
کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک له‌ ڕاگه‌یاندراوێکدا که‌ ئاراسته‌ی ڕای گشتی کراوه‌، سه‌رنج ڕاده‌کێشێته‌ سه‌ر له‌سێداره‌دانی چالاکی سیاسی به‌لوچ، عه‌بدول حه‌مید ڕیگی. پژاک سه‌ره‌خۆشی خۆی له‌ بنه‌ماڵه‌، گه‌لانی ئیران و به‌تایبه‌ت گه‌لی به‌لوچ ده‌کات. هه‌روه‌ها بانگه‌وازی یه‌کیه‌تی نێوان گه‌لان ده‌کات له ‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی سه‌رکوتکه‌ری ئێران.
کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک، له ‌سه‌ره‌تای لێدوانه‌که‌یدا تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر سیاسه‌ته‌ سه‌رکوتکارییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران و به‌و شێوه‌یه‌ ده‌نوسێت: هه‌ره‌ دوایی که‌سایه‌تی سیاسی به‌لوچ عه‌بدول حه‌مید ڕیگی بوو به‌ قوربانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ و له‌سێداره‌درا. به‌و شێوه‌یه‌ جنایه‌تێکی‌تر له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌وه‌ له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ مێژوویه‌دا تۆمار کرا.
پژاک سه‌باره‌ت به‌ له‌سیداره‌دانی عه‌بدول حه‌مید ڕیگی سه‌ره‌خۆشی خۆی له‌ بنه‌ماڵه‌، گه‌لانی ئێران و به‌تایبه‌ت گه‌لی به‌لوچ ده‌کات.
کۆردیناسیۆنی پژاک به‌و شێوه‌یه‌ ڕه‌وشی هه‌نوکه‌یی ئێران شی ده‌کاته‌وه‌: "ده‌وڵه‌تی ئێران له‌و قۆناغه‌ی دوایدا، ده‌ستی به‌سه‌رکوتکارییه‌کی زۆر به‌رفران له ‌دژی سیاسه‌تمه‌داران، شۆڕشگیران و هه‌موو ناڕا‌زایانی سیسته‌م کردووه‌. کرده‌وه‌کانی ڕژیم هیچ چه‌شنه‌ سنوورێک ناناسێت و بێ ترس ده‌ستی به‌ کۆمه‌ڵکوژی کردووه‌. له‌م قۆناغه‌دا له‌ سێداره‌دانی 4 شۆڕشگێری کورد، مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌کیلی، شیرین عه‌له‌م هولی و عه‌لی حه‌یده‌ریان و چالاکی سیاسی فارس مه‌هدی ئیسلامیان و ئه‌م دوایه‌ش له‌سێداره‌دانی چالاکی سیاسی به‌لووچ، هه‌روه‌ها ژه‌هرخواردکرنی 5 شۆڕشگێری تری کورد له‌ هه‌رێمی داڵاهۆ، هاوکات میلیتاریزه‌کردنی هه‌موو ئێران، ئه‌م ڕاستییه‌ ئاشکرا ده‌کات که‌ ده‌وڵه‌تی ئێران له‌پێناو به‌رده‌وامکردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی و به‌ڕێوه‌بردنی نیزامێکی دیکتاتۆر، هێرشی خۆی له‌سه‌ر هه‌موو گه‌لانی ئێران به‌ڕێوه‌ ده‌بات. هه‌رچه‌شنه‌ ناڕه‌زایاتییه‌ک له‌ هه‌ر ئاستێکدا و هه‌ر بیروڕایه‌ک، له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌وه‌ قه‌بووڵ ناکرێت و به‌تووندی سه‌رکوت ده‌کرێت. واتا ده‌سه‌ڵاتی ئێران هیچ ڕه‌نگێکی جیاواز به‌هه‌ند ناگرێ و زۆر به‌تووندی سیاسه‌تی ئینکار و قڕکردن به‌ڕێوه‌ ده‌بات".
پژاک له‌ کۆتایدا په‌یامێکی ئاوها ده‌داته‌ گه‌لی به‌لووچ و گه‌لانی تری ئێران: وه‌ک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک، هاوده‌ردی خۆمان بۆ گه‌لانی ئێران، به ‌تایبه‌تی گه‌لی به‌لووچ ڕاده‌گه‌یه‌نین. له‌و باوه‌ڕه‌داین که‌ تیکۆشان له ‌پێناو ئازادی و گه‌یشتن به‌ دێموکراسی ڕاسته‌قینه‌، پێویستی به‌ ڕێکخستن و خه‌باتی هاوبه‌ش هه‌یه‌، مه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ بتوانین به‌رنگاری ئه‌و سیاسه‌ت و کرده‌وانه‌ و به ‌تایبه‌ت ئه‌و سیسته‌مه‌ ببینه‌وه‌. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بانگی به‌رفراوان کردنی تێۆشان له‌ گه‌لی به‌لوچ و به‌ڕێکخستن کردنی تێکۆشانه‌که‌یان ده‌که‌ین. هاوکات بانگی خۆمان بۆ پته‌وکردنی یه‌کیه‌تی نێوان گه‌لانی ئێران به ‌هه‌موو ڕه‌نگ و که‌سایه‌تییه‌کانه‌وه‌ دوباره‌ ده‌که‌ینه‌وه‌.
---------------------------------

فیلم؛ آخرین خبرها از وضع پناهجویان ایرانی در یونان




هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر