به‌رپرسانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوای راگرتنی حوکمی خزری و جه‌لالیان ده‌که‌ن
به‌رپرسانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوا له کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌که‌ن حوکمی له‌سێداره‌دانی دوو چالاکی کورد و شه‌هلا جاهید رابگرێ.
باربارا لێخبیله‌ر سه‌رۆکی کورسی نوێنه‌رایه‌تی ئێران له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و کورت لیخنه‌ر جێگری کورسی نوێنه‌رایه‌تی ئێران له نامه‌یه‌کی کراوه دا، داوا له کاربه‌ده‌ستانی ئێران ده‌که‌ن حوکمی له سێداره‌دان رابگرن و هه‌لومه‌رجێک بۆ دادگایی یاسایی و دادپه‌روه‌رانه بره‌خسێنێ بۆ ئه‌وه‌ی له دادگایه‌کدا له ژێر چاودێری یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا چاوخشاندنه‌وه به حوکمه‌کاندا بکرێ.
ناوبراوان له نامه‌که‌یاندا ده‌ڵێن “به‌گوێره‌ی هه‌واڵ و راپۆرته فه‌رمییه‌کان دو چالاکی سیاسی کورد به ناوه‌کانی حسێن خزری و زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ر داسه‌پاوه و مه‌ترسی جێبه‌جێکردنی حوکمه‌که له ئارادایه”.
هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێ: به گوێره‌ی راپۆرته‌کان ره‌وتی دادگایی ئه‌وان دادپه‌روه‌رانه و یاسایی نه‌بوه و له ژێر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دا بوون. بۆیه داواتان لێده‌که‌ن ئه‌و سزایانه رابگرن.
له‌و نامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها داوا ده‌کرێ سزای شه‌هلا جاهید هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و نوید محبیش ئازاد بکرێ.
/////////////////////////
نیویۆرک تایمز: 12 هه‌زار ژن له کوردستانی ئازاد کوژراون
رۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز بڵاوی کرده‌وه که له ساڵی 1991ه‌وه تا 2007 له هه‌رێمی کوردستان 12000 ژن کوژراون.
رۆژنامه‌ی ناوبراو له راپۆرتێکیدا ئاماژه به بارودۆخی ژنان ده‌کا له هه‌رێمی کوردستان و ده‌نووسێ ته‌نیا له ساڵی 1999وه تا 2007، له‌و هه‌رێمه 12000 ژن له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نامووس کوژراون.
رۆژنامه‌که پشتی به ئاماری ده‌زگای دوعا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توند‌و تیژی به‌ستوه. له به‌شێکی راپۆرته‌که دا ئاماژه به‌وه ده‌کا که له‌و ساڵانه‌ی دواییدا کوشتنی ژنان که‌متر بۆته‌وه و یاسای توندتر دژ به بکوژانی ژن له هه‌رێمی کوردستان گیراوه‌ته به‌ر. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له به‌رده‌وامبوونی دیارده‌که ده‌کا و ده‌نوسێ زۆر ژن له لایه‌ن که‌سوکاریانه‌وه ده‌کوژرێن و پاشان ده‌ڵێن خۆی کوشتوه.
به‌ڵام هه‌ندێک رێکخراو و داموده‌زگای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و ئاماره ره‌ت ده‌که‌نه‌وه و به زێده‌ڕۆیی له قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن.
لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەرى گشتیى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژ بەژنان، هەموو ئەو راپۆرتانەى رەت كردەوە كە بەم دوایییە لە هەندێك ڕۆژنامەى جیهانیدا لەبارەی رێژەى توندوتیژى دژ بەژنان لە هەرێمی كوردستان بڵاویان كردبووەوە
كوردە عومەر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەگەی بەڕێوەبەرایەتیی توندوتیژی دژ بەئافرەتان ڕای گەیاند، ئەو راپۆرتانەى كە لە چەند رۆژى رابردوو لە رۆژنامە بیانییەكانى وەك (نیویۆرك تایمز و ئەلشەرق ئەلئەوسەت)دا لەبارەى كوشتنى ژنان بڵاو كراونەتەوە، دوورن لە ڕاستى و هیچ وردەكارییەكیان تێدا نییە، بۆیە بەمافى خۆمانى دەزانین داواى یاسایی لەسەر ئەو رۆژنامانە تۆمار بكەین.
////////////////////////
له مه‌هاباد پێش به به‌رێوه چوونی كۆنسێرتێك بۆ یادی ماملێ گیرا
به پێی هه‌واڵێك كه له شاری مه‌هاباده‌وه به به ناوه‌ندی هه‌واڵی رۆژهه‌ڵات گه‌یشتووه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر قه‌روابوو گروپێكی موسیقی به سه‌رپه‌ره‌ستی "سه‌لاح خزری"، كۆنسێرتێكی سێ روژه له ژێر ناوی "بۆ یادی ماملێ" له تالاری وه‌حده‌ت به‌رێوه‌به‌رن، به‌ڵام به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆنسێرته به دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری مه‌هاباد و هاوده‌ردی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان بۆ روژی یه‌كشه‌مه رێكه‌تی 21\11\2010 دواخرا.
به پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێرمان له كاتی به‌رێوه چوونی كونسێرته‌كه به وه‌رگرتی مۆڵه‌ت له ئیداره‌ی ئیرشادی ئیسلامی شاری مه‌هاباد له رۆژی دیاریكراودا، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو دێنه ناو ساڵونه‌كه پێش به به‌رێوه‌چوونی كۆنسێرته‌كه ده‌گرن.
ئه‌مه له حالێكدا بووه كه خه‌ڵكێكی زۆر ئاماده ببوون و بلیتی ئه‌م كۆنسێرته پێش فرۆش كرابوو. به پێی وته‌ی خه‌ڵك، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بوونه هۆی بشێوێنی كۆنسێره‌كه كه‌سانی سه‌ر به ئیداره‌ی به‌سیج بوون و هێزه‌كانی ئینتزامیش به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه هیچ هه‌وڵێكیان نه‌دا
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر